Archive

Wednesday, October 8, 2014

کوردەکان دیسان لە درگای کۆشکی سپیان دا






رەحیم رەشیدی
نێوەرۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی ئۆکتۆبر، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ دووهەمەین جار لە ماوەی ئەم حەوتوەدا،لە بەردەم کۆشکی سپی خۆنیشاندانیان پێکهێنا.
خۆنیشانداندەران بەردەوام، پێکەوە هاواریان دەکرد کە هەموو کوردێک دژ بە داعش شەر دەکات، ئۆباما داوای یارمەتی دەکەین و کورد لە جنۆساید پارێزن. ئێمە کردەوەمان دەوێت نەک دژ کردوە. هەروەها بەشداران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر شاری کوبانی مەحکووم کرد و داوایان کرد کە کۆشکی سپی بە خێرایی و بێ دواکەوتن بڕیاری هێرش کردنە سەر داعش بدات لە شاری کوبانی و دەورووبەری.
شیاوی باسە، پاش چربوونەوەی پەلاماری داعش بۆ سەر کوبانی، چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، بە رێپێوان و ناردنی نامە و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی، هەوڵ دەدەن سەرنجی ئەوان بۆ لای دۆخی نالەباری خەڵکی کوبانی ڕابکێشن تاکوو ئەمریکا و هاوپەیمانان بە فەریای ئەو خەڵکە لێقەوماوە بکەون و یارمەتیان پێشکەش بکەن و لە تیرۆر و رەشەکوژی داعش بیانپارێزن.

No comments: