ره‌حیم ره‌شیدی، واشنگتن
رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، 11ی سێپتێمبەری 2001، هێرشی تیرۆرستی كرده سه‌ر شاری نیویۆرك و واشنگتن، به‌م هۆیه‌وه نزیك به 3000 كه‌س گیانیان له ده‌سدا، به‌شی هه‌ره زۆری كوژراوه‌كان له ناوه‌ندی بازرگانی شاری نیۆیۆرك بوون كه به بورجه دوو قولوه‌كان ناسرابوون.
پاش ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2001، سه‌رۆكایه‌تی هێزه‌كانی ناتۆی كرد له په‌لاماردانی حكوومه‌تی ئیسلامی تاڵیبان و رێكخراوی ئه‌لقاعیده به سه‌ركردایه‌تی ئوسامه بن لاده‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی و له وتارێكدا بە فەرمیی رایگەیاند كاتی ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌فغانستان جێبێڵن.
بایده‌ن له‌م باره‌وه وتی: "لە یەکی مانگی پێنجی ئەمساڵ، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان لە ئەفغانستان دەسپێده‌كه‌ین. ئێمە له كشانه‌وه‌ماندا په‌له ناكه‌ین. ئێمە كشانه‌وه‌كه‌مان بەرپرسانه، بە به‌رنامه‌و بە ساغڵه‌می ئەنجام دەدەین، لەگەڵ هاوپەیمانامان و هاوبەشانماندا به ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین كه ئێستا لە ئێمە زیاتر هێزیان لە ئەفغانستان هەیە. ئێمە 20 ساڵ به‌ر له ئێستا، بە هۆی هێرشێکی تۆقێنه‌ره‌وه كه هاته ئاراوه، چووین بۆ ئەفغانستان، ناتوانرێت ڕوون بکرێتەوە بۆچی پێویستە لە ساڵی 2021یش لەوێ بمێنینەوە."
بایده‌ن له درێژه‌ی وتاره‌كه‌ی دا باسی له كوژرانی ئوسامه بن لاده‌ن كرد‌و هاوكات به پێداگرییه‌وه ئه‌وه‌شی وت كه ئیدی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بۆ پێنجه‌مین سه‌رۆكی وڵات جێناهێڵێ و له‌م به‌ستێنه‌دا رایگه‌یاند: " 10 ساڵ به‌ر له ئێستا، ئوسامه بن لاده‌ن كوژراو بە سزای خۆی گه‌یشت، 10 ساڵ دوای کوشتنی بن لادن، ئێمە لەوێ ماوین، لەوکاتەوە هۆکاری مانەوەمان لە ئەفغانستان ناڕوون بووە. ئێمە ناتوانین هەر وا بمێنینەوە، بە هیوای ئەوەی بارودۆخێکی نمونەیی لە ئەفغانستان بێتە ئاراوە، جا بکشێینەوە.
كاتێك سەرۆک جۆرج بوش، بڕیاری هێرشی بۆسه‌ر ئەفغانستان دا، ڕاوێژی پێ‌كردم. لەو کاتەوەی هێزەکانی ئه‌مریكا، لە ئەفغانستانن، دوو کۆماری و دوو دێمۆکرات، سه‌رۆك بوون، من چواره‌م سه‌رۆكم و ئەم ئه‌ركه بۆ سەرۆکی پێنجەم جێناهێڵم."
بایده‌ن له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا هۆشداری بە تالیبان دا كه نابێ بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا په‌لاماریان بده‌ن و له‌م باره‌وه وتی: "تالیبان دەبێ بزانن ئەگەر لە کاتی کشانەوەی هێزەکانمان لە ئەفغانستان، هێرش بکەنە سەرمان، ئێمە بە هەمو هێزمانه‌وه بەرگری لە خۆمان و هاوپەیمانانمان دەکەین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لە ئەفغانستان پاشه‌كشه ده‌كه‌ین، لێ چاوپۆشی لە هەڕەشەی تیرۆریستان ناكه‌ین. ئێمە تواناکانی دژە تیرۆمان سازده‌ده‌ینه‌وه بۆ ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆرستان لە ناوچەکەدا. ئێمە تالیبان بەرپرسیار دەکەین له‌وه‌ی كه نابێ خاکی ئەفغانستان بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتەکەمان بەکار ببرێ. حکومەتی ئەفغانستیانیش ئەو بەڵینەی پێداوین."
سه‌رۆك جۆو بایده‌ن له ناوه‌رۆكی وتاره‌كه‌ی دا وێرای سپاس له هاوپه‌یمانان و سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا، له ئه‌فغانستان، هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد ئەمریکا لە هاوكاری و پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئەفغانستان به‌رده‌وام ده‌بێ.
به گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كان، کشانەوەی سەربازەکانی ئه‌مریكا، لە ئەفغانستان، كه هه‌نووكه 2500 سه‌ربازن، پێش 11ی سێپتێمبەری ئەمساڵ دەبێت.
له شه‌ری ئه‌فغانستان دا و له ماوه‌ی نزیك به 20 ساڵدا، پتر له 2300 كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان گیانیان له ده‌ستداوه.
No comments:
Post a Comment