Archive

Saturday, September 7, 2013

پیرە پیاوەکە وتی: "ئیشەڵا داگیرکەران وەدەر دەنێین"



رەحیم رەشیدی

بەر لە چەند خولەکێک و لە نێو رێگا پڕ لە تەپو تۆزەکانی کابول دا، هاوپیشەم شەپۆل عەباسی ڕوو لە پیاوێکی بەساڵداچووی ئەفغانی دەکات و پێی دەڵێ "... ئاغا بەراسی ئێوە زۆر شێوەی عومەر موختار دەدەن...".
ئەمن یەکڕاست ڕوو لەو پیاوە دەکەم و بۆی باس دەکەم کە "عومەر موختار" قارەمانی نەتەوەیی لیبی بوو کە توانی وڵاتەکەی لە ژێر نیری داگیرکاری ئیتالیاییەکان رزگار بکات. ئەو پیرە مێرە کە باوشێک نانی تازەی بە دەستە چرچەکانی هەڵگرتوەو جلوبەرگی سپی پۆشیوە، بە پێکەنینەوە دەبێژێ: " ئیشەڵا ئێمەش ئەمریکاییەکان وەدەر دەنێین". لێی وە جواب دێم و پێێ دەڵێم کە ئەمریکییەکان ئێوەیان لە دەست تاڵیبان و ئەلقاعیدە نەجات داوە...
کابرا بە باوەڕیکی قوڵەوە وڵامی داینەوەو وتی: " ئەمریکاییەکان بۆ خۆیان تاڵەبانیان رێکخست و هێنایانە ئەم وڵاتەوە...".

No comments: