به‌داخێكی گرانه‌وه، ئاگادار بووم دایكم خاتوو حه‌لیمه فه‌تاحی، له ئاوایی مه‌رخوز، سه‌ر به شاری سه‌قز، كۆچی دوایی كردوه. بێ گومان مه‌رگی ئازیزان به گشتیی، دایك و باوك به تایبه‌تی ناخهه‌ژێنه. برینی مه‌رگی دایكم هه‌ر وه‌كوو كۆچی دوایی باوكم، حاجی مارف ره‌شیدی، له پاییزی ٢٠٠٩دا، زۆر به‌سوێه كه نه‌متوانی دواین ماڵئاوایی لێبكه‌م و گوڵی شه‌ره‌ف و ه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆ پیرۆزه‌كه‌یان دابنێم. به‌ڵام تاكوو ما‌و ئه‌وڤین و خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵك له ناخمدا ده‌پارێزم و له تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌ستی وڵات هه‌دا ناده‌م، دایك و باوكم و خوشكم شه‌هید سه‌ڵته‌نه ره‌شیدی یه‌كه‌مین مامۆستاكانی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیم بوون و به درێژه‌دانی خه‌بات بۆ ئازادی، هەردەم یادیان به‌رزو به‌ڕێز ڕاده‌گرم!.
مخابن به هۆی ڤایرۆسی دونیاداگری كۆرۆناوه، له‌به‌ر بایه‌خدان به سڵامه‌تی دۆستانی به‌رێز، ناخوازم له‌م دۆخه سه‌خت و به‌ژانه‌دا، هیچ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رین.
له‌م كاته پڕ ژانه‌دا، به‌ڵێن نوێ ده‌كه‌مه‌وه كه تاكوو ماوم له پێناو شكۆ‌و سه‌ربه‌ستی ئه‌و خاكه‌دا تێبكۆش‌م، كه دایكم و هه‌زاران ره‌نجدیده‌ی دیكه‌ی كوردستانی له هه‌ناوی خۆی دا شاردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌رگو هه‌ناوم ژان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ست به بێ باوك و دایكی ناكه‌م؛ چوونكه هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندی كوردستان به ماڵبادی خۆم ده‌زانم!.
تكایه بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆتان، له رێگای سۆشیالمێدیا، یان له ته‌له‌فوون و ئی مه‌یل كه‌ڵك وه‌ربگرن.
پێشه‌كی سپاسی خه‌مخۆری و دڵسۆزی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین.
كوردستان ئاوه‌دان، سه‌رو ماڵی ئێوه به گشتی و پێشمه‌رگه‌كان به تایبه‌تی سڵامه‌ت!
202-569-2560
Rahim.rashidi@gmail.com
No comments:
Post a Comment