ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی ١١ی مەی ٢٠١٦، بەرانبەر بە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەوپەڕی ناباوەری دا، ئاگاداریان کردم، کاک سەروان چەکۆ رەحیمی، دۆست و هاوڕێی خەباتگێر و تێکۆشەری لە مێژینەی رێبازی کوردایەتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری هەولێر، لە کوردستان، کۆچی دوایی کردوە.
بۆ من کە لە نزیکەوە لەگەل کەسایەتی مەزن و شوێندانەری ئەم جوامێرە ڕەوشت بەرزە ئاشنا بووم، بێ گومان ئەم هەواڵە دڵ و دەروونی هەژاندووم و بە قوڵی ماتەمباری کردووم.
مخابن، بە کۆچی دوایی سەروان چەکۆ، حیزبی دیمۆکرات و جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد بە گشتیی، رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، کادرێکی بە ئەزموون و مرۆڤێکی خاوەن وەعدوپەیمانی لە دەست دا.
بە بۆنەی ئەم کۆچە دڵتەزێنەوە، لە ناخی دڵمەوە، سەرەخۆشی لە هەموو تێکۆشەرانی کورد بە گشتیی، بنەماڵەی بەڕێزی کاک چەکۆ بە تایبەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی ئەم غەم و کۆستەیان دەزانم.
یادی هاوڕێ چەکۆ رەحیمی بەرز و بەرێزو رێگای پڕ لە شانازی تەژی لە رێبوار بێ.
رەحیم رەشیدی
واشنگتن

No comments:
Post a Comment