Archive

Tuesday, January 25, 2022

كرماشان: ئاوابوونی ئەستێرەیەکی گەشی ئەدەبی کوردی


مخابن رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، بەرانبەر بە ٢٥ی جانەوەری ٢٠٢٢ی میلادی، عەلی ئەشرەفی نەوبەتی، ناسراو بە "پەرتەو کرماشانی" شاعیری ناسک خەیاڵ و خاوەن هەڵوێستی کوردستانی ژیانئاوایی کرد.
ئەم شاعیرە دلێرو بوێرە کوردستانییە بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی شێعرو هۆنراوەی رازاوەو بەپێزی هەن و زۆرێک لە هۆنراوەکانی لەسەر زمانی خەڵکن.
پێشتر پەڕتووکی شێعری شاعیر بە ناوی کوچەباغیەکان بڵاوبۆتەوە، کە زۆربەی هۆنراوەکانی بە شێوازی کلاسیک دارێژراون و لەو بەرهەمەدا غەزەلی کوردییش لە کۆتایی پەڕتووکەکەدا هەن کە وەختی خۆی وەک نمونەی هەڵکەوتەی شێعری کوردیی لە کرماشان سەرنجیان دراوەتێ.
چەند پەرتووک و وتار لە نێویاندا، سوڵتانی، سەها، نامەکان، نووسراوەکان و ئاوڕێک لە سەربوردەو بەرهەمەکانی پەرتەو کرماشانی ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوەن.
غەزەڵی بە ناوبانگی ئەرمەنی کە لە لایەن چەند هونەرمەندی گۆرانی بێژی کوردیشەوە کراوە بە گۆرانی، لە بەرهەمەکانی پەرتەوە.
ئاواره‌گه‌ی بێچاره‌گه‌ی بێخانمانم ئه‌رمه‌نی
ماڵت نیه‌زانم‌ ها له کوو، ڕووح و ڕه‌وانم ئه‌رمه‌نی
شیرین‌زوانم ئه‌رمه‌نی، ده‌ردت وه گیانم ئه‌رمه‌نی
ترسم وه‌گه‌ردم تا نه‌که‌ی، بویشی بچوو، ده‌ر وا نه‌که‌ی
ئه‌مجا م دی دێوانه‌گه‌ی ئاگر وه‌ گیانم ئه‌رمه‌نی

No comments: