شاری شاران، شاری جوانی و نزاكەت و نەجابەت، شاری ڕۆشەنبیری، شاری قەڵای دێرین، شەكرە شاری حەماسەی سەحێلاو پردێ، شاری پێشمەرگەو ترافیكی دیپڵۆماسی كوردستانی لە كۆی ڕۆژهەڵاتێ ناڤین، شاری ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی، شاری شەرەف و شكۆ!
خۆشمان دەوێی هەولێر ماڵی گشت كوردستانیانی خاوەن ئیرادەو خۆنەچەماندن. هەولێر ئەی گلێنەی چاوی ئێمەو چقڵی چاوی داگیركەران، هەولێر ئەی شاری وەفاو ڕێزو سەفا، تكایە هەروا ئاوەدان بەو بە پێوەبە، لە گەشەو پێشكەوتن مەوەستە، دڵنیاین خۆری سەربەستی وڵات هەر لە قەڵاكەی تۆوە هەڵدێ هەولێر...
No comments:
Post a Comment