رۆژی یه‌کشه‌مه رێکه‌وتی 17ی ئاپریلی 2011، خۆنیشاندانێک بۆ پشتیوانی له به‌ندکراوانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری ئێعدامی گیراوانی سیاسیی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، له مه‌یدانی به ناوبانگی "دوپان" له شاری واشینگتۆن به‌رێوه چوو.

سه‌ره‌تا په‌یامی ریزبه‌ندی چۆنیه‌تی خۆپیشاندانه‌که له لایه‌ن شیرین نه‌ریمان خوێندرایه.
ئه‌وجار په‌یامی که‌مپینی پشتیوانی له گیراوه سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له لایه‌ن هێرش ره‌حیمی پێشکه‌ش کرا.
دواتر رێبوار سه‌لیمی په‌یامی کۆمیته‌ی حدکای له ئامریکا پێشکه‌ش کرد.
ئه‌وجار جه‌لیل ئازادیخواز ئه‌ندامی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان قسه‌ی کرد.
دواتر ره‌حیم ره‌شیدی رۆژنامه‌وان‌و ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێونه‌ه‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان به نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئامریکا قسه‌ی کرد.
ئینجا دۆکتۆر که‌ریم عه‌بدیان به نوێنه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
پاشان ماریا رۆهاڵی به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی ئازادی بۆ ئێران قسه‌ی کرد .
No comments:
Post a Comment