Archive

Thursday, August 8, 2013

جان بۆڵتۆن: هیچکات کێشەی کورد بە ڕادەی ئەمرۆ جیددی نەبوە.


جان بۆڵتۆن و رەحیم رەشیدی

لە لایەن کۆمیتەی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئامریکا، کۆبوونەوەیەک پێکهات کە لەودا کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکا، لێکۆڵەران و دیپلۆماتکاران، سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران و پێوەندی تاران و دیمشق و کاریگەری ئەو پێوەندیانە لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوچەکە، بیروڕایان گۆڕیەوەو کاریگەری گەمارۆکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و روانگەکانی سەرۆکۆماری نوێی ئەو وڵاتە، واتە حەسەن رۆحانی، تاوتوێ کردو رۆڵی خراپی چین و رووسیا لەو بەستێنەدا باسی لێوەکرا لەو نێوەش دا پرسی کورد هاتە گۆرێ.
لە میانەی کۆبوونەوەکەی کۆنگرەی ئامریکادا بۆ باس سەبارەت بە پێوەندییەکانی تاران و دیمشق و کاریگەری خراپی ئەو پێوەندیانە لەسەر پەردەدان بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوچەکە، وتووێژم لەگەڵ مارک دۆبۆوێتس سەرۆکی بونیادی داکۆکی لە دێموکراسی، هەروەها گەورە دیپلۆماتکاری ئامریکایی جان بۆڵتن کرد لە بارەی کوشتاری کوردەکانی رۆژئاوای وڵات بە دەستی تاقمە تیرۆریستییەکان، هەر دووی ئەو بەرێزانە داکۆکیان لە کوردو مافە ڕەواکانی کرد، بە تایبەتی بەرێز مارک بە ڕاشکاوی وتی: "... زۆر بە جیددی پشتیوانی لە مافی کوردەکان دەکەم، ئاشکرایە ئەوان ساڵانێکی زۆرە کە لە هەموو لایەکەوە پەلامار دەدرێن، ئەوەتا ئەمرۆ لە سوریە کوردەکان لە لایەن تیرۆریستانی ئەلقاعیدەو رێکخراوە توندئاژۆکانەوە، هێرشیان دەکرێتە سەر، کوردەکان دەبێ نێوچەیەکی خودمختاریان ببێ و ئەوان مافی خۆیانە کە داکۆکی و بەرگری لە خۆیان بکەن...".
هەروەها دیپلۆماتکاری پلەبەرزی ئامریکایی، جان بۆڵتۆن، لە وڵامی پرسیاری من دا سەبارەت بە کێشەی کورد وتی: "...کوردەکان لە سووریە بە روونی ئەوەیان سەلماند کە داوای خودمختاری دەکەن و هەر کەس ئامادە بێ ئەم داوایان لۆ جێبەجی بکات قبووڵی دەکەن. ئەو داوایە ئەگەر ئەسەدیش لەسەر کار بمێنێتەوە دەبێ جێبەجێی بکات. لەگەڵ ئەوەی تورکیا لە نێوخۆی دا لە هەمبەر مەسەلەی کورددا ئاڵۆگۆڕ پێکدێنێ، ئەبێ سەبارەت بە پرسی کورد لە دەرەوەی ئەو وڵاتەش روانگەیەکی کراوەتری هەبێت. دەمهەوێ بێژم کە لەو کاتەوەی بە بیرم دێت، هیچکات کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەراست بە رادەی ئەمرۆ شێلگیرو لە رۆژەف دا نەبوە...".
 








No comments: