به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی بڵاوكراوه‌ی بلومبێرگ، پشتبه‌ستوو به گۆڤاری پۆلیتیكۆ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بایدن، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌توه‌دا سه‌رقاڵی ئه‌وه بوون بۆ خێراتر كردنی ڕه‌وتی دیالۆگ له‌گه‌ڵ تاران، پێشنیار به ئێران بكه‌ن له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵگرتنی به‌شێك له گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، ئێران ده‌ست له به‌كارهێنانی سانتریفیوژی پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها پیتاندنی ئۆرانیۆمی 20% بهێنێت.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی واشنگتن له كاتێكدایه هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له زمان ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ئاشكرای كرد ئێران له نوێترین هه‌نگاویدا به پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنی ناوكی ساڵی 2015، له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1، ئامێری پێشکەوتووی پیتاندنی ئۆرانیۆمی لە بنه‌كی ناوكی نه‌ته‌نز جێگیر كردوه.
به پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی، تاران ئامێری پێشکەتووی (IR-2M)ی بەکار هێناوە. ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكی نهێنیه‌و رۆژی پێنجشه‌ممه، ده‌ست هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز كه‌وتوه‌و تێیدا هاتوه: "له رێكه‌وتی 31ی مانگی 3ی 2021 دا، به‌شی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ئەو راستییه‌ی سه‌لماندوه ئێران دەستی کردوە بە پێدانی سروشتی UF6 بۆ پڕ کردنی 174 سەنتەرفیوژی IR-2."
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه له كاتێكدایه دوێنێ نێد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد له گفتوگۆی بەردەوامدا بوون بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیکە به‌ره‌وه ئه‌وه بچن هه‌موو لایه‌ك پابەند بن به رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 و ئه‌مریكا بگه‌رێته‌وه ناو رێكه‌وتنه‌كه.
به گوێره‌ی ڕاگەێندراوی یەکێتی ئەوروپا، ئه‌مرۆ هه‌ینی وڵاتانی چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا، بەریتانیاو ئێران لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی کۆدەبنەوە.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم، كارگه‌ری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه دابنێ و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان به تێكرا داوا بكه‌ن ئێران ده‌ست له پێشلكردنی به‌نده‌كانی رێكه‌وتنی ناوكی بهێنێ.
مانگی 7ی ساڵی 2015، رێككه‌وتنی وڵاتانی 5+1 له ڤیه‌ننا هاته ئاراوه كه ئێرانی ناچار ده‌كرد ده‌ست له په‌ره‌پێدان به به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت، بەڵام دۆناڵد تره‌مپ له مانگی 5ی ساڵی 2018دا، یه‌ك لایه‌نه له‌م رێككه‌وتنه هاته‌ده‌رو گه‌مارۆی توندی ئابووری به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند.
یدارەی بایدن له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ئێران نیازپاكی خۆی نیشان بدات و خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكات و ده‌ست له پشتیوانی تیرۆریزم هه‌ڵگرێت، ئه‌مەریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه‌كە."
یه‌كێتی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی واشنتن له هه‌مبه‌ر ئێران هاوهه‌ڵوێستن.
No comments:
Post a Comment