Archive

Friday, February 26, 2021

کورد کێیە:




ئەو نەتەوەیە، تاکە داهێنەرەکانی لای خۆی ڕیسوایە و لە دەرەوەی کۆمەڵگا و خاکەکەی، دەبێتە داهێنەر و زانا! هەر ئەوەش هۆکاری ئەوەیە (۱٦ی ئۆکتۆبەر) ڕوودەدات و لەساڵی (۲۰۱۹)دا عەوداڵی دەوڵەت و قەوارەی سیاسییە؟ ئەم زانا و داهێنەر و کەسایەتیانە وەک نموونە:
٭٭(کۆچەر بیرکار)ی کوردی شارستانی مەریوانی خۆرهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی (فیلدز)ی ساڵی (۲۰۱۸) بۆ زانستی بیرکاری لەشاری (ریۆدی جانیرۆ)ی وڵاتی (بەرازیڵ) وەردەگرێ.
٭٭(نادیە موراد)ی ئێزدی خەڵکی شارستانی شەنگالی باشووری کوردستان، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ساڵی (۲۰۱۸) وەردەگرێ.
٭٭(دکتۆر ئازاد نەجار) کوردی خەڵکی شارستانی زاخۆی باشووری کوردستان، یەکەم دڵی دەستکرد دروست دەکات لە وڵاتی (سوید)و دەبێتە داهێنانێکی پزیشکی گەورە بۆ جیهان.
٭٭(ڕەحیمی ڕەشیدی) خەڵکی شارستانی سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستان وەک کەسایەتی ساڵی (۲۰۱۹) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ساڵ دەست نیشان دەکرێ.
٭٭(بەهرۆزی بوچانی) خەڵکی شاری ئیلامی خۆرهەڵاتی کوردستان، لە ئاوارەیی و دەستبەسەریدا لە دوورگەیەکی وڵاتی ئوسترالیا، بەنووسینی ڕۆمانێک، خەڵاتی گەورەی ئەدەبیاتی وڵاتی ئۆسترالیا وەردەگرێ.
٭٭من وێڕایی دەستخۆشی و پیرۆزبایم لەو کوردە داهێنەرانە، هیوادارم ڕۆژێک کورد بگاتە ئەو ئاستەی ڕێز لە زانا و داهێنەرەکانی خۆی بگرێ، نەک پەراوێزیان بخات.

د. كه‌یوان ئازاد


No comments: