Archive

Sunday, October 5, 2014

کوردەکان لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە.





رەحیم رەشیدی/ واشنگتن

سەر لە ئیوارێی رۆژی شەممە، رێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ جارێکی دیکە بە مەبەستی دەربرینی پشتیوانی لە هێزی پێسمەرگە و داوای پارێزگاری کردن لە کوردستان، لە بەردەم کۆشکی سپی خۆنیشاندانیان پێکهێنا.
خۆنیشانداندەران بە وتنەوەی دورشمی ئێمە کوردین و بە کردەوە یارمەتیمان بدەن، دەستی پێکرد. هەروەها بەشداران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر کوردستان بە گشتی و شاری کوبانی بە تایبەتی مەحکووم کرد و بەم هەنگاوەیان سەرنجی سەدان کەس لە بیانییەکانیان بۆ لای داخوازییەکانی خۆیان راکێشا.
پێویستە بگوترێ، لەو رێپێوانەدا چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی خۆراگری خەڵکی کوبانی دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە هێڕش و پەلاماری داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە بۆ سەر کوردستان، بە ئامانجی تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازانەی کوردستانە.
شیاوی ئاماژەیە، کوردستانیانی ئەمریکا، لە شوێنی جیاجیا و لە هەنگاوی جۆراوجۆردا، داوا لە ناوەندە مرۆڤ دۆستە جیهانییەکان و دەوڵەتی ئەمریکا بە تایبەتی دەکەن، کە رێگری لە قەڵاچۆی خەڵکی کوبانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.
هاوکات بۆ سەرکەوتنی پتر بەسەر تیرۆریستاندا، درێژە بە پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بدەن.

No comments: