پاش نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، پاش سێ حه‌وتوو دانیشتنی دادگا‌و گوێگرتن لە شایەتحاڵەکان و شارەزایان، دەستەی سوێندخۆران کە پـێکهاتوو لە 7 ژن و 5 پـیاو بوون، له ئاكامدا بڕیاریاندا كه دێرک شۆڤن تاوانبارە بە کوشتنی جۆرج فلۆیدو سێ تاوانی به‌سه‌ردا ساخ كرایه‌وه كه یه‌كێك له‌وان تاوانی كوشتنی پله دوویه، واته بێ به‌رنامه‌و بڕیاری پێشوه‌خته تاوانی كوشتنه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
به گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره، ڕەنگە دادوەر له ئاكامدا، بڕیار بدات دێرک شۆڤن كه هه‌نووكه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، نزیك به 40 ساڵ به‌ند بكرێت..
له ولایه‌ته‌كه، بڕیاری به تاوانبار زانییننی ئه‌و پۆلیسه، ڕووداوێكی مێژووییه، چوونكه له ماوه‌ی 165ساڵ مێژووی ولایه‌تی مینه‌سۆتا، بابه‌تی له‌م چه‌شنه له ئارادا نه‌بوه. له‌و ماوه دوورودرێژه‌دا، موحه‌ممه‌د نوور، ئه‌فسه‌رێكی پێشووی پۆلیسه كه به قه‌تڵ تاوانبار كراوه‌و دۆسیه‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه هێشتاش له دادگایه. موحه‌ممه‌د نوور به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سۆمالیایه‌و ساڵی رابردوو به هۆی ده‌سرێژ كردنی گوله له ژنێك و كوشتنی ئه‌و ئافره‌ته، دواتر له دادگادا ماوه‌ی پتر له 12 ساڵ گیرانی بۆ برایه‌وه.
رۆژی 25ی مانگی 5ی ساڵی 2020، لە شاری مینیاپـۆلیس، له ویلایەتی مینەسۆتا، جۆرج فلۆید، به هۆی به‌كار هێنانی 20ی دۆلاری ساخته له دوكانێك، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و له ئاكامدا به هۆی ئه‌وه‌ی دێرک شۆڤنی پۆلیس سه‌ری فلۆیدی بۆ ماوه‌ی نزیك به 10 خوله‌ك خستبوه ژێر چۆكی و له‌و كاته‌دا ناوبراو چه‌ند جارێك هاواری دایكی ده‌كات و ده‌ڵێ ناتوانێ هه‌ناسه بدات، دواتر فلۆید ده‌بورێته‌وه‌و ئینجا له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌م ڕووداوه بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رتاپای كۆمه‌ڵی ئه‌مریكایی و ته‌نانه‌ت به‌شێك له پێته‌ختی وڵاتانی جیهان خۆنیشاندن، ناره‌زایتی و توندوتیژی بێته ئاراوه كه تێیاندا داوا ده‌كرا توندوتیژی پۆلیس دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به گشتیی و ره‌شپێسته‌كان به تایبه‌تی به‌ربه‌ست بكرێ.
ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆو بایده‌ن له‌م باره‌وه وێرای پێشوازی كردن له بڕیاره‌كه‌ی دادگا له توویته‌ر نووسی:
"ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سوێندخۆران له ویلایه‌تی مینیسۆتا، دێرک شۆڤن، ئه‌فسه‌ری پێشووی شاری مینیئاپۆلسی به كوشتنی جۆرج فلۆید تاوانبار كردووه. ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه، ئه‌م بڕیاره ده‌توانێ هه‌نگاوێكی مه‌زن بێ له ئه‌مریكا به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فلۆید مردووه و ئیدی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كه‌س له سه‌روو یاساوه نییه، بڕیاری ئه‌مڕۆ هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه".
No comments:
Post a Comment