Archive

Saturday, March 19, 2022

جۆ بایدن: سەرۆک پوتن تاوانباری جەنگە



رەحیم رەشیدی\ کوردستان ٢٤، واشنگتن

ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆک جۆو بایدەن لە وتووێژێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، وتی پێی وایە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادەمیر پوتین بە هۆی هێرشەکانییەوە بۆسە ئۆکراینا "تاوانباری جەنگە''. 

لە کاتی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا ئەمە یەکەمین جارە سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکی رووسیا بە  ''تاوانباری جەنگ " ناو ببات. بکات. ئەم هەڵوێستەی بایدەن لە کاتێکدایە کە حەوتووی ڕابردوو کاملا هێرس، جێگری سەرۆک بایدەن لە کاتی سەردانەکەیەدا بۆ پۆڵەندا  بە دڵنیاییەوە باسی لەوە کردبوو دەبێ دەربارەی ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، لێکۆڵینەوە لە رووسیا بکرێت.

جۆ بایدن،  لە کاتی جێهێشتنی بۆنەیەکدا لە لایەن یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان پریسیاری لێکرا کە ئایا پوتین "تاوانباری جەنگە"؟، سەرەتا بە نەخێر وڵامی دایەوە. لێ  پاش کەمێک گەڕایەوە لای رۆژنامەنووسەکە پرسی: "تۆ پرسیاری کرد ئایا پوتین تاوانباری جەنگە؟، ئەگەر پرسیارەکەت ئەمە بێ، بەڵێ پێموایە ''پوتین تاوانباری جەنگە".

 ئەم هەڵوێستەی بایدەن لە کاتێیدا کە ئەمریکا یارمەتییەکی سەربازی بە بڕی 1 میلیار دۆلار بۆ ئۆکراینا راگەیاند کە هاوکارییەکە سیستەمەکانی دژە تانک، دژە فرۆکە، رۆکێتهاوێژەی ستینگەرو جاڤێلینس لە خۆدەگرێت. ئەم یارمەتییە داراییە بەشێکە لەو هاوکارییەت کە ئەمریکا بە بڕی 13.6 میلیار دۆلار بۆ ئۆکراینای تەرخان کردوە. ئەم هاوکارییانەی ئەمریکا لە کاتێدایە کە هەمان رۆژ ڤۆلادەمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانی لە ڕێگای ئۆنڵاینەوە وتارێکی پێشکەشی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئەمریکا کردو وێرای سپاس لە هاوکارییەکانی واشنگتن، دیسان داوای ناوچه‌ی دژه‌فڕینی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بەڵام ئەمریکا تاکوو ئێستا بەم دوایەی ئۆکراینا رازی نەبوە.

گرێدراوو بەم باسەوە، جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، سەرۆک جۆو بایدن لە رێکەوتی 24ی ئەم مانگەدا،  سەردانی ئووروپا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانە ئووروپاییەکان و ئەندامانی ناتۆ لە بێلاڕووس شەنوکەوی هێڕشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەکەن.

ماوەی کەمتر لە مانگێکە کە پەلاماری ڕووسیا دژی ئۆکراینا دەستی پێکردووە، بە گوێرەی سەرچاوەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا پتر لە 3 میلیۆن ئاوارە بوون، هەروەها لە نێوخۆی ئۆکرایناش نزیک بە 2 میلیۆن نەفەر  بێخانەولانە بوون و نزیک بە 600 کەسی مەدەنیش گیانیان لە دەست داوە.

No comments: