به‌ڕێز جه‌نابی شێخ خالید حه‌یده‌ری، موڕشیدی ته‌ریقه‌تی قادریی
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی
هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوونی ئیماندار ئامینه‌خانمی حه‌یده‌ری، خوشكی جه‌نابی شێخ خالید، هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی، له دڵه‌وه غه‌مباری كردم.
ساڵی ٢٠١٠، چومه شاری ئیستانبوڵ، سه‌فه‌ره‌كه پێوه‌ندی به نیشته‌جێ بوونمه‌وه هه‌بوو له واشنگتن، له‌سه‌ر داوای باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له پاریس ده‌بوایه نامه‌ی ئه‌ستۆپاكی توركیا، سوید‌و فه‌رناسه‌یان بۆ ببه‌م كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لێیان ژیابووم. كونسولخانه‌ی توركیا پێیان وتم ئاماده كردنی نامه‌كه چه‌ند مانگ ده‌خایه‌نێ، له‌سه‌ر داوای كاك حوسام حه‌یده‌ری چوومه ئیستانبوڵ؛ له خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی مامه‌وه‌و هه‌ر له‌وێش بۆ یه‌كه‌مین جار جه‌نابی شێخ خالید و خوالێخۆشبوو ئامینه‌خانمم ناسی.
زوو له رێگای خانه‌قاو له پارێزگاری ئیستابنوڵ كاره‌كانیان بۆ ڕاپه‌راندم.
له‌وێ بۆم ده‌ركه‌وت، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی شێخ عوسمان چه‌ند كوڕی هه‌بوه، به‌ڵام ڕایسپاردوه پاش مه‌رگی ئامینه‌خانم جێنشینی بێ و كۆی كاروباری خانه‌قاكانی نه‌قشبه‌ندی ئه‌و خاتوونه به‌رزو به‌ڕێزه به‌رێوه‌ی ده‌برد. ئامینه خانم خوشكی گه‌وره‌ی شه‌هید سه‌ید كامیل حه‌یده‌ری له شه‌هیدانی حیزبی دێموكرات بوو. له گه‌ڕانه‌وه‌م دا، ئامینه‌خانم وه‌كوو ته‌به‌ره‌ك قاڵیچایه‌كی دامێ و له‌و كاته‌وه به‌رێزه‌وه له ماڵه‌كه‌م دا ڕامگرتوه!
خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی له ئیستانبوڵ، له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٩٠ی زاینیی دا، هه‌زاران ئاواره‌ی كوردی حه‌واندبوه‌و كه نیازی كۆچیان بۆ ئورووپا هه‌بو.
له‌و ماوه‌دا كه له‌وێ بووم، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م ته‌ریقه‌تانه خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵن له كۆمه‌ڵی كورده‌واری دا. رۆژانه به ده‌یان كه‌س له رێگای جۆراوجۆره‌وه‌و به تاك و به كۆ به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌هاتنه زیاره‌ت و سه‌ره‌رای گرانی و هه‌ژاری گشت كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی خۆیان و خانه‌قاشیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنا..
مخابن، پاش چه‌ند رۆژ له مه‌رگی ناواده‌ی خاتوونی قه‌ده‌رگران ئامینه‌خانم، جه‌نابی شێخ ناجی حه‌یده‌ری براشیان له شاری سه‌قز به هۆی ڤایرۆسی كۆڕناوه گیانی له ده‌ست دا.
وێرای هاوده‌ری قوڵی خۆم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی نه‌قشبه‌ندی و قاده‌ری، هیوادارم خودای گه‌وره ئه‌و چاكه خوازانه به به‌هشت شاد بكات و پێره‌وانیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوری خێر‌و چاكه‌خوازی دا سه‌ركه‌وتوو بن.
No comments:
Post a Comment