ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
پاش ئه‌وه‌ی بایده‌ن له 20ی مانگی یه‌كدا ده‌ستبه‌كار بوو، تاكوو هه‌نووكه له‌گه‌ڵ پتر له 10 سەرۆک و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی جیهاندا قسه‌ی كردوه. شه‌وی چوارشه‌ممه، كۆشکی سپی ڕایگەیاند نەتانیاهۆ یەکەمین سەرۆکه لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا كه سه‌رۆك بایدن به تەلەفوون قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه. هه‌روها له به‌یاننامه‌كه‌شدا باس له‌وه كراوه كه دواکەوتنی پەیوەندییەکەی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكاو و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به مه‌به‌ستی پشتگوێ خستنی نەتانیاهۆ نەبووە.
سه‌باره‌ت به‌م پێوه‌ندییه، سه‌رۆك بایده‌ن له رێگای تویته‌ره نووسی: "له‌سه‌ر به‌ڵێنی نه‌گۆری ئه‌مریكا بۆ ئاسایشی ئیسرائیلی هاوپه‌یمانمان، پێداگریم كرده‌وه. هه‌ر دوو وڵات، له‌سه‌ر به‌هێز كردنی هاوكاری درێژخایه‌نی دوو لایه‌ن، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی نێوچه، له نێویاندا ئێران، له پێوه‌ندی به‌رده‌وامداین"
هه‌روه‌ها ئۆفیسی نەتانیاهو ده‌رباره‌ی قسه كردنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردكه بایدن و نەتانیاهۆ نزیکەی کاتژمێرێک قسەیان کردووە تێیدا بابەتەکانی گرێ‌دراو به ئێران، پەیوەندییە نوێیەکانی نیوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ كراون. هه‌ر دوو لاش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر تك وڵات درێژه‌یان هه‌بێث.
لە به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: "سەرۆک بایدن و سەرۆک وه‌زیران نەتانیاهۆ باسیان له درێژه‌دان به ڕێکەوتنەکانی ئاشتی کردووە، هەروەها له‌سه‌ر هەڕەشەو کێشەکانی ئێران له نێوچه‌كه‌دا قسه‌یان كردوه. دوو لایه‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی وتووێژی نێوانیان و درێژه‌دان به پێوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كانیان پێداگریان كردۆته‌وه."
No comments:
Post a Comment