Archive

Friday, October 10, 2014

کوردەکان بۆ کوبانی چونەبەردەم وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی




رەحیم رەشیدی
پاشنیوەرۆی ئەمررۆ هەینی، رێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ سێهەمەین جار لە ماوەی ئەم حەوتوەدا، لە واشنگتۆن خۆنیشاندانیان پێکهێنا. 
خۆنیشانداندەران سەرەتا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوەو کۆمەڵێک دورشمیان لە دژی داعش و وتەوەو یاداشتێکیان وەکوو داخوازی کوردەکان پێشکەش بە وەزارەت دەرەوە کرد کە تێیدا، وێرای سپاس لە ئەمریکا بۆ پشتیوانییەکانی لە پێشمەرگەی کوردستان، داوایان کردبوو کە یارمەتی شەرڤانەکان و خەڵکی کوبانی بدات و هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر داعش لە رۆژئاوای کوردستان چڕتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەر بە جنۆسایدی کورد بگرن.
دواتر خۆنیشاندەران بەرەو کۆشکی سپی بەرێکەوتن و پێکەوە هاواریان دەکرد کە هەموو کوردێک دژ بە داعش شەر دەکات، ئۆباما داوای یارمەتی دەکەین و کورد لە جنۆساید بپارێزن. ئێمە کردەوەمان دەوێت نەک دژ کردوە. بژی کوردستان، بژی پێشمەرگە، بروخێ داعش.
شیاوی باسە، پاش چربوونەوەی پەلاماری داعش بۆ سەر کوبانی، چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، بە رێپێوان و ناردنی نامە و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی، هەوڵ دەدەن سەرنجی ئەوان بۆ لای دۆخی نالەباری خەڵکی کوبانی ڕابکێشن تاکوو ئەمریکا و هاوپەیمانان بە فەریای ئەو خەڵکە لێقەوماوە بکەون و یارمەتیان پێشکەش بکەن و لە تیرۆر و رەشەکوژی داعش بیانپارێزن.
خۆنیشاندانەکە بە وتنەوەی سرودی ئەی رەقیب لە بەردەم کۆشکی سپی کۆتایی هات.

No comments: