چه‌ند رۆژ به‌ر له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، كاتێك سندقی پۆسته‌كه‌مم واڵا كرد، دیتم هاوڕێ و برای هێژام كاك موحه‌ممه‌د حاجی میرخان، به دیاریه‌كی نایاب به‌سه‌ری كردمه‌وه. چاوم به په‌ڕتووكی "گه‌ڕان به دوای دادپه‌روه‌رییدا"، ڕوون بوویه‌وه كه نووسه‌ر بۆی واژۆ كردووبووم.
په‌ڕتووكه‌كه بیره‌وه‌ری رۆژانی سه‌خت و پڕ له نه‌هامه‌تی كورد، ئاوه‌دانی سه‌نگه‌ره خوێناوییه‌كان، سه‌رده‌می ده‌سبه‌رنه‌دان له هیواوو ده‌یان داستان و به‌سه‌رهاتی پڕ له نه‌به‌ردی و مه‌ردی له هه‌ناوی خۆی دا كۆكردۆته‌وه.
حاجی میرخان، له ته‌مه‌نی مێرمنداڵییه‌وه عه‌وداڵی خه‌بات بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری بوه، ئه‌و له ژێر سێبه‌ری سه‌ركه‌ردایه‌تی نه‌مر مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ژه‌نه‌راڵی چیاكان دا، تێكۆشانی نه‌پساوه‌ی خۆی به سه‌ربه‌رزییه‌وه هه‌ڵبژاردوه.
كاك حاجی كه هه‌نووكه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته ده‌روازه‌كانی 80 ساڵی، به‌ر له‌وه‌ی پێ بنێته 10هه‌مین به‌هاری ته‌مه‌نی، پاش رووخانی كۆماری كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی، بە تۆپبارانی هێزه‌كانى شاى ئێران، بریندار دەبێت.
خاڵی پڕ بایه‌خ له بیره‌وه‌رییه‌كانی حاجی دا، ئه‌وه‌یه كه ناوبراو خۆی له زمانی زبر‌و شه‌رانگێزی پاراستوه، هاوكات هه‌وڵی نه‌داوه كه كای كۆن به‌با بكات و خوێ به بریندا بكاته‌وه. ئه‌و كه ماوه‌ی پتر له نیو سه‌ده بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی تێكۆشاوه‌و له‌م رێگادا ده‌یان جار له مه‌رگ قوتاری بوه، ئاوا‌ره‌یی، ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌داری دیتوه، له په‌ڕتووكه‌كه‌یدا توله رێی سه‌ركه‌وتن له ته‌بایی و یه‌كریزیدا ده‌بینێ و له ده‌لاقه‌ی دیدی ئه‌وه‌وه كوردستان وڵاتێكی دابه‌شكراوه كه تاكوو هه‌نووكه‌ش دادپه‌روه‌ری تێیدا دیارده‌یه‌كی نامۆیه، هه‌ر بۆیه له نیگای ئه‌ودا تاكوو گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری ده‌بێ خه‌بات بێ پسانه‌وه درێژه‌ی هه‌بێ!
سه‌ره‌رای دژواری ژیان و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئاوه‌ره‌یی و كاری به‌رده‌وامی حیزبی، حاجی میرخان، 14 سه‌ر خێزانی به رۆحی كوردستانی په‌روه‌رده كردوه‌و به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌وان بڕوانامه‌ی به‌رزی زانستیان هه‌یه‌و هه‌نووكه له بنكه‌و بونیاده‌كانی كۆمه‌ڵ و حكوومه‌تدا خزمه‌ت به كورد‌و كوردستان ده‌كه‌ن.
په‌ڕتووكی "گه‌ڕان به دوای دادپه‌روه‌ریدا"، به‌سه‌رهاتی مێرخسه‌كانی دوندنشینه كه به وردی به‌شێك له رووداوه‌كان له ساڵی 1943 تاكوو ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ده‌گێرێته‌وه كه خۆی راسته‌وخۆ له به‌شێكی زۆری ئه‌و روودوانه‌دا ئاماد ه‌بوه.
حاجی میرخان، به نه‌وه‌ی نوێی كوردستان ده‌ڵێ كاروانی خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی كوردایه‌تی، زۆر مه‌رگه‌سات و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی تێپه‌ڕ كردوه، به تونێله تاریك و تنوكه‌كانی به‌رگریدا تێپه‌ڕ بوه‌و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هاتوه ئاكامی ره‌نج و كوێره‌وه‌ری ده‌یان ساڵ فیداكاری و له خۆبردوویی چه‌ند وچه‌ی كوردستانه، بۆیه ده‌بێ وه‌كوو بیلبیله‌ی چاوه‌كانمان بیپارێزین، گه‌شه‌ی پێبده‌ین و چاومان له ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی پتر بێ و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵك له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێ.
په‌ڕتووكه‌كه نزیك به 700 لاپه‌ره‌یه‌و له قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی و له دوو به‌رگدا ساڵی 2021 چاپ و بڵاوبۆته‌وه‌و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان\ هه‌رێمی كوردستان، ژوماره سپاردنی 882ی ساڵی 2020ی پێدراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه به پێزه له لایه‌ن كاك نه‌ریمان تالیب ئاماده كراوه، موحه‌ممه‌د حاجی كه‌ریم پێیدا چۆته‌وه‌و كاك لوقمان ره‌شیدی كاری گرافیك و دیزاینی بۆ كردوه.
وێرای پیرۆزبایی له كاك حاجی، هیوادارم هه‌مووان به گشتی، لاوان و گه‌نجانی وڵاته‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ تێگه‌یشتن و فێر بوونی پتر ده‌رباره‌ی به‌سه‌رهات و دیرۆكی خه‌باتی كوردایه‌تی، ئه‌م به‌رهه‌مه به‌پێزه بخوێنه‌وه‌و لێی فێر ببن.
به قوڵی باوه‌ڕم وایه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به باشی شاره‌زای ڕابردوو دیرۆكی خۆی نه‌بێ، ناتوانێ وه‌كوو پێویست له ڕووداوه‌كان ئه‌زموون وه‌رگرێ و ده‌رفه‌ته‌كان به قازانجی خۆی بقۆزێته‌وه‌و به سانایی به‌ره‌و ئاسۆی سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێ...
No comments:
Post a Comment