ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 2ی مانگی 8ی 2020، چه‌ند ڕاگه‌یاندن له هەرێمی کوردستان، باسیان له‌وه كردبوو گۆیا تیمێكی ئه‌مریكایی، له كاتێكدا چه‌ند فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ڕ له ئاسمانه‌وه پشتیوانیان كردوون، به چەند ئۆتۆمبیلێک چوونه‌ته شاخی قه‌ندیل و له‌وێ له‌گه‌ل پێكاكا كۆبوونه‌ته‌وه. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی پشت‌راست نه‌كردوه.
به‌ڵام رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 3ی مانگی 8، له‌گه‌ل په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ده‌نگۆیانه، به تایبه‌ت له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسیان له‌وه ده‌كرد کاربەدەستانی ئه‌مریكا لەگەڵ به‌رپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە قەندیل کۆبوونەتەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌م باره‌وه بۆ مێدیاكان رایگه‌یاند: "ئەم ده‌نگۆیه هیچ راستیه‌كی تێیدا نیه‌و کۆبوونەوەی لەم چه‌شنه ڕووی نەداوە."
گرێ‌دراو به‌م باسه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكاش هاته قسه‌و وتی: "چیرۆکێکی تەواو درۆیەو هیچ جڤینێك نه‌كراوه."
مانگی 11ی ساڵی 2018، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد كه بڕیاریان داوە 12 میلیۆن دۆلار بەخشش و خه‌ڵات بەو کەسانە بدەن کە زانیاری لە بارەی شوێنی مانەوەی سێ کەس لە رێبەرانی پلە باڵای پەکەکە بدەن به ئه‌مریكا بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.
بە پێی لیستەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەم شێوەیه‌یه: "موراد قەرەیڵان 5 ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک 4 ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان 3 ملیۆن دۆلار".
ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای سەردانی ئه‌وكاتی "ماسیۆ پالمەر"، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیایە راگه‌یه‌ندرا.
"ماسیۆ پالمەر"، ئه‌و كات وتی :"بە خۆشحاڵییەوە، لە ماوەی 2 رۆژی رابردوودا یەکەم سەردانم بۆ ئانکارا ئەنجام دا. لە سەردانەکەم دا لەگەڵ چەند بەرپرسی باڵای حکومەتی تورکیا، پەرلەمان و بازرگانان لە بارەی چەند نیگەرانی و پرسی هاوبەش کۆبوومەوە".
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتبووی: "ئەمریکا هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی بەرز دەنرخێنێت. بە خۆشحاڵیەوە لە بەشێکی ئەم سەردانەم دا ناوی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیێنین بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕێكه‌وتی 8ی مانگی 10ی ساڵی 1997، پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە، هه‌روه‌ها لە ساڵی 2011وەش واشنگتن پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناساندووە".
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment