ئەمرۆ هەینی رێکەوتی ٦ی مای ٢٠١٦، ئاگادار بووم کە هاورێی خەباتگێر و تێکۆشەری لە مێژینەی رێبازی کوردایەتی، ئەندامی بەرێی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک سەید رەزای دروودگەر، لە وڵاتی نوروێژ، دوور لە کوردستان، کۆچی دوایی کردوە. ئەم هەواڵە لە ناخی دڵەوە هەژاندمی و ماتەمباری کردم.
بە کۆچی دوایی کاک سەید رەزا، مخابن حیزبی دیمۆکرات و جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کادرێکی خاوەن ئەزموون و وەفاداری لە دەست دا.
بە بۆنەی ئەم کۆچە دڵتەزێنەوە، لە ناخی دڵمەوە، سەرەخۆشی لە هەموو تێکۆشەرانی کورد بە گشتیی، بنەماڵەی بەڕێزی کاک سەید رەزا دروودگەر بە تایبەتی دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمیان دەزانم.
رۆحی نەمر کاک سەید رەزا شادو هیوای سڵامەتی و تەمەندرێژی بۆ بنەماڵەی بەرێزیان بە ئاوات دەخوازم.
یادی بەرز و بەرێزو رێگای پڕ لە شانازی تەژی لە رێبوار بێ.
رەحیم رەشیدی
واشنگتن
No comments:
Post a Comment