Saturday, February 27, 2021
Friday, February 26, 2021
سه‌رۆك بایدن له تۆڵه‌ی په‌لاماردانی هه‌ولێردا بڕیاری هێرشه‌كانی داوه
سوپای ئه‌مریكا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆو بایدن وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ر دوو تاقمی کەتائیب حزبوڵڵا‌و کەتائیب ئەلشوهەدای له سووریا بۆردمان كرد.
سوپای ئه‌مریكا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆو بایدن وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ر دوو تاقمی کەتائیب حزبوڵڵا‌و کەتائیب ئەلشوهەدای له سووریا بۆردمان كرد.
ئه‌و گروپانه راسته‌وخۆ گرێدراوی ئێرانن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و هێرشانه‌دا نزیك به 20 كه‌س كوژراون و چه‌ند ئۆتۆمۆبێلی هه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش سووتێندراون.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئه‌مریكا له‌م باره‌وه وتی: "بۆردمانه‌كان لەسەر بڕیاری سەرۆک بایدن بوون وه‌كوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌و گروپە چەکدارە شێعانهیه، كه له رێكه‌وتی 15ی ئه‌م مانگه‌دا هێرشی موشه‌كیان كرده سه‌ر شاری هەولێرو له ئاكامدا بەڵێندەرێکی سیڤیل كوژرا و چه‌ند سەربازێکی ئه‌مریكایی و هاوپەیمانان بریندار بوون."
هه‌روه‌ها شه‌وی پێنجشه‌ممه، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه رایگه‌یاند: "هێرشەکان بە فەرمانی سەرۆک جۆو بایدن وەکوو وەڵامدانەوە به‌و هێرشانەیه كه لەم دوایـیانەدا لە دژی هێزەکانی ئهمریكاو هاوپەیمانان لە عێراق هاتنه ئاراوه. له‌و هێرشانه‌دا پێوانه‌كانی دیپلۆماسی ڕه‌چاو كراون و هێرشه‌كان به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دراون."
وته‌بێژی پێنتاگون سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بایده‌ن بۆ داكۆكیكردن له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا وتی: "هێرشه‌كان پەیامێکی روونه كه سەرۆک بایدن بۆ پارێزگاری کردن لە سەربازانی ئەمریكایی و هاوپەیمانان هەنگاو دەنێت."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌مریكا به‌و هێرشه ئاسمانیانه چه‌ند مۆڵگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا له‌ناو بردوه كه ئێران پشتیوانیان لێده‌كات.
داعشێکی ئەمەریکی لە فلۆریدا دادگایی کرا
تیمی دادوه‌رانی دادگای فیدراڵی، له شاری گەینسڤیڵ، له ویلایه‌تی فلۆریدا، پاش لێكۆلینه‌وه‌ی ورد رایانگه‌یاند، محەمەد فەتحی سولەیمان پشتیوانی مالی و لۆجیستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردوه. ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی یاسای دژه تیرۆری ئه‌مەریكا رێگه‌پێنه‌دراوه و سه‌زای توندی به‌دواوه‌یه؛ ره‌نگه ماوه‌ی 20 ساڵ به‌ند بكرێت.
له ویلایه‌تی فلۆریدا، پارێزه‌ر لۆرانس کیف، لە بەیاننامەیەکدا سه‌باره‌ت به‌م دۆسییه رایگەیاند: "ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه له نووسینگەکەمان، پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه. ئێمە بە تەواوی پابەندین به‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بده‌ین تاوەکو رێگا له به‌رنامه و پلانی ئه‌و كه‌سانه بگرین كه پشتیوانی له رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی و ناسراو ده‌كه‌ن."
به گوێره‌ی یاسای گرێ‌دراو به سکاڵای تۆمارکردنی تاوان، محه‌مەد سلێمان لە 14ی مانگی 6ی ساڵی 2014دا، تیكێتی یهكسهرهی لە ئۆرلاندۆوە بۆ ئەسکەندەریەی میسر کڕیوە، كه ترانزیتی لە شیکاگۆ و ئیستانبوڵ تێدابووە، بەڵام دواتر نه‌چووەته مسیر و تیكێتێكی دیكه‌ی به پاره‌ی كاش كڕیوه و چووەته توركیا، پاشان له‌سه‌ر سنووری نێوان سوریا و تورکیا له شاری غازیعهنتاب ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به تاوانی هەوڵدان بۆ به‌زاندنی سنوور به شێوه‌ی نایاسایی.
محەمەد به بڕی دوو هه‌زار لیره‌ی توركی سزادراوە، پاش 5 رۆژ بۆ سوودان سنوورداش كراوەتەوە.
به گوێره‌ی زانییارییه‌كان، محەمەد كۆتایی مانگی 6، دووهه‌مین هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك كردووەته‌وه، له رێكه‌وتی 8ی مانگی هه‌مان ساڵدا، له سوودان له رێگای جیمه‌یڵه‌وه چۆته نێو هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك.
رێكه‌وتی 8ی مانگی 10ی 2014، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له سوودان، به ئێف بی ئای راگەیاندووە، بۆ كردنه‌وه‌ی فه‌یسبووك له ئی مه‌یڵی زانكۆكه‌ی كه‌ڵكی وه‌رگرتوه.
له مانگه‌كانی 8و 12ی 2014دا، هه‌ژماری خۆی به ئاڵای و سیمبوله‌كانی داعش رازاندووەتهوه.
له 16 مانگی 8ی 2011دا، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له توركیاوه بۆ نیۆیۆرك، به پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مەریكای گووتووە، نه‌خۆشی مێشكی هه‌یه و له مانگی 7ی ساڵی 2009وه خواردنی ده‌رمانه‌كانی راگرتوه.
به گوێرەی لێكۆڵینه‌وه‌كان؛ محەمەد له نێوان ساڵه‌كانی 2009 تاكو 2014، پروپاگه‌نده‌ی بۆ جیهاد كردوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاڵای رێكخراوی داعشی بڵاوكردووەته‌وه، هه‌روه‌ها له نێو ئی مهیڵهكهیدا نزیك به 40 فایلی ده‌نگی تایبه‌ت به جیهاد و هاندان بۆ توندوتیژی دۆزراوه‌ته‌وه.
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر موحه‌ممه فه‌تحی سلێمان:
ته‌مه‌نی 33 ساڵه، له شاری واشنتن له دایكبووه. ساڵی 2005 بۆ 2006 له زانكۆی فلۆریدا له بواری زانستی مرۆیی بۆ خۆراك، قوتابی بووه. زۆربه‌ی ژیانی له ویلایه‌تی فلۆریدا بووه. پێشتر گەشتی بۆ وڵاتانی سۆمالیا، جێبوتی، میسر، ئیمارات، هێند، سودان، سوریا و توركیا كردووه. محەمەد سلێمان له مانگی 2ی 2021، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكاوه، له‌به‌ر هه‌وڵدان بۆ هاوكاریكردنی ماددی و لۆجیستی داعش به تاوانبار ناسێندراوه.
کورد کێیە:
Thursday, February 25, 2021
Wednesday, February 24, 2021
كۆڕۆنا كۆشكی سپی ماته‌مبار كرد
Tuesday, February 23, 2021
Saturday, February 20, 2021
هەنگاوێکی نوێ.. "مه‌زنترین" لۆبی لە ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردن لە کوردستان
رێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ كورد كه له لایه‌ن دۆستانی كورد له رۆژئاوا دامه‌زراوه و ملیاردێری ئه‌مەریكی تۆماس كاپلان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له نوێترین هه‌نگاویدا له نیویۆرك "باشترین" کۆمپانیای پارێزەرانی ئه‌مەریكایان بۆ پشتیوانی و داكۆكیكردن له كوردستان هه‌ڵبژارد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌رنامه و ئامانجی هه‌ره له پێشی ئه‌و هه‌نگاوە ئه‌وه‌یه: به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك كاربكه‌ن تاوەكو سیاسەت و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سەرۆک بایدن ده‌رباره‌ی كورد و كوردستان، له قازانجی دۆزی كوردستان له پانتایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بشكێته‌وه.
له رێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ كورد: كه‌سانی پسپۆر، نووسه‌ر، دیپلۆمات، فیلمساز، فه‌یله‌سووف و چالاكانی سیاسی و كولتووری، كه‌سایه‌تییه جیهانییەکان له‌نێویاندا ئه‌ندامانی دیار و ده‌ستڕۆیشتووی هه‌ردوو حیزبی كۆماری و دیموكراتی هەن، وەک:
- بێرنارد هێنری لیڤی، نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌رەنسی.
- ژه‌نه‌راڵ ده‌یڤید پهترایهس، سه‌رۆكی پێشووی ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌مەریكا (CIA) و به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
- جێب بووش، حاکمی پێشووی ویلایەتی فلۆریدا و به‌ربژێری كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا.
- ھاوارد بێرمان، سەرۆکی پێشووی لیژنەی پەیوەندیی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا.
- ستیڤن رێدبێکەر، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئه‌مەریكا لە ئیدارەی جۆرج بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا.
- سیناتۆره‌كانی وه‌ك: جۆزیف لیبەرمان، مێری کاندرۆ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پێشووی كۆنگرێس: مارک کێرک و ستیڤ ئهسرێیال.
هێنری لیڤی، بیرمه‌ندی فه‌رەنسی بۆ یه‌كه‌من جار له گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کوردستان24 له واشنتن؛ ئاشكرای كرد شێلگیرانه هه‌وڵده‌دات بۆ رێزگرتن لە قارەمانیێتی پێشمەرگە و خەبات و تێکۆشانی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌م هێزه بۆ ئازادی، گوتیشی "پێویسته په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه له شاری نیویۆرك یان واشنتنی پایته‌خت دابندرێت".
ئەو بیرمەندە فەرەنسییە له کۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیدا له پاریس، سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه 25ـی سێپته‌مبه‌ری 2017 سازکرا و، تێیدا پتر له 93% خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ سەربەخۆیی دا، رایگه‌یاند: ''یەکێک لە پرۆژەکانی رێکخراوەکەمان دانانی پەیکەرێکە لە یەکێک لە مەیدانەکانی شاری نیویۆرک، بۆ بەرزڕاگرتن و رێزلێنان لە پێشمەرگه، كه لەپێناو رۆژئاوا، ئامریکا و ئەوروپا گیانیان لەدەستدا و شه‌هید بوون".
پاش ره‌زامه‌ندیی شاره‌وانی شاری نیویۆرك، كه به پایته‌ختی ئابووریی جیهان ناسراوه، له رێوڕه‌سمێكی شكۆداردا په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه به فه‌رمی داده‌نرێت.
هێنری ده‌رهێنه‌ری فیلمی پێشمه‌رگه‌یه، کە لە 28ـی نۆڤەمبەری 2017 له بنكه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكکه‌وتی 6ـی 3ـی 2020 له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مەریكاش پیشاندرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و، به "پشتیوانییه‌كی سیاسی و مه‌عنه‌ویی گه‌وره بۆ پێشمه‌رگه و كوردستان" ئه‌ژماركرا.
رێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ كورد، پاش شه‌ڕی داعش و به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، هەروەها رۆڵی دیاری هێزی پێشمه‌رگه دامه‌زراوه، بنكه‌ی سه‌ره‌كیی له شاری نیویۆركه، تاوەكو ئێستا هه‌وڵی داوه له رێگەی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسی زانستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی دروست، پشتیوانی سیاسی و مه‌عنه‌وی بۆ دۆزی ره‌وای كوردستان ده‌ستبه‌ربكات.
بایدن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن: چاومان له‌سه‌ر فیتنهگێڕییهكانی ئێرانه
Friday, February 19, 2021
ناوه‌رۆكی پێوه‌ندی تهلهفوونی جۆو بایده‌ن و بنیامین نەتانیاهۆ
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
پاش ئه‌وه‌ی بایده‌ن له 20ی مانگی یه‌كدا ده‌ستبه‌كار بوو، تاكوو هه‌نووكه له‌گه‌ڵ پتر له 10 سەرۆک و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی جیهاندا قسه‌ی كردوه. شه‌وی چوارشه‌ممه، كۆشکی سپی ڕایگەیاند نەتانیاهۆ یەکەمین سەرۆکه لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا كه سه‌رۆك بایدن به تەلەفوون قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه. هه‌روها له به‌یاننامه‌كه‌شدا باس له‌وه كراوه كه دواکەوتنی پەیوەندییەکەی نێوان سه‌رۆكی ئهمریكاو و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به مه‌به‌ستی پشتگوێ خستنی نەتانیاهۆ نەبووە.
سه‌باره‌ت به‌م پێوه‌ندییه، سه‌رۆك بایده‌ن له رێگای تویته‌ره نووسی: "له‌سه‌ر به‌ڵێنی نه‌گۆری ئه‌مریكا بۆ ئاسایشی ئیسرائیلی هاوپه‌یمانمان، پێداگریم كرده‌وه. هه‌ر دوو وڵات، له‌سه‌ر به‌هێز كردنی هاوكاری درێژخایه‌نی دوو لایه‌ن، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی نێوچه، له نێویاندا ئێران، له پێوه‌ندی به‌رده‌وامداین"
هه‌روه‌ها ئۆفیسی نەتانیاهو ده‌رباره‌ی قسه كردنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردكه بایدن و نەتانیاهۆ نزیکەی کاتژمێرێک قسەیان کردووە تێیدا بابەتەکانی گرێ‌دراو به ئێران، پەیوەندییە نوێیەکانی نیوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ كراون. هه‌ر دوو لاش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر تك وڵات درێژه‌یان ههبێث.
لە به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: "سەرۆک بایدن و سەرۆک وه‌زیران نەتانیاهۆ باسیان له درێژه‌دان به ڕێکەوتنەکانی ئاشتی کردووە، هەروەها له‌سه‌ر هەڕەشەو کێشەکانی ئێران له نێوچه‌كه‌دا قسه‌یان كردوه. دوو لایه‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی وتووێژی نێوانیان و درێژه‌دان به پێوه‌ندییه توندوتۆڵهكانیان پێداگریان كردۆته‌وه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیواخوازه تاكوو كۆتایی ساڵ دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
سه‌رۆك بایده‌ن له به‌رنامه‌یه‌كی تهلهڤێزیۆنی سی ئێن ئێن دا، له شاری میلواكی ولایه‌تی ویسكانسێن، كه تێیدا كۆمه‌ڵه خه‌ڵك به‌شدار بوون و سه‌رۆك وڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دانه‌وه،له وڵامی پرسیارێدا ده‌رباره‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان، سه‌رۆك هیوای خواست به پشتیوانی خوا تاكوو كریسمه‌س بارودۆخه‌كه باشتر ده‌بێ و ئه‌و دۆخه‌ی كۆرۆنا سازی كردوه، ئاسایی ده‌بێته‌وه. سه‌رۆك له‌م بازنه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌و له‌م به‌ستێنه‌دا ناخوازێ به‌ڵێنی زیاتر بدات.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، بایده‌ن ده‌رباره‌ی ئاستی پێویستی ڤاكسێنی كۆرۆنا بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "من دڵنیام تاكوو كۆتایی مانگی 7، بڕی 600 میلیۆن ڤاكسێنی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مریكاییه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت. كاتێك ده‌ست به كاربووم ئه‌و ژوماره‌یه ته‌نیا بۆ 50 میلیۆن كه‌س به‌رده‌ست بوو."
له پاڵ ئه‌مانه‌دا، ئه‌مرۆ، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای كرد به‌رنامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کوتانی ڤاکسینی كۆرۆنا كرد‌و له‌م باره‌وه وتی: "جیهان دەستبەجێ پێویستی بە به‌رنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کوتانی ڤاکسینی كۆرۆنا هەیە، بۆ ئەمه‌ش ده‌بێ بتوانیین هەموو توانا، شارەزایی زانست و بەرهەمهێنان، هه‌روه‌ها توانا داراییەکان وه‌سه‌ریه‌ك بخه‌ین. پێویسته ئێمه به زووترین كات له‌وه دڵنیابینه‌وه كه له هه‌موو جێگایه‌ك گشت كه‌س دژ به ڤایرۆسه‌كه بكوترێن."
پەتای كۆرۆنا لە مانگی دیسەمبەری 2019 لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تا ئێستا لە ئه‌مریكا 28 میلیۆن و 216 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌م نێوه‌دا، 496 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. له ئاستی جیهانییش دا، نزیكه‌ی 110 ملیۆن 50 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و پتر لە 2 میلیۆن و 430 هەزار كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران داوای پشتیوانی زیاتر له مه‌سروور بارزانی ده‌كا
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
پاش ئه‌وه‌ی شەوی دووشەممە، چەند مووشەکێک هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان كرده ئامانج و دواتر تاقمی "سەرایا ئەولیای دەم"، به‌رپرسیاری ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی به‌رینی، نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌و شه‌پۆلێكی به‌رینی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر هاته ئاراوه.
گرێ‌دراو به‌م باسه‌وه، سه‌ناتۆری دێموكرات بۆب مێنیندێز، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، له رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به هێرش كردنه سه‌ر هه‌ولێر هاته ده‌نگ و ده‌ڵێ: "به توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئیدانه ده‌كه‌م، پـرسەو سەرەخۆشی خۆم پێشكه‌ش به ماڵبادی ئەو بەڵێندەرە ئه‌مریكایه ده‌كه‌م کە بە هۆی هێرشەکەوە گیانی لە دەستداوه."
سه‌ناتۆر بۆب له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی دا نووسیویه‌تی: "ئەم هێرشە نیشانی دا كه زۆر گرینگه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هێزەکانی کوردستانی عێراق، پێكه‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی پته‌و له بواری ئاسایش دا هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن. من هانی حکومەتی ئه‌مریكا ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوهه‌نگاوی له بواری ئاسایش دا به‌رده‌وام بێ. عێراقیـیەکان ده‌مێكه دەناڵێنن بە دەست ئه‌و توندوتیژیـیە قێزەونانەی کە تەنیا سەروەری و سەقامگیری وڵاتەکەیان لاواز دەکات."
سه‌رۆکی کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران ده‌رباره‌ی بایه‌خی پشتیوانی واشنگتن له هه‌ولێر ده‌نووسێ: "ئه‌مریكا ده‌بێ بەردەوام بێت لە پشتیوانی کردنی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوكات هانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق بدات لێکۆڵینەوەیەکی تەواو لەسەر ئەم هێرشە بکات."
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ناتۆری كۆماری ماركۆ ڕۆبیۆ، جێگری سەرۆکی کۆمیتەی هەواڵگری ئه‌نجوومه‌نی پیران، سه‌باره‌ت به پلاماردانی هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ و له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ده‌ڵێ: "هێرش بۆسه‌ر هەولێر کارێکی دوژمنکارانەی پاساو هه‌ڵنه‌گره لە دژی خەڵکی عێراق و ئه‌مریكا. ناکرێت ئێران خۆی لە پشت ئەو گروپانه بشارێتەوە کە لە عێراقدا به وه‌كاله‌ت کار دەکەن، بۆیە پێوسیته جیهان ڕوونی بکاتەوە کە ئازاردانی ئه‌مریكاییه‌كان و هاوپەیمانانی باجێکی گەورەی هەیە. پشتیوانی ئێران له‌و گروپانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه ناكرێ باوه‌ڕ به خامنه‌یی بكرێت كه رێز له رێكه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گرێ، هه‌ر بۆیه نابێ ئێران هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كی ناوكی ڕابگات."
شیاوی به بیر هێنانه‌وه‌یه، دوێنێ، تێد پـرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگره‌ی ڕۆژنامەوانی دا وتی: "واشنگتن هێرشەکەی بە جیددی وەرگرتووە، بۆیە ئێمه له‌م باره‌وه پشتیوانی لە لێکۆڵینه‌وه‌ی عێراقیـیەکان ده‌كه‌ین، ئیدی ئه‌وه ئێران یان میلیشیاکانی سەر بە ئێران یان خۆ ئەندامانی ئەو هێزانە هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێ، پەلە ناکەین لەوەی بڕیار بدەین کێ لە هێرشەکە بەرپـرسیارە."
پرایس هه‌روه‌ها باسی لە پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق کرد‌و وتی: ."لەگەڵ کاربەدەستانی کورد‌و عێراقی لە پەیوەندیداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئەو هێرشانه بدۆزینه‌وه."
له لایه‌كی دیكه‌وه جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه وتی" بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک بایدن مافی خۆیەتی کەی و چۆن وڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه."
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ مێدیاكانی ئاشكرا كرد كه :"هه‌نووكه وەزاره‌تی به‌رگری سەرقاڵی دۆزینه‌وه‌ی لایەنی بەرپـرسە لە هێرشەکەی سەر هەولێر. فەرماندە سه‌ربازییه‌كان بۆ وڵامدانه‌وه به‌و هێرشانه پێشنیار‌و بژارەکانی خۆیان بۆ بڕیاردان پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بایده‌ن ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا‌و به‌ریتانیا، به پێنج قۆڵی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا به توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێریان سه‌ركۆنه كرد‌و ڕایانگه‌یاند له هێرشبه‌رانی سه‌ر هه‌ولێر خۆش نابن.








