Archive

Friday, May 13, 2016

ئاگاداری کۆڕیادی شەهیدان لە واشنگتن

کوردستانیانی هێژا
ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕات

بەرێزەوە ئاگادارتان دەکەینەوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی مەی ٢٠١٦، کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئەمریکا، کۆریادێک بۆ رێزگرتن لە خەبات و خزمەتی دوو ئەندامی ڕیبەری حیزبی دێموکرات، واتە شەهیدانی نەمر چەکۆ رەحیمی و سەید رەزا دروودگەر بەرێوە دەبات.
ئامادەبوونتان لەو کۆڕیادەدا، وێرای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، وەفادارییە بۆ شەهیدان و نرخدانانە بۆ ئەو خزمەتە بەرچاوانەی ئەوان لە ڕەوتی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان دا، پێشکەش بە کوردو کوردستانیان کرد.

رێکەوت: 
٠٥/١٥/٢٠١٦
کات: ١٠:٣٠ بۆ ١٢:٠٠

شوێن:
4900 Stonecroft Blvd, Chantilly, VA 20151

بۆ زانیاری پتر پێوەندی بگرن بە:
703-402-7381
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا

No comments: