دۆزی نەتەوەی کورد لەسەرووی بەرژەوەندی حیزب و کەسایەتیەکانە، حیزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر.
رۆژی دووشەممە ٦ی دێسەمبەری ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان و فیدراسیۆنەکانی ئەندام لەو کۆنفیدراسیۆنەدا کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنەكە كرد كە لە ڕێكەوتی ٤و ٥ی مانگ لە هەولێر بەڕێوەچوو. سەرۆك پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی لە دەستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد كوردستان كردو وێڕای هیوای سەرکەوتن لە ڕێکخستن و هەماهەنگیی زیاتر لەناو ڕەوەندی کوردستان لە دەرەوە كرد. هەروەها لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لەسەرووی بەرژەوەندی حزب و کەسایەتیەکانە و حزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر.
لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پەیامی ئاشتیخوازی گەلی کورد کردەوەو داواشی کرد کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ببێتە ھۆکارێکی کاریگەر بۆ ناساندنی جینۆساید ڕەوەندی کورد كوردستان كردو وێڕای هیوای سەرکەوتن لە ڕێکخستن و هەماهەنگیی زیاتر لەناو ڕەوەندی کوردستان لە دەرەوە كرد. هەروەها لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لەسەرووی بەرژەوەندی حیزب و کەسایەتیەکانە و حیزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر. و ئەو زوڵمەی دەرھەق میللەتی کورد کراوە. سەرۆک بارزانی رۆشناییشی خستەسەر مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوەو بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری. هەروەها سوپاسی ڕەوەندی كوەدستانی كرد کە لە دوورە وڵاتەوە ھەمیشە پاڵپشتی داوا رەواکانی گەلەکەیان بوونە لە قۆناغە جیاجیاکاندا.
No comments:
Post a Comment