Archive

Wednesday, December 4, 2019

دوو سیناتۆره‌ ناوداره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای سزادانی به‌ په‌له‌ی توركیا ده‌كه‌ن.

هه‌ردوو سیناتۆری به‌ ده‌سه‌ڵات، لیندسی گراهام له‌ كۆمارییه‌كان و كریس ڤان هۆلن له‌ دیموكراته‌كان، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌، مایك پۆمپیۆ، داوایان كردوه‌، چیدی نابێ ئه‌مه‌ریكا ددان به‌خۆی دا بگرێ، ئیدی كاتی سزادانی‌ توركیایه‌.
له‌ نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كردوه‌ كه‌‌: ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ شكستبهێنێت له‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا، ئاماژه‌یه‌كی خراپه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌، به‌ جۆرێك كه‌ ده‌توانن سوكایه‌تی به‌ یاساكانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به‌ بێ سزا ده‌رباز بن.
له‌ ئه‌مه‌ریكا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێی سزاكانه‌وه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ داوه‌ ده‌رچووه‌و به‌ گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ هه‌ر وڵاتێك كه‌رسته‌ی سه‌ربازی له‌ رووسیا بكڕێت، له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ سزا ده‌درێت.
به‌م جۆره‌و به‌ گوێره‌ی یاساكانی واشنگتن، كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس٤٠٠ی رووسی، له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ رێگا پێدراو نیه‌و ئانكارا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر سه‌زادانی توركیا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش روو بدات ئابووری توركیا شپرزه‌و لاواز ده‌بێ.
پێشتر له‌ كۆی ٤٣٥ ئه‌ندامی كۆنگرێس كه‌ زۆرینه‌یان دێموكراته‌كانن، ٤٠٣ ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رانبه‌ر ١٦ ده‌نگی نا، سه‌زادانی ئابوری توركیایان په‌سه‌ند كرد، هه‌نووكه‌ كار ده‌كرێ كه‌ هه‌مان پرۆژه‌یاسا‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران كه‌ كۆمارییه‌كان تێیدا باڵا ده‌ستن، په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌گه‌ر له‌ كۆی ١٠٠ ئه‌ندامی سه‌نه‌ت، دوو له‌سه‌ر سێ ده‌نگ به‌ پرۆژه‌یاساكه‌ بده‌ن، ئه‌وه‌ تەنانەت سەرۆک لە رووی یاساییەوە نەکارێ ڤتۆی بریارەکە بکات، بەڵام بۆ ئەوەی یاساکە ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ و بکەويتە بواری جێبەجێ کردنەوە پێویستە کە سه‌رۆكی زۆرایه‌تی سه‌نه‌ت، سیناتۆر میچ مکانۆڵی تەمەن ٧٧ رێگری نه‌كات...
#مسته‌ر_كورد

No comments: