Archive

Thursday, July 14, 2016

وێنەی د. قاسملوو لەسەر دڵان و دیدار لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس

رەحیم رەشیدی
ئەمرۆ لە ٢٧تەمین ساڵیادی تیرۆری رێبەری تاقانەو بلیمەتی گەلەکەمان و کاک عەبدوڵای قادەری ئازەری تیکۆشەردا، لە رێپێوانی بەردەم باڵوێزخانەی وڵاتی ئوتریش لە واشنگتن، بەشداریم کرد. رێپێوانکە بە مەبەستی مەحکووم کردنەوەی کردەوەی کاربەدەستانی ولاتی نەمسا رێکخرابوو لە هەمبەر ئەو ساتوسەودای لەم پێوەندییەدا بە ناڕەوا دەرحەق بە کوردو دوکتۆری شەهید کردیان. لەوێش تەنها من هەوڵم دا کە لەگەڵ دیپلۆماتێکی ئوتریشی بە ناوی جۆسێڤ وتووێژ بکەم کە بە مەبەستی، وەرگرتنی بڕیارنامەی خۆنیشاندەران هاتبوە بەردەم درگای باڵوێزخانەکە، لێ ناوبراو ئامادە نەبوو سەبارەت بەو خۆنیشاندانەو ئەوەی کە ساڵی ١٩٨٩ی بەرانبەر بە ١٣٦٨ی هەتاوی لە وڵاتی ئوتریش چی روویداوە، قسە بکات. جوسێڤ وتی کە ئەو ئامادە نیە لەو بارەوە هیچ لێدوانێک بدات. بەڵام ئەوەی باس کرد کە بڕیارنامەکە دەگەیەنێتە دەستی باڵوێزی نەمسا لە واشنگتن...
هاوکات وەکوو وەفایەک بۆ ئەو رێبەرە مەزنە، لە کاتیکدا وێنەی د. قاسملووی رێبەرم لەسەر دڵ دانابوو، لەگەڵ چەند ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دیداری کورت و سەرپییم کردو باسم لەو غەدرە مێژووییە کرد کە دەرحەق بە کوردو بزوتنەوە رەواکەی ڕەوا بینراوە. بەوانم وت کە پێویستە وڵاتەکەیان پشتیوانی کوردستان و پێشمەرگە بکات و ئەمە تەنیا رێگای سەقامگیری رۆژهەلاتی نێوەراستەو ئەمریکا هەرگیز دۆستێکی باشتر لە کوردی لە هەرێمەدا دەستناکەوێ...
هەر ئەوە بەسە کە پێیان بێژین و بە بیریان بهێنینەوە کە نە تەنیا سەرکوتی خوێناوی نەتەوەی کورد پەردەپۆش دەکرێ، بەڵکوو ئەوەتا رێکەوتنی ناوکی تاران و رۆژئاوا، لە ٢٦هەمین ساڵرۆژی تیرۆی شەهید قاسملوو و رێک لە شاری ڤییەن ئەنجام دراوەو ئەمەش دەکرێ پەڵەیەکی دیکەی شەرم و شوورەیی بێ بە نێوچاوانی رۆژئاواییەکانەوە کە زۆر جار بۆنی نەفت سەرمەستیان دەکات و بۆ قازنجی ئابووری پشت لە هەموو دادپەروەریەک و گشت بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی دەنوقێنن...
ئێمە هیچکات ئەو تاوانە ترسناکە لە بیر ناکەین، کە دەسەڵاتی رەشی تاران کە ١٣ی جولای ساڵی ١٩٨٩ لە ڤیەن خولقاندی..
لەم یادە پڕ ئێش و کەسەرەدا، وێرای ناردنی سڵاوی وەفا بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری و سەربەستی کوردستان، دووپاتی دەکەینەوە کە بیری د. قاسملوو چرای رێگای تێکۆشانە...
ئەمە کەمترین کارە کە ئێمە لێرە دەیکەین و هەوڵدەدەین کە هەواڵی چالاکی پێشمەرگە قارەمانەکان و مانگرتنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لە ٢٢ی پووشپەڕو تیکۆشانیان بۆ سەربەستی و لە پێناوی سەربەرزی دا، بگەیەنینە هەموو کونج و کەلەبەرێکی ئەم جیهانە!
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان بە گشتیی، شەهیدانی راسانی رۆژهەڵات بە تایبەتی!

No comments: