Archive

Thursday, April 14, 2011

هه‌تاوه‌که‌م

ده‌خوازم ده‌سه‌کانت بگرم، به‌ ئه‌سپایی‌و له‌سه‌رخۆ به‌ په‌نجه‌ی تۆ دۆعایه‌کی خێر، داخوازییه‌کی هاوبه‌ش بۆ مانه‌وه‌ی پتر، یان شتێکی له‌م چه‌شنه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌م بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌مانه‌ی لێت دوور بووم بنووسم. خۆ ده‌زانی که‌س وه‌کوو من تۆی خۆش ناوێ؟ له نیشتمانێکی ویشکارۆ، له‌ پیرترین زه‌وی دونیا چاوه‌ڕوانی هیچ ناکه‌یت؟. ئه‌زانم ره‌نگه‌ هیچ کاتێک پێکه‌وه‌ شیرو قاوه‌ نه‌خۆینه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ یه‌که‌مین نیگادا که‌ تۆ کراسێکی قۆڵ کورتی ئاویت له‌به‌ردا بوو، کراسی یاده‌کانی تۆم له‌ دیواری ئاواته‌کانم دووری‌... باران ده‌بارێ‌و من چه‌تر له‌گه‌ڵ خۆم نابه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌، قاوه‌ی قه‌ترانی‌و تاڵ‌و تفت ده‌نۆشم؛ لێ هه‌ر به‌تامی هه‌نگوین یادت ده‌که‌مه‌وه‌، وه‌ک هه‌میشه‌ به‌ ڕازاوه‌یی یادت له‌ دڵم‌‌دا، له‌ ژیان‌و رۆژه‌کانم‌دا ده‌پارێزم.

هیچ گۆڕانێک، هیچ رووداوێک مه‌زنی‌، پیرۆزی‌و، مێهره‌بانی‌ تۆم لێ ون ناکات، با دوور بم‌و تۆش جار جاره‌، به‌ ده‌م ترسێکه‌وه‌ شتێکم بۆ بنێریت یان بیرم لێبکه‌یته‌وه‌، من ئه‌زانم تۆ هه‌ر ئازاترینی، تۆ دیواره‌ پیره‌کانت رووخاندو سنووره‌کانت ده‌رباز کرد، من چومه‌ پێستی تۆوه‌، به‌ چه‌شنێک که‌ له‌ ده‌روونی تۆدا مانای راسته‌قینه‌ی خۆمم دیته‌وه‌، گه‌وره‌ بووم چاوم کرایه‌وه‌، بووژامه‌وه‌و زانیم له‌ودیو دیواره‌ پیره‌کانیشه‌وه‌ ژیان مانای هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت به‌ ڕه‌نگ‌و تام‌و بۆنێکی دیکه‌وه‌... هه‌موو رۆژه‌کان به ‌یادی تۆ تێپه‌ڕ ده‌که‌م‌و تاکوو ئێستا که‌س‌و هیچ شتێک، جێگای تۆی له‌ دڵم‌دا نه‌گرتۆته‌وه، باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ هێزێک، هیچ ته‌کان‌و با گژێ‌، هیچ ڕووداوو نیگایه‌ک داری ئه‌وینی تۆ له‌ هه‌ناوم‌دا له‌ق بکات.‌ هه‌ر بۆیه‌ بۆت زیندووم‌و بۆت ئه‌ژیم، هه‌زاران جار بیر له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ چۆن وه‌ها له‌ ناخم‌دا ره‌گاژۆ بووی‌و له‌ هه‌ناوم‌دا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ پارێزراوی؟. خۆشم ده‌وێت ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستی، تکایه، تکایه‌ سڵامه‌ت به‌و شاد، ئه‌وینداری هه‌میشه‌یت کوری ئاوه‌ دووره‌کان به‌رده‌وام له‌ به‌ر ڕووناکایی یادی تۆدا سڵاو له‌ هه‌تاو سپێده‌ ده‌کات، به‌ په‌یژه‌ی رۆژدا سه‌رده‌که‌وێ‌و له‌ به‌رز‌و به‌رینترین کێڵگه‌و ڕه‌زه‌کانی ئه‌وین‌دا، تۆوی هیواو له‌ ئامێزگرتنت ده‌چێنێ... مه‌ستانه‌ پێکی شه‌رابی سوور، له‌ جنسی شاڵی ده‌وری گه‌ردنت، به‌ هیواو هه‌ستێکی ته‌ژی له‌ به‌خته‌وه‌ری هه‌ڵده‌دات، تۆ هیوای هه‌موو ساته‌کانی ژیان‌و رووناکی هه‌موو شه‌وه‌کانمی، کات شاد ئه‌ی هه‌تاوی هیوا به‌خشی من، به‌ ڕاده‌ی هه‌موو بیزوو موژدی ژنه‌ دوو گیانه‌کانی دونیا، به‌ ڕاده‌ی هه‌موو ساته‌کانی دووری دایک‌ له‌ جگه‌رگۆشه‌کانی، له‌ گرێچنی ژیانی رۆژگارو ساته‌کانی من‌دا بوویت‌و هه‌یت. که‌سه‌که‌م، هه‌تاوه‌که‌م، بارانی بیابانی من بیرت ده‌که‌م. واشینگتۆن 04/14/2011

1 comment:

Anonymous said...

Bo har ke nwsiwta jwane dast xwesh.xas yan xraw bit lai mn mehrabantrin piawit.
Xweshtm gareka be xatri shtek ezani bo agar ensan kaseki xwesh bwe wa xatr shtekawe natwani blei awe xweshewistia awe maslaheta. greng aweie mn peshiman niem la xweshawisti piaweki paizawi bgre zorish xoshalm chwnke tom faqat la bar xweshawistigarekbo.Awesh greng nie mn chaw krawe bm lai to yan nefam zana bm yan tashires greng aweie drom nekrd lagal aw xweshaista ba tosh ensant be xatri shek bwe na we xatr sheko la axra hamwman ensanin yek hastman hie kas la kas ziatr nie rojnamewani paizawim hasti kas brindar meka we xatri qsai hende kas bebore wa alem chonke manai qsakai to wa det.

Agat le xot bet ey paizawitrin paizawi mn awenda birt dekam har meprsa eishzanm nazani mn ba nezani mnmw awnda taset dakam mehrabantrin piaw.
natwanm blem agat le chawekant bet chonke agat lenamawe.