نیما ئه‌حمه‌دپوو، ساڵی ٢٠٠٥ له شاری نه‌غه‌ده، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له دایك بوه. سه‌ره‌تاكانی ساڵی ٢٠١٩ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هۆی زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، په‌ریوه‌ی هه‌نده‌ران بوون و له به‌لژیكا گیرساونه‌ته‌وه. نیما له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك دا توانیویه‌تی به تۆماری كردنی ٣٤ گوڵ پله‌ی قاره‌مانه‌تی به ده‌ست بهێنێ و له ئاكام دا بۆ تیپی هه‌ڵبژارده‌ی وڵات (ته‌مه‌ن ١٧) دیاری بكرێ.
سه‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی لاوانی كورد هیوایه‌كی مه‌زنه‌و ئاسۆیه‌كی روونه بۆ دۆزی ره‌وای كوردستان.
پیرۆزبایه‌كی گه‌رم به كاكه نیما ده‌ڵێین و هیوای سه‌ركه‌وتنی پتری بۆ ده‌خوازین و چاوه‌ڕوانیین له به‌رزترین پله‌كانی سه‌ركه‌وتن دا بیبینین. هیواخوازین كه كاكه نیما ئاڵای وڵاته‌كه‌مان به شانازییه‌وه له نێو مه‌زنترین یانه‌كانی وه‌رزشی جیهان دا
بشه‌كێنه‌ته‌وه..
#مسته‌ر_كورد
وێنه: نیما ئه‌حمه‌دپوور
No comments:
Post a Comment