رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی مەی ٢٠١٦، کۆمیتەی گشتیی حدکا کۆریادیێکی بۆ بەرزڕاگرتنی یادو بیرەوەری شەهیدان سەروان چەکۆ رەحیمی و کاک سەید رەزا دروودەگەر بەرێوە برد. سەرەتای کۆڕیادەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بە تایبەتی سەروان چەکۆ و سەید رەزا دەستی پێکرد.
دواتر سەیران شەرەفی ریزبەندی بەرێوەچوونی کۆریادەکەی خوێندەوە.
ئەوجار پەیامی کۆمیتەی حیزب لە لایەن کاک جەماڵ عەبدوڵازادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ئەمریکا، بەو بۆنەوە پێشکەش کرا کە تێیدا رۆڵی ئەو شەهیدانە بەرز نرخێدرابوو هەروەها هەموو لایەکی دڵنیا کردەوە کە رێبازیان تاکوو سەرکوتن درێژەی دەبێ سەرەخۆشی خۆیی و کۆمیتەی و ئەندامانی حدکای لە ئامریکا ئاراستەی بنەمالەکانیان و گەلی کورد کرد.
دواتر رۆژنامەوان رەحیم رەشیدی لەسەر خەباتی حیزبی دێموکڕات و کەسایەتی ئەو شەهیدانە و دەورو و رۆڵیان لە خزمەت کردنی بە حیزبی دێموکرات و پێگەیانی پێشمەرگە قسەی کرد.
پاشان ژیاننامەی سەروان چەکۆو رەحیمی لە لایەن کاک عوسمان پاڵانی وە خوێندرایەوە.
ژیاننامەی سەیدرەزا دروودگەر لە لایەن موقەدەم کەریمیان پیشکەش کرا.
بە دوای ئەودا، پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوە، لە لایەن مەحبوونە حوسێنی خوێندرایەوە
پەیامی یەکیەتی خوێندکارانی کوردستان لەل لایەن هاورێ جەعفەر شکاک وە پیشکەش کرا،
ئەوجار کاک سەلاح پیرۆتی کادری دێرینی حدکا و ئەندامی حیزب کە لە نزیکەوە لەگەڵ سەروان چەکۆ و سەیدرەزا کاری حیزبی کردبوو لەسەر رۆڵی ئەوان لە خزمەت کردن بە حیزب دا و جوڵانەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
شیاوی باسە کە وەڤدێکی باڵای رۆژئاوای کوردستان پێکاتوو لە سینەم موحەممەد و ئیلهام ئەحمەد بەشداری کۆڕیادەبوون و پرسەو سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش بە گەلی کوردو حیزبی دێموکرات کرد.
بە دوای ئەودا بروسکەو پەیامی ئەو حیزب ورێکخراوانە پێشکەش کران:
١. پارتی دێموکراتی گەلان HDP
٢. یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
٣. کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران
٤. پارتی دێموکراتی کوردستان
٥. پارتی فیمینیستی کوردستان.
٦. کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران فیدراڵ
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا
No comments:
Post a Comment