په‌یامی حیزبی سه‌وزه‌کانی فه‌رانسه به بۆنه‌ی پازده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی‌و هاورێیانی.
دۆستانی به‌رێزی حدکا
سه‌وزه‌کانی فه‌ڕانسه، وێرای به‌رزڕاگرتنی یادی دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی له خه‌بات‌و تێکۆشانی "حدکا"، پێداگری ده‌کات.
ئه‌م جنایه‌ته دژی ئینسانی‌یه له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌رێوه‌چوو، رێژیمێک که پتر له 28 ساڵه کوشتاری هه‌موو مرۆڤه دێموکراته‌کان‌و به‌تایبه‌ت نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که خوازیاری ئازادی‌و به‌فه‌رمیی ناسینی خواسته به‌رحه‌قه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ن، کردۆته سه‌رله‌وحه‌ی کرداری دژی ئینسانیانه‌ی خۆی.
ئێمه سه‌وزه‌کانی فه‌ڕانسه، له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رده‌گرین‌و وه‌کوو هه‌میشه له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لی کورد‌و ته‌واوی گه‌لانی ئێران پێداگری ده‌که‌ینه‌وه.
بژی دۆستایه‌تی نێوان هه‌موو گه‌لانی جیهان
سه‌قامگیر بێ ئازادی‌و دێموکراسی له ئێران‌دا
پاتریک فاربیاز
به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزبی سه‌وزه‌کانی فه‌ڕانسه
پاریس
15 09 2007
Wednesday, September 19, 2007
په‌یامی هاوبه‌شی دوکتۆر فلورانس وبر، دوکتۆر فردریک تیسۆ
په‌یامی هاوبه‌شی دوکتۆر فلورانس وبر، دوکتۆر فردریک تیسۆ له به‌رپرسانی پێشووی رێکخراوی یارمه‌تی‌یه ده‌رمانی‌یه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
به بۆنه‌ی پازده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی‌و هاورێیانی.
دۆستانی هێژای حدکا.
15ساڵ له تیرۆری "کاک سه‌عید"و هاورێیانی له شاری برلین تێده‌په‌ڕی. به‌ڵام تێپه‌ربوونی کات ناتوانێ ئه‌و دۆستایه‌تی‌یه که له نێوان ئێمه‌و دوکتۆر سه‌عیددا هه‌بوو له نێو به‌رێ. دوکتۆر سه‌عید به‌ته‌واوی به‌سه‌ر زمانی فه‌رانسه‌وی‌دا زاڵ بوو، هه‌موو کات به ڕوو خۆشی‌و بزه تایبه‌تی‌یه‌که‌یه‌وه له تیمه پزیشکی‌یه‌کانی سه‌ر به رێکخراوی یارمه‌تی‌یه ده‌رمانی‌یه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، پێشوازی‌و میوانداری ده‌کرد.
دوکتۆر سه‌عید که بۆ پێکهاتنی ئێرانێکی دێموکراتیک‌و کوردستانێکی خودموختار تێده‌کۆشا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ژیانی دژوار‌و ناخۆشی قبووڵ کردبوو، به‌ڵام هه‌میشه رووخۆش‌و مێهره‌بان بوو.
دوکتۆر سه‌عید که‌سایه‌تێکی بیرمه‌ندو به‌ڕه‌وشت بوو که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یانه به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌ویان کردبووه که‌سایه‌تێکی تاقانه.
یاد‌و بیره‌وه‌ری ئه‌و قه‌ت له بیر ناچێته‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی که گیانی خۆیان له رێگای وه‌دیهاتنی ماف‌و ئازادی کورده‌کان‌دا به‌خت کرد، سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنیین‌و له بیره‌وه‌ری 15هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هید بوونیان‌دا، به‌دڵێکی سارێژ له ده‌ردو ژان، خۆمان له ته‌نیشت ئێوه ده‌بینیین‌و له په‌ژاره‌تان‌دا به‌شدارین.
دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی، ئێمه هیچ کاتێک تۆ له بیر ناکه‌ین.
دوکتۆر فلورانس وبر، سه‌رۆکی پێشووی رێکخراوی یارمه‌تی‌یه ده‌رمانی‌یه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
دوکتۆر فردریک تیسۆ، له به‌رپرسانی پێشووی رێکخراوی یارمه‌تی‌یه ده‌رمانی‌یه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
پاریس
14 09 2007

په‌یامی دوکتۆر بڕنارد گرانژۆن
په‌یامی دوکتۆر بڕنارد گرانژۆن سه‌رۆکی پێشووی رێکخراوی پزیشکانی جیهان به بۆنه‌ی پازده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی‌و هاورێیانی.
دۆستانی به‌رێزی حدکا.
بۆ هه‌موومان ئاشکرایه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له‌م دوایانه‌دا له ئێران ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ بایه‌خه به‌رزه‌کانی، وه‌کوو ئازادی، دێموکراسی، سوکولاریزم‌و دادپه‌روه‌ری به‌ته‌واوه‌تی ناته‌با بوون.
پاش تیرۆری دوکتور قاسملوو‌و کاک عه‌بدوڵا که بۆ به‌رگری له‌و بایه‌خه به‌رزانه خه‌باتیان ده‌کرد، راست 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نۆره‌ی کاک سه‌عید‌و کاک فه‌تاح هات، که وێرای دوو هاورێ دیکه‌یان به گوله‌ی مرۆڤ کوژو تیرۆریسته‌کان گیان لێئه‌ستێندرا.
له‌و تیرۆرانه‌دا، ڕایه‌ڵه سیخوری‌یه‌کانی ئێران په‌نایان برده به‌ر چه‌کی ناجوانمێرانه، چه‌کێک که به دڕێژایی مێژوو له لایه‌ن بێنرخترین حکوومه‌ته تیرۆریسته‌کانه‌وه که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه.
ئاشکرایه، له ویه‌ن‌و برڵین، ئه‌و قاتلانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له بێ ده‌نگی زلهێزه ئه‌رووپای‌یه‌کان توانیان چه‌ند که‌س له باشترین مرۆڤه‌کانی لایه‌نگری ئاڕمانه گه‌وره‌کانی گه‌لی کورد له نێوبه‌رن. به‌ڵام له هه‌ر دوو تیرۆره‌که‌دا، تیرۆریستان نه‌یانتوانی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه له نێوبه‌رن که دوکتور قاسملوو، دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌ڵگری بوون.
چوونکا له لایه‌ک ئه‌م بیر‌و باوه‌رانه له لایه‌ن خه‌ڵکی ئێرانه‌وه بایه‌خی په‌یدا کردووه که له به‌رانبه‌ر رێبه‌رانی تاریک بیردا که‌وتونه‌ته دژایه‌تی، له لایه‌کی دیکه‌وه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له مه‌یدانی خه‌بات دایه‌و له نێو نه‌چووه، حیزبێک که به زیندوو ڕاگرتنی یادی ئه‌و شه‌هیدانه خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ئه‌وان تاکوو گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن درێژه ده‌دات.
ئێمه سه‌رجه‌م دۆستانتان له رێکخراوی پزیشکانی جیهان که ئه‌مرؤ 16 09 2007 له شاری مارسێ له ده‌وری یه‌کتر کۆبووینه‌ته‌وه، تاکوو کۆتایی هه‌ر حه‌وتوو، وه‌کوو هه‌میشه به باس له باره‌ی کوردستانه‌وه تێپه‌ڕ که‌ین، وێرای به بیر هێنانه‌وه‌ی شایان‌و شوێندانه‌رانه‌ی ئه‌م شه‌هیدانه، جارێکی دیکه ڕاده‌گه‌یه‌نیین که به هه‌موو وجودمانه‌وه له‌گه‌ڵتانیین‌و خۆمان له خه‌م‌و شادی‌و تێکۆشانتان بۆ ئازادی، به شه‌ریک‌و به‌شدار ده‌زانیین.
بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به ئاواتی پێشکه‌وتن له ریزی یه‌کگرتوودا بۆ خه‌باتێکی چڕ‌وپڕ.
دوکتۆر بڕنارد گرانژۆن
مارسێ
16 09 2007

په‌یامی خاتوو دانیه‌ل میته‌ران
په‌یامی خاتوو دانیه‌ل میته‌ران، سه‌رۆکی رێکخراوی فرانس لیبرته، به بۆنه‌ی 15هه‌مین ساڵرۆژی تیرۆری میکۆنووس.
دۆستانی به‌رێزی حدکا.
له پازده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تراژیدی شه‌هید بوونی نه‌مر دوکتۆر سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و هاورێیانی فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و نوری دێهکوردی، سه‌باره‌ت به‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌وان له به‌رگری کردن له ئازادی گه‌لی کورد‌دا هه‌یان بوو رێزدارانه، رێز له یاد‌و بیره‌وه‌ری‌یان ده‌گرم.
من ئه‌وان له بیر ناکه‌م‌و هیواخوازم هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رزو بێ هاواتی وان له لایه‌ن ئه‌و خه‌باتگێرانه‌ی که بۆ به فه‌رمیی ناسینی ناسنامه‌و کولتوری کورده‌کان تێده‌کۆشن، ببێته وانه‌و چرای رێ‌نوێن.
دانیه‌ل میته‌ران
پاریس
12 09 2007

Friday, September 14, 2007
دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی ڕیبه‌رێکی شۆڕشگێڕ، مودیرێکی به‌مشوور!
تیرۆری رێبه‌ری شۆڕشگێڕ‌و لێهاتووی کورد دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری ئه‌وکاتی حیزبی دێموکڕاتی کورد‌ستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کاک هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان، کاک نوری دێهکوردی دۆستی حیزبی دێموکڕات، له رێکه‌وتی 26ی خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 17ی سپتامبری 1992ی زایینی، جیا له درێژه‌ی سیاسه‌تی له نێوبردنی که‌سایه‌تی‌یه بلیمه‌ته‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، هه‌وڵی سه‌رلێشێواندن‌و داماو کردنی بزوتنه‌وه‌و چاوترسێن کردنی خه‌ڵکی کوردستانی له پشت بوو.
ئامانجێک که به شاهیدی مێژووی سوری کورد‌ستان، به له داردانی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د، تیرۆری دڵڕه‌شانه‌ی سه‌رداری ناوداری کورد دوکتۆر قاسملوو به‌دی نه‌هاتبوو، هه‌رگیز به‌دی نایه.
ئاشکرایه بزوتنه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی کۆمه‌لانی هه‌راوی خه‌ڵکی کورد‌ستان به کۆکردنه‌وه‌ی باشترین، به‌وه‌جترین‌و فیداکارترین ڕۆڵه‌کانی کورد‌ستان له ده‌وری خه‌باتی ئازادی خوازانه بۆ رزگاری له چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا، توانیویه‌تی تاکوو هه‌نوکه له به‌رانبه‌ر سه‌دان‌و بگره هه‌زاران پیلانی جۆراوجۆری دوژمنانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ماف‌و ئازدی‌یه ڕه‌واکانی‌دا ڕاوه‌ستێت‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ‌و دژواریی‌یه‌کان، له ئاکام‌دا پاش ئه‌و هه‌موو ناسۆڕی‌و زامه به‌ژانانه‌ی له رێگای کوشتاری به کۆمه‌ڵ، سوتاندن، دوور خستنه‌وه، ئێعدام‌و زیندانی کردن، که ئامانجی کپ کردن‌و ده‌م کوت کردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌واو به‌رحه‌قی خه‌ڵکی کورد‌ستان بووه، به‌ئاکام نه‌گه‌یووه‌و به‌هره‌یه‌کی ئه‌وتۆ له گرتنه‌به‌ری وه‌ها رێباز‌و سیاسه‌تێکی زیانبارو زاڵمانه وه‌چنگ به‌رێوه‌به‌رانی نه‌که‌وتووه، تاکوو ڕۆله‌کانی خه‌ڵکی کورد‌ستان له‌سه‌ر دڕیژه‌دان به خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانیان به‌رده‌وام بن، ناکه‌وێت.
ئاشکرایه داگیرکه‌رانی کورد‌ستان له‌م به‌ستێنه‌دا‌و بۆ راماڵینی ده‌نگی حه‌قبێژی خه‌ڵکی کورد که خۆی له دووتوێی بزوتنه‌وه‌ی میللی _ دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان‌دا ده‌بینێته‌وه حه‌ولیان داوه له رێگای قیزه‌ونی ڕه‌شه کوژی‌و تیرۆری ڕێبه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌وه چۆک به‌م بزوتنه‌وه‌یه دابده‌ن‌و سه‌ری به‌رزی پێنه‌وی بکه‌ن‌و به‌سه‌ری‌دا زاڵ بن‌و ئاسه‌واری لێنه‌هێڵن.
داگیرکه‌رانی کورد‌ستان هه‌رچه‌نده باش له‌و واقعیه‌ته مێژوویی‌یه تێگه‌یون‌و تیده‌گه‌ن ویستی نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموکراسی خوازی خه‌ڵکی کورد‌ستان ویستێکی گشتیی‌و جه‌ماوه‌ه‌ی‌یه، به‌وحاڵه‌شه‌وه دایم حه‌ولیان داوه‌وه‌و دیده‌ن که بزوتنه‌وه‌ی کورد به پیلانی جۆراوجۆر‌و داڕشتن‌و به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانه‌ی بێبناخه له زه‌ریای بێ پایانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک داببڕن، به خه‌یاڵی خاوی خۆیان تاکوو ساکار بتوانن ته‌فروتونای که‌ن‌و بیتوێنه‌وه، پاشان سه‌رینی متمانه‌و بێ خه‌یاڵی له‌بن سه‌ر بنێن‌و بێ دڵه ڕاوکه پاڵی لێبده‌نه‌وه‌و نیزامی دڵخوازی خۆیان دامه‌زرێنن‌و ئه‌سپی خۆیانی تێدا تاو بده‌ن.
له که‌س شاراوه نییه دوژمنانی هاتنه‌دی مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد‌ستان پاش داماوی‌و بێ ئاکامی‌و خێرنه‌دیتوویی له‌م رێگا چارانه که به‌رهه‌می ئه‌قڵی دیکتاتۆڕانه‌و کاڵ فامی‌و خۆفریوده‌ری‌یه، هه‌وڵیان داوه به تیرۆری رێبه‌ران‌و که‌سایه‌تی‌یه کاریزماتیکه‌کانی بزوتنه‌وه به مه‌به‌سته دڵخوازه‌کانی خۆیان بگه‌ن، ئه‌وه‌ی به کوشتاری سه‌دان‌و بگره هه‌زاران که‌س له ڕۆڵه‌کانی خه‌لکی کورد‌ستان بۆیان جێبه‌جێ نه‌کراوه، حه‌ولیان داوه به تیرۆری چه‌ند رێبه‌ر‌ێک به ئاکامی بگه‌یه‌نن.
هه‌رچه‌نده دوژمنانی دڵره‌قی خه‌ڵکی کورد‌ستان به به‌رێوه‌بردنی ئه‌و رێگاکاره توانیویانه برینی به‌ژان‌و زامی قورس بخه‌نه سه‌ر جه‌سته‌و قه‌ڵافه‌تی زامدارو خوێناوی کورد‌ستان، به‌ڵام به‌وحاڵه‌ش به شاهیدی دۆست‌و دوژمن نه‌یان توانی‌وه بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵکی کورددستان تووشی داماوی‌و زه‌بونی‌و ده‌سته وه‌ستانی بکه‌ن.
خه‌باتی ڕوو له گه‌شه‌ی ئێستای ڕۆله‌کانی خه‌لکی کورد‌و باقی گه‌لانی ئازارچێشتووی ئێران ئه‌و راستی‌یه به باشی ده‌سه‌لمێنن که دیکتاتۆره‌کان لانی که‌م له‌م باره‌وه ره‌نج به‌خه‌سارن.
کێ هه‌یه ئه‌و ڕاستی‌یه نه‌زانێ پاش تیرۆری به‌ژانی دوکتۆر قاسملوو له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خت‌و دژواره‌دا، دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی یاری وه‌فادارو درێژه‌ده‌ری رێبازی سیاسیی دوکتۆر قاسملوو به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه وه‌کوو قوتابی‌یه‌کی کارامه‌و لێهاتوو ئاڵای خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرت‌و به هاوکاری‌و هاودڵی‌و فیداکاری کادرو پێشمه‌رگه‌کان‌و پشتیوانی فره چه‌شنی کۆمه‌ڵانی خه‌باتگێڕی خه‌ڵکی کورد‌ستان، به پاڵپشتی هێزه برا دێموکرات‌و ئازادی خوازه‌کانی دۆست، به کاری به‌رچاوو به پێداگری له‌سه‌ر پراکتیزه کردنی بیر‌و ڕوانگه ئینسانی‌یه‌کانی دوکتۆر قاسملوو له ژیان‌و خه‌باتی ڕۆژانه‌دا، نه‌چه‌مینی حیزبی پێشڕه‌وی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانی بۆ هه‌میشه‌و بۆ هه‌موو قۆناخه ئاسته‌مه‌کان کرده کولتور‌و نه‌ریتێکی نه‌گۆڕ، به‌چه‌شنێک که کۆستی جه‌رگبڕی دوکتۆر قاسملوو به هه‌موو قورسایی خۆی‌یه‌وه به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به سیمای ماته‌مباری حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه به‌دیار نه‌که‌وێت.
دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌و رێبه‌ره به‌مشووره بوو که به تێکۆشانی ماندوویی نه‌ناسانه‌ی خۆی له پێشخستن‌و ئیداره‌کردنی ئۆرگانه‌کانی "ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران"و رۆژنامه‌ی "کورد‌ستان"، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به تێکۆشان، دلسۆزی، به‌بڕشتی، به‌رنامه‌و ڕاوێژ پێشی خستن‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه جێپه‌نجه‌و مۆرک‌و باندۆری کاری کاک سه‌عید وه‌کوو ئه‌ستێره‌ی گه‌ش‌و چرای رێ‌نوێن به‌سه‌ر کار‌و تێکۆشانی ئه‌م ده‌زگایانه‌وه دیار‌و ئاشکارو ڕوونه‌و بۆ لێ فێر بوون ده‌شێ.
دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی ئه‌و جوامێره‌یه که له نێو کۆڕی گه‌رم‌و گوڕی هاوسه‌نگه‌رانی‌دا، به که‌سایه‌تێکی خاکی‌و خاڵکی، ساکارو ده‌م به‌بزه، قانع‌و خه‌ڵک ویست‌و خۆنه‌ویست، دادپه‌روه‌ر، دادپه‌روه‌رخواز به‌ناوبانگ بووه.
له هه‌مان حاڵ‌دا، له کاتی سه‌خت‌و دژوار‌دا رێبه‌رێکی به‌بڕشت، به‌باندۆر، جه‌سوورو خۆڕاگر بووه که له ده‌یان ڕووداوی ترسناکی هێرشی هه‌وایی‌و زه‌مینی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌م ئازایه‌تی‌و جه‌ساره‌ته شۆڕشگێرانه‌ی لێبیندراوه‌و ئێسیا ئیدی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌و‌تانه‌ی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له بیر‌و مێشکی هاوسه‌نگه‌رانی‌دا وه‌کوو به‌شێک له کاریگه‌ری‌و لێهاتوویی ئه‌م نه‌مره له ڕه‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌دا دێنه ئه‌ژمارو بۆ هه‌تا هه‌تایه جێگای شانازی‌و فه‌خری ڕۆله نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده.
له ڕاستی‌دا هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یه به‌رچاوو شۆڕشگێڕانه‌یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌مدارانی قین له دڵی کۆماری ئسلامی ئێران هه‌موو توانا‌و ده‌ست مایه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێران له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا بۆ له نێو بردنی ئه‌م خه‌باتگێره وه‌گڕ بخه‌ن تاکوو له‌گه‌ڵ پۆلێک له تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی هاوبیروباوه‌ڕی‌دا ترسه‌نۆکانه ده‌رفه‌تیان لێبێنن‌و له کردارێکی ڕه‌شه کوژی‌دا جه‌سته‌ی پیرۆزیان شه‌ڵاڵی خوێن بکه‌ن.
ئاشکرایه ئه‌م کرداره‌ی رێژیمی ئێران وه‌کوو هه‌موو کرده‌وه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و رێژیمه، بگره پتریش له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستان‌و بیروڕای پێشکه‌وتن خوازه‌وه که‌وته‌به‌ر بێزاری‌و نفره‌ت له‌و رێژیمه‌و کرده‌وه‌کانی.
ئایه‌توڵاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌گه‌ر له کوشتارو تیرۆره‌کانی دیکه‌دا به‌خه‌رج کردنی به‌میلیۆنان دۆلار له داهات‌و ده‌ست مایه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش‌و ڕووتی ئێران توانی بوویان جێ پێنجه‌ی خۆیان له‌م تیرۆرانه‌دا وون بکه‌ن‌و به‌م هه‌نگاوه بواری دیکه بۆ به‌رێوه بردنی کوشتارو جینایه‌ت له دژی به‌رهه‌ڵستکارانی سیاسیی خۆیان بره‌خسێنن، ئه‌وا له پاش تیرۆری دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی‌و هاورێکانی، به هۆی وشیاری بیروڕای گشتیی‌و جیددی بوونی په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ئێران‌و له ئاکام‌دا به هۆی سه‌ربه‌خۆیی، ئازایه‌تی‌و حه‌ولی بێ وچانی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تی، رێکخراوو ناوه‌ندانه که په‌رۆشی جێبه‌به‌جێ بوونی دادپه‌روه‌ری بوون، به‌ئاکام نه‌گه‌یشت‌و سه‌رتاپای نیزامی کۆماری ئیسلامی‌و کاربه‌ده‌ستانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جه‌هه‌نده‌میه وه‌کوو گه‌ڵاڵه دارێژ، بڕیارده‌رو جێبه‌جێ که‌ری کوشتاری تیرۆریستی 26ی خه‌رمانانی 1371ی هه‌تاوی، له شاری بێڕڵینی ئاڵمان ناسێندران.
بڕیارێک که پاش زۆر زه‌خت‌و زۆری سیاسیی‌و دوای نزیک به 4ساڵ لێکۆلینه‌وه هاته ئاراوه.
شایانی باسه رێژیمی ئێران هه‌موو حه‌ولێکی خۆی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی کار دادگای میکۆنووس په‌ک بخات، یان لانی که‌م به‌لارێی‌دا به‌رێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو رێگایه‌کیان گرته‌به‌ر به‌ڵام به ئاکامی دڵخواز نه‌گه‌یشتن‌و به خۆشی‌یه‌وه دادپه‌روه‌ری سه‌رکه‌وت.
ته‌نانه‌ت به دانانی له‌وحی بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی میکۆنووس له 20ی ئاپریلی 2004دا ریسوایی رێژیمی ئێران بۆ هه‌میشه له مێژوودا جێیگرت.
ئێستا ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له هه‌لومه‌رجێك‌دا یادی دوکتۆر شه‌ره‌فه‌که‌ندی، کاک فه‌تاح عه‌بدولی‌و هومایون ئه‌رده‌ڵان ده‌که‌نه‌وه که بیر‌و رێگای ئه‌م تێکۆشه‌رانه بۆته چرای رێگای خه‌باتیان‌و له هه‌مان کات‌دا به‌رێوه‌به‌رانی کوشتاری میکۆنووس لای خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و دێموکراتی دونیا به گشتیی‌و کۆمه‌لانی نیشتمان په‌روه‌ری خه‌ڵکی کورد‌ستان به تایبه‌تی بۆ هه‌میشه نفره‌ت لێکراو بێزراوه.
سڵاو له ناو یادی هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئاشتی، ئازادی‌و دێموکراسی.

Sunday, September 9, 2007
تێکۆشانی دیپلۆماسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات، هه‌نگاوێکی گه‌وره به‌ره‌وپێش.
وه‌کوو ده‌زانیین یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران یه‌که‌مین ڕیکخراوی تایبه‌ت به لاوانی کورده که له‌سه‌رده‌می کۆماری کورد‌ستان له ساڵی 1324ی هه‌تاوی‌دا پێی ناوه‌ته مه‌یدانی تێکۆشانه‌وه‌و هه‌ر به‌م پێیه به‌رابردووترین رێکخراوی تایبه‌ت به لاوانی کوردستانه.
له ڕاستی‌دا یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌رێکخستن کردنی بزوتنه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی جوڵانه‌وه‌یه‌کی مۆدێڕنی وه‌کوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دامه‌زراندنی رێکخراو گه‌لی مه‌ده‌نی‌و دێموکرراتیکی تایبه‌ت به ژنان‌و لاوان بوو که له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئه‌و کاتی کوردستان‌دا ڕۆڵی چالاکانه‌یان ده‌گێڕا‌و به به‌ربڵاوی له به‌ره‌وپێش بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و جولانه‌وه‌ی میللی_دێموکراتیکی کوردستان‌دا به‌شدار بوون‌و هه‌ن.
ئاشکرایه تێکۆشانی لاوانی دێموکرات له ماوه‌ی هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، به هۆی بێباوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئائینی ئه‌و وڵاته به ئازادی‌یه سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان‌و سه‌رکوتی هه‌ر چه‌شنه ڕه‌وتێکی دێموکرات‌و ئازادی خوازانه‌و وڵام دانه‌وه‌ی خواسته ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به ئاگرو ئاسن له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، وای کردوه یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات وه‌کوو هه‌موو رێکخراوه دێموکراته‌کانی دیکه بواری تێکۆشانی ئاشکرای لێبه‌ربه‌ست بکرێ‌و ئه‌ندامه‌کانی تووشی ڕاونان، گرن، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و ئێعدام بن.
به‌ڵام وه‌کوو دیتراوه‌و ده‌بیندرێ ئاسته‌نگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ئێران به گشتیی‌و له کورد‌ستان به تایبه‌تی بۆ به‌ربه‌ست کردنی کاروو هه‌ڵسوڕانی ئه‌م رێکخراوه‌یه ئاکام‌و ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێنه‌که‌وتۆته‌وه، چوونکا لاوانی دێموکرات به درێژایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران به شانازی‌و وره به‌رزی‌یه‌وه له پاڵ حیزبی پێشڕه‌وی کورد، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان‌دا بۆ ئازادی، دێموکراسی‌و مافه‌کانی مرۆڤ تێکۆشاون‌و تێده‌کۆشن‌و له خه‌باتی ڕه‌وای خۆیان‌دا له رێنوێنی‌و یارمه‌تی‌یه مادی‌و مه‌عنه‌وه‌ی‌یه‌کانی ئه‌م حیزبه خه‌ڵک ویسته که‌ڵک وه‌رده‌گرن، فێر ده‌بن‌و به‌ره‌وپێش ده‌چن.
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا لاوانی دێموکرات وێرای گه‌شه‌دان به بیرۆکه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی لاوان به گوێره‌ی ئیمکان‌و ده‌رفه‌ت، هاوکات به له‌به‌ر چاو گرتنی وه‌زعی ئێستای خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد که خۆی له قۆناخی خه‌باتی رزگاری نیشتمانی‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌هه‌ست کردن به ده‌روه‌ست بوون له ئاست چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد، چالاکانه له‌و خه‌باته‌ی که بۆ رزگاری له سته‌می داسه‌پاوی نه‌ته‌وایه‌تی له ئارادایه تێکۆشاون‌و تێده‌کۆشن.
یه‌کێک له‌و بوارانه‌ی که له خه‌باتی لاوانی دێموکرات‌دا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به باشی گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌و چه‌ند هه‌نگاوی مه‌زنی بۆ پێشه‌وه هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، بواری کاری دیپلۆماسی‌و پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ کۆرو کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی‌یه که بۆ چاره‌نووسی لاوان‌و خه‌باته‌که‌یان گرینگ‌و پڕ بایه‌خه.
چالاکی له‌م بواره‌دا له‌و ڕوانگه‌وه پڕبایه‌خ‌و شوێندانه‌ره که نه‌یارانی بزوتنه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی کورد به گوێره‌ی ئیمکان‌و ده‌ست مایه‌یه‌کی زۆر‌و زه‌وه‌ند که له ده‌ستیان دایه له ئاستی نێوخۆیی‌دا له پێناوی یه‌کده‌ست کردن‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو جیاوازی‌یه‌کان هه‌وڵی سه‌رکوت‌و ده‌مکوت کردنی هه‌رچه‌شنه بزواتێکی ماف ویستانه‌یان داوه‌و ده‌یده‌ن.
مخابن نه‌یارانی کوردستان‌و جوڵانه‌وه به‌رحه‌قه‌که‌ی هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وستاون‌و دایم‌و ده‌رهه‌م له حه‌ولی ئه‌وه‌دا بوون‌و هه‌ن که روخساری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه لای بیروڕای گشتیی جیهان خه‌وشدار بکه‌ن‌و مۆرکی ناڕه‌وای لێده‌ن. به خۆشی‌یه‌وه به هۆی کاری دیپلۆماسی‌و پێوه‌ندی توند‌و تۆڵی کورد له‌گه‌ڵ ناوه‌نده جیهانی‌یه‌کان ئه‌م هه‌وڵه نزۆکانه‌ی دوژمنانی کورد به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
ئێستا ئیدی یه‌کیه‌تیی لاوان جیا له نێوخۆی وڵات، له ئه‌مریکا، ئوستوراڵیا، ئورووپا تێکۆشانی هه‌یه‌و خاوه‌نی ته‌شکیلاتێکی رێک‌وپێکه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای رۆژئاواوه پشتیوانی ده‌کرێ، هاوکات له زۆر ناوهندو کۆڕوکۆمه‌ڵی بیانی‌دا وه‌کوو رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له سوئێد، رێکخراوی ڕیکخراوه‌کانی لاوان له سوئێد که پتر له 100 رێکخراو تێیدا ئه‌ندامن، ئه‌ندامه. له وڵاتی نوروێژ یه‌کیه‌تیی لاوان ئه‌ندامی به‌شی پێوه‌ندی‌و زانیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، رێکخراوی منداڵان‌و لاوانی ئۆسلۆ، رێکخراوی ئامۆژگاری لاوان‌و مندالانی نوروێژه. ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه بۆ خه‌باتی ئێستا‌و داهاتووی لاوانی کورد جێگای بایه‌خه‌و ده‌بێ نرخی بۆ دابندرێ‌و به گرینگیه‌وه لێیبڕوانیین..
ئه‌وه که رێکخراوی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه‌کوو تاقانه رێکخراوی کوردی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان، ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیسته، له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کانی‌دا به‌شدار ده‌بێت‌و به پێکهێنانی کۆڕ‌و سمینار‌و لێدوان‌و پێشکه‌ش کردنی وتار‌و دانی زانیاری له‌باره‌ی خه‌بات‌و تێکۆشانی لاوانی کورد‌و له‌قاودانی سیاسه‌تی کوشتارو داپڵۆسینی ئه‌وان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆه‌کانه‌وه زانیاری به کۆڕۆ کۆمه‌ڵی پارێزگاری له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌دات‌و به‌م هه‌نگاوه کرده‌وه‌ی ماف پێشێلکه‌رانه‌ی داگیرکه‌ران له قاو ده‌دات، هاوکات حه‌ولی به‌رچاو ده‌دات که سیمای راسته‌قینه‌ی خه‌باتی لاوانی کورد نیشان بدات‌و دۆستی پتر بۆ دۆزی ڕه‌وای کورد په‌یدا بکات.
له حاڵێک‌دا نه‌یارانی ئه‌م رێکخراوه ته‌پڵی بێ هیوای ئه‌وه‌یان لێده‌دا که ئه‌ندامه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌م ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ی‌یه هه‌ڵپه‌سێردراوه، دیترا که له بیره‌وه‌ری سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ئه‌م رێکخراوه‌دا که رۆژی 4ی خه‌رمانانی 1386ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 26ی ئاگوستی 2007ی زایینی، له شاری بڕلین پێته‌ختی وڵاتی ئاڵمان به‌سترا، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م رێکخراوه جیهانی‌یه به شانازی‌یه‌وه داوا ده‌کات که نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات به نوێنه‌رایه‌تیی نزیک به 150 رێکخراو له 100 وڵاتی دونیاوه که له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارن، وتاری سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست پێشکه‌ش بکات.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه دیپلۆماسی‌یه لاوان له کاتێکدایه، لاوانی کورد له ناوخۆی ولات خۆیان بۆ رێزگرتن له یاد‌و بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی بڕلین ئاماده ده‌که‌ن‌و درێژه‌ده‌رانی رێگاکه‌شیان له‌و شاره‌ی که جه‌سته‌ی پیرۆزی ئه‌و رێبه‌رانه‌ی تێدا شه‌ڵای خوێن کرا وێرای نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمانی درێژه‌دانی رێگاکه‌یان، سیاسه‌تی کورد قه‌رانی دوژمنان له‌قاو ده‌ده‌ن.

Saturday, September 1, 2007
ڕوونکردنه‌وه!
دۆستانی به‌رێز!
له‌م ڕۆژانه‌دا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی" www.helwist.com "، ئاگادار کرامه‌وه که به ناوی منه‌وه‌و به ئی‌مه‌یل ئادره‌سی "rehim.rashidi@gmail.com" په‌یامیان بۆ به‌ڕێ کراوه‌و به ئه‌ده‌بیاتێکی نادۆستانه داوایان لێکراوه ماڵپه‌ڕه‌که‌یان دابخه‌ن.
له رێگای ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌وه، ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، ئی‌مه‌یلی ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه، هاوکات ئی‌مه‌یلی من بریتیی بووه له: "rahim.rashidi@gmail.com ".
ئاشکرایه ئاژاوه‌گێڕ یان ئاژاوه‌گێڕه‌کان به گۆڕینی پیتی "a" به پیتی "e" توانیویانه ده‌ست بده‌نه ئه‌و کاره خراپکارانه‌یه، دیاره ئه‌گه‌ر دۆستان هیندێک وردبینی پتریان به‌کار بردایه بۆیان ئاشکرا ده‌بوو ئه‌و ئی‌مه‌یله پێوه‌ندی به منه‌وه نییه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه جاری یه‌که‌م نییه‌و پێشم وا نییه دواجار بێ که که‌سانێک بۆ خه‌وشدار کردنی که‌سایه‌تی ئێمه هه‌وڵی ناسه‌رکه‌وتووی له‌م چه‌شنه ده‌ده‌ن.
ڕه‌نگه به‌و ئی‌مه‌یله یان ئی‌مه‌یلی دیکه به ناوی منه‌وه په‌یام‌و نووسراوه بۆ که‌س‌و شوێنی دیکه‌ش چوبێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانم که هه‌موو لایه‌ک له ئه‌گه‌ری وه‌ها کارێکی نه‌شیاو ئاگادار بکه‌مه‌وه‌و پێیان ڕابگه‌ێنم که ئه‌و جۆره ئی‌مه‌یلانه پێوه‌ندییان به منه‌وه نییه.
به سوپاسه‌وه
ره‌حیم ره‌شیدی
01 09 2007

Friday, August 31, 2007
به یادی دوکتۆر قاسملوو گه‌وره پیاوی رۆژه سه‌خته‌کان
به یادی دوکتۆر قاسملوو گه‌وره پیاوی ڕۆژه سه‌خته‌کان
15 ساڵ چه‌ند قورس تێده‌په‌ڕێ‌و تاقه‌تی مرۆڤ‌و خۆڕاگری وی بۆ راوه‌ستان له ئاست دژوارییه‌کان‌داو مانه‌وه‌ی بۆ له بیر نه‌کردنی تاڵی‌یه‌کان چه‌ن قورس‌و قایمه.
ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌نگاوێک بێ بۆ پاشه‌وه که مرۆڤ له بازنه‌ی ئه‌ندێشه‌کانی خۆی‌دا پاش 15 ساڵیش هه‌ر چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازیز بکاو له‌گه‌ڵ تروسکه‌ی به‌یانییه‌ک قیت‌وقنج هه‌ڵسێته سه‌ر پێ‌و به ئارامی‌و له‌سه‌ر خۆ بڵێ: ئه‌م کاته‌ت باش.
وا بیر ده‌که‌مه‌وه که ڕاوستان رێک له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌کاو گه‌لێک جاریش له‌م ڕاوه‌ستانه‌دا ڕابردوویه‌ک له دایک ده‌بێته‌وه که ئێمه له ترسی له ده‌ست دانی، دایم دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌م سۆنگه‌وه بۆ چوارده‌وری خۆمان ده‌ڕوانین‌و ڕه‌نگه لێره‌دا ئیدی خه‌ونه‌کانیش هه‌ر به‌گومانه‌وه له دایک بن.
گومانێک هه‌رگێز ناهێڵێ ئێمه له ناخی خۆمان‌دا ئۆقره بگرین‌و ئاسوده بین. گومان لای نه‌ته‌وه‌ی مه ئه‌ونه ده‌مه زه‌رد کراوه‌ته‌وه که بلیمه‌ته‌کانیشمان هیندێک جار ناتوانن له گومان خۆ ببوێرن.
ده‌کرێ گومان له پانتایی خۆی‌دا جه‌وهه‌ری گۆڕان بێ، گۆڕانێک که قه‌ڵایه‌ک له قه‌تیس مانه‌وه به‌ره‌و جوڵه سازبدا وه‌ک ئه‌وه مه‌له‌وانه‌ی که خۆی له گۆلێکی ئارام داوێ‌و ده‌یشڵه‌ژێنێ‌و گیان به‌به‌ر بوونی ون بووی گۆل‌دا ده‌کاو واقیعێک ده‌خولقێنێ که به‌رهه‌می گومانه.
ده‌کرێ به ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌دا بڵێین مه‌له‌وان بوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له شڵه‌ژانی گۆل‌دا ده‌بینێته‌وه‌و به‌ده‌م شه‌پۆله‌کان‌و شڵپ‌وهۆڕه‌کانه‌وه هه‌ست به واقیعی بوونی خۆی ده‌کا.
سه‌یره زۆر جار مه‌له‌وانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گیان به‌به‌ر شه‌پۆله‌کان‌دا بکه‌نه‌وه چه‌ن ساکار ده‌بنه قوربانی گومان‌و چه‌ن ساده له بوونێکی واقعییه‌وه ئارام ئارام ده‌چنه ناخی بێده‌نگی‌یه‌کی کوشه‌نده که بۆ ئێمه ته‌نها چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
چاوه‌ڕوانی گۆڕانی زه‌مه‌ن‌و گۆڕانی ته‌عبیرێکی نوێ بۆ خه‌ونه‌کان‌و ده‌رباز بوون له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی دیکه. ئه‌مه مه‌ترسی‌یه‌کی کوشه‌نده‌یه که ئاوڕ له وزه‌و تواناکانی خۆمان نه‌ده‌ینه‌وه‌و به‌رده‌وام خۆمان له سه‌ر پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانی بهێڵێنه‌وه.
دوکتۆر قاسملوو 15 ساڵ به‌ر له ئێستا، خاک، نیشتمان، نه‌ته‌وه، مرۆڤ‌و خۆشه‌ویستی‌و ته‌نانه‌ت تیرۆریزم‌و توند‌وتیژی‌و زۆر چه‌مک‌و بابه‌ت گه‌لی دیکه‌ی بۆمه پێناسه کرد.
هه‌نگاوه‌کانی قاسملوو که بۆ ژووری دیالۆگ هاویشتنی، جیا له‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوونێکی قووڵ‌و شوێندانه‌ر له ناخی ئه‌ودا به ئێمه نیشان ده‌دا، له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی که قاسملوو هه‌رگیز له ده‌روازه‌ی گومانه‌وه بۆ دیالۆگ هه‌نگاوی نه‌نا ئه‌و له لایه‌ک باوه‌ڕی به گۆڕان هه‌یه‌و ده‌خوازێ بۆ گۆڕان هه‌نگاو بنێ‌و له هه‌نگاوه‌کانیشی‌دا مرۆڤ وه‌کوو بونه‌وه‌رێک هه‌میشه لای پیرۆز بووه.
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که قاسملوو له دڵ ره‌شی هێزی به‌رامبه‌ر تێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڵکوو خوێندنه‌وه‌یه‌کی لۆژیکی ئه‌وه ده‌رده‌خا که قاسملوو له‌و باوه‌ڕه‌وه که ده‌کارێ گۆڕانێک به‌ره‌و باشتربوون بخولقێنێ خزایه نێو ژووره بێده‌نگه‌کانی دیالۆگه‌وه.
ئه‌مه به هیچ جۆر نابێ ئه‌و گومانه‌مان لا دروست بکا که قاسملوو به هه‌ڵه‌دا چوو، قاسملوو به‌م هه‌نگاوه دوو باوه‌ڕی گرینگی بۆ جێهێشتین.
یه‌که‌م: بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌کان له زه‌مه‌نی خه‌ونه‌وه بۆ دونیای واقیع بگوازینه‌وه ده‌بێ پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌لانێین‌و به‌رده‌وام ئه‌و باوه‌ڕ‌ه‌مان تێدا دروست بێ که بۆ گۆڕان هه‌نگاونان پێویسته، هه‌نگاوێک که له‌سه‌ر بنه‌مای پیرۆزی مرۆڤ بۆ پێشه‌وه بهاوێژرێ.
خاڵێکی دیکه که قاسملوو بۆمانی کردۆته کو‌لتوور ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌توانین له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆمان شوێن دابنێین‌و وه‌کوو پێویست گۆڕانکاری تێدا دروست بکه‌ین. به‌ڵام ده‌بێ بۆ سازدانی ئه‌م پرۆسه‌یه ئارام، هێدی‌و له‌سه‌ر خۆبین‌و مرۆڤه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریتی که‌ره‌سته ببینیین، ئه‌وانه‌ی هاتن‌و قاسملوویان داییه به‌ر رێژنه‌ی گولله‌و کاک عه‌بدوللا شیان له‌گه‌ڵ وی‌دا له ئێمه ئه‌ستاندند مرۆڤ به مانایی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌بوون، ئه‌وان که‌ره‌سته بوون ئه‌م که‌ره‌ستانه ڕه‌نگه خه‌میش دایان گرێ‌و تووڕه‌ش بن‌و به‌گژێ خۆیان‌دا بچنه‌وه، که‌واته ئاسای‌یه بڵیین ئه‌وانیش به ئاراسته‌یه‌کی جیاوازدا قوربانین، قوربانی سیسته‌م‌و ئایدولۆژی‌یه‌کن که ده‌یان هه‌و‌ێ یه‌ک ڕه‌نگ‌و یه‌ک بۆن‌و یه‌ک پێناسه به مرۆڤه‌کان ببه‌خشن له حاڵیک‌دا قوربانیانی ئێمه‌و ئێمه‌ی هه‌ڵگری باوه‌ڕه‌کانیان پێداگرین که ده‌کرێ له‌سه‌ر بنه‌مای لێک نه‌چوونه‌کانیش پێکه‌وه ئارامی بخولقێنین.
15 ساڵ تێده‌په‌ڕێ‌و ئێمه به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌ی مامۆستا‌و ڕێبه‌ری به‌توانامان قووڵتر تێده‌گه‌ین که مرۆڤ پیرۆزه‌و هه‌موو باوه‌ڕو که‌ره‌سته‌و ئایدۆلۆژیایه‌ک ده‌بێ له خزمه‌تی ئینسان‌و بۆ ئینسان بێ.
ئێمه ناخوازین به خوێن گۆڕان پێک بێنیین. ئێمه بیر له خۆشه‌ویستی ده‌که‌ینه‌وه‌و هه‌ر له‌م ڕه‌هه‌نده‌ش‌دا ده‌توانیین بوونی خۆمان وه‌کوو واقیعێک هه‌ست پێبکه‌ین.
با له بیرمان نه‌چێت ئه‌گه‌ر قاسملوو له زه‌مه‌نێکی ئاڵۆزدا بۆ دیالۆگ هه‌نگاوی نا ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو که نه‌گه‌ینه دۆخی چاوه‌ڕوانی‌و له خه‌یاڵی ڕێژنه بارانی ڕه‌حمه‌ت‌دا بۆی بنویین...
تێبینی:
ئه وتاره یه‌که‌م جار له هاوینی 2004دا له گۆڤاری "لاوان"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.

Tuesday, August 28, 2007
هه‌موو رێگاکان
ئه‌م رۆژانه پتر له رۆژانی ڕابردوو دڵته‌نگ ده‌بم. ئه‌م رۆژانه به‌ڵام قه‌ت هیوا بڕاو نابم. من به هیواوو هیوادارییه‌وه ده‌ژیم.
هیوا به باشتر بوون‌و له‌وه‌ش مه‌زنترو گرینگتر هه‌وڵدان بۆ باشتر کردن ئه‌رکی هه‌میشه‌یی ئێمه‌یه.زۆر جاران گله‌یم لێ ده‌که‌یت بۆ نامه‌ت بۆ نانێرم‌و دیارم نییه؟ بۆ حاڵ‌و ئه‌حواڵت ناپرسم‌و له لێت بی ئاگام...
عه‌زیزی خه‌ونه‌کانی من، من له‌گه‌ڵ بارینی هه‌ر بارانێک، له‌گه‌ڵ پیاسه‌ی هه‌ر ئێواره‌یه‌کی ئه‌م وڵاته که قورسایی خه‌مه‌کانی من تێیدا جێنابێته‌وه، له‌گه‌ڵ بۆن کردنی هه‌ر بۆن‌و دیتنی هه‌ر دیمه‌نێکی ڕازاوه تۆ له‌گه‌ڵمیت‌و ده‌تبینم‌و ده‌تبیستم...
هه‌زاران ئاواتم پێکه‌وه ناووه، هه‌زاران‌و بگره زۆر پتریش رێگا تاقی ده‌که‌مه‌وه که ئێواره‌یه‌ک له نه‌کاو له پشته‌وه باوشت گرم‌و تێر بۆنت که‌م، هێنده به خۆمه‌وه هه‌ڵتگلۆفم‌و وه‌ها ڕاتمووسم که بتخوسێنم.
عه‌زیزی، عه‌زیزی من، له هه‌موو ساته‌کانی ژیانی من‌دا ئاماده‌یت، له شادی، غه‌م، بزه‌و دڵته‌نگیه‌کانم‌دا. وجودم گرێدراوی تۆ‌و هه‌ستم ئاوێته‌ی رۆحی پاک‌و ئاشقته.
کاتێک ته‌نیایی داگیرم ده‌کات، کاتێک هیچ شتێک جیا له بیره‌وه‌ری شک نابه‌م، دڵم زۆرتر ده‌گێرێت، هێنده که بۆغزی گریانێکی به ژان سه‌رتاپای وجوودم داگیر ده‌کات.
حه‌زم ده‌کرد ئێستا لامبای، له ته‌نیشتم ڕاوه‌ستابای تاکوو شانه پڕ له مێره‌بانی‌یه‌کانت بکه‌مه په‌ناگای متمانه پێکراوی غه‌مه‌کانم، یان به‌رانبه‌رم ڕاوستابایت‌و من هه‌ستم به بوونی قه‌ڵاو کێوێکی گه‌وره له وره‌و ئیمان کردبا که هه‌میشه له تاڵترین دۆخه‌کاندا به پشتمه‌وه‌یه‌و ته‌سلیمی تاریکی‌و بێ چاره‌نووسیم ناکات...
عه‌زیزم، هه‌موو وجودم داوات ده‌کات.
راستی ئه‌زانیت که خۆشم ئه‌وێیت، تێده‌گه‌یت که من بۆ گه‌یشتن بۆ تۆ، بۆ لادانی پرچه‌کانت، بۆ ره‌نگکردنی نینۆکه‌کانت، بۆ له ئامێز گرتن‌و تێئاڵانت‌و تێئاڵانمان، بۆ "باران"و بارین به‌سه‌رتا هه‌موو رێگاکان ده‌گرمه‌به‌ر، هه‌موو زه‌ریاکان تێپه‌ر ده‌که‌م‌و زۆر سنووران ده‌نێمه پشت سه‌ر. ده‌زانیت، یان زانیووته؟
نازانم ئێستا له کوێیت‌و سه‌رقاڵی چێت، نازانم غه‌می کام ئێواره‌ی سه‌فه‌رت به شانه نه‌رم‌و په‌مه‌یه‌کانت هه‌ڵگرتووه، تێناگه‌م‌و بێئاگام که چ بۆن‌و سوراوێکت له جانتا بچوکه شینه‌که‌ت‌دا هه‌ڵگرتووه؟! نازانم بۆ کێ خۆت جوان‌و نه‌شمیلانه ده‌که‌یت‌و له‌نجه‌ولاری خانمانه‌ت له کامێرای کام چاودا ده‌گیرسێته‌وه؟ له‌وانه‌یه پیاوێک که قه‌ت ئاشق نه‌بێت؟ نازانم...
نازانم چه‌نده باڵات کردووه، نازانم که سه‌رماته له چ باوشێکدا گرمۆڵه ده‌بیت، نازانم که دڵته‌نگیت له‌گه‌ڵ کێ قسه ده‌که‌یت، نازانم که ده‌رۆیت بۆ سه‌فه‌ر کام جلوبه‌رگ ده‌پۆشی، نازانم که ژانه‌سه‌ر ده‌گریت کێ شان‌و ملت بۆ ده‌شێلێ. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌بنه غه‌م‌و زۆرتر من خۆم ده‌خۆمه‌وه، ئه‌ونده که پڕ ده‌بم له تۆ، له یاده‌کانت، له ئازایه‌تیت، له نه‌ریت شکێنی‌و سنوور به‌زاندنت.
من تاکوو کۆتایی خۆداکان چاوه‌رێت ده‌مێنمه‌وه، ده‌رکه‌وه‌و به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ماندوم‌دا ببارێ...
ده‌رکه‌وه‌و بمبینه‌وه، بمبینه‌وه‌و به ماچ کردن‌و له ئامێز گرتنم بۆ هه‌میشه داگیرم که.

Tuesday, August 21, 2007
کۆتایی سه‌فه‌ر
هه‌میشه که سه‌فه‌ر ده‌که‌م دڵم زۆر ده‌گیرێ، دڵه ڕاوکه دامده‌گرێ‌و به‌رده‌وام نیگه‌ران‌و په‌شۆکاوم. تاکوو ئێستا له سه‌فه‌ردا جیا له‌وه‌ی که ئه‌زموونه‌کانم چڕتر بوونه‌وه شتێکی دیکه‌ی ئه‌وتۆ سوراغ ناکه‌م که ببێته هۆی ساز بوونی ئه‌م هه‌موو دڵه ڕاوکێییه له سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌رو خۆ ئاماده کردن بۆ سه‌فه‌ر کردن.
نازانم، له‌وانه‌یه پێچانه‌وه‌ی شت‌ومه‌کی سه‌فه‌ر به ته‌نیا خۆش نه‌بێت. له‌وانه‌یه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی که له رێگای نزیک یان دوور‌و درێژی سه‌فه‌ردا نه‌بوونی شانێک که به ئاسووده‌یی‌و مه‌تمانه‌وه سه‌ری بنێیته‌سه‌ر ئازار ده‌روو خه‌م هێنه‌ر بێت.
ره‌نگه هه‌ست کردن به‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تهه‌وێت له ته‌نیشتت دانیشێت‌و هه‌رچی کوڵی دڵه بۆی هه‌ڵرێژێت، باسی بۆ بکه‌یت‌و باست بۆ بکات، پێکه‌وه پێبکه‌نن‌و له کاتێکدا خه‌ونوچکه ده‌مانباته‌وه، باوشمان بۆ یه‌کتر، یان باسک‌و ڕانمان، سه‌رین‌و باڵنجێکی ئارام‌و هێدی به‌خش بێت، نه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه یارمه‌تی ده‌که‌ن به دڵه ڕاوکه‌کانی من له کاتی سه‌فه‌ر کردن‌دا.
به‌ره به‌ره خوو ده‌گرم به‌وه‌ی ئیدی به هیوای ئه‌وه نه‌بم له ئێواره‌یه‌کی سه‌فه‌ردا ده‌ستی "باران" بگرم. ده‌ستی تۆ‌و هه‌رچی جوانی‌یه بیگرم‌و له هیچ نه‌ترسم. پێکه‌وه بڕۆین به‌ره‌و شوێنێک که‌س نه‌ناسین، که‌س نه‌مان ناسێ، ماڵیک له خۆشه‌ویستی پێک بێنین، حه‌وشه‌یه‌کی بچووکی پڕ له گوڵ، چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ره‌نگی ئاوی بێت، وه‌کوو ره‌نگی هیواکانی من؟!
لێدوانه‌کانت، په‌یامه‌کانت، ته‌له‌فوون‌و هه‌موو ئه‌و وشه‌و وشه‌گه‌له‌ی ئاڕاسته‌م ده‌که‌یت، ده‌متاسێنن، ماتم ده‌که‌ن، سڕم ده‌که‌ن وه‌کوو ته‌زووی سه‌رمای ئێواره‌یه‌کی دره‌نگانی کۆتایی وه‌رزی پائیز.
چ دڵتانگانه‌یه کاتێک هه‌موو دیاریه‌کانی سه‌فه‌ر، له جانتاکه‌ت‌دا بمێنه‌وه.

Tuesday, July 24, 2007
هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین قاسملوو.
خاتوو نه‌سرین پێشه‌کی سوپاستان ده‌که‌ین ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ڕه‌خساندین تاکوو له بیره‌وه‌ری تاڵی کاره‌ساتی هه‌رگیز له‌بیرنه‌کراوی ڤیه‌ن‌دا ئه‌م وتووێژه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی کورد‌ستان، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا، له‌گه‌ڵ پێکبێنیین.
نه‌سرین خانم: منیش خۆشحاڵم بۆ "کورد‌ستان' ده‌دوێم، ڕۆژنامه‌یه‌ک که بیره‌وه‌ری زۆرم له‌گه‌لی هه‌یه.
پ. هه‌ژده ساڵ له تیرۆری دوکتور قاسملوو هاوڕێکانی تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌م ماوه‌یه به بێ دوکتۆر بۆ ئێوه چۆن تێپه‌ڕ بووه؟
و. له ماوه‌ی ئه‌م 18 ساڵه‌دا ته‌مه‌نم به‌ره‌وژوور چووه‌و باری ته‌ندروستیم ڕووی له خراپی ناوه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد ساردی تێنه‌که‌وتووه‌و قه‌ت هه‌ستم نه‌کردوه بۆ کورده‌کان که‌سێکی بیانی بم. من هه‌موو کار‌و کردارم بۆ کورد‌و کورد‌ستان بووه‌و خۆم به جیاواز له‌وان نازانم.
پ.له هه‌لومه‌رجی ئێستادا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ حدکا چۆنه؟
و. کاتێک زانیم دیسان جوودابونه‌وه ڕووی داوه به‌راستی ناره‌حه‌ت بووم. من ڕێزێکی تایبه‌تیم بۆ حدکا هه‌یه. به تایبه‌تی که قاسملوو له‌و حیزبه‌دا ڕۆڵێکی به‌ڕچاوی گێڕاوه. من لایه‌نگری میلله‌تم‌و پشتیوانی له‌و که‌سانه ده‌که‌م میلله‌ت بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن.
پ.با پرسیارێکی تایبه‌تی‌تان عه‌رز بکه‌م، ئه‌و تاقمه‌ی که له‌م دوایانه‌دا له حدکا جوودا بوونه‌وه، به‌شێکی زۆر له‌و تۆمه‌تانه‌یان دووباره ده‌کرد‌ه‌وه که جوودابوو‌انی پاش کۆنگره‌ی 8، ده‌یانخسته پاڵ قاسملوو شه‌ره‌فکه‌نی‌و ئه‌وانیان به دیکتاتۆر ناو ده‌برد، ئێوه له نزیکه‌وه ئه‌م ڕێبه‌رانه‌تان ده‌ناسی، به‌راستی ئه‌وان دیکتاتۆر بوون؟
و. من له هه‌موو ژیانم‌دا بینیین‌و بیستنم لێک جوودا کردۆته‌وه. ببووره ره‌حیم گیان، من زۆر جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه خۆشه‌ویسته‌که‌شت به شه‌ڕ هاتووم. ئه‌زانیت، ده‌بێ له ده‌ورانی شه‌ڕدا نه‌زم هه‌بێت. من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حیزب نه‌بووم به‌ڵام دیسیپیلینی حیزبیم ده‌پاراست. ئه‌گه‌ر قاسملوو گوتبای نه‌ڕۆم بۆ ده‌ره‌وه نه‌ده‌ڕۆیشتم. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بۆ خۆتان ده‌زانن که شه‌ڕێکی گه‌وره له ئارادا بوو. حیزب پێویستی به نه‌زم‌و دیسیپلینی پتر هه‌بوو. له حاڵێک‌دا هه‌لومه‌رجی ئێستا زۆر باشتر‌و له‌بارتره بۆ مانه‌وه له حیزب‌دا. من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر شتم قبووڵ نه‌بوو، به‌ڵام به جێگای بیانوو داتاشین‌و کارشکێنی، هاریکاریم ده‌کرد. به هه‌ر حاڵ بۆم سه‌خته قاسملوو شه‌ره‌فکه‌ندی به دیکتاتۆر بزانم، له هه‌مان کات‌دا من له جیابوونه‌وه بێزارم.
پ.له‌م ساڵانه‌ی دوایدا هێندێک به‌ڵگه ده‌ست که‌وتوون که نیشان ده‌ده‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌دینژاد سه‌رۆککۆماری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌ندامێکی گرووپی تیرۆری دوکتۆر‌و هاوڕێکانی بووه، له‌م باره‌وه چیتان هه‌یه بیفه‌رموون؟
و. زستان‌و هاوینی ئه‌و ساڵه، واته ساڵی به‌رێوه‌چوونی تیرۆره‌که دوو تیمی تیرۆر هاتوونه‌ته وڵاتی ئوتریش، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌تمه‌ن تیرۆره‌که سه‌ر بگرێ. ده‌وترێ به‌رپرسی تیمی دووهه‌می تاقمی تیرۆره‌که ئه‌حمه‌دی نیژاد بووه. بوزورگیان واته یه‌کێک له تیرۆریسته‌کان پێشتر ماتۆرێکی بۆ ئاسانکاری کڕیبوو که پاش تیرۆره‌که له زبڵدانێک‌دا وێرای هێندێک به‌ڵگه‌ی دیکه بینرایه‌وه‌و ده‌ست پۆلیس که‌وت. به‌ڵام ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی ئوتریش نه‌یده‌ویست هیچ هاریکاری‌یه‌کمان بکات‌و ته‌نانه‌ت به زۆر ته‌رمی شه‌هیده‌کانیان دایه‌وه. چوونکا ده‌وڵه‌تی ئوتریش ده‌ترسا مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی چه‌ک‌و چۆل که به قاچاغ به ده‌وڵه‌تی عێراقی فرۆشتبوو که شه‌ڕی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران، ئاشکرا بێت. به‌ڵام ده‌م هه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم میدیای ئوتریش لایه‌نی ئێمه بوون.
پ.ئه‌دی ئه‌و قسانه‌ی "پیتر پیلز" ئه‌ندامی په‌ڕلمانی ئوتریش سه‌باره‌ت به تیرۆره‌که ده‌یان کات له‌مه‌ڕ ڕۆڵی ئه‌حمه‌دی نیژاد له‌و تیرۆره‌دا چۆن لێده‌ده‌نه‌وه؟
و. ساڵی پار ئاگادار کرام که‌سێک له کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌ڵاتووه‌و زانیاری زۆری له‌باره‌ی تیرۆری ڤیه‌ن هه‌یه. من له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌کانی ئوتریش قسه‌م کرد‌و پاشان رۆژنامه نووسێکی دۆستم هه‌یه له ئوتریش ئه‌ویشم ئاگادار کرده‌وه. دیاره ئه‌و که‌سه گوایه "به‌نی سه‌در"یشی دیتبوو. به‌ڵام به داخه‌وه دوایه ئاگادار کرامه‌وه به‌ڵگه‌کان ئه‌ونده به‌هێز نیین په‌روه‌نده‌ی تیرۆری ڤیه‌ن وه‌گڕ بخاته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئوتریش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوکاری پێویستی نه‌کردووه بۆ جێبه‌جێ بوونی دادپه‌روه‌ری له‌م باره‌وه. کاتی خۆی به‌رێز "فیشێر" سه‌رۆککۆماری ئێستای ده‌وڵه‌تی ئوتریش‌و سکرتێری ئه‌وکاتی حیزبی سۆسیال دێموکرات لایه‌نی ئێمه‌ی ده‌گرت‌و ده‌یووت ده‌وڵه‌ت که‌مته‌رخه‌می ده‌کات له باره‌ی ڕوونبونه‌وه‌ی چۆنیه‌تی تیرۆره‌که‌وه. به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م هه‌موو لایه‌ک له‌وه دڵنیا به‌که‌م رۆژێک دادێت راستی‌یه‌کانی پێوه‌ندی دار به‌م تیرۆره، ئاشکرا بن‌و خه‌ڵک ئاگاداری هه‌موو شتێک بن.
پ. راستی نه‌سرین خانم، بیره‌وه‌ری‌یه‌کتان له‌گه‌ڵ کاک عه‌بوڵا هه‌یه بۆمان باس بکه‌یت؟
و. کاک عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر به‌راستی وه‌کوو کوڕی من بوو. دیاره ئه‌م هه‌سته دوو لایه‌نه بوو. ئه‌و هاوته‌مه‌نی منداڵه‌کانی من بوو. دواین جار له‌گه‌ڵ قاسملوو بوو، گه‌رایه‌وه به پێکه‌نینه‌وه به منی وت ئه‌وو قاسملوو پێکه‌وه شه‌هید ده‌بن. ئه‌م قسه‌یه‌ی هه‌میشه له مێشکی من‌دا ده‌زرنگێته‌وه.
پ.خاتوو نه‌سرین، پێم وایه 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌م ساڵ خه‌ڵکی کورد‌ستان وێڕای داخستنی دوکان‌و بازار، له‌سه‌ر داوای حدکا بڕیاره کاتژمێر 22 تاکوو 22:03 خوله‌ک چرای ماڵه‌کانیان بکوژێنه‌وه، تاکوو به‌م جۆره یادوبیری قاسملوو به‌رز ڕاگرن‌و دژایه‌تی تیرۆر‌و ره‌شه کوژی بکه‌ن، له‌م باره به‌رێزتان چیتان هه‌یه بیفه‌رموون؟
و. به‌راستی زۆر خۆشحاڵم به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ده‌خوازم‌و ئاواتم وایه به بێ هیچ چه‌شنه توند‌و تیژ‌ی‌یه‌ک کۆتایی بێت. به‌راستی قاسملوو دژی توندوتیژی بوو، منیش هه‌ر وام. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه بۆ خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌ی کورد‌و هه‌موو گه‌ڵانی ئێران گرینگه‌و له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه.
پ.خه‌ڵکی کورد به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێزتان هاوسه‌ری دوکتۆر قاسملوو بوون، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد زۆر تێکۆشاون، بۆ وێنه له ده‌ستپێکی ئه‌م وتووێژه‌تان‌دا فه‌رمووتان بیره‌وه‌ری زۆرتان له‌گه‌ڵ "کورد‌ستان" هه‌یه، تکایه سه‌باره‌ت به‌م بیره‌وه‌ری‌یه‌و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی به دۆزی ڕه‌وای کوردتان کردووه بۆمان بدوێ.
و. من شانازی ده‌که‌م توانیوومه رێگایه‌کی دوور‌و درێژ له‌گه‌ڵ قاسملوو ببڕم‌و ئه‌گه‌ر توانیبێتم یارمه‌تی‌یه‌ک بکه‌م. که‌س ناتوانێ حاشا له‌وه بکات قازی رێگای دیاری کردووه، قاسملووش سه‌لماندوویه‌تی حیزب شایانی به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاته. قاسملوو به هێنانه گۆڕی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه، به پێداگری له‌سه‌ر مافی به‌رانبه‌ر بۆ ژن‌و پیاو، سه‌ره‌رای ئه‌و شه‌ره‌ی که به‌سه‌ر حیزبیان‌دا سه‌پاند هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی دیکه‌شی زۆر وشیار کرده‌وه. بیره‌وه‌ری من له‌گه‌ڵ "کورد‌ستان" ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1954ی زایینی، ئه‌و کات ئێمه له تاران به نهێنی ده‌ژیاین. ده‌م دیت قاسملوو زۆر خه‌ریکی نووسینه‌و دوایه نووسینه‌کان ده‌بات بۆ چاپ، ئه‌و کات کاری چاپ‌و بڵاوو کردنه‌وه زۆر ئاسته‌م بوو، ئیدی منیش ده‌ستم کرد به هاوکاری‌و زۆرتر کاری فه‌نی‌و ته‌دارووکاتیم له ئه‌ستۆ بوو، پاشان کاری بڵاوو کردنه‌وه‌ش وێرای هاورێکانی قاسملوو له ئه‌ستۆی من بوو. قاسملوو ئه‌و کات حه‌وڵێکی زۆری ده‌دا "کورد‌ستان" دوو مانگ جاڕێک بڵاوو بکرێته‌وه، ئێستا زۆر خوشحالم ده‌بینم ئاوا پێشکه‌وتووه. هیوای پێشکه‌وتنی زۆرتری بۆ ده‌خوازم. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که له پراگ هه‌ر درێژ‌ه‌مان به چاپ‌و بڵاوو کردنه‌وه‌ی ده‌دا تاکوو هاتینه پاریس.
پ.راستی چ په‌یامێکتان بۆ ئه‌ندامانی حدکا‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان هه‌یه؟
و. من هه‌میشه ئه‌وینێکی تایبه‌تیم بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه. پێسمه‌رگه که‌سێکه ده‌زانێ چی ده‌کات‌و بۆ بۆته پێشمه‌رگه. سڵاو‌و رێزم بۆ بنه‌ماڵه حیزبی‌یه‌کان هه‌یه‌و رێز بۆ شه‌هیدان‌و بنه‌ماڵه‌کانیان داده‌نێم‌و ده‌زانم که هه‌میشه له ناخی خۆیان‌دا ئازارێکی به‌ژانیان هه‌ڵگرتووه. هیوای ئاسووده‌یی‌و سه‌ربه‌رزیان بۆ ده‌خوازم‌و داوام ئه‌وه‌یه له خه‌بات کردن به‌رده‌وام بن.
تێبینی:
ئه‌م وتووێژه یه‌که‌م جار له ژوماره 465ی "کورد‌ستان" ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.

Saturday, July 21, 2007
یادی قوربانیانی چه‌کی شیمیایی ئاوایی زه‌رده، به‌رزو به‌رێز بێت.
ئاوایی زه‌رده، له باکووری شاری سه‌رپێلی زه‌هاو، له ناوچه‌ی کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه. ده‌ستپێکی به‌رزایه‌کانی چیای سه‌رکه‌ش‌و به ئاسمان داچووی داڵاهۆ، که ناوچه‌یه‌کی سه‌رسه‌وزو دڵڕفێنه، گوندی زه‌رده‌ی له باوشێ سروشتی سێحراوی خۆی‌دا جێکردۆته‌وه.
خه‌ڵکی گوندی زه‌رده، وه‌کوو زۆربه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که، زۆرتر له کشت‌وکاڵی به پیت‌و به‌ره‌که‌تی خۆماڵی، وه‌رزێری، ئاژه‌ڵداری، به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م خه‌ڵکه ماندوویی نه‌ناسه به هێزی بازوو، به تێکۆشان‌و زه‌حمه‌تی به‌رده‌وام نان‌ونه‌وای خۆیان وه‌چه‌نگ ده‌خه‌ن‌و سه‌ربه‌رزانه ژیان‌و رۆژگار تێپه‌ر ده‌که‌ن.
له‌م گونده‌دا باغه‌کانی میوه وه‌کوو، هه‌نجیر، قۆخ، هه‌نار، قه‌یسی، سێو‌و، گوێز، ره‌زه‌کانی ترێ، به‌رچاوو ده‌که‌ون. ئه‌م به‌رهه‌مانه حاسڵی ره‌نج‌وئاره‌قه‌ی هه‌وڵدانی خه‌ڵکی گوندی زه‌رده‌ن. له راستی‌دا ئه‌م سروشته ڕه‌نگینه، ئاکامی تێکۆشانی هه‌ژارانی ناوچه‌که‌یه، له هه‌مان حاڵ‌دا حه‌زوخولیای قوڵی ئه‌وان، به ژیان‌وگوزه‌رانی ئینسانی‌و هێمنایه‌تی نیشان ده‌دات.
گۆڕی پیرۆزی "داود که‌وسوار، بابا یادگار، شا ئیبراهیم"، چه‌ند که‌سایه‌تی‌و پێشه‌وای دیکه‌ی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق یان، یارسان، له بان‌زه‌رده هه‌ڵکه‌وتوون.
ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرینگه که ده‌وروو ڕۆڵی ناوچه‌که به‌ره‌و ژوور هه‌ڵکشێت، له ئاکام‌دا مه‌کۆی خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی ئه‌م رێبازه ئایینی‌یه بێ، به چه‌شنێک ساڵانه به‌هه‌زاران که‌س له ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره جۆراوجۆره‌کانه‌وه ڕووی تێده‌که‌ن‌و ڕازونیازی ئایینی خۆیان دێنه گوڕێ‌و کوڵی دڵیان داده‌مرکێنن.
له لایه‌کی دیکه‌وه دارستان، لێڕه‌واره چڕه‌کان، تاڤگه پڕ هاژه‌کان، دیمه‌ن‌و سروشتی دڵرفێن، ئه‌م ناوچه‌یان کردۆته تابلۆیه‌کی ڕه‌نگین‌و هۆکاری هاتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی بێگانه‌و خۆیین بۆ دۆڵی بابا یادگارو بان‌زه‌رده.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یانه وای کردووه ئاوایی زه‌رده به به‌رده‌وامی باوشی بۆ ئاپۆڕای گه‌شتیاران‌و سه‌یاحه‌تکاران بکاته‌وه. به چه‌شنێک ساڵانه به ده‌یا‌ن‌و بگره سه‌دان گه‌شتیاری خۆیی‌و بێگانه بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشوودان، به‌سه‌ر بردنی ساتوکاتێکی خۆش ڕووی تێده‌که‌ن‌و تێیدا ده‌گیرسێنه‌وه‌و خه‌می دڵ به‌با ده‌ده‌ن.
شیاوی باسه سه‌رچاوه‌ی ئاوی قه‌سڵان که بۆ په‌یره‌وانی ئایینی یارسان پیرۆز‌و موقه‌ده‌سه، له بابه یادگاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به دۆڵ‌وده‌وه‌نه چڕه‌کان‌دا گوزه‌ر ده‌کات‌و له دڵی زه‌رده‌دا ده‌گیرسێته‌وه. ئاوێک که ئاره‌قه‌ی سه‌رته‌وێڵی رێبوارانی ماندوو لاده‌دات، دڵی ئه‌وینداران‌و ئۆگرانی ژیان‌و جوانی فێنک ده‌کاته‌وه.
گوندی زه‌رده، له رێکه‌وتی 31ی پووشپه‌ری ساڵی 1367ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی ژوئییه‌ی 1988ی زایینی ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی چه‌کی شیمیایی، له ئاکام‌دا 275 که‌س گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن‌و 1146 که‌سی دیکه‌ش بریندار ده‌بن.
تاکوو ئێستاش، که ساڵانێک به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دژی ئینسانی‌یه‌دا تێپه‌ر ده‌بێت، زۆربه‌ی برینداره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته به هۆی نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست‌و گوێ نه‌دانی کاربه‌ده‌ستان، به ده‌ست ئازار‌و نه‌خۆشی جۆراوجۆر، که ئاکامی به‌کار هاتنی چه‌کی شیمیای‌یه، ده‌ناڵێنن.
ئاکامی ئه‌و لێکۆلینه‌وانه‌ی پاش هاتنه ئارای کاره‌ساته‌که، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا کراوان، ئه‌و ڕاستی‌یه ده‌سه‌لمێنن که نزیک به 40% رێژه‌ی، له‌بارچوون، نه‌شوونما نه‌کردنی پێویستی گژوگیا‌و به‌روبوومی کشت‌وکاڵ، هاوکات چوونه سه‌ری ئاستی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی، مێشک، سه‌ره‌تان...هتد، ئاکامی به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی‌و بی موبالاتی کاربه‌ده‌ستان‌و ده‌روه‌ست نه‌بوونی ئه‌وان، له ئاست ژیان‌و چاره‌نووسی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان‌و هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به باشی ده‌سه‌لمێنن.
هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌رۆی حکومه‌تی عێراق، له کردارێکی نائینسانی‌دا که دژ به هه‌موو پێوانه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤه، ئه‌م تاوانه‌یان خولقاندو خاڵیکی نامرۆڤانه‌ی دیکه‌یان له کارنامه‌ی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی خۆیان‌دا تۆمار کرد، خۆ به‌رپرسان‌و به‌رێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران به گوێ نه‌دان به پێداویستی ئه‌م خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته، بوونه‌ته برا به‌شی خولقێنه‌رانی ئه‌م جنایه‌ته سامناکه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره ساڵی پار نووسراوه، به هێندێک ده‌ستکاری که‌مه‌وه دیسان بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.

Friday, July 20, 2007
به‌یاننامه!
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌کان!
پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ!
مرۆڤه دێموکرات‌و ئازادی خوازه‌کان!
هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن رێكه‌وتی 17 07 2007ی زایینی، به‌ناو دادگای كۆماری ئیسلامی ئێران له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی‌و دژ به هه‌موو پێوانه په‌سه‌ند کراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌کان، پاش چه‌ند مانگ له رفاندن‌و بێ سه‌رو شوێن کردن، له ئاکام‌دا له ژوره داخراوه‌کان‌داو به بێ بوونی پارێزه‌ر حوکمی له داردانی به‌سه‌ر" عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆو، "هیوا بوتیمار" چالاکی مه‌ده‌نی، سه‌پاندووه‌و ده‌ورێکی نوێی له سه‌رکوت‌و ئێعدام‌و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له کورد‌ستان به ئاشکرا وه‌رێخستووه.
به‌رێزان!
ئه‌م حوکمه ناڕه‌واو زاڵمانه‌یه که بڕیاره به‌رێوه بچێت، له کاتێک دایه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران به هۆی سه‌ره‌ڕۆیی‌و گوێ نه‌دان به یاسا‌و پێوانه په‌سه‌ند کراوه جیهانی‌یه‌کان، هاوکات به هۆی پێشل کردنی هه‌مه لایه‌نه‌ی ماف‌و ئازادی‌یه‌کانی گه‌لانی ئێران، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا که‌وتۆته ژێر گوشار‌و ته‌ریک که‌وتنه‌وه.
ئاشکایه رێژیم به به‌رێوه بردنی ئه‌م جۆر کارانه، وه‌کوو هه‌میشه وێرای ئه‌وه‌ی له ئاست کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا لاساری ده‌کات، تێده‌کۆشی به‌م کرداره بێ به‌رهه‌مانه ده‌نگی خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لانی ئێران بۆ ئاشتی، ئازادی‌و دێموکراسی کپ‌و بێ ده‌نگ بکات.
جێگای خۆیه‌تی سه‌رجه‌م که‌سایه‌تی‌و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ، له ئاست ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره نایاسایی‌و سه‌ره‌رۆیانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاران‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن‌و به ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر ئه‌م حوکمه ناڕه‌وایه، هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بده‌ن‌و زه‌خت‌و گوشار بخه‌نه سه‌ر حاکمانی تاران، تاکوو واز له‌م کرداره ناڕه‌وایانه بێنن.
به هیوای هه‌نگاوی به کرده‌وه
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
18 07 2007

Sunday, July 15, 2007
یادی نووسه‌ری په‌رتووکی "سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه" به‌خێر بێت.
له ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌دا که بۆ به ده‌ست هێنانی ماف‌و ئازادی‌یه ڕه‌واکانی خۆی، پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک که له‌وێ‌دا بایه‌خ بۆ مرۆڤ‌و مافه‌کانی دابنرێت، ساڵانێکی زۆره به شێوه‌یه‌کی به‌رین له ئارادایه.
ئاشکرایه ئه‌م تێکۆشانه به‌ر له هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک، به پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد‌ستان به‌ڕیوه ده‌چێت که له‌و ڕه‌و‌ته‌دا کۆمه‌ڵێک له باشترین‌و فیداکارترین ڕۆڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌کان، له پێناوی وه‌دی هێنانی ئه‌م داخوازی‌یه ڕه‌واو به‌رحه‌قانه‌دا لێبڕاوانه تێده‌کۆشن‌و خۆنه‌ویستانه باری قورسی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه که ته‌نیا به هۆی هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست ماف‌و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد دایه ده‌خه‌نه سه‌ر شانیان‌و خه‌باته‌که بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن.
ئه‌م هه‌ست کردن به به‌رپرسیاری‌یه شۆڕشگێرانی کورد لای نه‌ته‌وه‌که‌یان خۆشه‌ویست ده‌کات‌و نیشتمان په‌روه‌رانی کورد‌ستان به رێزه‌وه ئاوڕ له ڕۆڵی خه‌باتگێڕانه‌ی ئه‌م ئینسانه تێکۆشه‌رو فیداکارانه ده‌ده‌نه‌وه‌و بایه‌خ بۆ زه‌حمه‌ت‌و ماندوو بوونیان داده‌نێن.
یه‌کێک له‌و رێبه‌ره فیداکارانه‌ی ئه‌مڕۆ 24ی پووشپه‌ر یادی ده‌که‌نیه‌وه رێبه‌ری شه‌هید، قوتابی وه‌فاداری رێبازی دوکتۆر قاسملوو‌ی سه‌رداره که له ڕیکه‌وتی 24ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1378ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 15ی ژوئیه‌ی 1999ی زایینی، به هۆی نه‌خۆشیه‌کی له چار نه‌هاتوو کۆڕی هاوسه‌نگه‌رانی به جێهێشت‌و ئه‌رکی درێژه‌دانی خه‌باتی به هاوسه‌نگه‌رانی سپارد. هه‌ر وه‌کوو چۆن پاش شه‌هید بوونی رێبه‌رانی دیکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی خۆڕاگرانه‌و به ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه رێبازی ئه‌و سه‌رداره شه‌هیدانه‌ی گه‌رته‌به‌روو له پێناوی وه‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دا تێکۆشا که ئه‌و رێبه‌رانه دیاریان کردبوو.
شه‌هید سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی کاتێک پێی نایه مه‌یدانی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد‌ستان که وڵاته‌که‌مان له بارودۆخێکی تایبه‌تی‌دا به‌سه‌ری ده‌برد. قۆناخێک که دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕو کوشتار کوردستانی دابووه به‌ر په‌لامارێکی کوێرکوێرانه، حاکمانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی "شه‌لم کوێرم نابوێرم" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوازیاربوون ڕوانگه‌ی زێده خوازانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر کورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا زاڵ بکه‌ن‌و هه‌ر له دڕیژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا بوو که به ناڕه‌وا شه‌رێکی ماڵ سووتێنه‌ریان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌دا سه‌پاند که ئه‌م شه‌ڕه زیان‌و زه‌ره‌رێکی زۆری به نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و باقی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران گه‌یاندووه.
له‌وهه‌ها باروودۆخێک‌دا کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی له حالێک‌دا خاوه‌نی ژیان‌و گوزه‌رانێکی خۆش‌و پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بوو، له زه‌مه‌نێک‌دا که سه‌رۆکایه‌تی دادگای شاری بۆکانی له ئه‌ستۆ بوو، چاوپۆشی له هه‌موو موڵک‌و ماڵی دونیا کرد‌و ژیانی پێشمه‌رگانه‌ی هه‌ڵبژارد‌وو به‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌نگاوێکی کاریگه‌رو سه‌ربه‌رزانه‌ی له ژیانی خۆی‌دا هه‌ڵگرت که بۆ هه‌میشه لای ڕۆڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی کورد به رێزه‌وه ئاوڕی لێده‌درێته‌وه.
شه‌هید سه‌لام عه‌زیزی له ژیانی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی‌دا جیا له‌وه‌ی زوو پله جۆراوجۆره‌کانی ته‌شکیلاتی بڕیووه‌و دواین جار که ماڵئاوایی یه‌کجاری کرد له پۆستی ئه‌ندامه‌تی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بوو.
شه‌هید سه‌لام عه‌زیزی جیا له‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌یان وتار‌و نووسینی جۆراووجۆره کتێبێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی له باره‌ی ڕووداوی تیرۆریستی میکۆنووسه‌وه به ناوی "سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه" نوویسووه، ڕوونه ئه‌م هه‌و‌ڵه‌ی بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی رێبه‌ری شه‌هید دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی‌و هاورێکانی داووه‌و له‌پاڵ ئه‌مه‌ش‌دا حه‌ولی داوه که روخساری تیرۆریسان به باشی نیشانی بیروڕای گشتیی بدات. به‌لام به داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای به کاک سه‌لام نه‌دا که چاپ‌و بلاوو بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه بایه‌خداره‌که‌ی ببینێت.
رۆحی سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی شاد بێ.

Saturday, July 14, 2007
دوکتۆر قاسملوو گه‌وره رێبه‌ری قۆناغه ئاسته‌مه‌کان!
له ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1368ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 13ی ژوئیه‌ی 1989ی زایینی رۆژی شه‌هید بوونی دوکتۆر قاسملوو به‌ملاوه؛ کۆمه‌ڵانی تێکۆشه‌ری خه‌ڵكی ماف خوازی کورد‌ستان، وێرای به‌شێکی زۆر له ئازادی خوازانی ناوچه‌که‌و دۆستان‌و پشتیوانانی وه‌دی هاتنی مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی ئازارچێشتووی کورد له چوار قوژبنی گۆی زه‌وی، هه‌ر یه‌ک له جێگاوو شوێنێک، هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک به شێوازی گونجاوی بارودۆخی زاڵ، یادی دوکتۆر عه‌بدولڕحمان قاسملوو‌و رێبه‌ری لێهاتوو زانای بزوتنه‌وه‌ی کورد بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و دێموکراسی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌و نوێنه‌ری ئه‌و کاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ڕێزه‌وه ده‌که‌نه‌وه‌و به بایه‌خه‌وه ئاوڕ له ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌و ڕچه‌شکێنانه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
له ڕاستی‌دا هه‌موو ئه‌م یادانه ئه‌گه‌ر به مه‌ودا دوور له یه‌ک به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌وا به دڵ هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌ک‌و به‌کۆ بۆ یه‌ک ئامانج‌و به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی یاد‌و بیری دوکتۆر قاسملوو، که بیری نه‌ته‌وه خوازی، دێموکراسی سه‌روه‌ری، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری، داکۆکی کردن له ئازادی‌یه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاکه که‌سی‌یه‌کان‌و دابین بوونی مافه‌کانی مرۆڤه، به شانازی‌یه‌وه به‌ڕیوه ده‌به‌ن‌و له شه‌پۆله به ته‌کانه‌کانی هزمه‌ندی‌و مرۆڤ ته‌وه‌ری باوه‌ڕو ڕوانگه‌کانی دوکتۆر قاسملوو به مه‌به‌ستی شکۆدار کردنی هه‌رچی پتری خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌دوور له ژێر ده‌ستی‌و چه‌وسانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجن‌و فێر ده‌بن تاکوو له رێگای پڕ هه‌وراز و نشێوی شۆڕشگێڕی‌و ڕابوون‌دا بیکه‌نه توێشووی خه‌باتی به‌کرده‌وه‌و وره به‌رزانه ئاسته‌نگ‌و که‌ندو کۆسپه‌کان بنێنه لاوه، له ئاکام‌دا به پشتیوانی سه‌رجه‌م چین‌و‌توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان کۆڵنه‌ده‌رانه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو بنێن.
ئه‌گه‌ر دوکتور قاسملوو وه‌کوو شۆڕشگێرێکی وه‌ره به‌رزی خۆنه‌ویستی خه‌ڵک ویست، له زانستگا به‌ناوبانگه‌کانی رۆژئاواوه ژیانی زانستی‌و ئاسووده‌و بێسه‌ر ئێشه‌ی، له‌گه‌ڵ گوزه‌رانێکی دژوار، پڕمه‌ترسی‌و ئاسته‌م گۆڕیه‌وه، له خۆڕاو بێ بیر کردنه‌وه وه‌ها هه‌نگاوێکی نه‌نا. ئه‌م کرده‌وه ئاکامی تێگه‌یشتنی زانستی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوکتۆر قاسملوو له بارودۆخی خراپی خه‌ڵکی کورد‌و فام کردنی ئه‌و فه‌زا سه‌خت‌و تاقه‌ت پڕوکێنه بوو که پێش تێکۆشانی دوکتۆر‌و به داخه‌وه پاش تێکۆشانی فره بواری ئه‌م جوامێره هه‌روا به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کورد‌دا سه‌پاوه‌و درێژه‌ی هه‌یه.
قاسملوو‌ی بلیمه‌ت‌و گه‌وره رێبه‌ر بۆ کورد‌و به‌خته‌وه‌ری‌و سه‌روه‌ری خه‌ڵکی کورد به شانازی‌یه‌وه مه‌یدانی خه‌باتی وه‌دی هاتنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵبژارد‌و له پێناوی دابین بوونی به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسووده‌یی، ژیانێکی شیاوی مرۆڤی ئه‌مڕۆ بۆ کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کورد‌ستان، به دڵه‌وه تێکۆشاو زانایانه‌و به‌رپرسانه هه‌موو زانست‌و ئه‌زموونی چڕوپڕی خۆی بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان کرد‌و له‌و باره‌وه زۆر چه‌مکی مودێرن‌و پێشکه‌وتوانه‌ی خزانده نێو‌و پانتایی بزوتنه‌وه‌ی میللی_دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان‌و شێلگیرانه حه‌ولی‌دا تاکوو به‌شێکی به‌رچاوی له‌م ڕوانگانه‌ی کرده پرنسیپی نه‌گۆڕ، به چه‌شنێک ئه‌مرۆ به میلیۆنان مرۆڤ تێگه‌یشتوویانه وه‌کوو دیارده‌ی بایه‌خدار‌و چاره‌نووس‌ساز له مه‌یدانی حه‌وڵ‌و خه‌باتی خۆیان‌دا ڕچاوی ده‌که‌ن‌و بۆ پاراستنی سیما‌و ناوه‌رۆکی پێشکه‌وتوانه‌و جهیان په‌سه‌ندی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد له پێناوی وه‌دی هاتنی ویسته ڕه‌واکانی‌دا وردینانه‌و به‌رچاو ڕوونانه به بێ لادان له‌م کولتووره جێگرتووه ئینسانی‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرن‌و خه‌باتی خۆیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن.
دوکتۆر قاسملوو له زه‌مه‌نێک‌دا که کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان له باری ئابوری‌یه‌وه سێبه‌ری سیسته‌مێکی کشت‌و کاڵی، وه‌رزێری‌و ئاژه‌ڵداری، تان‌وپۆیه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌و خێڵه‌کی نه‌ریتخوازانه به‌سه‌ری‌دا زاڵ بوو، به ڕاده‌یه‌ک که به‌شێکی به‌رچاو له بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر خوێن به‌ها، تۆڵه لێئه‌ستاندنه‌وه‌و زۆر دیارده‌ی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه پێکهاته‌ی کۆمه‌لگای کوردستانیان پێک دێنا‌و دیارده‌یه‌کی ئه‌وتۆ له مۆدێرنازیسیۆن له ئارادا نه‌بوو، ئازایانه‌و ژێر بیرانه به لێکدانه‌وه‌ی قوڵ‌و خوێنده‌وه‌ی هه‌ره وردی پێوه‌ندی‌یه‌کان‌و چۆنیه‌تی داڕشت‌و گرێچنی کۆمه‌ڵگا به بێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆکاری دوژمن کار‌ی‌و خوێن ڕشتن‌و پساندنی هاوپێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵک، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست‌و باوه‌ڕی خه‌ڵک به ناوی ڕادیکاڵیزم‌و شتی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته بریندار بکرێ، وشیارانه زۆر ڕوانگه‌ی پێشکه‌وتوانه‌ی کرده کولتووری زاڵی بزوتنه‌وه‌ی به‌رحه‌قی خه‌ڵکی کوردستان‌و ئه‌مڕۆ ئیدی ئه‌وانه‌ی رۆژگارێک دژی ئه‌م جۆره ڕوانیین‌و بیرکردنه‌وانه بوون، ئه‌م شێوازانه‌یان به دیارده‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و بورژوازیانه ده‌زانی، ئێستا ئیدی حه‌قانیه‌تی ڕوانگه‌کانی دوکتۆر قاسملوویان به ته‌واوی بۆ ئاشکرا بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێکی به‌رچاو له بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا رێزی لێده‌گیرێ‌و سه‌ره‌ڕای له‌بار نه‌بوونی دۆخێک که به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی زۆرینه‌ی کورد‌و ناوهندو وڵاتانی زلهێز لێکگرێ بدرێ، به‌ڵام خاوه‌نی قورسایی‌و پرستیژی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، به‌شی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م ڕووانیین‌و حورمه‌ت لێنانه بۆ وشیاری‌و خه‌باتی دیپلۆماسی دوکتۆر قاسملوو‌ی سه‌ردارو ناودار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بایه‌خی ئه‌م کاره کاتێک به باشی خۆی ده‌رده‌خات که هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان بۆ خه‌وشدار کردنی جوڵانه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی خۆمان ببیین که به‌و هه‌موو توانا ئابوری‌و ده‌ست ڕۆیشتوویه‌وه لانی که‌م نه‌یانتوانی‌وه له‌م باره‌وه سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن‌و ڕوخساری خاوێنی بزوتنه‌وه‌که خه‌وشدار بکه‌ن. تێکۆشه‌رو خه‌باتگێڕی کورد وه‌ک سیمبولی ئازایه‌تی‌و ئازادی خوازی له دونیادا ناسراووه‌و رێزی بۆ داده‌نرێت.
ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و حه‌ولانه‌یه که به‌ر له هه‌ر که‌س دوکتۆر قاسملوو داهێنه‌رو ڕچه‌شکێنی بووه، دژبه‌ری له‌گه‌ڵ کردوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌و خۆکوژی، دیل کوشتن، بارمته گرتن‌و فڕۆکه رفاندن‌و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی له‌م جۆره له لایه‌ن دوکتۆر قاسملووه‌وه به خه‌ستی دژایه‌تی ده‌کراوو ئه‌مرۆش رێبوارانی رێگای قاسملوو له هه‌موو بارودۆخێک‌دا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه سوور‌و پێداگرن.
لایه‌نێکی دیکه‌ی خه‌باتی دوکتۆر قاسملوو ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماتیکانه بووه که له هه‌لومه‌رج زاڵی دونیای دوو جه‌مسه‌ردا که پێوه‌ندی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری‌یه‌کانی وڵاتان به ته‌واوه‌تی سێبه‌ری خستبووه سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌وڵه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر‌و له پاڵ ئه‌مه‌ش‌دا له ئارادا بوونی شه‌رێکی گه‌وره‌و ماڵ خاپوورکه‌ری دوو حکومه‌تی به‌عسی ئێراق‌و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ یه‌کتر که مژ‌و تارمایی ته‌واوی خستبووه سه‌ر شه‌ڕی داسه‌پاو به‌سه‌ر کورد‌و کوردستان‌دا، لێبڕاوانه کێشه‌ی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستانی له قه‌تیس مانه‌وه‌ی ناوچه‌ی رزگار کرد‌و لێبڕاوانه له‌و مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی له‌قاودانی تاو دا‌و سه‌رنجی زۆر کۆرو کۆمه‌ڵی گرینگی جیهانی‌و ناوچه‌ی بۆ لای خه‌باتی خه‌ڵکی کورد‌ستان ڕاکێشا که ئه‌مڕۆ به ئاشکارا به‌رهه‌م‌و بایه‌خه‌کانی ئه‌م هه‌وڵانه باشتر‌و ئاشکراتر خۆ ده‌نوێنن.
به‌حه‌ق ئه‌مڕۆش ڕۆڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی کورد‌و کورد‌ستان له‌سه‌راسه‌ری دونیا به گشتیی، له کورد‌ستان مه‌ته‌ر‌ێزی ماف خوازی‌و کۆلنه‌دان به تایبه‌تی به باشی وانه‌و وته‌کانی قاسملوویان کردۆته چرای رێگای تێکۆشان‌و له شه‌وزه‌نگی ئه‌نگوسته چاودا به بێ ئه‌وه‌ی رێگا هه‌تڵه که‌ن هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژه‌ن‌و به ئیمان به ده‌سته‌به‌ر کردنی ماف‌و ئازادی‌یه ڕه‌واکانیان له خه‌بات به‌رده‌وامن.
چ شانازی‌یه‌ک له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌مڕۆ ڕووناکبیرتریین‌و زانستی‌و ئاکادمیکترین توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتیی‌و کورد‌ستان به تایبه‌تی دوروشم‌و وانه‌کانی قاسملوو دووپات ده‌که‌نه‌وه‌و له ساڵرۆژی شه‌هید بوونی‌دا وێرای به‌رز ڕاگرتنی یاد‌و بیری دوکتۆر قاسملوو په‌یمانی وه‌فاداری له‌گه‌ڵ ڕیبازه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموکراسی خوازانه‌که‌ی نوێ ده‌که‌نه‌وه‌و وێرای پێداگری له سه‌ر دڕێژه‌دان به خه‌بات، "نا" به‌وانه ده‌ڵێنه‌وه که له‌م رێره‌وه‌دا مل بۆ ئاکامه‌کانی دێموکراسی مافی ئینسانه‌کان ناده‌ن‌و به قه‌ولی خۆیان فه‌رچه‌کیان به دێموکراسی نه‌گرتووه.
سڵاو له یادوبیری دوکتۆر قاسملوو که چرای رێگای تێکۆشانمانه.

Subscribe to:
Posts (Atom)