Archive

Friday, August 2, 2013

مێژوو دووپات دەبێتەوە



رەحیم رەشیدی
ساڵی ٢٠٠٤، ئەو کاتەی لە سوئێد دەژیام، لەسەر داوای کۆمیتەی بەرێوەبەری "کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئەنفال" کە لە شاری سنە بەرێوەچوو، وتارێکم نووسی بە ناوی "ئەنفال و عەقڵی سیاسیی کورد لە بەردەم پرسیاردا"، ئەو وتارە دواتر لە گۆڤارێکدا بە ناوی "بوون" و تایبەت بەو کۆنفرانسە چاپ و بڵاوکرایەوە. 
لەو نووسینەدا، بە پشت بەستن بە بەڵگە، ئاماژەم بەوەدابوو کە بە گوێرەی عەقڵیەتی دیکتاتۆری و توندئاژۆیی ئیدیولۆژیک، ئەنفال و قەڵاچۆی کورد، لە رۆژهەڵاتی ناڤین دووبارە دەبێتەوەو باسم لەوە کردبوو کە کوشتارو ئەنفال تەنیا سەدام و بەعس نەیانکردوە. ئەوەی ئەمرۆ لە رۆژئاوای کوردستان دەیبینین، درێژەی هەمان رێچکەی سڕینەوەی نەتەوەی کوردەو دڵنیام بەوەش کۆتایی نایەت، ئەو مرۆڤ کوژییەی ئەمرۆ لە رۆژئاوای وڵات دەستی پێکردوە، درێژەی هەمان فەرمانی جیهادی خومەینی بە دژی کوردەو ڕووداوەکان هەمان رووداو، تاوانباران هەمان تاوانباران و قوربانییەکانیش هەمان قوربانیانن... 

No comments: