Archive

Sunday, March 24, 2013

بەرێوە چوونی جێژنی بەشکۆی نەورۆز لە ئامریکا



رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی مارسی ٢٠١٣ی زایینی، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئامریکا بە بۆنەی نەورۆز و نوێبوونەوەی سروشت و بەهار جێژنێکی بەشکۆی بە بەشداری پتر لە ٦٠٠ کەس لە دەڤەری واشینگتۆن بەرێوە برد.
سەرەتای ئەو رێورەسمە کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارێ بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان ڕاگەیەندرا.


 ئینجا رۆژنامەوان فاتیمە سیندی و مەحبوبە حوسێنی ئەندامی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا، ریزبەزی بەڕێوەچوونی رێورەسمەکەیان خوێندەوە.
دواتر، رەحیم رەشیدی بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردی لە ئامریکا قسەوباسێکی سەبارەت بە نەورۆز وەکوو جێژنێکی نەتەوەیی و هەروەها بارودۆخی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەراست و ئەرکی کوردەکان لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە درێژەی خەبات لە پێناوی ئازادی بۆ کوردستان پێشکەش کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بەرێز مام جەلال خواست. 

ئەوجار حەمە عەلی سۆفیزادەو جەعفەر فەقێ نەبی بە خوێندنەوەی شێعرو وتنی سرودێک بەشداری بەرنامەکە بوون و دواتر خەلیل شێروانی و شاڵاو هۆنراوەیان پێشکەش کرد.
دواتر بەشداران لە نێو ئاوازو هۆنراوەی کوردی دا تاکوو درەنگانی شەو شایی و رەشبەڵەکیان گێڕا.

No comments: