Archive

Monday, December 23, 2013

لە ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر جینۆسایدی کورد دەکرێ









پەڕتووک بەزمانی ئینگلیزی لەسەر مێژووی کورد و کوردستان دابەش کران

واشنتن (باسنیوز) رەحیم رەشیدی

لە رێورەسمێکدا لە زانکۆی ماریوود لە شاری سکرانتن لە ولایەتی پێنسیلڤانیا، چەند چالاکی جۆراوجۆر لەسەر شاڵاوی جینۆسایدکردنی پێشکەش کران و هەوڵی پتری ناساندنی پاکتاوکردنی رەگەزی خەڵکی کوردستان بە ئەمریکاییەکان درا.
لە سەرەتای ئەو کۆڕەدا، کریستۆڤەر سپیچێر، مامۆستای زانستگا کە بۆ خۆی سەردانی باشوری کوردستانی کردبوو، سەبارەت بە کورد و کوردستان بۆ ئامادەبووان دوا و پێشکەوتنە بەرچاوەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک پەڕتووک و نامیلکە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر مێژووی کورد و کوردستان لە نێو بەشداران دا، دابەش کرا.
دواتر دوو بەڵگە فیلم لەسەر ئەنفال و پاکتاوکردنی رەگەزی کوردەکان لە لایەن حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراقەوە بە زمانی کوردی و ژێر نووسی ئیگلیزی نیشان دران. 
ئینجا، بەڵگە فیلمێک لە بارەی هەلومەرجی سیاسیی، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا، نمایش کرا کە سەرەنجی بەشدارانی ئەو کۆرەی بۆ لای خۆی راکێشا. پاشان بەشداران پێکەوە لەسەر کوردو کوردستان قسەیان کرد و مامۆستا و قوتابیان ڕایانگەیاند کە کۆڕەکە بە سەرکەوتووی بەرێوەچوو.

No comments: