یادی كاك جه‌لیل گادانی له دڵماندا زیندوه
سه‌ره‌رای نزای به‌رده‌وامان، به‌داخێكی گه‌وره‌و گرانه‌وه، سه‌وداسه‌ری رێگای ئازادی كوردستان، خه‌باتگێری نه‌سره‌وتووی رێبازی كوردایه‌تی، كه‌سایه‌تی دیاری دێموكرات، كاك جه‌لیل گادانی، به هۆی گیرۆده بوون به په‌تای جیهانداگری كۆرۆنا، له هه‌رێمی كوردستان، كۆچی دوایی كرد‌و بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی له‌سه‌ریه‌ك دانا.
بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژێك له رۆژان له نزیكه‌وه به دیداری كاك جه‌لیل شاد بوون، یان له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكۆشه‌ره هاورێ و هاوكار بوون، باش ده‌زانن؛ به‌رێز گادانی مرۆڤێكی زانا، ده‌ست و دڵ پاك، له هه‌مان كاتدا خه‌كه‌ڕاو خۆیی، بێ فیزو پڕ له رێز بوو.
نه‌مر گادانی له ژیانی پڕ له هەورازونشێوی خۆی دا كۆڵی نەداو دژی دوو رێژیمی پاشایه‌تی و ئیسلامی، بۆ رزگاری كوردستان خه‌باتی كرد‌و تاكوو دواین پشوو رێبواری ڕێگای سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی مایه‌وه.
كاك جه‌لیل جیا له‌وه‌ی له ریزی حیزبێكی سیاسیی و له پله‌ی ئه‌ندامی رێبه‌ری دا ئه‌ركدار بوو، لێ هیچ كات له خوێندنه‌وه، نووسین و وه‌رگێران غافڵ نه‌بوو.
بێ گومان مه‌رگی به‌رێز گادانی خه‌ساره‌ێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی كورد به گشتیی، به تایبه‌تی مه‌رگی ئه‌و زاته بۆ ئێمه‌وما‌نان كه له نزیكه‌وه ده‌ما‌ناسی، رووداێكی به‌ژان و دڵهه‌ژێنه.
له‌م یاده تاڵه‌دا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له ماڵبادو هاوسه‌نگه‌رانی به‌ڕێز گادانی ده‌كه‌م و خۆم له خه‌می له‌ده‌ستدانی ئه‌و نه‌مره‌دا به به‌شدار ده‌زانم.
یادی كاك جه‌لیل به‌رزو به‌ڕێز بێ
شكۆدار بێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان
مسته‌ر كورد
واشنگتن
٦ی ئاگوستی ٢٠٢٠
No comments:
Post a Comment