Archive

Tuesday, January 25, 2022

لە واشنتۆن دژی لەسێدارەدانی "حەیدەر قوربانی" خۆپیشاندان بەڕێوە چوو



لە ناڕەزایەتی بە لەسێدارەدانی ''حەیدەر قوربانی'' زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، بەشێک لە کوردانی دانیشتووی واشنتۆن لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا خۆپیشاندانیان بەڕیوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا ناڕازییان بە هەڵگرتنی وێنەی شەهید حەیدەر قوربانی، دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دروشمیان دا و داوای ئەوەیان کرد کوشتنی کوردەکان لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە کۆتایی پێ بهێندرێت
خۆنیشاندەران هەروەها نامەیەكی نارەزایەتیان گەیاندە وەزارەتی دەرەوەو داوان كرد ئەمریكا و جیهان لە ئاست ئێعدام و ئەو پێشێلكاریانە دژی خەڵكی كوردستان هەڵوێستیان هەبێ

No comments: