رەحیم رەشیدی/ ستۆکهۆڵم
چواره‌مین کۆنفرانسی "یەکیەتیی بۆ دێموکراسی له ئێران"، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی مای ٢٠١٣، کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی لە نێو پاڕڵمانی وڵاتی سوئێد‌و بە بەشداری کۆمەڵێک لە رۆژنامەوانان، نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، چالاکانی مافی ژنان، مەدنی و سیاسیی، بە قسەکانی شەهریار ئاهی دەستی پێ‌کرد.
دواتر فرێدریک ماڵم، ئه‌ندامی پارڵمان له سەر لیستی حیزبی لیبڕالی سوئێد، قسەی کرد‌و ماڵم باسێکی سه‌باره‌ت به سیاسەت و ئامانجەکانی حیزبی لیبڕال و پاڕڵمانی سوئێد‌و بارودۆخی ئێران پێشکه‌ش کرد.
ناوبراو له سه‌ر هەلومەرجی نێوخۆیی ئێران، قەیرانی ئابووری، نه‌بوونی ئازادی و دێموکراسی و درێژەی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ لە لایەن دەسەڵاتەوە، دۆخی نالەباری ژنان، ده‌ست دەستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی له کاروباری وڵاتانی نێوچه، هەڵاتنی لاوان و بژارده‌کانی وڵات و لە ئارادا بوونی ستەمی نەتەوایەتی لە ئێران ئاخافت.
فرێدریک پێی وابوو کە پێویستە کۆڕ‌و کۆبوونەوەی ئێرانییەکان درێژەیان هەبێ و تەنانەت زیاد بوونی کۆڕ‌و کۆبوونەوەکانی بە باش و ئەرێنی لێکدایەوە.
ئەوجار شه‌هریار ئاهی، یەکێک لە ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ری کۆنفرانس قسەی کرد‌و دواتر پارێزەرو نووسەر مێهرئەنگیز کار دواوو ناوبراو تیشکی خستە سەر وەزعی خراپی ژنان لە ئێران.
پاشان، دوکتۆر عه‌لیره‌زا نوریزاده، کیانوش سه‌نجه‌ری، کیانوش تهوهکووڵی، مه‌جید موحه‌ممه‌دی لە پانێلێکدا دۆخی سیاسیی هەنووکەیی وڵات، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری و کێشه‌ی ناو‌کی ئێران و رۆژئاوایان شی کردەوە...
ئەوجار بەشداران پرسیار و تێبیینییەکانی خۆیان هێنایە زمان.
دووهەمین پانێل لە ژێر ناوی ''هه‌ڵبژاردنی ئازاد''دا بە بەشداری عبدلله مهتدی، حەسەن شه‌ریعه‌تمه‌داری، موحه‌ممه‌د مسته‌فایی، رامین ئه‌حمه‌دی، شه‌هرام ته‌به‌ری، ئارام حیسامی دەستی کرد.
دواتر پانێلی ''فرە چەشنی و چه‌ند ناوەندیی پانتایی سیاسیی ئێران و بابەتی یەکیەتی بۆ دێموکراسی''، بە بەشداری ئه‌حمه‌د ره‌ئفه‌ت، فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌دی، موحسێن سازگارا، عەلی ئه‌سغه‌ر رهمهزانپوورو شەهریار ئاهی پێشکەش کرا.
''پێکەوە داهاتووی ئێران دروست ده‌که‌ین"، یەکەمین پانێلی ڕۆژی دووهەمی کۆنفڕانس بوو کە لەودا حه‌سه‌ن شه‌ریعه‌تمه‌داری وه‌کوو بەڕیوەبەر، کاوه ئاهه‌نگه‌ری، ناسر بولیده‌یی، دوکتۆر حوسێن باقرزادەو ماشاالله سه‌لیمی به‌شدار بوون، سه‌ره‌تا حه‌سه‌ن شه‌ریعه‌تمه‌داری باسێکی کورتی به نیسبه‌ت کێشه‌ی نەتەوەیی لە ئێران باس کرد و دواتر هه‌ر یه‌ک له به‌شدارانی پانێلی رووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیار کرده‌وەو ئەوانیش بە وردی و دورودرێژی باسەکانی خۆیان لەسەر مافی مرۆڤ، ئازادی، دێموکراسی، ستەمی نەتەوایەتی، دادپەروەری و مافی شارۆمەندی پێشکەش کرد.
له دواین پانێل‌دا پرسی ژنان و هه‌ڵاواردنی جنسیه‌تی به به‌شداری گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی ، مه‌هشید پگاهی، ناهید حوسێنی و ئه‌مین ریاحی به‌ڕێوه‌چوو.
لەو پانێلەدا سەبارەت بە مافی ژنان و پێویستی بەشداری چالاکانەی ئەوان لە سیاسەت و بڕیاردان دا قسە کراو دواتر بەشداران تێبینی و بۆچوونەکانی خۆیان هێنایە گۆڕێ...
دواتر فەریدوون ئەحمەدی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفڕانسی خوێندەوەو بەم چەشنە، کاری دوو رۆژه‌ی کنفڕانسی ستۆکهۆڵم کۆتایی پێهات.
شیاوی ئاماژەیە کە دوو کۆنفرانسەکەی دیکە، لە پراگ و برۆکسێل گیراون و ئەوە دووهەمین جارە ئەو کۆنفرانسە لە ستۆکهۆڵم دەگیردرێ....
No comments:
Post a Comment