رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 17ی ئاپریلی 2011، نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئامریکا، سیمینارێکی هاوبه‌شیان بۆ زاناوو پسپۆری بواری ته‌ندورستی دوکتۆر ئالان دیلانی پێکهێبا.
کۆره‌که کاتژمێر چواری سه‌ر له ئێواره ده‌ستی پێ‌کرد که له‌ودا دوکتۆر په‌ری قه‌ره‌داغی سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئامریکا وێرای به‌خێرهاتن کردنی کۆرگێر سوپاسی ئاماده‌بوانی کرد که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاوو به‌ربڵاو به‌شداری ئه‌و سیمیناره بوون‌و به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه هاتوون.
دواتر کاک نه‌جات عه‌بدوڵا لێپرسراوی به‌شی کولتووری نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان باسی له گرینگی ئه‌و سیمیناره کرد.
ئینجا کۆرگێر به شێوه‌یه‌کی زانستی باسی پرسی ته‌ندورستی کرد‌و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و پرسه‌ی شی کردوهوو هیوای خواست که به هاوکاری ره‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه، ئه‌زموونه‌کانی خۆیان بۆ کوردستان بگوازنه‌وه،
له برگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆڕه‌که‌دا، به‌شداران تێبینی‌و پرسیاره‌کانی خۆیان هێنایه گورێو ئه‌وجار کۆڕگێر وڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
شایانی باسه که جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له ره‌وه‌ندی کوردی ئامریکا به‌شداری ئه‌و سیمیناره بوون‌و وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له باسه‌کانی دوکتۆر ئالان دیلانی، خوازیار بوون که کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه پتر پێک بێت‌و له‌م باره‌وه سوپاسی دڵسۆزی‌و پێکهێنه‌رانی کۆڕه‌که‌یان کرد.
سیمیناره‌که کاتژمێر 7ی سه‌ر له ئێوارێ کۆتایی پێهات.
No comments:
Post a Comment