ترەمپ پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکای وروژاندووە، سەرۆکی ستافی کۆشکی سپیش دەڵێ هەڵبژاردنتت دواناخرێت و لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
مارك مێدۆز، سه‌رۆكی ستافی کۆشکی سپی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه، 2-8-2020) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی CBSـی ئەمەریکی ئاشكرای كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له واده‌ی یاسایی خۆیدا، واتا 3-11-2020 ئەنجامدەدرێت.
مێدۆز له به‌شێكی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد؛ كاتێك تره‌مپ بابه‌تی دواخستنی هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هێناوه‌ته گۆڕێ، له‌به‌ر ئه‌وه بووه، ناوبراو سه‌باره‌ت به ده‌نگدان له رێگای پۆسته‌وه نیگه‌رانه.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ستافی كۆشكی سپی لەبارەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 له‌كاتێكدایه رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو (30-7-2020) تره‌مپ له توویتەرەوە رایگەیاند "ئه‌گه‌ر دەنگدان لە رێگەی سیسته‌می پۆستەوە بێت، ئەوا هەڵبژاردنی ساڵی 2020 دەبێتە ئەو هەڵبژاردنەی چاودێری نەکرێت و زۆرترین فێڵی تێدا بکرێت لە دیرۆكی هەڵبژاردنی ئەمەریکادا. ئەمەش بۆ ئه‌مەریكا زۆر قورسە. هەڵبژاردن دوابخەین تاوەکو خەڵک بتوانن بەشێوەیەکی دروست و پارێزراو دەنگی خۆیان بدەن؟".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هەتاوەكو ئێستا هیچ بەڵگەیەک له‌به‌رده‌ست نییه كه پێشتر به‌هۆی ده‌نگدان له رێگای پۆستەوە فێڵ كرابێت، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌م داخوازییه‌ی هەیە.
پێشتر دیموكراته‌كان چه‌ند جارێك ئه‌وه‌یان باس كردبوو تره‌مپ نیازی وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمەریکا دوابخات، به‌ڵام هه‌موو جارێك تره‌مپ به‌رپه‌رچی ئه‌و قسانه‌ی دەدایەوە و دەیگوت هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاش هه‌ڵوێستی تره‌مپ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، جیا له كاردانه‌وه و ره‌خنه‌ی تووندی دیموكراته‌كان، هاوكات رێبه‌رانی باڵای حیزبی كۆماری و له‌نێوایاندا سه‌رۆكی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران رایانگه‌یاندووە، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكدا نییه و ته‌نیا كۆنگرێس ده‌توانێ له‌م باره‌وه بڕیار بدات.
ئه‌م قسه و باسانه له‌كاتێكدان، گوته‌بێژێكی کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کۆمارییهكان ئاشكرای كردووه: دەنگدان بۆ دووبارە دیاریكردنی تره‌مپ وەکو به‌ربژێری کۆمارییەکان لە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا، به شێوه‌ی نهێنی و له رۆژی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا دیاری ده‌كرێت.
ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆمارییه‌كان، له نێوان 21 تاوەكو 24ـی ئه‌م مانگه، به به‌شداری 336 نوێنەر لە شا‌رلۆت کارۆلاینای باکوور به‌ڕێوه‌ده‌چێ. لە كۆنگره‌ی ئه‌مساڵی کۆمارییەکاندا به پێچه‌وانه‌ی كۆنگره‌كانی پێشوو، ژمارەیەکی کەم خەڵک ئاماده ده‌بن، هەروه‌ها رێگانه‌دراوه وه‌كو ساڵانی رابردوو، میدیاكان رووماڵی چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌م بابه‌ته "مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه".
No comments:
Post a Comment