ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئاشكرای كرد، محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات رێككه‌وتوون. ئه‌م هه‌واڵه له ئاستی ناوچه‌كه و جیهان كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و هاوسۆز و دژبه‌رانی زۆر زوو ده‌ركه‌وتن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، رۆژی یه‌كشه‌ممه، مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئیسرائیل، بەحرێن، ئیمارات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هه‌روه‌ها سوودان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا، دەستپێكرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، رۆژی سێشه‌ممه، راسته‌وخۆ له ئیسرائیله‌وه گه‌یشته سوودان و ئه‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر رووخاندنی رژێمەکەی عومەر ئەلبەشیر یه‌كه‌مجاره كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
دوای سه‌ردانی کۆندۆلیزا ڕایس، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2005دا، پۆ‌مپێیۆ یه‌كه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه كه ده‌چێته سوودان.
مایک پۆ‌مپێیۆ لە سەردانەكهیدا بۆ خەرتووم، پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوودان و ئیسرائیلی تاووتوێ كردووه و له به‌رانبه‌ردا پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئه‌و وڵاته دووپات كردووه‌ته‌وه كه واشنتن هه‌وڵده‌دات لای خۆیه‌وه ناوی سوودان لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر ده‌ربهێنێت.
ئه‌م گه‌شته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ناوچه‌كه، له كاتێكدایه بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسرائیل، راگه‌یاند، حه‌فته‌ی داهاتوو شاندێکی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ جارێد کوشنەر راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا، بە مەبەستی گفتوگۆ و پشتیوانی لە رێکكەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات سەردانی ئەبوزەبی دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو، لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرایكردووه، "جارێد کوشنەر راوێژکاری سەرۆک تره‌مپ، هه‌روه‌ها نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئەیڤی بێرکۆڤیچ وێڕای شاندەکەی ئیسڕائیل کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسڕائیل موئیر بن شبات سه‌رۆكایه‌تی دەکات، ده‌چنه ئه‌بوزه‌بی."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رێگریكردن له فراوانخوازی هەژموونی ئێران، ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و په‌ره‌پێدان به پرسی ئابووری ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئەمه‌ریکا ناوه‌ڕۆكی ته‌وه‌ره سەرەکییه‌كانی کۆبوونەوەکانی مایک پۆمپیۆ لەگەڵ ڕێبه‌رانی ئەو وڵاتانەیه.
No comments:
Post a Comment