هه‌میشه که سه‌فه‌ر ده‌که‌م دڵم زۆر ده‌گیرێ، دڵه ڕاوکه دامده‌گرێ‌و به‌رده‌وام نیگه‌ران‌و په‌شۆکاوم. تاکوو ئێستا له سه‌فه‌ردا جیا له‌وه‌ی که ئه‌زموونه‌کانم چڕتر بوونه‌وه شتێکی دیکه‌ی ئه‌وتۆ سوراغ ناکه‌م که ببێته هۆی ساز بوونی ئه‌م هه‌موو دڵه ڕاوکێییه له سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌رو خۆ ئاماده کردن بۆ سه‌فه‌ر کردن.
نازانم، له‌وانه‌یه پێچانه‌وه‌ی شت‌ومه‌کی سه‌فه‌ر به ته‌نیا خۆش نه‌بێت. له‌وانه‌یه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی که له رێگای نزیک یان دوور‌و درێژی سه‌فه‌ردا نه‌بوونی شانێک که به ئاسووده‌یی‌و مه‌تمانه‌وه سه‌ری بنێیته‌سه‌ر ئازار ده‌روو خه‌م هێنه‌ر بێت.
ره‌نگه هه‌ست کردن به‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تهه‌وێت له ته‌نیشتت دانیشێت‌و هه‌رچی کوڵی دڵه بۆی هه‌ڵرێژێت، باسی بۆ بکه‌یت‌و باست بۆ بکات، پێکه‌وه پێبکه‌نن‌و له کاتێکدا خه‌ونوچکه ده‌مانباته‌وه، باوشمان بۆ یه‌کتر، یان باسک‌و ڕانمان، سه‌رین‌و باڵنجێکی ئارام‌و هێدی به‌خش بێت، نه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تی ده‌که‌ن به دڵه ڕاوکه‌کانی من له کاتی سه‌فه‌ر کردن‌دا.
به‌ره به‌ره خوو ده‌گرم به‌وه‌ی ئیدی به هیوای ئه‌وه نه‌بم له ئێواره‌یه‌کی سه‌فه‌ردا ده‌ستی "باران" بگرم. ده‌ستی تۆ‌و هه‌رچی جوانی‌یه بیگرم‌و له هیچ نه‌ترسم. پێکه‌وه بڕۆین به‌ره‌و شوێنێک که‌س نه‌ناسین، که‌س نه‌مان ناسێ، ماڵیک له خۆشه‌ویستی پێک بێنین، حه‌وشه‌یه‌کی بچووکی پڕ له گوڵ، چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ره‌نگی ئاوی بێت، وه‌کوو ره‌نگی هیواکانی من؟!
لێدوانه‌کانت، په‌یامه‌کانت، ته‌له‌فوون‌و هه‌موو ئه‌و وشه‌و وشه‌گه‌له‌ی ئاڕاسته‌م ده‌که‌یت، ده‌متاسێنن، ماتم ده‌که‌ن، سڕم ده‌که‌ن وه‌کوو ته‌زووی سه‌رمای ئێواره‌یه‌کی دره‌نگانی کۆتایی وه‌رزی پائیز.
چ دڵتانگانه‌یه کاتێک هه‌موو دیاریه‌کانی سه‌فه‌ر، له جانتاکه‌ت‌دا بمێنه‌وه.
Tuesday, August 21, 2007
Tuesday, July 24, 2007
هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین قاسملوو.
خاتوو نه‌سرین پێشه‌کی سوپاستان ده‌که‌ین ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ڕه‌خساندین تاکوو له بیره‌وه‌ری تاڵی کاره‌ساتی هه‌رگیز له‌بیرنه‌کراوی ڤیه‌ن‌دا ئه‌م وتووێژه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی کورد‌ستان، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا، له‌گه‌ڵ پێکبێنیین.
نه‌سرین خانم: منیش خۆشحاڵم بۆ "کورد‌ستان' ده‌دوێم، ڕۆژنامه‌یه‌ک که بیره‌وه‌ری زۆرم له‌گه‌لی هه‌یه.
پ. هه‌ژده ساڵ له تیرۆری دوکتور قاسملوو هاوڕێکانی تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌م ماوه‌یه به بێ دوکتۆر بۆ ئێوه چۆن تێپه‌ڕ بووه؟
و. له ماوه‌ی ئه‌م 18 ساڵه‌دا ته‌مه‌نم به‌ره‌وژوور چووه‌و باری ته‌ندروستیم ڕووی له خراپی ناوه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد ساردی تێنه‌که‌وتووه‌و قه‌ت هه‌ستم نه‌کردوه بۆ کورده‌کان که‌سێکی بیانی بم. من هه‌موو کار‌و کردارم بۆ کورد‌و کورد‌ستان بووه‌و خۆم به جیاواز له‌وان نازانم.
پ.له هه‌لومه‌رجی ئێستادا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ حدکا چۆنه؟
و. کاتێک زانیم دیسان جوودابونه‌وه ڕووی داوه به‌راستی ناره‌حه‌ت بووم. من ڕێزێکی تایبه‌تیم بۆ حدکا هه‌یه. به تایبه‌تی که قاسملوو له‌و حیزبه‌دا ڕۆڵێکی به‌ڕچاوی گێڕاوه. من لایه‌نگری میلله‌تم‌و پشتیوانی له‌و که‌سانه ده‌که‌م میلله‌ت بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن.
پ.با پرسیارێکی تایبه‌تی‌تان عه‌رز بکه‌م، ئه‌و تاقمه‌ی که له‌م دوایانه‌دا له حدکا جوودا بوونه‌وه، به‌شێکی زۆر له‌و تۆمه‌تانه‌یان دووباره ده‌کرد‌ه‌وه که جوودابوو‌انی پاش کۆنگره‌ی 8، ده‌یانخسته پاڵ قاسملوو شه‌ره‌فکه‌نی‌و ئه‌وانیان به دیکتاتۆر ناو ده‌برد، ئێوه له نزیکه‌وه ئه‌م ڕێبه‌رانه‌تان ده‌ناسی، به‌راستی ئه‌وان دیکتاتۆر بوون؟
و. من له هه‌موو ژیانم‌دا بینیین‌و بیستنم لێک جوودا کردۆته‌وه. ببووره ره‌حیم گیان، من زۆر جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه خۆشه‌ویسته‌که‌شت به شه‌ڕ هاتووم. ئه‌زانیت، ده‌بێ له ده‌ورانی شه‌ڕدا نه‌زم هه‌بێت. من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حیزب نه‌بووم به‌ڵام دیسیپیلینی حیزبیم ده‌پاراست. ئه‌گه‌ر قاسملوو گوتبای نه‌ڕۆم بۆ ده‌ره‌وه نه‌ده‌ڕۆیشتم. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بۆ خۆتان ده‌زانن که شه‌ڕێکی گه‌وره له ئارادا بوو. حیزب پێویستی به نه‌زم‌و دیسیپلینی پتر هه‌بوو. له حاڵێک‌دا هه‌لومه‌رجی ئێستا زۆر باشتر‌و له‌بارتره بۆ مانه‌وه له حیزب‌دا. من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر شتم قبووڵ نه‌بوو، به‌ڵام به جێگای بیانوو داتاشین‌و کارشکێنی، هاریکاریم ده‌کرد. به هه‌ر حاڵ بۆم سه‌خته قاسملوو شه‌ره‌فکه‌ندی به دیکتاتۆر بزانم، له هه‌مان کات‌دا من له جیابوونه‌وه بێزارم.
پ.له‌م ساڵانه‌ی دوای‌دا هێندێک به‌ڵگه ده‌ست که‌وتوون که نیشان ده‌ده‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌دینژاد سه‌رۆککۆماری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌ندامێکی گرووپی تیرۆری دوکتۆر‌و هاوڕێکانی بووه، له‌م باره‌وه چیتان هه‌یه بیفه‌رموون؟
و. زستان‌و هاوینی ئه‌و ساڵه، واته ساڵی به‌رێوه‌چوونی تیرۆره‌که دوو تیمی تیرۆر هاتوونه‌ته وڵاتی ئوتریش، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌تمه‌ن تیرۆره‌که سه‌ر بگرێ. ده‌وترێ به‌رپرسی تیمی دووهه‌می تاقمی تیرۆره‌که ئه‌حمه‌دی نیژاد بووه. بوزورگیان واته یه‌کێک له تیرۆریسته‌کان پێشتر ماتۆرێکی بۆ ئاسانکاری کڕیبوو که پاش تیرۆره‌که له زبڵدانێک‌دا وێرای هێندێک به‌ڵگه‌ی دیکه بینرایه‌وه‌و ده‌ست پۆلیس که‌وت. به‌ڵام ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی ئوتریش نه‌یده‌ویست هیچ هاریکاری‌یه‌کمان بکات‌و ته‌نانه‌ت به زۆر ته‌رمی شه‌هیده‌کانیان دایه‌وه. چوونکا ده‌وڵه‌تی ئوتریش ده‌ترسا مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی چه‌ک‌و چۆل که به قاچاغ به ده‌وڵه‌تی عێراقی فرۆشتبوو که شه‌ڕی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران، ئاشکرا بێت. به‌ڵام ده‌م هه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم میدیای ئوتریش لایه‌نی ئێمه بوون.
پ.ئه‌دی ئه‌و قسانه‌ی "پیتر پیلز" ئه‌ندامی په‌ڕلمانی ئوتریش سه‌باره‌ت به تیرۆره‌که ده‌یان کات له‌مه‌ڕ ڕۆڵی ئه‌حمه‌دی نیژاد له‌و تیرۆره‌دا چۆن لێده‌ده‌نه‌وه؟
و. ساڵی پار ئاگادار کرام که‌سێک له کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌ڵاتووه‌و زانیاری زۆری له‌باره‌ی تیرۆری ڤیه‌ن هه‌یه. من له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌کانی ئوتریش قسه‌م کرد‌و پاشان رۆژنامه نووسێکی دۆستم هه‌یه له ئوتریش ئه‌ویشم ئاگادار کرده‌وه. دیاره ئه‌و که‌سه گوایه "به‌نی سه‌در"یشی دیتبوو. به‌ڵام به داخه‌وه دوایه ئاگادار کرامه‌وه به‌ڵگه‌کان ئه‌ونده به‌هێز نیین په‌روه‌نده‌ی تیرۆری ڤیه‌ن وه‌گڕ بخاته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئوتریش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوکاری پێویستی نه‌کردووه بۆ جێبه‌جێ بوونی دادپه‌روه‌ری له‌م باره‌وه. کاتی خۆی به‌رێز "فیشێر" سه‌رۆککۆماری ئێستای ده‌وڵه‌تی ئوتریش‌و سکرتێری ئه‌وکاتی حیزبی سۆسیال دێموکرات لایه‌نی ئێمه‌ی ده‌گرت‌و ده‌یووت ده‌وڵه‌ت که‌مته‌رخه‌می ده‌کات له باره‌ی ڕوونبونه‌وه‌ی چۆنیه‌تی تیرۆره‌که‌وه. به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م هه‌موو لایه‌ک له‌وه دڵنیا به‌که‌م رۆژێک دادێت راستی‌یه‌کانی پێوه‌ندی دار به‌م تیرۆره، ئاشکرا بن‌و خه‌ڵک ئاگاداری هه‌موو شتێک بن.
پ. راستی نه‌سرین خانم، بیره‌وه‌ری‌یه‌کتان له‌گه‌ڵ کاک عه‌بوڵا هه‌یه بۆمان باس بکه‌یت؟
و. کاک عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر به‌راستی وه‌کوو کوڕی من بوو. دیاره ئه‌م هه‌سته دوو لایه‌نه بوو. ئه‌و هاوته‌مه‌نی منداڵه‌کانی من بوو. دواین جار له‌گه‌ڵ قاسملوو بوو، گه‌رایه‌وه به پێکه‌نینه‌وه به منی وت ئه‌وو قاسملوو پێکه‌وه شه‌هید ده‌بن. ئه‌م قسه‌یه‌ی هه‌میشه له مێشکی من‌دا ده‌زرنگێته‌وه.
پ.خاتوو نه‌سرین، پێم وایه 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌م ساڵ خه‌ڵکی کورد‌ستان وێڕای داخستنی دوکان‌و بازار، له‌سه‌ر داوای حدکا بڕیاره کاتژمێر 22 تاکوو 22:03 خوله‌ک چرای ماڵه‌کانیان بکوژێنه‌وه، تاکوو به‌م جۆره یادوبیری قاسملوو به‌رز ڕاگرن‌و دژایه‌تی تیرۆر‌و ره‌شه کوژی بکه‌ن، له‌م باره به‌رێزتان چیتان هه‌یه بیفه‌رموون؟
و. به‌راستی زۆر خۆشحاڵم به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ده‌خوازم‌و ئاواتم وایه به بێ هیچ چه‌شنه توند‌و تیژ‌ی‌یه‌ک کۆتایی بێت. به‌راستی قاسملوو دژی توندوتیژی بوو، منیش هه‌ر وام. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه بۆ خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌ی کورد‌و هه‌موو گه‌ڵانی ئێران گرینگه‌و له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه.
پ.خه‌ڵکی کورد به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێزتان هاوسه‌ری دوکتۆر قاسملوو بوون، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد زۆر تێکۆشاون، بۆ وێنه له ده‌ستپێکی ئه‌م وتووێژه‌تان‌دا فه‌رمووتان بیره‌وه‌ری زۆرتان له‌گه‌ڵ "کورد‌ستان" هه‌یه، تکایه سه‌باره‌ت به‌م بیره‌وه‌ری‌یه‌و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی به دۆزی ڕه‌وای کوردتان کردووه بۆمان بدوێ.
و. من شانازی ده‌که‌م توانیوومه رێگایه‌کی دوور‌و درێژ له‌گه‌ڵ قاسملوو ببڕم‌و ئه‌گه‌ر توانیبێتم یارمه‌تی‌یه‌ک بکه‌م. که‌س ناتوانێ حاشا له‌وه بکات قازی رێگای دیاری کردووه، قاسملووش سه‌لماندوویه‌تی حیزب شایانی به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاته. قاسملوو به هێنانه گۆڕی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه، به پێداگری له‌سه‌ر مافی به‌رانبه‌ر بۆ ژن‌و پیاو، سه‌ره‌رای ئه‌و شه‌ره‌ی که به‌سه‌ر حیزبیان‌دا سه‌پاند هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی دیکه‌شی زۆر وشیار کرده‌وه. بیره‌وه‌ری من له‌گه‌ڵ "کورد‌ستان" ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1954ی زایینی، ئه‌و کات ئێمه له تاران به نهێنی ده‌ژیاین. ده‌م دیت قاسملوو زۆر خه‌ریکی نووسینه‌و دوایه نووسینه‌کان ده‌بات بۆ چاپ، ئه‌و کات کاری چاپ‌و بڵاوو کردنه‌وه زۆر ئاسته‌م بوو، ئیدی منیش ده‌ستم کرد به هاوکاری‌و زۆرتر کاری فه‌نی‌و ته‌دارووکاتیم له ئه‌ستۆ بوو، پاشان کاری بڵاوو کردنه‌وه‌ش وێرای هاورێکانی قاسملوو له ئه‌ستۆی من بوو. قاسملوو ئه‌و کات حه‌وڵێکی زۆری ده‌دا "کورد‌ستان" دوو مانگ جاڕێک بڵاوو بکرێته‌وه، ئێستا زۆر خوشحالم ده‌بینم ئاوا پێشکه‌وتووه. هیوای پێشکه‌وتنی زۆرتری بۆ ده‌خوازم. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که له پراگ هه‌ر درێژ‌ه‌مان به چاپ‌و بڵاوو کردنه‌وه‌ی ده‌دا تاکوو هاتینه پاریس.
پ.راستی چ په‌یامێکتان بۆ ئه‌ندامانی حدکا‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان هه‌یه؟
و. من هه‌میشه ئه‌وینێکی تایبه‌تیم بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه. پێسمه‌رگه که‌سێکه ده‌زانێ چی ده‌کات‌و بۆ بۆته پێشمه‌رگه. سڵاو‌و رێزم بۆ بنه‌ماڵه حیزبی‌یه‌کان هه‌یه‌و رێز بۆ شه‌هیدان‌و بنه‌ماڵه‌کانیان داده‌نێم‌و ده‌زانم که هه‌میشه له ناخی خۆیان‌دا ئازارێکی به‌ژانیان هه‌ڵگرتووه. هیوای ئاسووده‌یی‌و سه‌ربه‌رزیان بۆ ده‌خوازم‌و داوام ئه‌وه‌یه له خه‌بات کردن به‌رده‌وام بن.
تێبینی:
ئه‌م وتووێژه یه‌که‌م جار له ژوماره 465ی "کورد‌ستان" ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.

Saturday, July 21, 2007
یادی قوربانیانی چه‌کی شیمیایی ئاوایی زه‌رده، به‌رزو به‌رێز بێت.
ئاوایی زه‌رده، له باکووری شاری سه‌رپێلی زه‌هاو، له ناوچه‌ی کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه. ده‌ستپێکی به‌رزایه‌کانی چیای سه‌رکه‌ش‌و به ئاسمان داچووی داڵاهۆ، که ناوچه‌یه‌کی سه‌رسه‌وزو دڵڕفێنه، گوندی زه‌رده‌ی له باوشێ سروشتی سێحراوی خۆی‌دا جێکردۆته‌وه.
خه‌ڵکی گوندی زه‌رده، وه‌کوو زۆربه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که، زۆرتر له کشت‌وکاڵی به پیت‌و به‌ره‌که‌تی خۆماڵی، وه‌رزێری، ئاژه‌ڵداری، به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م خه‌ڵکه ماندوویی نه‌ناسه به هێزی بازوو، به تێکۆشان‌و زه‌حمه‌تی به‌رده‌وام نان‌ونه‌وای خۆیان وه‌چه‌نگ ده‌خه‌ن‌و سه‌ربه‌رزانه ژیان‌و رۆژگار تێپه‌ر ده‌که‌ن.
له‌م گونده‌دا باغه‌کانی میوه وه‌کوو، هه‌نجیر، قۆخ، هه‌نار، قه‌یسی، سێو‌و، گوێز، ره‌زه‌کانی ترێ، به‌رچاوو ده‌که‌ون. ئه‌م به‌رهه‌مانه حاسڵی ره‌نج‌وئاره‌قه‌ی هه‌وڵدانی خه‌ڵکی گوندی زه‌رده‌ن. له راستی‌دا ئه‌م سروشته ڕه‌نگینه، ئاکامی تێکۆشانی هه‌ژارانی ناوچه‌که‌یه، له هه‌مان حاڵ‌دا حه‌زوخولیای قوڵی ئه‌وان، به ژیان‌وگوزه‌رانی ئینسانی‌و هێمنایه‌تی نیشان ده‌دات.
گۆڕی پیرۆزی "داود که‌وسوار، بابا یادگار، شا ئیبراهیم"، چه‌ند که‌سایه‌تی‌و پێشه‌وای دیکه‌ی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق یان، یارسان، له بان‌زه‌رده هه‌ڵکه‌وتوون.
ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرینگه که ده‌وروو ڕۆڵی ناوچه‌که به‌ره‌و ژوور هه‌ڵکشێت، له ئاکام‌دا مه‌کۆی خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی ئه‌م رێبازه ئایینی‌یه بێ، به چه‌شنێک ساڵانه به‌هه‌زاران که‌س له ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره جۆراوجۆره‌کانه‌وه ڕووی تێده‌که‌ن‌و ڕازونیازی ئایینی خۆیان دێنه گوڕێ‌و کوڵی دڵیان داده‌مرکێنن.
له لایه‌کی دیکه‌وه دارستان، لێڕه‌واره چڕه‌کان، تاڤگه پڕ هاژه‌کان، دیمه‌ن‌و سروشتی دڵرفێن، ئه‌م ناوچه‌یان کردۆته تابلۆیه‌کی ڕه‌نگین‌و هۆکاری هاتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی بێگانه‌و خۆیین بۆ دۆڵی بابا یادگارو بان‌زه‌رده.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یانه وای کردووه ئاوایی زه‌رده به به‌رده‌وامی باوشی بۆ ئاپۆڕای گه‌شتیاران‌و سه‌یاحه‌تکاران بکاته‌وه. به چه‌شنێک ساڵانه به ده‌یا‌ن‌و بگره سه‌دان گه‌شتیاری خۆیی‌و بێگانه بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشوودان، به‌سه‌ر بردنی ساتوکاتێکی خۆش ڕووی تێده‌که‌ن‌و تێیدا ده‌گیرسێنه‌وه‌و خه‌می دڵ به‌با ده‌ده‌ن.
شیاوی باسه سه‌رچاوه‌ی ئاوی قه‌سڵان که بۆ په‌یره‌وانی ئایینی یارسان پیرۆز‌و موقه‌ده‌سه، له بابه یادگاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به دۆڵ‌وده‌وه‌نه چڕه‌کان‌دا گوزه‌ر ده‌کات‌و له دڵی زه‌رده‌دا ده‌گیرسێته‌وه. ئاوێک که ئاره‌قه‌ی سه‌رته‌وێڵی رێبوارانی ماندوو لاده‌دات، دڵی ئه‌وینداران‌و ئۆگرانی ژیان‌و جوانی فێنک ده‌کاته‌وه.
گوندی زه‌رده، له رێکه‌وتی 31ی پووشپه‌ری ساڵی 1367ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی ژوئییه‌ی 1988ی زایینی ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی چه‌کی شیمیایی، له ئاکام‌دا 275 که‌س گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن‌و 1146 که‌سی دیکه‌ش بریندار ده‌بن.
تاکوو ئێستاش، که ساڵانێک به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دژی ئینسانی‌یه‌دا تێپه‌ر ده‌بێت، زۆربه‌ی برینداره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته به هۆی نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست‌و گوێ نه‌دانی کاربه‌ده‌ستان، به ده‌ست ئازار‌و نه‌خۆشی جۆراوجۆر، که ئاکامی به‌کار هاتنی چه‌کی شیمیای‌یه، ده‌ناڵێنن.
ئاکامی ئه‌و لێکۆلینه‌وانه‌ی پاش هاتنه ئارای کاره‌ساته‌که، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا کراوان، ئه‌و ڕاستی‌یه ده‌سه‌لمێنن که نزیک به 40% رێژه‌ی، له‌بارچوون، نه‌شوونما نه‌کردنی پێویستی گژوگیا‌و به‌روبوومی کشت‌وکاڵ، هاوکات چوونه سه‌ری ئاستی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی، مێشک، سه‌ره‌تان...هتد، ئاکامی به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی‌و بی موبالاتی کاربه‌ده‌ستان‌و ده‌روه‌ست نه‌بوونی ئه‌وان، له ئاست ژیان‌و چاره‌نووسی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان‌و هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به باشی ده‌سه‌لمێنن.
هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌رۆی حکومه‌تی عێراق، له کردارێکی نائینسانی‌دا که دژ به هه‌موو پێوانه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤه، ئه‌م تاوانه‌یان خولقاندو خاڵیکی نامرۆڤانه‌ی دیکه‌یان له کارنامه‌ی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی خۆیان‌دا تۆمار کرد، خۆ به‌رپرسان‌و به‌رێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران به گوێ نه‌دان به پێداویستی ئه‌م خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته، بوونه‌ته برا به‌شی خولقێنه‌رانی ئه‌م جنایه‌ته سامناکه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره ساڵی پار نووسراوه، به هێندێک ده‌ستکاری که‌مه‌وه دیسان بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.

Friday, July 20, 2007
به‌یاننامه!
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌کان!
پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ!
مرۆڤه دێموکرات‌و ئازادی خوازه‌کان!
هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن رێكه‌وتی 17 07 2007ی زایینی، به‌ناو دادگای كۆماری ئیسلامی ئێران له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی‌و دژ به هه‌موو پێوانه په‌سه‌ند کراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌کان، پاش چه‌ند مانگ له رفاندن‌و بێ سه‌رو شوێن کردن، له ئاکام‌دا له ژوره داخراوه‌کان‌داو به بێ بوونی پارێزه‌ر حوکمی له داردانی به‌سه‌ر" عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆو، "هیوا بوتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی، سه‌پاندووه‌و ده‌ورێکی نوێی له سه‌رکوت‌و ئێعدام‌و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له کورد‌ستان به ئاشکرا وه‌رێخستووه.
به‌رێزان!
ئه‌م حوکمه ناڕه‌واو زاڵمانه‌یه که بڕیاره به‌رێوه بچێت، له کاتێک دایه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران به هۆی سه‌ره‌ڕۆیی‌و گوێ نه‌دان به یاسا‌و پێوانه په‌سه‌ند کراوه جیهانی‌یه‌کان، هاوکات به هۆی پێشل کردنی هه‌مه لایه‌نه‌ی ماف‌و ئازادی‌یه‌کانی گه‌لانی ئێران، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا که‌وتۆته ژێر گوشار‌و ته‌ریک که‌وتنه‌وه.
ئاشکایه رێژیم به به‌رێوه بردنی ئه‌م جۆر کارانه، وه‌کوو هه‌میشه وێرای ئه‌وه‌ی له ئاست کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا لاساری ده‌کات، تێده‌کۆشی به‌م کرداره بێ به‌رهه‌مانه ده‌نگی خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لانی ئێران بۆ ئاشتی، ئازادی‌و دێموکراسی کپ‌و بێ ده‌نگ بکات.
جێگای خۆیه‌تی سه‌رجه‌م که‌سایه‌تی‌و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ، له ئاست ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره نایاسایی‌و سه‌ره‌رۆیانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاران‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن‌و به ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر ئه‌م حوکمه ناڕه‌وایه، هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بده‌ن‌و زه‌خت‌و گوشار بخه‌نه سه‌ر حاکمانی تاران، تاکوو واز له‌م کرداره ناڕه‌وایانه بێنن.
به هیوای هه‌نگاوی به کرده‌وه
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
18 07 2007

Sunday, July 15, 2007
یادی نووسه‌ری په‌رتووکی "سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه" به‌خێر بێت.
له ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌دا که بۆ به ده‌ست هێنانی ماف‌و ئازادی‌یه ڕه‌واکانی خۆی، پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک که له‌وێ‌دا بایه‌خ بۆ مرۆڤ‌و مافه‌کانی دابنرێت، ساڵانێکی زۆره به شێوه‌یه‌کی به‌رین له ئارادایه.
ئاشکرایه ئه‌م تێکۆشانه به‌ر له هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک، به پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد‌ستان به‌ڕیوه ده‌چێت که له‌و ڕه‌و‌ته‌دا کۆمه‌ڵێک له باشترین‌و فیداکارترین ڕۆڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌کان، له پێناوی وه‌دی هێنانی ئه‌م داخوازی‌یه ڕه‌وا‌و به‌رحه‌قانه‌دا لێبڕاوانه تێده‌کۆشن‌و خۆنه‌ویستانه باری قورسی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه که ته‌نیا به هۆی هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست ماف‌و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد دایه ده‌خه‌نه سه‌ر شانیان‌و خه‌باته‌که بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن.
ئه‌م هه‌ست کردن به به‌رپرسیاری‌یه شۆڕشگێرانی کورد لای نه‌ته‌وه‌که‌یان خۆشه‌ویست ده‌کات‌و نیشتمان په‌روه‌رانی کورد‌ستان به رێزه‌وه ئاوڕ له ڕۆڵی خه‌باتگێڕانه‌ی ئه‌م ئینسانه تێکۆشه‌رو فیداکارانه ده‌ده‌نه‌وه‌و بایه‌خ بۆ زه‌حمه‌ت‌و ماندوو بوونیان داده‌نێن.
یه‌کێک له‌و رێبه‌ره فیداکارانه‌ی ئه‌مڕۆ 24ی پووشپه‌ر یادی ده‌که‌نیه‌وه رێبه‌ری شه‌هید، قوتابی وه‌فاداری رێبازی دوکتۆر قاسملوو‌ی سه‌رداره که له ڕیکه‌وتی 24ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1378ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 15ی ژوئیه‌ی 1999ی زایینی، به هۆی نه‌خۆشیه‌کی له چار نه‌هاتوو کۆڕی هاوسه‌نگه‌رانی به جێهێشت‌و ئه‌رکی درێژه‌دانی خه‌باتی به هاوسه‌نگه‌رانی سپارد. هه‌ر وه‌کوو چۆن پاش شه‌هید بوونی رێبه‌رانی دیکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی خۆڕاگرانه‌و به ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه رێبازی ئه‌و سه‌رداره شه‌هیدانه‌ی گه‌رته‌به‌روو له پێناوی وه‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دا تێکۆشا که ئه‌و رێبه‌رانه دیاریان کردبوو.
شه‌هید سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی کاتێک پێی نایه مه‌یدانی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد‌ستان که وڵاته‌که‌مان له بارودۆخێکی تایبه‌تی‌دا به‌سه‌ری ده‌برد. قۆناخێک که دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕو کوشتار کوردستانی دابووه به‌ر په‌لامارێکی کوێرکوێرانه، حاکمانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی "شه‌لم کوێرم نابوێرم" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوازیاربوون ڕوانگه‌ی زێده خوازانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر کورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا زاڵ بکه‌ن‌و هه‌ر له دڕیژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا بوو که به ناڕه‌وا شه‌رێکی ماڵ سووتێنه‌ریان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌دا سه‌پاند که ئه‌م شه‌ڕه زیان‌و زه‌ره‌رێکی زۆری به نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و باقی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران گه‌یاندووه.
له‌وهه‌ها باروودۆخێک‌دا کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی له حالێک‌دا خاوه‌نی ژیان‌و گوزه‌رانێکی خۆش‌و پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بوو، له زه‌مه‌نێک‌دا که سه‌رۆکایه‌تی دادگای شاری بۆکانی له ئه‌ستۆ بوو، چاوپۆشی له هه‌موو موڵک‌و ماڵی دونیا کرد‌و ژیانی پێشمه‌رگانه‌ی هه‌ڵبژارد‌وو به‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌نگاوێکی کاریگه‌رو سه‌ربه‌رزانه‌ی له ژیانی خۆی‌دا هه‌ڵگرت که بۆ هه‌میشه لای ڕۆڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی کورد به رێزه‌وه ئاوڕی لێده‌درێته‌وه.
شه‌هید سه‌لام عه‌زیزی له ژیانی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی‌دا جیا له‌وه‌ی زوو پله جۆراوجۆره‌کانی ته‌شکیلاتی بڕیووه‌و دواین جار که ماڵئاوایی یه‌کجاری کرد له پۆستی ئه‌ندامه‌تی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بوو.
شه‌هید سه‌لام عه‌زیزی جیا له‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌یان وتار‌و نووسینی جۆراووجۆره کتێبێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی له باره‌ی ڕووداوی تیرۆریستی میکۆنووسه‌وه به ناوی "سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه" نوویسووه، ڕوونه ئه‌م هه‌و‌ڵه‌ی بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی رێبه‌ری شه‌هید دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی‌و هاورێکانی داووه‌و له‌پاڵ ئه‌مه‌ش‌دا حه‌ولی داوه که روخساری تیرۆریسان به باشی نیشانی بیروڕای گشتیی بدات. به‌لام به داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای به کاک سه‌لام نه‌دا که چاپ‌و بلاوو بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه بایه‌خداره‌که‌ی ببینێت.
رۆحی سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی شاد بێ.

Saturday, July 14, 2007
دوکتۆر قاسملوو گه‌وره رێبه‌ری قۆناغه ئاسته‌مه‌کان!
له ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1368ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 13ی ژوئیه‌ی 1989ی زایینی رۆژی شه‌هید بوونی دوکتۆر قاسملوو به‌ملاوه؛ کۆمه‌ڵانی تێکۆشه‌ری خه‌ڵكی ماف خوازی کورد‌ستان، وێرای به‌شێکی زۆر له ئازادی خوازانی ناوچه‌که‌و دۆستان‌و پشتیوانانی وه‌دی هاتنی مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی ئازارچێشتووی کورد له چوار قوژبنی گۆی زه‌وی، هه‌ر یه‌ک له جێگاوو شوێنێک، هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک به شێوازی گونجاوی بارودۆخی زاڵ، یادی دوکتۆر عه‌بدولڕحمان قاسملوو‌و رێبه‌ری لێهاتوو زانای بزوتنه‌وه‌ی کورد بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و دێموکراسی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌و نوێنه‌ری ئه‌و کاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ڕێزه‌وه ده‌که‌نه‌وه‌و به بایه‌خه‌وه ئاوڕ له ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌و ڕچه‌شکێنانه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
له ڕاستی‌دا هه‌موو ئه‌م یادانه ئه‌گه‌ر به مه‌ودا دوور له یه‌ک به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌وا به دڵ هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌ک‌و به‌کۆ بۆ یه‌ک ئامانج‌و به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی یاد‌و بیری دوکتۆر قاسملوو، که بیری نه‌ته‌وه خوازی، دێموکراسی سه‌روه‌ری، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری، داکۆکی کردن له ئازادی‌یه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاکه که‌سی‌یه‌کان‌و دابین بوونی مافه‌کانی مرۆڤه، به شانازی‌یه‌وه به‌ڕیوه ده‌به‌ن‌و له شه‌پۆله به ته‌کانه‌کانی هزمه‌ندی‌و مرۆڤ ته‌وه‌ری باوه‌ڕو ڕوانگه‌کانی دوکتۆر قاسملوو به مه‌به‌ستی شکۆدار کردنی هه‌رچی پتری خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌دوور له ژێر ده‌ستی‌و چه‌وسانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجن‌و فێر ده‌بن تاکوو له رێگای پڕ هه‌وراز و نشێوی شۆڕشگێڕی‌و ڕابوون‌دا بیکه‌نه توێشووی خه‌باتی به‌کرده‌وه‌و وره به‌رزانه ئاسته‌نگ‌و که‌ندو کۆسپه‌کان بنێنه لاوه، له ئاکام‌دا به پشتیوانی سه‌رجه‌م چین‌و‌توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان کۆڵنه‌ده‌رانه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو بنێن.
ئه‌گه‌ر دوکتور قاسملوو وه‌کوو شۆڕشگێرێکی وه‌ره به‌رزی خۆنه‌ویستی خه‌ڵک ویست، له زانستگا به‌ناوبانگه‌کانی رۆژئاواوه ژیانی زانستی‌و ئاسووده‌و بێسه‌ر ئێشه‌ی، له‌گه‌ڵ گوزه‌رانێکی دژوار، پڕمه‌ترسی‌و ئاسته‌م گۆڕیه‌وه، له خۆڕاو بێ بیر کردنه‌وه وه‌ها هه‌نگاوێکی نه‌نا. ئه‌م کرده‌وه ئاکامی تێگه‌یشتنی زانستی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوکتۆر قاسملوو له بارودۆخی خراپی خه‌ڵکی کورد‌و فام کردنی ئه‌و فه‌زا سه‌خت‌و تاقه‌ت پڕوکێنه بوو که پێش تێکۆشانی دوکتۆر‌و به داخه‌وه پاش تێکۆشانی فره بواری ئه‌م جوامێره هه‌روا به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کورددا سه‌پاوه‌و درێژه‌ی هه‌یه.
قاسملوو‌ی بلیمه‌ت‌و گه‌وره رێبه‌ر بۆ کورد‌و به‌خته‌وه‌ری‌و سه‌روه‌ری خه‌ڵکی کورد به شانازی‌یه‌وه مه‌یدانی خه‌باتی وه‌دی هاتنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵبژارد‌و له پێناوی دابین بوونی به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسووده‌یی، ژیانێکی شیاوی مرۆڤی ئه‌مڕۆ بۆ کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کورد‌ستان، به دڵه‌وه تێکۆشاو زانایانه‌و به‌رپرسانه هه‌موو زانست‌و ئه‌زموونی چڕوپڕی خۆی بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان کرد‌و له‌و باره‌وه زۆر چه‌مکی مودێرن‌و پێشکه‌وتوانه‌ی خزانده نێو‌و پانتایی بزوتنه‌وه‌ی میللی_دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان‌و شێلگیرانه حه‌ولی‌دا تاکوو به‌شێکی به‌رچاوی له‌م ڕوانگانه‌ی کرده پرنسیپی نه‌گۆڕ، به چه‌شنێک ئه‌مرۆ به میلیۆنان مرۆڤ تێگه‌یشتوویانه وه‌کوو دیارده‌ی بایه‌خدار‌و چاره‌نووس‌ساز له مه‌یدانی حه‌وڵ‌و خه‌باتی خۆیان‌دا ڕچاوی ده‌که‌ن‌و بۆ پاراستنی سیما‌و ناوه‌رۆکی پێشکه‌وتوانه‌و جهیان په‌سه‌ندی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد له پێناوی وه‌دی هاتنی ویسته ڕه‌واکانی‌دا وردینانه‌و به‌رچاو ڕوونانه به بێ لادان له‌م کولتووره جێگرتووه ئینسانی‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرن‌و خه‌باتی خۆیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن.
دوکتۆر قاسملوو له زه‌مه‌نێک‌دا که کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان له باری ئابوری‌یه‌وه سێبه‌ری سیسته‌مێکی کشت‌و کاڵی، وه‌رزێری‌و ئاژه‌ڵداری، تان‌وپۆیه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌و خێڵه‌کی نه‌ریتخوازانه به‌سه‌ری‌دا زاڵ بوو، به ڕاده‌یه‌ک که به‌شێکی به‌رچاو له بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر خوێن به‌ها، تۆڵه لێئه‌ستاندنه‌وه‌و زۆر دیارده‌ی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه پێکهاته‌ی کۆمه‌لگای کوردستانیان پێک دێنا‌و دیارده‌یه‌کی ئه‌وتۆ له مۆدێرنازیسیۆن له ئارادا نه‌بوو، ئازایانه‌و ژێر بیرانه به لێکدانه‌وه‌ی قوڵ‌و خوێنده‌وه‌ی هه‌ره وردی پێوه‌ندی‌یه‌کان‌و چۆنیه‌تی داڕشت‌و گرێچنی کۆمه‌ڵگا به بێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆکاری دوژمن کار‌ی‌و خوێن ڕشتن‌و پساندنی هاوپێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵک، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست‌و باوه‌ڕی خه‌ڵک به ناوی ڕادیکاڵیزم‌و شتی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته بریندار بکرێ، وشیارانه زۆر ڕوانگه‌ی پێشکه‌وتوانه‌ی کرده کولتووری زاڵی بزوتنه‌وه‌ی به‌رحه‌قی خه‌ڵکی کوردستان‌و ئه‌مڕۆ ئیدی ئه‌وانه‌ی رۆژگارێک دژی ئه‌م جۆره ڕوانیین‌و بیرکردنه‌وانه بوون، ئه‌م شێوازانه‌یان به دیارده‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و بورژوازیانه ده‌زانی، ئێستا ئیدی حه‌قانیه‌تی ڕوانگه‌کانی دوکتۆر قاسملوویان به ته‌واوی بۆ ئاشکرا بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێکی به‌رچاو له بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا رێزی لێده‌گیرێ‌و سه‌ره‌ڕای له‌بار نه‌بوونی دۆخێک که به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی زۆرینه‌ی کورد‌و ناوه‌ندو وڵاتانی زلهێز لێکگرێ بدرێ، به‌ڵام خاوه‌نی قورسایی‌و پرستیژی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، به‌شی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م ڕووانیین‌و حورمه‌ت لێنانه بۆ وشیاری‌و خه‌باتی دیپلۆماسی دوکتۆر قاسملوو‌ی سه‌ردارو ناودار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بایه‌خی ئه‌م کاره کاتێک به باشی خۆی ده‌رده‌خات که هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان بۆ خه‌وشدار کردنی جوڵانه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی خۆمان ببیین که به‌و هه‌موو توانا ئابوری‌و ده‌ست ڕۆیشتوویه‌وه لانی که‌م نه‌یانتوانی‌وه له‌م باره‌وه سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن‌و ڕوخساری خاوێنی بزوتنه‌وه‌که خه‌وشدار بکه‌ن. تێکۆشه‌رو خه‌باتگێڕی کورد وه‌ک سیمبولی ئازایه‌تی‌و ئازادی خوازی له دونیادا ناسراووه‌و رێزی بۆ داده‌نرێت.
ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و حه‌ولانه‌یه که به‌ر له هه‌ر که‌س دوکتۆر قاسملوو داهێنه‌رو ڕچه‌شکێنی بووه، دژبه‌ری له‌گه‌ڵ کردوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌و خۆکوژی، دیل کوشتن، بارمته گرتن‌و فڕۆکه رفاندن‌و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی له‌م جۆره له لایه‌ن دوکتۆر قاسملووه‌وه به خه‌ستی دژایه‌تی ده‌کراوو ئه‌مرۆش رێبوارانی رێگای قاسملوو له هه‌موو بارودۆخێک‌دا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه سوور‌و پێداگرن.
لایه‌نێکی دیکه‌ی خه‌باتی دوکتۆر قاسملوو ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماتیکانه بووه که له هه‌لومه‌رج زاڵی دونیای دوو جه‌مسه‌ردا که پێوه‌ندی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری‌یه‌کانی وڵاتان به ته‌واوه‌تی سێبه‌ری خستبووه سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌وڵه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر‌و له پاڵ ئه‌مه‌ش‌دا له ئارادا بوونی شه‌رێکی گه‌وره‌و ماڵ خاپوورکه‌ری دوو حکومه‌تی به‌عسی ئێراق‌و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ یه‌کتر که مژ‌و تارمایی ته‌واوی خستبووه سه‌ر شه‌ڕی داسه‌پاو به‌سه‌ر کورد‌و کوردستان‌دا، لێبڕاوانه کێشه‌ی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستانی له قه‌تیس مانه‌وه‌ی ناوچه‌ی رزگار کرد‌و لێبڕاوانه له‌و مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی له‌قاودانی تاو دا‌و سه‌رنجی زۆر کۆرو کۆمه‌ڵی گرینگی جیهانی‌و ناوچه‌ی بۆ لای خه‌باتی خه‌ڵکی کورد‌ستان ڕاکێشا که ئه‌مڕۆ به ئاشکارا به‌رهه‌م‌و بایه‌خه‌کانی ئه‌م هه‌وڵانه باشتر‌و ئاشکراتر خۆ ده‌نوێنن.
به‌حه‌ق ئه‌مڕۆش ڕۆڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی کورد‌و کورد‌ستان له‌سه‌راسه‌ری دونیا به گشتیی، له کورد‌ستان مه‌ته‌ر‌ێزی ماف خوازی‌و کۆلنه‌دان به تایبه‌تی به باشی وانه‌و وته‌کانی قاسملوویان کردۆته چرای رێگای تێکۆشان‌و له شه‌وزه‌نگی ئه‌نگوسته چاودا به بێ ئه‌وه‌ی رێگا هه‌تڵه که‌ن هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژه‌ن‌و به ئیمان به ده‌سته‌به‌ر کردنی ماف‌و ئازادی‌یه ڕه‌واکانیان له خه‌بات به‌رده‌وامن.
چ شانازی‌یه‌ک له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌مڕۆ ڕووناکبیرتریین‌و زانستی‌و ئاکادمیکترین توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتیی‌و کورد‌ستان به تایبه‌تی دوروشم‌و وانه‌کانی قاسملوو دووپات ده‌که‌نه‌وه‌و له ساڵرۆژی شه‌هید بوونی‌دا وێرای به‌رز ڕاگرتنی یاد‌و بیری دوکتۆر قاسملوو په‌یمانی وه‌فاداری له‌گه‌ڵ ڕیبازه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموکراسی خوازانه‌که‌ی نوێ ده‌که‌نه‌وه‌و وێرای پێداگری له سه‌ر دڕێژه‌دان به خه‌بات، "نا" به‌وانه ده‌ڵێنه‌وه که له‌م رێره‌وه‌دا مل بۆ ئاکامه‌کانی دێموکراسی مافی ئینسانه‌کان ناده‌ن‌و به قه‌ولی خۆیان فه‌رچه‌کیان به دێموکراسی نه‌گرتووه.
سڵاو له یادوبیری دوکتۆر قاسملوو که چرای رێگای تێکۆشانمانه.

Monday, July 9, 2007
فیدراڵیزم‌و خواستی کورد.
له راستی‌دا کاتێک قسه له مافی دیاری کردنی چاره‌نووس ده‌کرێ، باس له چه‌سپاندنی فدراڵیزم وه‌کوو شێوه‌یه‌ک له ڕیگا چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێنینه گۆرێ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانێکی تایبه‌ت‌و راسته‌وخۆمان له ماف‌و ئازادی‌یه‌کانی ئه‌وانی دیکه کردبێت، بونی ویست‌و داخوازی کۆمه‌لێک مرۆڤی دیکه‌ش دێته گۆڕێ. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و راستی‌یه ده‌رک بکرێت، فیدرالیزم به مانای دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاته له نێوان دوو گه‌ل یان پتر له دوو گه‌ل که له چوارچێوه‌ی یه‌ک جوغرافیای سیاسیی هاوبه‌ش‌دا ده‌ژین.
ئێمه ده‌زانیین له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌لکی کورددا بزوتنه‌وه‌ی میللی _ دێموکڕاتیکی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان دروشمی فیدڕالیزمی وه‌کوو دروشمی ستراتیژی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای جوغرافیایی _ نه‌ته‌وه‌یی هێناوه‌ته گۆرێ‌و په‌سه‌ندی کرووه‌و بۆ هێنانه به‌رهه‌می ئه‌م خواسته‌ش له لایه‌ک کۆمه‌لانی خه‌لکی کورد‌ستان رێکده‌خات، له لایه‌کی دیکه‌وه به له به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی چڕوپڕی سیاسیی خۆی، هاوکات به تێگه‌یشتنی واقعیی‌و راسته‌قینه له پێکهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌لگای ئێران‌و وڵام وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌وتۆ له هێزه سه‌راسه‌ری‌یه‌کان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران‌دا، به هه‌وڵی به‌رچاو بۆ پێکهاتن‌و به‌شداری چالاکانه‌ی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕال، ده‌خوازێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ل ویست‌و ئاواتی نه‌ته‌وه ژێرسته‌مه‌کانی دیکه‌ی ئێران لێکگرێ بدات. دیارده‌یه‌ک که جێگای هیواو دڵخۆشی‌یه، ده‌کرێ به هه‌وڵدانی پتر بۆ به‌هێز کردنی ئه‌م کۆنگره که هه‌ڵگری ویست‌و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه زوڵم چێشتووه‌کانی ئێرانه، هیوادار بین به وه‌دی هاتنی خواسته‌کانی خۆمان له ژێر سێبه‌ری فیدڕالیزمێک که له‌سه‌ر بنه‌مای جوغرافیایی _ نه‌ته‌وه‌یی بونیاد نرابێت.
ئه‌م هیواداری‌یه له‌وه‌ڕا سه‌رچاوه ده‌گرێ که نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی، واته، به‌لوچ، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، تورکه‌مه‌ن‌و کورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه که سه‌رکوت کراون، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی رێگای پێنه‌داون گه‌شه به کولتور‌و که‌له‌پووری خۆیان بده‌ن، نرخێکی ئه‌وتۆ بۆ زمانه‌که‌یان دانه‌نراوه، وه‌کوو ئیتنیک له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵات‌دا به‌شدار نیین. ئه‌م هۆیانه وێرای زۆر هۆی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه ده‌توانێ هاوپێوه‌ندی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی فیدڕاڵی له ئێرانی داهاتوودا گه‌شه پێبدات. فیدڕالێزمێ که نوێنه‌گه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له نێوان ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دا بێت، چوونکا هه‌مووان له رێگای به‌شداری کردنی راسته‌وخۆوه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، ئابوری‌و کولتوری‌دا وێرای گه‌شه دان به ناسنامه‌ی خۆیان، سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان‌دا ده‌پارێزن. لایه‌نه‌کی هه‌ره باشی هه‌ڵبژاردنی فدرالیزم وه‌ک یه‌کێک له ڕێگاکانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خوازیاری به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتن، یان به‌شداری کردن له ده‌سه‌ڵات‌دا، له کاتێکدا که سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی خاکی خۆیان‌دا به ده‌ست دێنن، له هه‌مان کات‌دا سیسته‌می فدرالیزم ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ به سه‌ربه‌ستی به سه‌ر سنووره نێوخۆییه‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی فیدراڵ‌و هه‌رێمه‌کانی دیکه‌دا له هاتووچۆدابن. دیارده‌یه‌ک که وێرای په‌ره پێدانی هه‌ستی هاوپێوه‌ندی، له هه‌موو روویه‌که‌وه گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئاشکرایه بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد زۆر له مێژه ئه‌و راستی‌یه تێده‌گا که فیدڕالیزم باشترین سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه. ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ده‌مێکك‌دا که دروشمی ستراتیژی بزوتنه‌و‌ی کورد بریتی بوو له دێموکراسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کورد‌ستان به ته‌واوه‌تی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به مه‌به‌ستی سه‌لماندنی ئه‌م راستی‌یه لێره‌دا ئاماژه به چوار بابه‌ت ده‌که‌م.
1. ساڵی 1358ی هه‌تاوی له نامه‌یه‌كی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا که بۆ خومه‌ینی نووسراوه، ده‌وترێ:" باشترین ڕێباز بۆ ئێرانی فره‌گه‌لی، سیستێمی فیدڕاڵیه".
2. هه‌روه‌ها به‌رێز كه‌ریم حیسامی له زنجیره كتێبه‌كانی ـ پێداچوونه‌وه ـ دا، ده‌نووسێ: " د. قاسملوو، كه به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆ‌و ڕاپۆرتی بۆ كۆنگره‌ی 3، نووسی بوو، دروشمی ستراتیژیی حیزبی دێمۆکراتی به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی نیزامێكی كۆماری فیدڕاڵی‌دا، گونجاند بوو.
3. ساڵی 1365ی هه‌تاوی له ژوماره 122 رۆژنامه‌ی کورد‌ستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مه‌سه‌له‌ی فدرالیزم باسی لێکراوه‌و وه‌کوو رێگا چاره‌یه‌کی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی له ئێران‌دا ده‌ست نییشان کراوه.
4. سه‌رداری ناوداری کورد دوکتور قاسملوو له دانیشتنی خۆی‌دا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی مه‌سه‌له‌ی سیاسیی کورد له‌گه‌ڵ دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر به جیددی له‌سه‌ر سیسته‌مێکی فیدڕالی پێداگری ده‌کات. له پاڵ ئه‌مه‌ش‌دا دوکتور قاسملوو له دوایین وتووێژی له‌گه‌ڵ رادیۆ بی‌بی‌سی بۆ داهاتووی ئێران کۆمارێکی فیدراتیو پێشنیار ده‌کات.
ئه‌م بابه‌تانه به ڕوونی نیشانی ده‌ده‌ن که فدڕالیزم بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد خواست‌و دروشمێکی خۆرسک نییه. به‌ڵکوو ده‌رنجامی لێکدانه‌وه‌یه‌کی قوڵی سیاسیی‌و ئه‌زموونی دوروودرێژی مه‌یدانی خه‌باتی به‌کرده‌وه‌یه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره یه‌که‌م جار له ژوماره 3ی بیری خوێندکار دا بڵاووکراوه‌ته‌وه.

Thursday, July 5, 2007
وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاستی ماڵپه‌ری "بۆ رۆژهه‌لات"
له‌م رۆژانه‌دا ماڵپه‌ری "بۆ رۆژهه‌ڵات" له بابه‌تێک‌دا که سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ناسراوه، دوو هه‌واڵی سه‌رتاپا ناڕاستی له باره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بڵاو کردۆته‌وه.
به پێویستمان زانی له رێگای ئه‌م نووسراوه‌وه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه که :
1. ئه‌ندامه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست ڕانه‌گیراوه. وه‌ڤدی ئێمه له کۆبوونه‌وه‌ی "کۆنسیه‌ی جیهانی" رێکخراوی ناوبراو که له نێوان کۆنگره‌کان‌دا بۆ رێکخراوه‌کانی ئه‌ندام پێکدێت‌و ئه‌رکی په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌و به‌رنامه‌ی کاری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، له رێکه‌وتی 2،3ی فێبروه‌ری 2007 له شاری کۆرکی ولاتی ئیرله‌ند به فه‌رمیی به‌شداری کرد‌و له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووش‌دا به‌شداری ده‌کات.
2. رێکخراوه‌که‌مان وه‌کوو پێشوو له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ده‌وڵه‌تی سوئێده‌وه به فه‌رمیی ده‌ناسرێ‌و یارمه‌تی ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م یارمه‌تی کردنه پاش جودابوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ناکوردپه‌روه‌رانه‌یان بۆ چه‌واشه‌کاری لای به‌رپرسانی وڵاتی سوئێد به مه‌به‌ستی فه‌رمیه‌ت‌دان به خۆیان، به خۆشی‌یه‌وه وه‌کوو پێشوو هاوکاری‌و یارمه‌تی کراوین‌و ده‌کرێین، چوونکا هه‌موو تێکۆشانی ئێمه له چوارچێوه‌ی نوڕم‌و پێوانه دێموکراتیکه‌کانی وڵاتی سوئێد‌دا بووه‌و ده‌بێ.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولات
به‌رپرسی گشتیی
ره‌حیم ره‌شیدی
05 07 2007

سووکایه‌تی به په‌یره‌وانی ئایینی یارسان سیاسه‌تی هه‌میشه‌ی کاربه‌ده‌ستان!
ده‌زانیین هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌ی ماف زه‌وتکراوی کورد که‌وتۆته به‌ر شالاوی سه‌رکوتی کوێرکوێرانه‌و کاربه‌ده‌ستان به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی شه‌لم کوێرم نابوێرم، هه‌وڵیان داوه خواست‌و ئیدئولۆژی تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی بێ به‌ش له ئازدی ئێران‌دا به گشتیی‌و گه‌لی کورد به تایبه‌تی بسه‌پێنن.
ئه‌م سیاسه‌ته هاوته‌مه‌نه له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و سوکایه‌تی کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد، کاربه‌ده‌ستان که‌وتوونه‌ته ئازاروو ئه‌زیه‌تی په‌یره‌وانی کوردپه‌روه‌ری ئایینی یارسان‌و به کرده‌وه سووکایه‌تیان پێده‌که‌ن.
ئاشکرایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یره‌وانی ئایینی یارسان له لایه‌ن کاربه‌دستانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کرماشان که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش‌و په‌لامارو ئازاروو ئه‌زیه‌ت ده‌درێن.
کاربه‌ده‌ستانی رێژیم وه‌کوو عاده‌تیانه به بێ هۆی یاسایی، له ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند که‌س له یارسانی‌یه‌کانیان گرت‌و پاشان سمێڵیان تاشین، ئه‌وه له حالێک‌دایه نه‌ریتی سمێڵ هێشتنه‌وه لای یارسانی‌یه‌کان دیارده‌یه‌کی پیرۆزه‌و ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی که‌سایه‌تی یارسانی‌یه‌کان‌و به گالته گرتنی باوه‌ڕه‌کانیان به‌رێوه‌چووه.
پاش ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی کارگێرانی رێژیم، پتر له 5 هه‌زار که‌س له په‌یره‌وانی ئایینی یارسان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به تاشینی سمێڵی 15 كه‌س له لایه‌نگرانی ئه‌م ئایینه له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌كانی رێژیمه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئوستانداریی كرماشان‌دا كۆبوونه‌وه. ناڕازییه‌كان خوازیاری ناساندن‌و سزادانی بڕیارده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كرده‌وه سووكایه‌تی‌هێنه‌ره بوون. به‌ڵام تاکوو هه‌نووکه بێ وڵام ماونه‌ته‌وه.
ئاشکارایه یارسانی‌یه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که ئایینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ساڵانێکه مل بۆ ئیدئولۆژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ره‌وا ناده‌ن، ئاشکاراتر ده‌که‌ونه به‌ر سته‌م‌و سیاسه‌تی جیاوازی دانان‌و هه‌ڵاواردن به‌پانه‌وه له دژیان به‌رێوه ده‌چێت.
که‌واته به باشی ئه‌و راستی‌یه ده‌رده‌که‌وێت، سیاسه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی په‌یره‌وی ئائینی یارسان مێژوویه‌که‌ی به قه‌د تۆماری ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌یه.

Wednesday, June 27, 2007
کاره‌ساتی7ی پووشپه‌ڕی 66ی شاری سه‌رده‌شت، هه‌وڵێکی دیکه بۆ کوردقران.
مێژووی دوور‌و نزیکی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کورد‌ستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژانی پڕ له سه‌رکه‌وتن‌و به‌ره‌وپێش چوونی تێدایه که کورد شانازیان پێوه ده‌کات‌و پێیانه‌وه سه‌ربه‌رزه، هاوکات رۆژانی ڕه‌ش‌و پڕ له کاره‌ساتی واشی تێدا به‌دی ده‌کرێ که وێرای ئه‌وه‌ی وه‌کوو تراژیدیا‌و کاره‌سات دێته ئه‌ژمارو به‌سه‌رشانی خه‌ڵکی بێ به‌ش له ئازادی‌و ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی کورد‌ستان قورسایی ده‌کات، به‌ڵگه‌شن بۆ بوونی فره چه‌شن که له لایه‌ن داگیرکارانی کوردستانه‌وه ده‌رحه‌ق به ورد‌و درشتی وڵاته‌که‌مان به‌رده‌وام به‌رێوه ده‌چێت.
چۆنێه‌تی قه‌ومانی ئه‌م رۆژه ڕه‌شانه به ئاشکرا ئه‌و راستی‌یه ده‌سه‌لمێنن داگیرکه‌رانی کورد‌ستان بۆیان گرینگه، سیاسه‌تێک به‌رێوه‌به‌رن که خاک‌و خه‌ڵکی کورد‌ستان زۆرترین زیان‌و زه‌ره‌ری به‌رکه‌وێت. جا که‌وایه کورد له‌مه‌به‌ر یان ئه‌وبه‌ر بێت، له گه‌رمێن بێت یان له کوێستان زۆر بایه‌خدار نیه، گرینگ ئه‌وه‌یه کورد بێ‌و زیانی وێکه‌وێت. بکوژرێ، مالوێران‌و ده‌ربه‌ده‌ر، ئاواره‌و ماڵ به کۆڵ بکرێت.
ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر خاکی خۆی ته‌نیا به تاوانی ماف خوازی‌و گرتنه ده‌ستی چاره‌نووسی خۆی، په‌لامار دراوه، هێرشی کراوه‌ته سه‌ر، زێد‌و نیشتمانه‌که‌ی کێوماڵ کراوه‌و، کێو، مه‌زراو ره‌زو باغه‌کانی سوتێندراو‌ن، گونده‌کانی وێران کراوه، شاره‌کانی به‌ر بۆب‌و ناپاڵم ده‌درێت تاکوو ده‌نگی ئازادی خوازی‌و هاواری په‌نگ خواردووی نه‌گاته گوێ‌و نه‌بیسترێ.
شه‌ڕی بێ ئاکام‌و زیانباری 8 ساڵه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆرو شه‌ڕخوازی ئێران‌و عێراق که پتر له یه‌ک میلیۆن کوشته‌و بریندار، به ملیارد دۆلار زیان‌و زه‌ره‌ری مادی‌و مه‌عنه‌وی لێکه‌وته‌وه، ده‌ره‌تانێک بوو تا دوو ده‌وڵه‌ت له به‌ستێنی ئه‌م شه‌ڕه کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌دا، زیان‌و زه‌ره‌رێکی زۆر به خه‌ڵکی کورد‌ستان بگه‌یه‌نن. شه‌رێک له‌گه‌ڵ زه‌ره‌رمه‌ند کردنی کورد‌و باقی گه‌لانی ناوچه‌که، سێبه‌ری ڕه‌شی له‌سه‌ر خه‌باتی بزوتنه‌و‌ی میللی _ دێمۆکراتیکی کورد‌ستان داده‌نا‌و ئه‌و تێکۆشانه چڕوپره حه‌قخوازانه‌ی که ڕۆڵه‌کانی کورد بۆ به‌رگری له مان‌و ماوجودیه‌تی خۆیان به‌رێوه‌یان ده‌برد، که‌مره‌نگ ده‌کرده‌وه‌و، له چاوی راگه‌یاندن‌و ناوه‌نده جیهانی‌یه‌کانی ده‌شارده‌وه، له راستی‌دا ئه‌م دۆخه‌ش ده‌رفه‌تێکی له‌بارتری ده‌خسته به‌رده‌م شه‌رخوازان تاکوو باشتر گه‌لی ئازادی ویستی کورد قه‌ڵاچۆ بکه‌ن.
یه‌کێک له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه کاره‌ساتی شیمیایی باران کردنی شاری سه‌رده‌شته له رۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان که رێکه‌وتی 7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 28ی ژوئه‌نی 1987ی زایینی هاته ئاراوه. فرۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌عسی سه‌ر شێت، له کرده‌وه‌یه‌کی قیزه‌ون‌و سه‌ره‌رۆیانه‌دا، په‌لاماری شاری سه‌رده‌شتان‌داو بۆردمانی شیمیایان کرد. هه‌رچه‌نده شاره‌کانی کورد‌ستان هه‌ر جار ناجارێک له لایه‌ن فرۆکه‌کانی هه‌ر دوو لا ده‌درانه به‌ر هێرش، به‌لام کاره‌ساتی 7ی پووشپه‌ر زامێکی وه‌های خسته سه‌ر جه‌سته‌ی‌و باڵای شاری خه‌باتگێری سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری که مه‌حاله له بیر بکرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رانی رووخاوی به‌عس به خولقاندنی ئه‌م جنایه‌ته په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شیان به کارنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی تاوانکاری خۆیان زیاد کرد، ئه‌وه کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به که‌مته‌رخه‌می‌و بێ ده‌روه‌ستی له ئاست بریندار‌و قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌دا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌هید‌و برینداره‌کان به‌ره‌وو ژوور هه‌ڵکشێت‌و ئاست‌و مه‌ودای تاوانه‌که به‌رفراوان‌تر بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به پێت بوونی ناوچه‌که، ئێستاش پاش ساڵانێک له هاتنه ئارای ئه‌م رووداوه کاره‌سات‌باره، بێ که‌ره‌سته‌یی، نه‌بوونی ئیمکاناتی پزیشکی‌و مادی، که‌م بوونی ده‌واو ده‌رمان، پاشکه‌وتویی نه‌خۆشخانه‌و وڵام ده‌ر نه‌بونی بۆ خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به گشتیی‌و لێقه‌وماوان‌و زامهه‌ڵگرتووه‌کانی جه‌سته زامداری ئه‌م ڕووداوه،به ڕوونی پشت گوێ خستنی خه‌ڵکی کورد له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه نیشان ده‌دات.
گومانی تێدا نییه به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رانی تاونباری خولقێنه‌ری تراژیدیای شیمیایی کردنی شاره‌کانی کورد‌ستان له دادگاکانی پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق حوکمی شیاوی خۆیان وه‌رگرت‌و ئه‌وانی دیکه‌ش به حوکمی به‌ره‌پێش چوونی مێژوو‌و که دابین بوونی دێموکراسی‌و مافی گه‌لانی تێدا مسۆگه‌ر ده‌بێت، چاره‌نووسێکی باشتر له‌وانیان نابێت.
تیشک تی‌ڤی له بێره‌وه‌ری تاڵی ئه‌م تاوانه سامناکه‌دا، وێرای ده‌ربڕینی داخ‌و که‌سه‌ری قوڵی خۆی بۆ قوربانی‌یه‌کان، هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ تێکرای خه‌ڵکی کورد‌ستان ده‌کات‌و ئاواتی چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کانی ئه‌م رووداوه له بیرنه‌کراوه به ئاوات ده‌خوازێت.

Monday, June 25, 2007
رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان‌و چه‌ند سه‌رنجێک!
رۆژی 5ی پووشپه‌ر، له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان دیاری کراوه.
بیرۆکه‌ی دیاری کردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رێکه‌وتی 17 تا 26ی ژوئه‌نی ساڵی 1987ی زایینی، که به‌شێک له وڵاتانی جیهان له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خه‌بات دژی ئێعتیاد‌و ماده بێهۆشه‌که‌ره‌کان به‌شدار بوون.
شیاوی وتنه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک له چوار فه‌سل‌دا په‌سه‌ند کرا که پتر له 35 هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ خه‌بات دژی ئه‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره له خۆ ده‌گرت. ئه‌م به‌ڵگه‌یه رۆژی 26ی ژوئه‌ن به‌رانبه‌ر به 5ی پووشپه‌ر په‌سه‌ند کرا. له راستی‌دا ساڵرۆژی په‌سه‌ند کردنی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌نامه‌یه‌ی کۆنفرانسی شاری ڤیه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، وه‌کوو رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان دیاری کراوه.
له که‌س شاراوه نییه ئه‌مرۆ وڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه به ده‌ست گیرۆده‌بووانی ئه‌م دیارده ماڵسووتێنه‌ره‌وه ده‌ناڵێنێ، زۆری‌و زه‌قی به‌کارهاتنی ئه‌م دیارده ناشیرینه به ڕاده‌یه‌که ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی نابی موحه‌ممه‌دی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بۆ شاردنه‌وه‌ی، ناچارن جاروبار له‌باره‌یه‌وه بێنه قسه‌و ئه‌گه‌ر به کاڵوکرچیش بێ شتێکی له باره‌وه ده‌ر‌بڕن.
رێکه‌وتی 1ی پووشپه‌ری ساڵی 1385ی هه‌تاوی رۆژنامه‌ی "سه‌رمایه" له زمان "په‌رویز مه‌له‌کی" سه‌رۆکی کۆمه‌له‌ی هه‌تاو که له کۆنفراسێک‌دا له باره‌ی "مواد مخدر" له شاری تاران که له فه‌رهه‌نگسه‌رای "ابن سینا" به‌ریوه‌چوو، ڕایگه‌یاند : " هه‌ر چه‌نده ئاماری فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی باس له‌وه ده‌کات یه‌ک میلیۆن‌و دووسه‌د هه‌زار که‌س موعتاد به به‌کارهێنانی مواد موخه‌درو 800 هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بۆ سه‌رگه‌رمی "مواد مخدر" به‌کار دێنن، به‌ڵام سه‌رجه‌م نزیک به 20 میلیۆن تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان له ئێران‌دا هه‌یه...".
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی رێژیم، که زۆریش به قازانجی خۆیان دایده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری بۆ په‌ز نه‌بێ، ساڵانه نزیک به 5000 که‌س به هۆی به‌کارهێنانی ئه‌م مادانه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌مه له حالێک‌دایه ئه‌م دیارده به هۆی مشورنه‌خۆری‌و بێ ده‌روه‌ستی کاربه‌ده‌ستان‌و رۆلی به‌رچاوی خۆیان له گه‌شه پێدانی‌دا، به‌داخه‌وه رۆژبه‌رۆژ له حالی په‌ره‌سه‌ندن دایه.
گومانی تێدا نییه، دیارده‌ی کڕین‌و فرۆشتن‌و به‌کارهێنانی "مواد مخدر" دیارده‌یه‌کی جیهانی‌یه‌و پێویستی به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وشیارانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. چوونکا ساڵانه باندو تاقمه مافیاکان به میلیارد دۆلار قازانج له قاچاغی ماده سڕکه‌ره‌کان به ده‌ست دێنن‌و به ئاسانی واز له‌م بازاڕه سوودهێنه‌ره ناهێنن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خه‌و پێویسته بیر تیژانه ئاوڕی لێبدرێته‌وه ئه‌وه‌یه، چاوه‌دێرانی کاروباری ئێران‌و رێکخراوه سیاسیی به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی رێژیمی تاران، کاربه‌ده‌ستان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، به به‌رنامه له نێو‌و خۆ‌و ده‌ره‌وه په‌ره به بڵاوو کردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌دات.
له ئاستی نێو‌و خۆدا بۆ گیرۆده‌کردنی لاوان‌و ئازادی خوازان‌و بوار ره‌خساندن‌و دوورخستنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت‌و سه‌رکوتی هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی ناره‌زایه‌تی دژی رێژیم، به ته‌واوه‌تی په‌ره به به‌کارهێنانی ئه‌م دیارده ناحه‌زه خۆشی رفێنه ده‌درێت. ساڵانێکه رێژیم بزوتنه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی گه‌لانی ئێران به گشتیی‌و گه‌لی به‌لوچ به تایبه‌تی به قاچاخچیانی "مواد مخدر" ده‌ناسێنی. سیاسه‌تێکی چه‌واشه‌کارانه که به خۆشی‌یه‌وه قه‌ت کاریگه‌ری نه‌بووه‌و نابێ.
ئاشکرایه له‌م ساڵانه‌ی دوای‌دا زۆر که‌س هه‌بوون ته‌نانه‌ت جه‌گره‌کێش نه‌بوون، قه‌ت ره‌نگ‌و ڕووی موادی سڕکه‌ریان نه‌دیووه، به‌لام به هۆی ئه‌وه ماوه‌یه‌ک له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی‌دا بوون، پاش ئازدبوونیان به موعتادی‌و داماوی هاتوونه‌ته ده‌روو زۆربه‌یان به ئاشکرا کاربه‌ده‌ستانی رێژیمیان به هۆکاری موعتادی‌و گیرۆده بوونی خۆیان به ماده سڕکه‌ره‌کان تاوانبار کردووه.
باس له‌وه ده‌کرێ موحه‌ممه‌د ره‌زا ره‌حیمی پارێزگاری پێشووتری پارێزگای کورد‌ستان ڕاشکاوانه وتوویه‌تی"... شانازی من ئه‌وه‌یه له ده‌ورانی به‌رپرسایه‌تیم‌دا له کورد‌ستان، چه‌که‌م له لاوانی کورد‌ستان وه‌رگرتۆته‌وه‌و وافورم له خزمه‌ت داناوون...". زۆر رێگای تێده‌چیت ئه‌م قسه‌ی ناوبراو راست بێت، چوونکا تاکوو چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا رێژه‌ی موعتادان‌و کرین‌و فرۆشتنی "مواد مخدر" له کورد‌ستان، له چاو باقی ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران له پله‌ی هه‌ره نزمی خۆی‌دا بوو.
به‌ڵام به خۆشی‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای حه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای به‌ربلاوی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم بۆ ده‌سته‌مۆ کردن‌و ده‌سته‌وه‌ستان کردنی خه‌ڵکی کورد‌ستان، خه‌بات‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ڕوو له گه‌شه‌یه‌و لاوانی کورد سه‌رو دڵخۆش‌و هیوادار به دوارۆژێکی ڕوون له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی میللی _ دێموکراتی گه‌له‌که‌مان‌دا ڕۆڵی شایان ده‌له‌یزن.
ئێستا خه‌ڵک باس له‌وه ده‌که‌ن له شاره‌کانی کورد‌ستان مۆره‌و بانده‌کانی سه‌ر به رێژیم به ئاشکراو به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه، په‌ره به‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره ده‌ده‌ن‌و ته‌نانه‌ت له زۆر جێگا "مواد مخدر" زۆر هه‌رزانترو ئاسانتر له سیگار ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ش بێ گرێ‌و گۆڵ ڕۆڵی نزۆکی رێژیم بۆ له داوخستن‌و داماو کردنی خه‌ڵکی ماف ویستی کورد‌ستان به ڕوونی نیشدان ده‌دات. هه‌وڵێک که وه‌کوو باقی سیاسه‌ته‌کانی کاربه‌ده‌ستان له دژی خه‌لکی بێ مافی کورد‌ستان به وشیاری‌یه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت‌و به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه.
له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه کاربه‌ده‌ستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان وابووه بۆ له نێوبردنی به‌ره‌ی کافر‌و مورته‌دو شه‌یتانی گه‌وره، واته وڵاتانی ئازاد‌و دێموکرات، وه‌کوو ئه‌رکێکی دینی پێویسته ئه‌م دیارده دژی ئینسانی‌یه به‌رێوه‌بچێ. له‌م باره‌وه "ئه‌کبه‌ر گه‌نجی" یه‌کێک له مۆره‌کانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای ئیتلاعات که به‌م دوایانه ڕووی له ده‌سه‌ڵات وه‌رگێراوه‌ته‌وه، به به‌ڵگه‌وه باس له رۆڵی دام‌و ده‌زگای رێژیم به گشتیی‌و سه‌عید ئیمامی یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ژیان تێکده‌ری ئیتلاعات، فه‌رمانده‌ی تیرۆری نه‌یارانی رێژیم‌و قه‌تڵه زنجیره‌یه‌کان به تایبه‌تی ده‌کات، ناوبراو له ده‌ورانی سه‌رۆک کۆماری چاکسازی‌خوازدا، گۆیا له زیندان به هۆی خواردنی واجبی خۆی کوشتووه. ئه‌مه له حالێدایه ده‌وترێت کاربه‌ده‌ستان له‌وه ترساون سه‌عید ئیمامی له به‌ندینخانه ئازاد بێت‌و نهێنی‌یه‌کان ئاشکرا بکات، وه‌کوو ده‌یان مۆره‌ری تری خۆیان پاش بێ که‌ڵک بوونیان، له ناویان بردووه.
قسه‌ی تێدا نییه کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران، له جیاتی ئه‌وه‌ی به سازکردنی پارک‌و سه‌یرانگا، شوێنی وه‌رزشی‌و ڕاهێنان‌و قوتابخانه، پێکهێنانی بازاری کار‌و کاسبی بۆ خه‌ڵکی ئێران به گشتیی‌و توێژی لاوان به تایبه‌تی، ببنه هۆ‌و هۆکاری په‌ره‌پێدانی خۆشگوزه‌رانی‌و سه‌رو دڵگه‌رمی خه‌ڵک به ژیان، سه‌رمایه‌ی وڵات بۆ خۆ پڕچه‌ک کردن‌و سه‌رکوتی جودابیران‌و ئازادی‌خوازان‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئیدئولۆژی ناسه‌رده‌میانه‌ی کێشه خولقێنی خۆیان، له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌واکه‌یان‌دا، به ناڕه‌وا به‌کار دێنن.
ئه‌گه‌ر بێ لێاقه‌تی‌و کار لێنه‌هاتوویی کاربه‌ده‌ستان نه‌بێت ئه‌م هه‌موو به‌ڵاو نه‌هامه‌تی‌یه بۆ ئاوا به‌رۆکی خه‌ڵکی خێر له خۆ نه‌دیتووی ولاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌کوو ئێرانی گرتووه.؟!
به‌و هیوایه هه‌موو مروڤه به‌رپرسه‌کان، وێرای ناوه‌ندو ده‌وڵه‌تانی دێموکرات، به ئیراده‌یه‌کی پته‌وتره‌وه ڕووبه‌رووی ده‌وڵه‌تان‌و تاقمه‌کانی په‌رپێده‌ری "مواد مخدر" ببنه‌وه تا ئه‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره چیدی ژیان‌و سلامه‌تی کۆمه‌ڵگا‌و ئینسانه‌کان به خۆرایی له ناونه‌بات‌و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی داهاتوو له مه‌ترسی نه‌که‌وێت.

Wednesday, June 20, 2007
پێداگری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سەر فیدرالیزە کردنی ئێران لە " همایش همبستگی ایران"
ڕاپۆرت : ره‌حیم ره‌شیدی
رۆژی هه‌ینی 15ی ژوئه‌نی 2007ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 25ی جۆزه‌ردانی 1386ی هه‌تاوی کاتژمێر 9:45 سه‌ر له به‌یانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌شێک له هێزه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی ئێران له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه له ژێر ناوی " همایش همبستگی ایران" به‌رێوه‌چوو، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه تاکوو رۆژی یه‌کشه‌ممه کاتژمێر 15:30 سه‌رله ئێوارێ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژه‌ی کێشا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پتر له 80 که‌س به‌شدار بوون. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال، حدکا، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی ئێران‌و زۆر که‌سایه‌تی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی که وه‌کوو خۆیان نه‌ک نوێنه‌ری رێکخراوو یان ڕه‌وتێکی سیاسیی، به‌شداری ئه‌م دانیشتنه بوون‌و وتاریان پێشکه‌ش کرد.
پێکهێنه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زۆربه‌یان پێشتر سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌ڵته‌نه‌تخوازی له ئێران بوون که ئێستا له بیر‌و بۆچوونیان‌دا ئاڵوگۆر پێکهاتووه‌و باوه‌ڕیان وایه که ده‌بێ شێوه‌ی سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئێران له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دێموکراتیک دیاری بکرێت.
ئامانجی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وه بوو که به به‌شداری لایه‌نه‌کانی دیکه به تایبه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌و هێزه کوردی‌یه‌کان، پلاتفۆرمێکی جێگای متمانه‌ی خۆیان بچه‌سپێنن‌و له‌م رێگایه‌وه شه‌رعیه‌تێک بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی گه‌لاڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌م باره‌وه سه‌رکه‌وتنێکیان ده‌سته‌به‌ر نه‌کرد.
شیاوی وتنه نوێنه‌ری حدکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌که‌م وتاری ئه‌م دانیشتنه‌ی پێشکه‌ش کرد، ناوبراو خۆشحالی خۆی له بانگهێشت کردنی فه‌رمیی نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پاریس ده‌ربڕی‌و له‌سه‌ر دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی به جیددی پێداگری کرد، پاشان نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه قسه‌ی کرد، ئه‌وجار وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ که تێیدا له‌سه‌ر فیدڕاڵیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری کرابوو پێشکه‌ش کرا. وتاری کۆنگره هه‌موو باسه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی خسته ژێر شوێنه‌واری خۆی‌و، زۆربه‌ی به‌شداران به ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی بیروڕایان له‌باره‌وه ده‌گۆریه‌وه.
کاریگه‌ری وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به‌راده‌یه‌ک بوو، پێکهێنه‌ران‌و به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌که به فه‌رمیی داوایان له به‌رێز شاهۆ حوسه‌ینی نوێنه‌ری حدکا کرد که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رن. نوێنه‌ری حدکا وێرای پێشوازی له‌م داوایه، ڕایگه‌یاند که به بێ به‌شداری نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌شداری هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی‌و داخراو ناکات. له ئاکام‌دا به‌رێزان: هه‌مزه بایه‌زیدی به نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیی فیدرال، شاهۆ حوسه‌ینی، دوکتور مێرو عه‌لیار، ئه‌بوو که‌ریمی به نوێنه‌رایه‌تی حدکا، ناهید به‌همه‌نی‌و زاگروس خوسره‌وی به نوێنه‌ری کۆمه‌له، کامبیز روستا‌و شهریار ئاهی‌و ماشه‌ڵلا سه‌لیمی له لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌شداری کۆبوونه‌وه بوون.
له‌م کۆبوونه‌وه تایبه‌تی‌یه‌دا وێرای ئاراسته کردنی ره‌خنه له روانگه‌ی مه‌زنی خوازانه‌ی هێزه سه‌راسه‌ری‌یه‌کان‌و کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌ڵوێستی روون‌و شیاو له ئاست چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، له‌سه‌ر درێژه‌دان به وتووێژ‌و دانوستاندن پێداگری کرا.
پێویسته بگوترێ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ که جێگای په‌سه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، بڕیار درا کۆمیسیۆنێک پێک بێت که تا سێ مانگی داهاتوو گه‌لاڵه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده بکات، دوایه ئه‌م گه‌لاڵه‌یه له لایه‌ن شۆرای رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس که 15 که‌سن په‌سه‌ند بکرێ. پێویسته بگوترێ زییا سه‌درولئه‌شرافی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌بوو که‌ریمی له حدکا، ناهید به‌همه‌نی له کۆمه‌له، کامبیز روستا‌و شه‌هریار ئاهی به نوێنه‌رایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس، ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی ناوبراو پێک دێنن.
شیاوی وتنه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، وێرای حدکا‌و کۆمه‌ڵه رایانگه‌یاند تاکوو ساخبوونه‌وه‌ی ڕوون‌و بێ گرێ‌و گۆڵی شۆرای رێبه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له باره‌ی چۆنیه‌تی رێگا چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، ناچنه هیچ هاوپه‌یمانه‌تیک، هه‌ر بۆیه له خۆ پاڵاوتن بۆ به‌شداری کردن له شۆرای رێبه‌رایه‌تی‌دا خۆیان پاراست.
پێویسته بگوترێ خاڵی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م دانیشتنه له‌وه دابوو که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال لێبڕاوانه له‌سه‌ر فیدرالیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری ده‌کرد‌و هه‌لوێست‌و ڕوانگه‌کانی به گرینگ‌و جێگای سه‌رنج وه‌رده‌گیرا.
خاڵی لاواز‌ی ئه‌م دانیشتنه ئه‌وه بوو که هه‌وڵ ده‌درا که‌سایه‌تی‌یه‌کان‌و رێکخراوه‌کان له هه‌ڵبژاردنی شۆرای رێبه‌ری‌دا خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگ بن، ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره، دێموکرات‌و کۆمه‌له‌وه ده‌نگی نه‌رێنی پێدرا. به‌لام هێندێک تاقم هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناویان له نێو ناوان‌دا بێت، بێ گوێ دانه زیانه‌کانی ئه‌م بابه‌تانه، هاوکات به بێ هه‌بوونی هه‌ڵوێست‌و به‌رنامه‌ی شیاو له لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی پاریس بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی، له جیاتی ده‌نگ هه‌ڵبرین، سیاسه‌تی هه‌ماهه‌نگی‌و خۆ رێخستنیان له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس ڕچاو کرد به بێ ئه‌وه‌ی بتوانن فه‌رمییه‌تێک بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بێنن، ئه‌م بابه‌ته‌ش نیشانده‌ری ئه‌و راستی‌یه ئه‌و تاقمانه له هه‌موو لاێکه‌وه ته‌ریک که‌وتوونه‌ته‌وه.

Tuesday, June 19, 2007
له یادی چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌که‌ی 29ی جۆزه‌ردانی 1947ی زایینی‌دا
وه‌کوو ده‌زانیین 29ی جۆزه‌ردان، به‌رانبه‌ر به 19ی ژوئه‌ن، ساڵرۆژی له‌سێداره‌درانی چوار ئه‌فسه‌ری کورد‌په‌روه‌رو نیشتمان ویستی كورد، له ساڵی 1947ی زایینی، به‌ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی دژه کوردی رێژیمی پاشایه‌تیی عێراقه.
سه‌رهه‌نگ مسته‌فا خۆشناو، سه‌رهه‌نگ عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، سه‌روان موحه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی‌و سه‌رگورد خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره شۆرشگێره‌ی ئه‌رته‌شی عێراق بوون كه له جووڵانه‌وه‌ی کوردی باشوردا به رێبه‌ری به‌رێز مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سوپای عێراقیان به‌جێهێشت‌و چالاکانه له شۆرشی کوردایه‌تی‌دا به‌شداریان کرد.
ڕوون‌و به‌رچاوه پاش دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی جمهوریی كوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له سالی 1946ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 1324ی هه‌تاوی، خه‌باتگێرانی کوردی گه‌رمێن به تێکڕا له خزمه‌ت کردن به‌م کۆماره ساوایه‌دا رۆلی مه‌زن‌و له‌بیر نه‌کراویان گێرا، خزمه‌ته‌کانیان بۆ هه‌میشه وه‌کوو لاپه‌ره‌یه‌کی زێرینیی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه‌و ڕۆله ئازدی خوازه‌کانی کورد‌و کورد‌ستان به‌رده‌وام له تێکۆشانی خۆیان‌دا به بایه‌خه‌وه ئاوڕی لێده‌ده‌نه‌وه‌و به مه‌به‌ستی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوچا‌ره‌نووسی گه‌له ماف ویسته‌که‌یان لێی فێر ده‌بن‌و وانه‌کانی ده‌که‌نه چرای رێگای تێکۆشان، بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی.
ئاشکارایه له هه‌لومه‌رجی ئه‌وکات‌دا زانیاری‌و زاناییی، پسپۆری‌و ئه‌زموونی ئه‌م ئه‌فسه‌ره نیشتمانپه‌روه‌رانه بۆ رێکخستن‌و سازماندانی سوپاسی نه‌ته‌وه‌یی کورد که ئه‌رکی پارێزگاری له کۆماری کورد‌ستان له ئه‌ستۆ بوو زۆر گرینگ‌و به‌رچاو بوو.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره خه‌باتگێرانه له‌گه‌ڵ پۆلێک ئه‌فسه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ری دیكه لێزانی‌و لێهاتوویی خۆیان بۆ رێکخستن‌و مۆدێرنیزه کردنی هه‌رچی پتری سوپای میللی کۆماری کورد‌ستان ته‌رخان كرد. خه‌باتگێران مسته‌فا خۆشناو‌و محه‌ممه‌د مه‌حموود وه‌ك راوێژكاری چه‌کداری ئه‌رکیان وه‌ئه‌ستۆ گرت، ئه‌فسه‌ره‌کانی دیکه‌ش هه‌ركام به نۆره‌ی خۆیان فه‌رمانده‌یی به‌شێك له هێزه‌كانی کۆماریان بۆ پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌کان گرته ئه‌ستۆ، به‌م جۆره خزمه‌تی شایان‌و له بیرنه‌کراویان به کۆماری کوردستان‌و ئامانجه به‌رزه نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌کانی کرد. به به‌رێوه‌بردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ش یاد‌و ناوی پیرۆزیان له مێژوودا بۆ هه‌میشه وه‌کوو ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی ئاسمانی جولانه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی کورد‌و کورد‌ستان به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
له دوای رووخانی کۆماری كوردستان، ئه‌م چوار ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێره له‌گه‌ڵ زۆریه‌ک له کورده‌کانی دیکه‌ی باشوور له‌سه‌ر به‌لێنی درۆزنانه‌ی به‌ناو لێخۆشبوونی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وکاتی به‌غداد له‌م تێکۆشه‌رانه، گه‌رانه‌وه وڵاتی عێراق. به‌ڵام به‌داخێکی گرانه‌وه ده‌وڵه‌تی دژ به کوردی عێراق، به پشت کردن له سۆز‌و به‌لێنه‌کانی خۆی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل لێبوردنی ئه‌م خه‌باتگێرانه‌دا، هه‌ر چواریانی له رێکه‌وتی19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947دا، به تۆله‌ی خزمه‌ت به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی کورد له سێداره دا.
گومانی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێرانه له پێناوی خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان‌دا، ئازایانه وازیان له پله‌وپایه‌ی ده‌وڵه‌تی هێنا‌و به هه‌موو تواناوه لێزانی‌و لێهاتوویی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێش چوونی هه‌رچی پتری دۆخی ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌که ته‌رخان کرد، ئه‌وا ئه‌مرۆ ڕۆله‌کانی کورد وێرای ئه‌وه‌ی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی‌و رچه‌شکێنانه‌ی ئه‌و سه‌روه‌رانه بۆ واز هێنان له پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی تایبه‌تی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنن، به شانازی‌یه‌وه ئاوڕ له ڕۆلی داهێنه‌رانه‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌کوو سومبول‌و رێ‌نوێن چاویان لێده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر رژیمی پاشایه‌تی عێراق ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌ی وێرای زۆری دیکه، کوشت‌و بڕ کرد، ئه‌وا ئه‌مرۆ یاد‌و ئاواتی به‌رزی ئه‌وان زیندووه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێک له خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌یان به هۆی فیداکاری ئه‌وانه‌ی که له ژێر سێبه‌ری شوێندانه‌رانه‌ی ئه‌م خه‌باتگێرانه‌و باقی تێکۆشه‌ره‌کانی دیکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌دا ئه‌م رێبازه‌یان گه‌رته به‌ر ئازاد‌و خۆبه‌رێوه به‌ره، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بکوژانی ئه‌وان‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان چوونه‌ته زبڵدانی مێژووه‌و هاوچه‌شنه‌کانیشیان به حوکمی مێژوو چاره‌نووسێکی له‌مه باشتریان نابێت.
یاد‌و ناوی ئه‌م سه‌روه‌رانه بۆ هه‌میشه به‌رزو به‌رێز بێت.

Saturday, June 16, 2007
پیرۆز بێت ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ست به‌کار بوونی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران!
rahim.rashidi@gmail.com
2٧ی جۆزه‌ردانی هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی ماف ویستی کورد‌ستان به گشتیی، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی یادی ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی ده‌نگی کوردستانی ئێران، به‌رێزه‌وه ده‌که‌نه‌وه.
رۆژی 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی کاتێک رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران به په‌یامی رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی کورد دوکتۆر قاسملوو ده‌ستی به کار کرد، که تێکۆشانی سه‌رجه‌م حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسی‌یه دێموکرات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کورد‌ستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌کی ئاشتیخوازانه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسیی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان، به هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ی کار به ده‌ستانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ویلایه‌تی فه‌قیه له‌گه‌ڵ شکست ڕووبه‌ڕوو ببوو.
ئایه‌توڵا خومه‌ینی ڕاشکاوانه له دژی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کورد فه‌رمانی جیهادی دابوو، فه‌رمانێک که بواری کوشتاری به‌ربڵاوی خه‌لکی بێ ده‌ره‌تانی کوردستانی بۆ سپایانی ئازدی کوژ به ته‌واوه‌تی ره‌خساندبوو. له راستی‌دا سه‌ربازانی به‌ره‌ی نه‌زانه‌ی‌و کۆنه‌په‌ره‌ستی به گرتنه‌به‌ری سیاسیه‌تی کوشتاری خه‌لکی مه‌ده‌نی، وێران کردنی گونده‌کان‌و بۆردومان کردنی چڕوپری شاره‌کانی کورد‌ستان، هه‌ر زوو سه‌لماندیان که بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێرانی بێ به‌ش له ئازادی‌و مافی ڕه‌وا، هیچ موژده‌یه‌کی خۆشیان پێ نییه. سیاسه‌تێک که سه‌ره‌رای بێ ئاکامی، به‌داخه‌وه تاکوو هه‌نووکه درێژه‌ی هه‌یه.
له بارودۆخیکی وه‌هادا، ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران وه‌ک پێویستێکی مێژوویی بۆ ئاشکرا کردنی قه‌لافه‌تی خوێناوی‌و زامداری کوردستان‌و به‌ربه‌ره‌کانی ڕه‌وای رۆله‌کانی کورد له مان‌و مه‌وجودیه‌تی خۆیان‌و خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌یان، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ له‌قاودانی ناوه‌رۆکی شه‌رانگێزانه‌و تا سه‌ر ئێسقان دوژمن سفه‌تانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دژ به جه‌ماوه‌ری کورد‌ستان، به ئیمکاناتێکی زۆر که‌م، به‌ڵام به وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ڕه‌ساله‌تێکی پیرۆز‌و مێژوویی پێینایه مه‌یدانی تێکۆشانی راگه‌یاندنی شۆرشگێرانه‌ی کوردستانه‌وه.
رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران له‌و هه‌ل ومه‌رجه ئاسته‌مه‌دا به هه‌ڵدانی سه‌ڵاو بانگی ئازادی خوازی‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و باسی کورد‌و کورد‌ستان، ده‌لاقه‌یه‌کی زێرینی به‌رووی ئازادی خوازانی وڵاته‌که‌مان‌دا کردوه‌وه.
له راستی‌دا رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران، هه‌رچه‌نده له باری پرسونێل، ئیمکاناتی ماڵی‌و فه‌نی به هه‌ژاری‌و ده‌ست کورتی ده‌ستی به تێکۆشانی سه‌ربه‌رزانه‌ی خۆی کرد، به‌ڵام چوونکا هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموکراسی خوازی به‌رپرسی له پشت راوه‌ستا بوو، که سیاسه‌ت‌و دروشمه‌کانی ره‌نگدانه‌وه‌ی بێ ئه‌م لاولای ویستی ماف ویستانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی وڵات بوو، هه‌ر زوو سه‌رنجی کۆمه‌ڵانی میلیۆنی خه‌لکی کوردستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا‌و به هۆی راست‌بێژی‌و تێکۆشانی ئازادی خوازانه‌ی، هاوکات به هۆی مودیریه‌ت‌و مشور خۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی که بۆ ساڵانێکی زۆر به‌رپرسی رادیۆ بووه، به قوڵی بووه جێگای باوه‌ڕو متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵی وڵاته‌که‌مان.
ده‌نگی دلێری کوردستانی ئێران، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی سارێژ له سه‌ربه‌رزی تێکۆشانی‌دا، زۆر هه‌ورازو نشێوی بڕیوه، دژواری‌و کۆسپ‌و که‌ندی هاتوونه سه‌ر رێ، به‌لام هه‌میشه به هۆی وشیاری سیاسه‌ت دارێژه‌رانی‌و فیداکاری‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردنی کارگێره‌کانی، له ئاسته‌م ترین دۆخه‌کان‌دا، ته‌نانه‌ت له ژێر رهێله‌ی بۆمب‌و کاتوێشا‌دا بۆ ساتێک له تێکۆشان نه‌وه‌ستاووه.
ئاشکرایه له سه‌ره‌تاوه تاکوو هه‌نووکه، کار به‌ده‌ستانی رێژیمی ئێران بۆ کپ کردن‌و بێده‌نگ کردنی ده‌نگی راست بێژ‌و جێ متمانه‌ی خه‌لکی کورد‌ستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی کپ کردنیان داوه‌و ده‌یده‌ن. هه‌ر ئه‌ونده به‌سه که بزانیین ده‌نگی کورد‌ستان له ماوه‌ی تێکۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی خۆی‌دا، پتر له ٢٠ جار جێ گۆرکێی پێکراوه. به‌ڵام وه‌ک ده‌زانیین ته‌نیا دوو جار که ئه‌ویش هۆی ده‌ره‌کی هه‌بوو، که لێره‌دا جێگای نیه ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه، ده‌نگی کپ کراوه.
له که‌س شاراوه نییه که ده‌نگی کوردستانی ئێران له ماوه‌ی تێکۆشانی خۆی‌دا، به هۆی راست‌بێژی‌و ڕچاوکردنی ویست‌و باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری، بۆته هاورێ‌و هاوده‌می هه‌میشه‌یی خه‌لکی کوردستان‌و رۆژانه، له ماڵ، کێڵگه، ره‌زو باغه‌کان، دوکان‌و بازار، له یه‌ک قسه‌دا له شوێنی کار‌و ژیان هاورێ‌و هاوده‌می زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه.
تیشک تی‌ڤی به‌رێزه‌وه ئاوڕ له خه‌بات‌و ماندوو بوونی رچه‌شکێنانه‌ی ده‌نگی کوردستانی ئێران ده‌داته‌وه‌و وێرای به‌رز نرخاندنی تێکۆشانی سه‌ر بڵیندانه‌ی ئه‌م ده‌نگه نه‌ته‌وه‌یه، پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی له هه‌موو ئازادی خوازانی وڵاته‌که‌مان به گشتیی‌و کارگێران‌و به‌رێوه‌به‌رانی به تایبه‌تی ده‌کات‌و چه‌پکه گوڵی وه‌فا‌و ئه‌مه‌گداری‌و ماندوویی نه‌ناسی به حورمه‌ته‌وه له به‌رۆکیان ده‌دات.

Thursday, March 8, 2007
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان‌و سه‌رنجێک!
هه‌موو ساڵێک چالاکانی بواری یه‌کسانی‌و به‌رانبه‌ری مرۆڤه‌کان له خێزان‌و کۆمه‌ڵگا‌دا، بۆ دابین کردنی ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه رۆژی 8ی مارس، به‌رانبه‌ر به 17ی ڕه‌شه‌مه، که وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنان نێوی لێدبرێت رێز ده‌گرن.
رۆژی 8ی مارس له خه‌باتی ئینسانی‌و به‌رانبه‌ری خوازانه‌ی ژنان‌دا جێگا‌و شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. هه‌ر وه‌ک ده‌زانیین رۆژی 8ی مارسی ساڵی 1908ی زایینی، ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی شاری نیویۆرک به‌نیازی به‌رده‌نه‌سه‌ری مووچه‌و حه‌قده‌ستی پتر، بۆ باشتر کردنی ژیان‌و گوزه‌رانیان، رێپێوانێکی هێمنانه‌یان وه‌رێخست.
ئه‌م رێپێوانه له لایه‌ن پۆلیسی شاری نیویۆرکه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سه‌رکوت کرا. به چه‌شنێک که چه‌ند کوشته‌و برینداری لێکه‌وته‌وه.
دوو ساڵ پاش ئه‌م رووداوه، ژنه تێکۆشه‌رو خه‌باتگێری ئاڵمانی "کلارا زتکین" له دووهه‌مین کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی سۆسیالیست که له شاری کۆپێنهاک پێته‌ختی وڵاتی دانمارک پێکهاتبوو، پێشنیاری کرد بۆ رێزگرتن له خه‌بات‌و تێکۆشانی ژنانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی جیهان به گشتیی، خۆنیشانده‌رانی رۆژی 8ی مارسی ساڵی 1908ی زایینی به تایبه‌تی، ئه‌م رۆژه بکرێته رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان.
ساڵی پاشتر له به‌شێکی وڵاتانی جیهان ، به تایبه‌ت له ئورووپا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو یادی ئه‌م رۆژه کرایه‌وه.
جێگای خۆیه‌تی باس له‌و راستی‌یه بکرێت که ساڵی 1917 له ڕووسیه، ئه‌م یاده به رێپێوانێکی مه‌زن که نزیک به 100 هه‌زار کرێکاری ژن‌و پیاوی له خۆ ده‌گرت، به‌رز ڕاگیرا.
ئێستا، رۆژی 8ی مارس وه‌کوو رۆژی هاوپێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی یه‌کسانی خواز له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتی دونیا یاد ده‌کرێته‌وه‌و به‌رز راده‌گیرێت.
له وڵاتی ئاخوند لێدراوی ئێڕان‌دا، سه‌ره‌رای زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌لا‌ت، جێگیر کردنی یاسا‌و نوڕمی دواکه‌وتوانه‌و نابه‌رانبه‌ری خواز ژنان‌و پیاوانی تینووی ئازادی‌و ژیانێکی ئینسانی‌تر له ژێر سێبه‌ری ترس‌و دڵه ڕاوکه‌دا یادی ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م رۆژه یاد ده‌که‌نه‌وه.
له ئێران‌و وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان‌دا سیسته‌مێکی نادێمکراتیک زاڵه که رێز بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دانانێت. بۆ وێنه له وڵاتی ئێران هه‌ر له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌دا، به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ هه‌وڵی هاڵاواردن‌و سازدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نایه‌کسان‌و نێرسالار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌وه ده‌درێت.
له کتێبه‌کانی قۆناخی سه‌ره‌تایی‌دا هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی که له دووتوێی کتێبه‌کان‌دا هه‌یه به جۆرێک له جۆره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و هژمونی پیاوه. "ته‌سمیم کوبرا" یه‌کێک له‌و وانانه‌یه که به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م نێر ساڵارییه له ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌رۆکی‌دا ره‌نگی ده‌دایه‌وه. کوبرا کتێبه‌که‌ی له بن داری حه‌سار له بیر ده‌چێت، شه‌و به‌سه‌ردا دێت‌و باران ده‌بارێت، پاشان کتێبه‌که ته‌ڕ ده‌بێت...هتد.
ئاشکرایه هه‌ڵبژاردنی کچێک بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی له بیر بچێت، به هه‌ڵکه‌وت نیه. چوونکا ده‌زانیین له هه‌ر وڵاتێک‌دا پسپۆرانی بواره جۆربه‌جۆره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێر کردن له داڕشتنی مێتۆد‌و رێبازه په‌روه‌رده‌یی‌و فێرکاریه‌کان‌دا به شێوه‌یه‌کی ئامانج‌دار داده‌رێژرێن...
له وێنه‌کانی ئه‌م کتێبانه‌دا، ژنان خه‌ریکی شیردان، منداڵ به‌خێو کردن، جل‌و به‌رگ شؤردن، ماڵ خاوێن کردنه‌وه‌و چێشت لێنانن. ئه‌وه له حالێک‌دایه که منداڵانی کوڕ یان یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن ، یان خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌و ڕاو کردنن. ئه‌م وێنانه وێڕای کۆمه‌ڵێک دوروشمی ره‌نگاو ره‌نگ بۆ ئه‌وه‌یه که بواری په‌روه‌رده‌و راهێنان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هژمونی توێژی نێرینه زاڵ بکات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی‌و کاربه‌ده‌ستانی ورد‌و درشتی ئه‌م نیزامه کۆنه‌په‌ره‌سته، تێکۆشاون ژنان‌و پیاوان به یه‌ک بێگانه بکه‌ن، به‌م شێوه هه‌م سیاسه‌تی هاڵاواردنی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، هه‌م موژده‌ی دوارۆژێکی نه‌بوو نادیاریان بده‌نێ.
به خۆشیه‌وه ده‌بینین که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ی کاربه‌ده‌ستان، ئێستا بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری که به‌شێکی به‌رچاوی ژنانی ئازادی خواز‌و یه‌کسانی ویست پێکی دێنن ته‌نگی به رژیم هه‌ڵچنیوه‌و رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌و پێشکه‌وتن دایه.
ژنانی وشیارو ماف ویست ئه‌و راستی‌یه به باشی تێده‌گه‌ن که پیاوان دوژمنی ئه‌وان نیین، به‌ڵکو ئه‌وه کۆمه‌لێک یاسا‌و نۆرمی کۆنه‌په‌رستانه‌یه که رێگره له به‌رده‌م بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ختیارو به‌خته‌وه‌ردا، له پاڵ ئه‌م راستی‌یه‌دا پیاوانی ئازادی خواز‌و دێمۆکرات به قوڵی له‌م راستی‌یه تێده‌گه‌ن که به بێ ڕچاوکردنی بێ ئه‌ملاولای هه‌موو مافی سیاسیی، ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانی ژنان‌و حزوری چآلاکانه‌ی ئه‌وان له‌م بوارانه‌دا، ژیان رووی کراوه‌یی‌و ئاسوده‌یی به‌خۆوه ناگرێت، پێشکه‌وتن‌و ئارامی پێویست مسۆگه‌ر نابێت‌و نایه‌ته دی.
به ئاواتی ژیانێکی ئاسووده‌و به‌رانبه‌ر، به کردوه؛ له ده‌ره‌وه‌ی دروشم‌و تیئۆری.

Subscribe to:
Posts (Atom)