Archive

Saturday, May 7, 2016

رانیە زەنگەنەو داهاتوویەکی گەش!






رانیە عەباس زەنگەنە، ئەو لاوە تەمەن ١٠ ساڵانەیە کە ماوەی ساڵێکە لەگەڵ خوشک و برایەکی هاتۆتە ئەمریکا. رانیە، لە ماوەی یەک ساڵ مانەوەی لە ئەمریکا، زۆر گەشەی کردوەو چەند خەڵاتی وەرگرتوەو بە هۆی زیرەکی و گەشەی خێراوە لە بواری خوێندن دا، سەرنجی مامۆستاو پسپۆرانی پەروەردەی بۆ لای خۆی راکێشاوە. ئەم کیژە تەمەن ١٠ ساڵانەیە، لە نوێترین کێبەڕکێی نێوان ٢٠ قوتابخانەی دواناوەندی پارێزگای فێرفەکس دا، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری ئەلکزاندەریا لە ولایەتی ڤیرجینیا، لە کێبەرکێکی بیرکاری و زانست دا، لە ژێر ناوی " پەروەردەی منداڵ بە شێوەی تەندروست" پلەی یەکەمی بە دەست هێنا. هەر بۆیە رانیە لە لایەن لێژنەیەکی باڵای پەروەردەی ولایەتەکەوە خەڵاتی ساڵانەی نوێرتین داهێنانی، بۆ پەروەردەی منداڵ بە شێوەی ساغڵەم و تەندروست پێبەخشرا. شایانی باسە کە داهێنانەکەی رانیە لە لایەن پارێزگای فێرفەکس کە لە بواری زانست و پەروەردەدا لە هەموو ئەمریکا پلەی یەکەمی هەیە، دەخرێتە بواری جێبەجێ بوونەوە. رانیە لە لێدوانێکی تایبەتی پێی ڕاگەیاندن کە شانازی دەکات وەکوو کچە کوردە سەرکەوتنی بە دەست هێناوەو بۆ ئەوەش تێدەکۆشی کە بە ئاڵای کوردستانەوە لە کێبەرکێی گشتیی سەراسەری ئەمریکادا بەشداری بکات و پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت.

No comments: