کتێبی "دیالۆگە کۆمەڵایەتییەکانی سەردەم" کە
پرۆژەیەکی زانستیو ئاکادمییەو ماوەی چەند مانگە کاری لەسەر دەکرێ، بە زمانی فارسی
چاپو بڵاو بویەوە.
ئەو پرۆژەیە لە لایەن "ناوەندی کولتووری هاوزمان"، کە سەر بە پەیرەوانی
ئاینی بەهایە، بۆ ماوەی یەک ساڵ کاری لەسەر کراوەو ٢١ کەس لە چالاکانی جۆربەجۆری
ئێرانی کە لە بوارە جیاجیاکاندا چالاکن، بەشداری ئەو پرۆژەیە بوونو وتاریان لەو
کتێنەدا بڵاو بۆتەوە.
کەسانی وەکوو، موحسن سازگارا، عەبدولکەریم لاهیجی، عمائەدین باقی، فاتیمە حەقیقەتجو،
رەحیم رەشیدی، ئارام حیسامی. کاویان میلانی، موحەممەد نوریزاد، مێهرداد مەشایەخیو
ئەمیر حوسێن گەنجبەخش وێرای چەند کەسی دیکە... وتاریان لەو کتێبەدا بڵاو بۆتەوە.
پێویستە بگوترێ کە ئەو کتێبە لە لایەن وەشان خانەی "ئێرانیەکان" لە
واشینگتۆنو لە ٥٣٠ لاپەڕەدا بڵاو بۆتەوەو بڕیارە کە لە چەند مانگی داهاتودا، بە
زمانی ئینگلیزیش چاپو بڵاو بێتەوە.
No comments:
Post a Comment