Archive

Friday, August 12, 2022

دیدار لەگەڵ هەڵۆکەی ئەمریکا



خۆشحاڵ بووم لە نزیکەوە چاوم بە باڵوێز جۆن بوڵتۆن کەوت و پێکەوە کۆمەڵێک پرس و بابەتمان تاوتوێ کرد.
لەو دیدارەدا گرینگی و بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا تیشکیان خرایەسەرو چڕتر کردنی ئەو پێوەندیانە بە قازانجی سەقامگیری و تەناهی لە کۆی رۆژهەڵاتی نێوەراست لێکدرایەوە.
سپاسی پشتیوانییەکانی باڵوێز بۆڵتۆنم لە دۆزی کوردستان کردو لەم بارەوە پێم وت ناوبراو دەنگێکی کاراو بەهێزە بۆ داکۆکی لە دادپەروەری و ئازدی و هیوام خواست لە هەموو کۆرو کۆبوونەوەیەک دا وەکوو هەمیشە درێژە بە پشتیوانی لە دۆزی رەوای کوردستان بدات. هەروەها دەعوەتم لە ناوبراو کرد سەردانی کوردستان بکات و لە نزیکەوە گەشەو پێشکەوتنەکانی کوردستان ببینێ. باڵوێز بوڵتۆن لەو دیدارەدا پەیامێکی سیاسیی روو بە ئێران بە گشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی نارد...
لای خۆیەوە باڵوێز بۆڵتۆن خۆشحالی خۆی بۆ دیدارەکە دەربڕی و وێرای سپاس لە دەعوەت کردنی بۆ کوردستان هیوای خواست سەردانی کوردستان بکات و بە بانگهێشتنەکە زۆر خۆشحاڵ بوو. بولتۆن سەبارەت بە پێگەی نێونەتەوەیی ئەمریکا قسەی کردو پێشی وابوو واشگنتن پێویستە لە رۆژهەڵاتی نێوەراست بمێنێتەوەو بەهێزترو روونتر درێژە بە پشتیوانی لە دۆستەکانی و لە نێویاندا کوردستان بدا، چوونکە هەر بۆشایەک ئەمریکا لە و نێوچەیە دروستی بکات ئەوە ئێران و نەیارەکانی ئەمریکا پڕی دەکەنەوە…
ئەم کەسایەتیە گەورەو ناسراوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد پشتیوانی نەکردنی ئەمریکا لە رێفراندۆمی سەربەرخۆیی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا هەڵەیەکی گەورە بوە…
بریاڕیارماندا بۆ ئالوگۆری بیروڕا درێژە بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانمان بدەین.
باڵوێز جۆن بۆڵتۆن، بە یەکێک لە هەڵۆکانی ئەمریکا ناسراوە، پێشتر نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و هەروەها راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بوە.

#مستەر_کورد

No comments: