Archive

Thursday, December 5, 2019

پیرۆزە سه‌ركه‌وتنی گروپی گۆڤه‌ندی"دیلانا ئورمیێ"




گروپی گۆڤه‌ندی"دیلانا ئورمیێ" كه‌ كۆمه‌ڵه‌ك لاوی ده‌روه‌ست له‌ شاری ورمێ، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندوو بوونی خۆیان بونیادیان ناوه‌، له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌شداری فێستیڤاڵی چاندو هونه‌ری بوون و له‌ ئاكام دا پله‌ی دووهه‌مین به‌ ده‌ست هێنا.

لەم فێستیڤاڵه‌، ۳۲ وڵات بەشدار بوون، گرووپی هەڵپەرکێی وڵاتی رووسیە پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێنا.
گرووپی هەڵپەرکێی "دیلانا ئورمیێ"، شایانی پلەی یەکەم بوو، بەڵامم بە هۆی نەبوونی ژن لە نێو گرووپەکەدا، لە ڕێزبەندی پلەی دووهەمدا جێی گرت. هەروەها کۆی ئەو گرووپانەی له‌ فێستڤاڵه‌كه‌دا به‌شداری بوون لە لایەن وڵاتەکانیانەوە پشتیوانی مادی و لۆجیستیکی کرابوون بۆ به‌شداری له‌م چالاكییه‌دا، بێجگە لە گرووپی کوردی هەڵپەرگێی دیلانا ئورمیێ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌ی دژایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌گه‌ڵ چاندو كولتووری كوردستانه‌...

No comments: