Archive

Thursday, November 12, 2020

دایکی دوو تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە سەقز کۆچی دوایی کرد



دایە "حەلیمە فەتاحی"، دایکی شەهید "سەڵتەنە ڕەشیدی" و هاوڕێی تێکۆشەر،"ڕەحیم ڕەشیدی"، خەڵکی گوندی "مەرخووز"ی سەقز، دوای تەمەنێک سەربەرزانە، ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

دایە "حەلیمە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزب و گەل بووە و هەردەم شانازیی دەکرد کە ڕۆڵەیەکی خەباتگێڕی بە ناوی شەهید "سەڵتەنە"، لە ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە و هەروەها کوڕێکی بە ناوی "ڕەحیم ڕەشیدی" یەکێک لە خەباتکارەکانی ڕێگای ئازادیی کوردستانە.

 دایە "حەلیمە" هەتا دواهەناسەی ژیانی، بە ئاواتی هەڵاتنی خۆڕی ڕزگاریی نیشتمان و وەدیهێنانی ئامانجی ڕۆڵە شەهیدەکەی ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "حەلیمە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

No comments: