Archive

Sunday, September 29, 2013

کوردێکی رۆژئاوای کوردستان و سەرکەوتێکی مەزن



رەحیم رەشیدی و دڵشاد عوسمان

رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن
دڵشاد عوسمان گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان لە واشینگتۆن، بە دۆزینەوەی رێگایەک بۆ دژبەری لەگەڵ فیلێتر و بەربەستەکانی بەردەم ئینترنێت لە سوریە، هەوڵی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی وڵاتەکەی داوەو ئەمەش لە لایەن شارەزایانی بواری ئینترنێتەوە بە دۆزینەوەیەکی دەگمەن و مەزن وەسف دەکرێ.
رۆژی هەینی، رێکەوتی ٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٣ی زایینی، لە کۆبوونەوەیەک دا لە ماڵی ئازادی لە واشینگتۆن، دڵشاد عوسمان، لە بارەی هەوڵەکانی بۆ کەڵک وەرگرتنی خەڵکی سوریە لە ئینترنێت و چۆنیەتی کار کردن بە داهێنانەکانی خۆی، قسەی  بۆ ڕاگەیاندنەکان کردو وتی خۆشحاڵە کە لە رێگای زانستییەوە توانیویەتی خزمەتیک پێشکەش بە مرۆڤایەتی بکات و باسی لەوەش کرد کە مرۆڤ لە هەموو جێگایەک دەکارێ بۆ ئازادی تێبکۆشێت.
ئەم خولقاندنەی دڵشاد گەنجی رۆژئاوای کوردستان، لە واشینگتۆن قسەو باسێکی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە، کە کوردەکانیش ئەگەر لێیان گەرێن، لە مەیدانی زانست و پێشکەوتن دا جێ پەنجەیان دیار دەبێت...

لەم بارەیەوە لەگەڵ دڵشاد قسەم کردوەو لەو رێورەسمەدا راپۆرتێکی تێروتەسەلم ئامادە کردوە کە دواتر بڵاودەکرێتەوە...

لێرە ڕاپۆرتەکە ببینە

No comments: