Archive

Thursday, December 19, 2013

لە واشنتن بەرهەم ساڵح سەرپەرشتی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دەکا






بەشداران خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک دەربڕی
واشنتن (باسنیوز) رەحیم رەشیدی
رێکخراوێکی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دروست دەکرێ و ئاهەنگی ناساندنی ریخراوەکەش لە واشنتنی پێتەختی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
 بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح ـ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی و لوقمان فەیلی باڵیۆزی عێراق لە ئەمەریکا و چەندین بزنسمان وکەسایەتی ئەمەریکایی ، ئاهەنگی ناساندنی دەزگەی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی The American University of Iraq Foundation (AUIF) لە واشنتن بەڕێوەچوو. کە ریچکخراوێکی قازانج نەویستەو مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک وبەخشینە بۆ زانکۆکە. لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە لوقمان فەیلی، دوکتۆر بەرهەم ساڵح دوکتۆر دۆون دێکڵ سەرۆکی زانکۆکە وتاریان پێشکەش کرد و لە قسەکانیان دا رۆڵی گرینگی زانکۆی ئەمریکیان لە سلێمانی بۆ پەرەپێدان بە زانست لە کوردستان باس کرد. لە درێژەدا، کورتە فیلمێک سەبارەت بەو زانستگایە نیشان دراو هۆڵی کۆبوونەوەکەش بە وێنەی جۆراوجۆری پێوەندیدار بە زانکۆکەوە رازابوەوە. بەشداران خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە کردنەوەی زانکۆی هاوچەشن لە شاری دهۆک دەربڕی و پێیان وابو کە ئەم هەنگاوانە کۆمەڵی کوردەواری بەرەو پێشکەوتن و گەشەی پتر دەبات. بەشداری کەسایەتی دیاری ئەمریکایی و دیپلۆماتکاران لە چڤینەکەدا، وەکوو گرینگی پێگەی کورد لە نێوچەکەدا لێکدرایەوە. بەشداران بە گشتیی و وتاربێژانی کۆبوونەوەکە بە تایبەتی، باسیان لەوە کرد کە جیا لەوەی بە دوای ئەوەوەن ئەزموونی خوێندنی زانکۆ پێشکەوتوەکانی وڵاتانی دەرەوە ببەنە هەرێمی کوردستان، هاوکات بە دەخوازن کە قوتابی و خوێندکارانی کورد کە دەرەتانی ئەوەیان نیە لە زانکۆ پێشکەوتوەکانی وڵاتانی دەرەوەدا بخوێنن، لە کوردستان لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرن و پەرە بە زانست بدەن.

No comments: