یه‌که‌م یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مای هه‌موو ساڵێک، رۆژی جیهانی پێکه‌نینه.
پێکه‌نین ئه‌و زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌گه‌ر به شێوازێکی دوروست‌و له جێگای خۆی‌دا که‌ڵکی لێوه‌رگرێت، وێرای خولقاندنی شادی، بۆ ته‌ندورتستی‌و له‌ش ساقی مرۆڤه‌کانیش به‌كه‌ڵکه.
له راستی‌دا ئه‌مڕۆ زۆریه‌ک له پزیشکانی وڵاتانی پێسکه‌وتوو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌ییه ده‌روونیه‌کان له پێکه‌نین که‌ڵک وه‌رده‌گرن، له کۆمه‌ڵگای خودا پێداودا، ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌توانن به هه‌ڵسووکه‌وت، کردار‌و قسه‌ی خۆش خه‌ڵک بخه‌نه پێکه‌نین، رێز‌و حورمه‌تیان پارێزراوه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵک وه‌کوو ئه‌کته‌رو هونه‌رمه‌ندی مه‌زن حیسابیان بۆ ده‌که‌ن‌و هونه‌ری بزه خولقێنی ئه‌و جۆره که‌سانه؛ ده‌ره‌تانی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆشیان بۆ پێکدێنێ‌و ئه‌وان له به‌روبوومی هونه‌ره‌که‌یان ده‌حه‌سێنه‌وه.
له کۆمه‌ڵگا پاشکه‌وتوو نابه‌رانبه‌ره‌کاندا، ئه‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانه ده‌که‌ونه به‌ر لۆمه‌و قسه‌ی سووک‌و که‌سایه‌تیان ده‌شکێندرێ. هه‌ر بۆیه لای مه که‌متر خه‌ڵک بیر له‌و جۆره هونه‌رانه ده‌کاته که پێکه‌نین خولقێنه. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی خراپ‌و جێگای داخه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت‌و سه‌رپێیی له به‌شێک له په‌ندو قسه نه‌ستقه‌کان، به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین، شادی ته‌نیا بۆ توێژێک که‌ڵکی هه‌یه‌و باشه، بۆ توێژه‌که‌ی دیکه خراپ‌و زیانهێنه‌ره. له‌م باره‌وه ئاماژه به په‌ندێکی پێشینیان ده‌توانێ زۆرتر ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت.
"ژنی شه‌رمن شارێک دێنێ، پیاوی شه‌رمن بزنێک دێنێ".ئه‌م په‌نده له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا، له ڕوانگه‌یه‌کی پیاوسالارانه‌وه بۆ پرسی شادی نێوان ژن‌و پیاو ده‌ڕوانێ‌و ئه‌یهه‌وێت به ده‌م کووت کر‌دنی ژنان شارێکی خه‌یاڵیان پێببه‌خشێ. به گوێره‌ی ئه‌م په‌نده، ژنان ئه‌بێ شه‌رمێوون بن‌و که‌س نابێ گوێی له پێکه‌نین‌و قاقای ئه‌وان بێ، نه‌کوو پێیان بوترێ، ڕووهه‌ڵماڵدراوو بێ حه‌یاو نانه‌جیب. به گوێره‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌نده، ئه‌گه‌ر ژنان له حاند هه‌موو ناخۆشی‌و نابه‌رابه‌ریه‌کدا بێده‌نگ بوون‌و سه‌ریان داخست، ئیدی قورس‌و سه‌نگینن، ڕه‌گه به‌م جۆره باشتر لای پیاوان په‌سه‌ند بکرێن.
ژنان له‌م جۆره کۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵانه‌دا، له کاتی شادی‌و خۆشی‌و بیستنی قسه‌ی پێکه‌نین خولقێن، ده‌بێ سووچی له‌چکه‌کانیان له زار بنێن، نه‌وه‌کوو ده‌نگیان هه‌ست‌و هه‌وه‌سی پیاوان بجوڵینێ‌و کۆمه‌ڵگا به‌م شێوه‌یه تووشی گوناح‌و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی کۆمه‌لایه‌تی‌و فه‌ساد بێت...
ئه‌مڕۆ جیا له‌م جۆره ڕوانگانه، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی سیستمی کۆنه‌په‌ره‌ستانه به‌سه‌ریدا زاڵه، هه‌موو پێوندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ڕوانگه‌یه‌کی داخرراوو ته‌سک بونیادنه‌راوه، ئیدی پرسی شادی‌و پێکه‌نین پرسێکی قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ڵاواردن له پێناوی پاداشه دوره ده‌سته‌کاندا، له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا بۆته دیارده‌یه‌کی باو‌و له پانتایی کۆمه‌ڵگادا ڕچاو ده‌کرێ. له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌سلاتداران به که‌یفی خۆیان کولتووری شادی‌و بزه قه‌ده‌غه ده‌که‌ن‌و وه‌کوو دیارده‌یه‌کی ناحه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یقبڵێنن. له حالێک‌دا ئه‌و کۆمه‌ڵگای پیکه‌نینی که‌متره، به‌خته‌وه‌ریشی که‌متره.
لێره‌دایه، پێکه‌نین ده‌توانێ وه‌کوو پرسی شادی‌و خۆشی که مافی بێئه‌ملاوو لای مرۆڤه‌کانه، رێگایه‌ک بێت بۆ ماف ویستی‌و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌به‌رانبه‌ر دژبه‌رانی پێکه‌نین‌و شادی‌دا. ئه‌وانه‌ی ده‌یان هه‌وێت له جیهانی دیکه شادی، بزه‌و حۆریمان بۆ ده‌سبه‌ر بێت.
کورته‌یه‌ک له مێژووی رۆژی جیهانی پێکه‌نین:
ساڵی 1995 دوکتورێکی هێندی به ناوی "مادان کاتاریا"، پێوه‌ندی نێوان پێکه‌نین‌و له‌ش ساقی مرۆڤی به‌بیردا هاتووه، دوای لێکۆڵینه‌وه به‌و ئاکامه گه‌یشت، پێکه‌نین له‌سه‌ر له‌شساغی مرۆڤ به‌گشتیی، له بواری دروونناسیدا به تایبه‌تی، ده‌ورێکی کاریگه‌ر ده‌گێڕێ.
له هه‌مان کات‌دا، دوکتۆر مادان کاتاریا، سه‌ری له‌وه سووڕما بوو، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ی ناوبراو لێی ده‌ژی، بزه‌یان له‌سه‌ر لێوان نییه.
ئیدی، دوکتۆر مادان، کاتژمێر 4ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێزده‌ی مانگی مار‌سی 1995، بۆ یه‌که‌مین جار بیری له پیکهێنانی ریکخراویکی تایبه‌ت به پێکه‌نین کرده‌وه. سێ کاتژمێر دواتر له مه‌یدانی شاردا سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانی پێکه‌نین قسه‌ی بۆ خه‌ڵک کرد.
رۆژی یه‌که‌م، دوکتۆر مادان دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێکی زۆر قسه‌ی کرد، توانی ته‌نیا سه‌ره‌نجی چوار که‌س بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. ئه‌م چه‌ند که‌سه له شوێنێکی پارکی شار دانیشتن‌و به گێرانه‌وه‌ی قسه‌ی خۆش‌و نوکته، پێده‌که‌نین.
پاش ئه‌مه، ئه‌م گروپه هه‌موو رۆژێک 10 تا 15 خوله‌ک، له‌و پارکه‌دا کۆ ده‌بوونه‌وه‌و پێده‌که‌نیین، به‌م چه‌شنه راده‌ی خه‌ڵکه‌که رۆژبه‌رۆژ پتر ده‌بوو. به تێپه‌ڕ بوونی دوو حه‌وتوو، بۆیان ده‌رکه‌وت نوکته‌و قسه خۆشه‌کان به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چن، ئیدی وته‌گه‌لی ناحه‌ز، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه، نازیزستانه‌و شتی له‌و چه‌شنه، جێگای قسه خۆشه‌کانی ده‌گرته‌وه. ئه‌مه‌ش هۆکارێک بوو پێکهێنانی ئالۆزی‌و تووڕه بوونی به‌شێک له به‌شدانی ئه‌و کۆبوونه‌وانه.
هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به‌کاره‌که‌یان بده‌ن هاوڕاو هاوده‌نگ بوون، بۆیه ده‌با بیریان له رێگا چاره‌یه‌ک کردبایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یان درێژه بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناخۆشی بێته ئاراوه.
باشترین ڕێگا بۆ ده‌رچوون له‌و بارودۆخه ئه‌وه بوو له گرووپی گه‌وره‌تردا کۆ ببنه‌وه، ده‌یانزانی کاتێک خه‌ڵكه‌که زۆرتربێ، سه‌یری ناوچاوی یه‌کتری ده‌که‌ن، پێکه‌نین ده‌یانگرێ و به‌م شێوه‌یه هه‌موو ده‌که‌ونه پێکه‌نین.
ئه‌وجار خه‌ڵكه‌که کۆده‌بوونه‌وه، ده‌سته‌کانیان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه، نه‌فه‌سێکی قوڵیان هه‌ڵده‌کێشا، هه‌ناسه‌کانیان له سییه‌کانیاندا راده‌گرت، دوای تاوێک به له‌سه‌ره‌خۆیی هه‌ناسه‌کانیان ده‌دا ده‌ره‌وه. ئینجا هه‌موو پێکه‌وه ده‌ستیان ده‌کرد به: "هاهاها هی هی هی هووهوو"، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی پێبکه‌نن، به‌ره به‌ره درێژه‌یان به‌م شیوازه‌دا. دۆکتۆر مادان ئه‌م رێبازه‌ی، له یارییه‌کی "یۆگا"وه‌رگرتبوو.
دوکتۆر "مادان" له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س ده‌ستیان به پێکه‌نین کرد، ئێستا زیاتر له 80 هه‌زار که‌س هه‌موو به‌یانییه‌ک بۆ له‌ش ساغی خۆیان پێده‌که‌نن.
تاکوو ئێستا، ته‌نیا له وڵاتی هێند، زیاتر له 800 رێکخراوی پێکه‌نین پێک هاتووه.له ئامریکا پتر له 50 رێکخراوی هاوچه‌شن هه‌یه.
له وڵاتانی ئامریکا‌و بریتانیا، به‌ش‌و کلینیکی تایبه‌تی پێکه‌نین هه‌یه، به‌ڵام له‌و جۆره شوێنانه‌دا ته‌نیا به فیلمی کۆمێدی‌و جۆکی خۆش‌و کلاون (ده‌لوو) نه‌خۆشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
راستیتان ده‌وێ، زۆر باس له‌وه دکه‌ن، پێکه‌نین بۆ له‌ش ساغی‌و ته‌ندوروستی باشه‌و غه‌م ڕه‌وێنه. ته‌نانه‌ت ئه‌مه له باری زانستیه‌وه مسۆگه‌ر کراوه. به‌ڵام من بیر له‌م په‌نده کوردییه‌ش ده‌که‌مه‌وه: " ئه‌وه‌ی ده‌گری ده‌ردێکی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێده‌که‌نێ هه‌زار ده‌ردی هه‌یه".
ئه‌گه‌ر هه‌زار ده‌ردیشمان هه‌بێت، ساته‌کانی پێکه‌نین ئه‌ونده شیرین‌و شادی هێنه‌رن که سه‌رجه‌م ده‌رده‌کان له بیر ده‌به‌نه‌وه. که‌واته پێبکه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاوا گه‌نج‌و به‌که‌یف بیت.
هاورێ‌و هاوکارم حامید درودی، هانده‌ری نووسینی ئه‌م وتاره بوو، حامید، مرۆڤێک که زۆر کار ده‌کات‌و که‌م پێده‌که‌نێ، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ من زۆر مڕومۆچه، هیوا ده‌خوازم هه‌ر هیچ نه‌بێ له رۆژی جیهانی پێکه‌نین‌دا که‌مێک رووی له‌گه‌ڵمان خۆش بێ.... هاهاهاهاهاهاهاهاهاها، هااااااااااااااااااااااااااااااا هاهاهاهاها.
پێبکه‌نه پووڵ ناده‌یت.
Tuesday, May 6, 2008
Monday, May 5, 2008
نامه‌ی پێنجه‌م!
رێکه‌وتی سێ مای 2008، به‌رانبه‌ر به 14ی بانه‌مه‌ڕ، کاتژمێر 16:42، نامه‌که‌تم به ده‌ست گه‌یشت؛ پاش خوێندنه‌وه‌ی گه‌لێک شادمان بووم. هۆکاری سه‌ره‌کی شاد بوونم پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆی به زانیارییه‌کانی نێو نامه‌که‌وه نه‌بوو، ئاگادار بوون له سڵامه‌تیت، له هه‌موو زانیاری‌و هه‌والێک بۆ من شادی هێنه‌رتره.
له نامه‌که‌دا فه‌رمووتانه، جارێ کومپیوتێره‌که‌تان فۆنتی کوردی تێدا نیه، تاکوو بتوانی به کوردی بۆم بنووسی، به‌ڵام ئه‌مه‌ی نووسیوته، بۆ من تامی زمانی زگماکی ده‌دات، ئه‌و زمانه‌ی ئێمه پێیده‌نووسین‌و پێیده‌خوێنینه‌وه.نازانم ئه‌ته‌وێ دڵ خۆشیم بده‌یته‌وه، یان به‌راست نامه‌ت بۆ نووسیووم‌و وه‌کوو خۆت ده‌ڵێیت، هه‌ڵت گرتووه تاکوو له ده‌رفه‌تێکدا بۆم پۆست بکه‌یت. تۆ که قه‌ت وڵامی نامه‌کانم ناده‌یته‌وه.
ئازیزی مامه، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه، ئه‌توانی به کوردی بنووسی؛ فۆنتی کوردی بۆ نێو داتاکه‌ت دابه‌زێنێتhttp://www.kurditgroup.org/
خۆت باشتر ئه‌زانی، نامه نووسین له‌سه‌ر کاغز تاموچێژێکی دیکه‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی نووسینی نامه‌که‌ت به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌ڕوات، هه‌ست ده‌که‌یت ئه‌بێ شتێکی دیکه‌شی لێ زیاد بکه‌یت. بۆیه له سوچێکی نامه‌که به وردی شتێکی سه‌رنجڕاکێش ده‌نووسی.یان هێڵێک به‌سه‌ر دێرێکدا دێنێت‌و شتێکی دیکه ده‌نووسی.
له‌بیرته، ئه‌و کاته‌ی تازه ده‌ستت دابووه قه‌ڵه‌م، چیرۆکی"سه‌گی به‌ڕه‌ڵا"ی سادق هیدایه‌تت وه‌رگێرابوو، دوایه داوات لێکردم من پێیدا بچمه‌وه، له کۆتایی پێداچوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند دێرێکم نووسیبوو، به‌ڵام دوایه له‌به‌ر هێندێک شت، ڕه‌شم کرده‌وه. زۆر دره‌نگ له‌و دێڕانه‌ت ڕوانی، زۆر درنگتر بۆت بوونه هه‌وێنی پرسیار؟قه‌ت نه‌مویستووه باوه‌ڕ به خۆم بێنم، له‌و کاته، ماوه‌ی 10 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێ، من لێره‌و تۆ له‌وێ، پاش ئه‌م ماوه تۆم ته‌نیا دوو جار دیتبێت، ئه‌ویش له دوو وڵاتی جیاواز، به‌سه‌ر یه‌که‌وه که‌متر له دوو حه‌وتوو؟.تۆ ئاوا گه‌وره بوویت، ئه‌ونده ژن بوویت، منت سه‌رسام کرد، هێنده خۆشحال بووم هه‌ر مه‌پرسه.من بوومه مامت، دوایه بۆت گێڕامه‌وه "مام" بوون بۆ تۆ یانی چی...
هێندی جار له خۆم پرسیار ده‌که‌م، ئه‌م ماوه دوور له چاوه‌کانت چۆن ژیاوم؟ هه‌ستی دیتنه‌وه‌ت منی زیندوو ڕاگرتووه، که‌واته زیندووم!
باست له‌وه کردووه، وه‌کوو هه‌میشه به‌رنامه‌کانم ده‌بینی، پرسیوته چی ده‌که‌م، فێر بوونی زمانی فه‌رانسه‌و‌یم چۆن ئه‌ڕواته پێش، ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێت، خۆم هه‌ڵناکێشم، به‌خێرایی رۆیشتنی کیسه‌ڵ خه‌ریکه فێری فێربوونی زوانی فه‌رانسه‌یی ئه‌بم.به تایبه‌ت ئه‌م ماوه، مه‌نسوور لێره نییه، زۆربه‌ی کاره‌کان ئه‌بێ من به‌ڕێوه‌یان به‌رم.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بیانوویه‌کی باشه بۆ پاساوی ته‌بنه‌ڵی!
ڕاستی زۆر سوپاس بۆ ناردنی کتێوی فه‌رهه‌نگی فه‌رانسه‌وی_فارسی، له‌سه‌ر به‌رگه‌که‌ی نووسیوته: "هیوادارم خه‌ونه‌کانیشت به فه‌رانسه‌وی ببینیت". له نامه‌که‌شدا باست له‌وه کردووه، له‌گه‌ڵ خاڵوزاکه‌ت کڕیوته‌و ئه‌و زمانی فه‌راسه‌وی ئه‌زانێ. که‌مێکی لێ فێربه باشه؟!، به‌ڵکوو ڕێگات که‌وته پاریس، زووتر من ده‌بینیته‌وه.وه‌رده ورده خه‌ریکه فه‌رانسه‌وی فێر ئه‌وم، ناهێڵم دووا که‌وم، ته‌له‌فوون بۆ ماۆستاکه‌م مه‌که، زۆر به قسه‌وباسه، له پشت ته‌له‌فوون زۆرت ڕاده‌گرێ، خه‌رجت زۆر ئه‌بێ. ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێ خۆم بۆت باس ئه‌که‌م!
سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ره‌کم بۆ ئامریکا‌و کانادا، پرسیووته، ئه‌بێ چاوه‌رێ بکه‌م تاکوو ئه‌و هاورێیه‌م دێته‌وه، "تیشک" نابێ چۆڵ بێ. به‌ڵام، وڵامی "نا"م به‌و شوێنه داوه‌ته‌وه، وا قه‌رار بوو بۆ کار کردن بچم بۆ واشنگتۆن.ئه‌مه‌وێت لێره بمێنمه‌وه، ڕه‌نگه خه‌ونه‌کانم به فه‌ڕانسه‌وی ببینم...
ئه‌وه‌ی راستی بێ، ئه‌م ماوه هیچی تازه‌م نه‌کرێوه، خوێندنه‌وه‌ش وه‌کوو هه‌میشه، به‌رده‌وامم‌و بۆی نه‌وسنم، شه‌قامه‌کانی پاریس ده‌گه‌ڕیم، شوێنه‌کان ده‌بینمه‌وه، به‌ڵکوو رۆژێک تۆم لێره بینی‌و له کۆڵانێک، شه‌قامێک، گه‌ره‌کێک، ماڵێ، شوێنێک تووشت هاتم‌و له ئامێزم گرتی...
زۆر جاران هه‌ست ده‌که‌م، ئه‌م دونیا بریتییه له جاده‌یه‌کی بێ کۆتایی، به میلیۆنان ڕیبواره‌وه، هه‌موو شته‌کان‌و پێشهاته‌کان، له‌م سه‌فه‌ره‌دا رووده‌ده‌ن، سه‌فه‌رێک که ناومان ناوه، ژیان، ژیان. له ڕیگادا، مرۆڤه‌کان پێکده‌گه‌ن‌و لێکهه‌ڵده‌بڕێن، یه‌ک ده‌ناسن‌و یه‌کتر له‌بیر ده‌که‌ن، یه‌کتر شاد یان غه‌مگین ده‌که‌ن.ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه هاتن‌و ڕۆیشتن، نه‌یانتوانی ئاکامی ئه‌م سه‌فه‌ره بگۆڕن، ئێمه‌ش ئه‌بێ هه‌ر به‌و ئاقاره‌دا هه‌نگاو بنێین...به‌م هه‌موو جادانه‌دا دێم‌و ده‌چم، گه‌وره‌تریین ترس، ترسی نه‌دیتنه‌وه‌ته...
باست له‌وه کردووه، له کوردستانی گه‌رمێنه‌وه، له بانه، مه‌ریوان، سه‌قزو مه‌هاباده‌وه میوانت بۆ هاتووه، هه‌مووان چوون بۆ پێشانگای کتێب، تۆ تاقه‌تت نه‌بووه ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵیان بچی...
ئه‌زانم ئه‌م رۆژانه زۆر ماندوو ئه‌بی، من له لات نییم به‌ره‌ڵبێنه‌ت بۆ گرێده‌مه‌وه، ئاوی ساردت بۆ بێنم، چایه‌کت بۆ تێکه‌م‌و که‌مێک شانه‌کانت بۆ بشێلم، نیم، تاکوو یارمه‌تیت بده‌م‌و تۆ هێنده ماندوو نه‌بیت.ببووره بۆ هه‌موو خراپییه‌کانم.
له‌و وڵاته به‌قوڕ گیراوه، کتێوه‌کان سانسۆر ده‌کرێن، ده‌قه سه‌ره‌کییه بیانییه‌کان نابێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و ڕوانگه سه‌ده نێوه‌ڕاستییه‌کانیان له دژبه‌ریدا بێ، وێنه‌ی نێو په‌ڕتووکه‌کان نابێ ڕووت‌و هه‌ست بزوێن بن، گرانی کاغزو وه‌شان با له‌ولاوه بوه‌ستێت. ئیدی که‌س ناوێری به‌دڵی خۆی بۆنی کاغز بکات.زۆر بیری کتێبی کاغز "کاهی"م کردوه.
له‌وێ نووسه‌ره‌کان سانسۆڕیان له‌سه‌ره، ده‌گیردرێن، ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن، ده‌رفێندرێن‌و ده‌کوژرێن، نرخی ڕاستوێژی چ قورس‌و گرانه.!
کچێ، کوا من تۆم توڕه کردووه، منی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تان، کوا ئه‌زانم تووڕه‌ت بکه‌م.ئه‌زانی، قه‌ت فێری ئه‌وه‌م مه‌که ئه‌گه‌ر توڕه‌شت بکه‌م، هه‌ر خۆشت بوێم، نا، نابێ من بیر له‌وه بکه‌مه‌وه توڕه‌ت بکه‌م. هیچ کات.سوپاس بۆ هه‌موو باشیه‌کانت، بۆ ئه‌وه‌ی له دوور، نزیک، شه‌وو یان رۆژ بێ، بێ جیاوازی خۆشت ئه‌وێم. خۆشم ئه‌وێت.
کام یه‌ک له میوانه‌کانت من ئه‌ناسێ؟چاوه‌ڕێم قسه‌م بۆ بگێریته‌وه، هه‌میشه له سڵامه‌تی خۆت ئاگادارم بکه‌ره‌وه، تووڕه‌یه‌کانیشت به‌سه‌ر مندا به‌تاڵ به‌که، به‌ڵام قه‌ت دڵته‌نگ مه‌به.شاد، زیندوو، هیوادارو شایی به‌خۆبه.
رێکه‌وتی ناردنی نامه‌که‌ت هاوکاته له‌گه‌ڵ، رۆژی جیهانی ئازادی چاپه‌مه‌نی، له رێکه‌وتی 20ی مانگی 12ی 1993دا، کۆڕی گشتیی ریکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له بڕیاری ژوماره 432/48ی خۆی‌دا، ڕایگه‌یاند: "رێکه‌وتی 3ی مای بـبێته ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی چاپه‌مه‌نی".ئه‌م کاره‌ش، ئامانج رێزلێنان له ڕاگه‌یاندنی ویندهۆك " Windhoek" بوو.
ڕاگه‌یاندنی ویندهۆك، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێـك ڕۆژنامه‌نووسه‌وه له چه‌ند سمینارێـكی یۆنیسـكۆ "UNESCO "دا له رێکه‌وتی 29ی ئاوریل، تاکوو 3ی مای، سـاڵی 1991، له شاری ویندهۆكی پێته‌ختی وڵاتی نامیبیا به‌رێوه چوو. پاشـان، 26هه‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوی یۆنیسـكۆ، 3ی مای وه‌کوو رۆژی جیهانی ئازادی چاپه‌مه‌نی دیاری کرد.
له‌م بانگه‌وازه‌دا، داوا کرا، وه‌کوو بنه‌ماکانی دێموکراسی‌و مافی مرۆڤ، ڕه‌وتی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی چاپه‌مه‌نی، ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی ده‌وڵه‌تان له کاروباری ڕۆژنامه‌نووسی، له سه‌رانسه‌ری دونیادا، مسۆگه‌ر بکرێ.
لێره ڕۆژنامه نووسه‌کان ئازادن، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی تاقمه‌کانی مافیا، کێشه شه‌خسییه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ی بانده شاراوه‌کان له رۆژنامه‌نووسه‌کان، گرفتێکه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه، ئه‌وه‌یه، یاسایه‌ک بۆ به‌ربه‌ستی ئازادی به‌یان له گۆڕێ‌دا نییه.
له لای ئێوه، کۆماری ئیسلامی له نێو 167 وڵاتی جیهاندا، له‌هه‌مبه‌ر ئازادی چاپه‌مه‌نی، له پله‌ی 148دا ڕاوه‌ستاوه، به گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی هه‌والنێرانی بێ‌سنوور، ئه‌وێ، گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌کانه. به باوه‌ڕی من ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری کاری بوێرانه‌ی ئێوه‌یه له پێناوی وتن‌و ده‌رکاندنی راستی‌دا، کارێک که نرخه‌که‌ی له چاوی تیژی مێژوو ون نابێ.
ماندوو نه‌بن، هه‌میشه سڵامه‌ت، هه‌میشه شاد.
مه‌ستانه‌که‌م، گیانه‌که‌م، ئاگات له خۆت بێت.
به هیوای دیدار!
پاریس
04 05 2008

Thursday, May 1, 2008
نامه‌ی چوارم!
ڕۆژه‌کانت پڕ عه‌تری بارن، ئه‌و بارانه‌ی ڕه‌نگی خه‌مه‌کانی ئێمه ئه‌شواته‌وه، ئاشنا به ڕۆح‌و جه‌سته‌مانه.
بێ من ئارام ئه‌گریت، یان نا؟
به‌ڵام، من به نه‌بوونت خوم نه‌گرتووه، تاکوو پترهه‌وڵ بۆ وشکاندنی داری یادت له ناخم‌دا ده‌ده‌م، زۆرتر یاده‌کانت، بۆنی خۆت‌و پرچه ڕه‌نگ شه‌رابیه‌که‌تم بیر دێنێته‌وه.
دوایین جار دیتمی، یان هه‌ر نه‌مدیووی‌و پێم وایه دیتوومی، ڕه‌نگی قژت شه‌رابی بوو، شه‌رابی پاریس، ئه‌و شه‌رابه‌ی له مێژه من سه‌وداسه‌ری ئه‌وه‌م، له نێو ناو‌کی تۆدا بیخۆمه‌وه.
ئه‌زانی!
له مێژه له‌وه تێگه‌یشتووم، زۆر جار، به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و شتانه‌ی له ناخت‌دا ریشه‌یان داکووتاوه، قه‌ت ناتوانی ببیته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی.
ئه‌بێ وازی لێبێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یتێ، یان بتگاتێ.
که‌چی که به‌ده‌ستت نه‌هێناوه، ئای خۆشه سه‌ودای به‌ده‌ست هێنانی، دڵه ڕاوکه‌کان، هه‌ڵچوون‌و داچوونه‌کان، زیز بوون‌و ئاشت بوونه‌وه‌کان، ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌رگی درۆ له‌به‌ر بیره‌کانت ده‌که‌یت، نامه یان ئسێمێس نانێریت‌و خۆت له ته‌له‌فوون کردن ده‌بوێری.
تاکوو بڵێی ئه‌توانیت بێ ئه‌و بژی...
ئه‌م حه‌ولانه، هه‌موو خۆفریودانێکی منداڵانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی شتێک بڵێت.
جارجاره تامی منداڵیش خۆشه.
که‌چی ده‌مه‌و به‌یان، باران به نه‌رمی له شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت ده‌دا، یان نه‌رمه بارانێک ده‌بارێ‌و تۆ به‌لاساری چه‌تره‌که‌ت هه‌ڵناکه‌یت‌و تێپه‌ڕ ده‌بی‌و ته‌له‌فوونێک له من ناکه‌ی؟!
یان ئه‌وه‌تا، چاوه‌کانت هه‌ڵده‌گڵۆفی، له ژێر په‌تووه تووکنه نه‌رم‌و نیانه‌که‌ی نێو ته‌خته‌که‌ت، دێیته ده‌رێ، گۆشه‌ی پرده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ت لاده‌ده‌ی، پاشان گوێ له گۆرانیه‌کی ئارام ده‌گری، ده‌ستپێکی ڕۆژه‌که‌ت، بریتییه له‌وه‌ی، دوێنێ شتێکت ون کردوه، یان ده‌با کارێکت کردباو نه‌تکردووه. که‌واته بێ وڵام مانه‌وه‌ش خۆی ده‌بێته جۆرێک له پێوه‌ندی!
له‌گه‌ڵ ئه‌مه چ ده‌کرێ، جیا له چاوه‌ڕوان مانه‌وه؟
ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه‌و به مه ناگۆڕدرێ، هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی، یانی له دایک بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی ده‌تهه‌وێ بیگۆڕی.
ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه له ناخی خۆی‌دا؛ شێوازێک بێت له چاره‌سه‌ری.
پێت وانییه؟
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکامیه‌کان، به‌هه‌موو دژوارییه‌کانه‌وه، به ئیراده‌وه چاوه‌کانمان کرده‌وه، هه‌نگاومان نا، که‌چی به‌شێکی زۆر له ژیانمان، تاکوو ئێستا به‌سه‌رسوڕمانی له هه‌مبه‌ر کێشه‌کان‌و ئاڵوگۆڕه‌کان تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌ترسم به حه‌سره‌ته‌وه سه‌ر بنێینه‌وه.
هه‌رچه‌ند جاڕێک پێت وتم، ئیدی من بۆت حه‌سره‌ت نیم!
غه‌مه‌کانم بۆ تۆ ناگوازمه‌وه، حه‌سره‌ته‌کانیش، ئاخه‌کان له ناخم‌دا راده‌گرم، هه‌ناسه قوڵه‌کانیش به پشت په‌نجه‌ره‌ی ژووره ته‌نیاکه‌مه‌وه به‌با ده‌که‌م، وه‌کوو دوکه‌ڵی جگه‌ره کێشێکی سه‌رخۆش، له ژێر باران‌دا.
ئێستا ئیدی خواش، ئاگای له غه‌مم نیه، که‌س به هه‌ناسه ساردی من نازانێت، چوونکه به‌رده‌وام به‌خۆم ده‌ڵیم به‌خته‌وه‌رم، به‌خته‌وه‌رم، بیر له جوانی، ساکاری، پاکی، خۆشی‌و شادی ده‌که‌مه‌وه.
به‌خته‌وه‌رم، هه‌ست ئه‌که‌م که‌سێک هه‌یه‌و بیر له ژوانی من ده‌کاته‌وه؟
ئاخر، من ڕاهاتووم ده‌ره‌قه‌تی غه‌مه‌کانم بێم.
ئه‌زانم نیوه‌ی ژیان له‌ده‌ست خۆمان‌دا نیه، منیش به‌ڕه‌وای نازانم، نیوه‌که‌ی دیکه به بۆڵه بۆڵ‌و گله‌یی کردن، ناشیرین بکه‌م.
نازانم بۆچی ئاوایه، ئه‌و که‌ڕه‌تانه‌ی له هه‌موو کات زۆرتر خۆشم ده‌وێیت، زۆرتر بۆت ده‌سووتێم، بیرت ده‌که‌م، تۆ ئاوا ئه‌ته‌وێت شتیک بڵێیت‌و قه‌تی ناڵێی؟
ئازیزی هه‌میشه‌ی من، هه‌ناره‌که‌م، گوێت بۆ ده‌گرم، درگا له‌سه‌رهه‌زاران پرسیاری قه‌تیسی ماوی نێو سینگت ئاوه‌ڵا که.
ئێمه هه‌میشه ئاگامان لێکه، ئێمه قه‌دری ئه‌م ساتانه ده‌زانیین...
ئه‌وکاتانه‌ی خۆشمانیان ده‌وێن، لامسه‌رلایی‌و لاساری ده‌که‌ین، تاکوو پێمان نه‌ڵێن سووک‌و چروک؟.
ئه‌م کولتووره سه‌قه‌ته، وایه؟
سه‌خته، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ده‌ده‌ی، به‌داخ بی، ئێشی ئه‌م به‌داخیه کاتێک به‌سوێتره، هۆکارێک بۆ له‌ده‌ستدان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێ.
ئاگات له خۆت بێت، له چاوه‌کانت.
وه‌کوو هه‌میشه بیره‌ت ده‌که‌م.
پاریس
01 05 2008

1ی ئه‌یار، رۆژی هاوپێوه‌ندی کرێکاران، پێویستی خه‌باتێکی یه‌کگرتوو!
وه‌کوو ده‌زانیین، مێژووی یه‌کی مانگی ئه‌یار، به‌رانبه‌ر به 11ی بانه‌مه‌ڕ، ده‌ستپێکه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رێپێوانێکی به‌رینی کرێکارانی شاری شیکاگۆ، له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا.
ساڵی 1886ی زایینی، کرێکارانی بێبه‌ش‌و بێده‌ره‌تانی کارگه‌که جۆراوجۆره‌کانی شاری شیکاگۆ، وه‌کوو هێزی به‌رهه‌م هێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ر کر‌دنی مافه‌کانیان‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌ستمایه‌داره‌کان له ژیان‌و گوزه‌رانی پڕ له کوله مه‌رگی ئه‌و کریکارانه، رێپێوانێکی هێمنانه‌و ئاشتیخوازانه‌یان وه‌رێخست، ئه‌و ڕێپێوانه به فیتی ده‌ستمایه‌داره‌کان، له لایه‌ن پۆلیسی شاری شیکاگۆوه به شێوه‌یه‌کی بێبه‌زه‌یانه، که‌وته به‌ر شاڵاوی سه‌رکوتی هه‌مه لایه‌نه‌و خه‌ڵتانی خوێن کرا.
ئاشکرایه، یه‌کێک له ئامانجی ئه‌و کرێکارانه‌ی رێپێوانی رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مای ساڵی 1886 یان له شاری شیکاگۆ وه‌رێخستبوو، دابین کر‌دنی مافی 8 کاتژمێر کار کردن له رۆژدا بوو.
ئه‌م داوا ڕه‌وایه، له لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسه پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه نه‌ک وڵامی ئه‌رێنی پێنه‌درایه‌وه، به‌ڵکوو له لایه‌ن ده‌ستمایه‌داره چاوچنۆکه‌کانی تینووی که‌ڵه‌که کر‌دنی سه‌رمایه‌وه وه‌کوو هه‌ره‌شه‌یه‌ک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و باندۆری ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌موو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا، لێکدرایه‌وه، هه‌ر بۆیه به دنه‌دان‌و ته‌ماح وه‌به‌رنانی ده‌ستمایه‌داره‌کان، پۆلیس رێپێوانی هێمنانه‌ی کرێکارانی خسته ژێر نیری زۆرداری، دڵرقانه سه‌رکوتی کرد.
پاش ئه‌م رووداوه، ئینگلس، ساڵی 1889، واته سێ ساڵ پاش رێپێوانی مه‌زن‌و به‌ربڵاوی کرێکاران له شاری شیکاگۆ، له کاتی کۆبوونه‌وه بۆ پێکهێنانی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی دووهه‌م، پێشنیاری کرد رۆژی 1ی ئه‌یار، به‌رانبه‌ر به 11ی بانه‌مه‌ڕ، بکرێته رۆژی هاوپێوه‌ندی کرێکاران.
له‌و کاته‌وه تاکوو ئێستا، له زۆریه‌ک له وڵاتانی دونیا، رێوره‌سمه‌کانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، به به‌شداری سه‌دان هه‌زار کرێکار به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌و کرێکارانه‌ی که به کار‌و تێکۆشانی خۆیان پێشکه‌وتن دێنه ئاراوه‌و به‌رده‌وامی به ژیان ده‌به‌خش.
دیارده‌ی سه‌رکوت‌و چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه، به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای پێشکه‌وتووی ئامرازه‌کانی زانست‌و گواستنه‌وه‌و په‌ره گرتنی هه‌رچی خێراتری زانیاری‌و ده‌نگ‌و باسه‌کان، تاکوو ئه‌مرۆش لێره‌و له‌وێ، له بوار‌و شێوازی جۆراوجۆردا ده‌بیندرێ‌و به ئاشکرا به به‌رچاوی مرۆفایه‌تییه‌وه، زۆر جاران رووخسارێکی قیزه‌ون‌و بێزئه‌ستێن به‌خۆوه ده‌گرێ، له لایه‌ن سیستمه سه‌ره‌ڕۆو نادێموڕاتیکه‌کانه‌وه، به‌رێوه ده‌چێت.
سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و ماف پێشل‌کردنی کرێکاران به تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگاو وڵاتانه‌ی ناوه‌نده پیشه‌یه‌کانی کرێکاران‌و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌ستیان ناڕوات‌و ده‌ورو ڕۆڵیکی ئه‌وتۆیان نییه، ئاشکراترو به‌رچاوتره دێته ئاراوه، ده‌ستمایه‌داره‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا، هه‌وسار پچڕاوانه‌ته‌ر سیاسه‌تی که‌ڵه‌که کر‌دنی ده‌ستمایه به‌رێوه ده‌بن، ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارن‌و له پێناوی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان‌دا، یاسا‌و رێسا، پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و میکانیزمه‌کانی ئیداره‌ی وڵات به‌چه‌شنێک داده‌مه‌زرێنن‌و به‌رێوه‌ی ده‌بن له خزمه‌ت به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی هێژمونی‌و باڵاده‌ستی توێژی ده‌سه‌ڵاتداردا بێت‌و له‌م باره‌یه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسا‌و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی بۆ خۆیان ده‌بێ پاپه‌ند به به‌رێوه بردنی بن، ڕه‌چاو ناکه‌ن.
له کوردستان، کرێکاران به هۆی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆو نادێموکڕاته‌کان، که هه‌رچه‌شنه تێکۆشانێکی پیشه‌یان له‌گه‌ڵ دژواری تاقه‌ت پروکێن به‌ره‌وڕوو کردوه، له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش ئازار ده‌بینن‌و له ڕاستی‌دا وێرای نه‌ته‌وه ژێرده‌سه‌ته‌کانی دیکه، دووقات سته‌میان له‌سه‌ره، ئه‌وان هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێ بۆ دابین بوونی ژیانێکی مرۆڤ ته‌وه‌رانه تێ‌بکۆشن، ئه‌رکی سه‌رشانیانه بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی که هۆکاری سه‌ره‌کی به‌شێکی زۆر له چاره‌ڕشیه‌کانی زه‌حمه‌تکێشانه، خه‌باتی خۆیان له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه ژێر سته‌مه‌کانی دیکه له ریزی یه‌کگرتوودا بۆ پێشه‌وه به‌رن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، بۆ وێنه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێران، په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانیان واژو کردوه، به‌وحاڵه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌عدو به‌ڵێنی خۆیان له‌م به‌ستێنه‌دا، مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌که‌ن‌و هه‌رچه‌شنه بزاوت‌و جووڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌ی گرێده‌ده‌نه‌وه به دورشمی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پاشان له‌م بازنه‌یه‌دا، سووک‌و ساکار، یان وه‌کوو گێره شێوێن‌و سه‌ره‌رۆ سه‌رکوتیان ده‌که‌ن، یان به تاوانی گرێ‌دراو بوون به بێگانه، له به‌ندیخانه‌یان ده‌په‌ستێوون‌و له نێویان ده‌به‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ڕاده‌ی نایاسایی‌و سه‌ره‌رۆیی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه له‌هه‌مبه‌ر زه‌حمه‌تکێشانی وڵاته‌که‌یان‌دا تێبگه‌ین، ئاماژه به چه‌ند خاڵ‌و بڕگه له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێک بێت زۆرتر به مافه‌کانمان ئاشنا بین، هاوکات کردار‌و کرده‌وه‌ی سه‌ره‌رۆیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناخه‌ڵکیه‌کان ڕوونتر له‌قاو به‌ده‌ین‌و به به‌رنامه‌ی تۆکمه‌وه له دژیان ڕاوه‌ستین.
مافی پێکهێنانی رێکخراوگه‌لی پیشه‌یی:
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌و ئیزنه به‌هه‌موو که‌س ده‌دات، بۆ به‌رگری کردن له مافه‌کانی خۆی، رێکخراوو کۆمه‌ڵی دڵخواز پێک‌بێنێ، یان ئه‌ندامی یه‌کیه‌تییه‌کان بێ.
ماده‌ی 8، په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، ئازادی رێکخراو بوون‌و مافی رێکخراو ده‌ستنیشان ده‌کات، هه‌وه‌ها ماده‌ی 22، سه‌باره‌ت به مافه سیاسیی‌و مه‌ده‌نییه‌کان، مافی ئه‌وه‌ی که هه‌مووان کۆمه‌ڵی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ ده‌سته‌به‌ر ده‌کا‌و داوا ده‌کات ئه‌و مافه بۆ هه‌مووان به فه‌رمیی بناسرێ.
مافی مانگرتن:
به‌ندی 1_د، ماده‌ی 8، له په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، ئاماژه ده‌کرێ، ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کان، ده‌بێ پابه‌ند بن به‌وه‌ی، کۆمه‌ڵه‌کان‌و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌کان مافی مانگرتنیان بۆ مسۆگه‌ر بکرێ.
مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجێکی باش بۆ کار:
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ، هه‌ر که‌س کار ده‌کات، ده‌بێ مووچه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بدرێتێ، سه‌ربه‌رزانه ژیان‌و گوزه‌رانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین بکات.
به‌ندی ئه‌لف، مادی 7، مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگری ده‌کات، ده‌بێ حه‌قده‌ستێکی باشیان بدرێتێ، ئه‌مه‌ش له خاڵه‌کانی گرێبه‌ستی 26، 95و 131دا به ڕووبی به‌رچاو ده‌که‌وێت.
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، ده‌ڵێ، هه‌مووان به ژن‌و پیاوه‌وه، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه به بێ هه‌ڵاواردن، بۆ کاری وه‌کوو یه‌ک مافی وه‌کوو یه‌کیان هه‌بێ‌و مووچه‌ی وه‌کوو یه‌کیش وه‌ربگرن.
به‌ندی ئا_ئه‌لف، ماده‌ی 7، سه‌باره‌ت به مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر جێبه‌جی بوونی ئه‌و خاڵه پێداگری ده‌کات.
کاری منداڵان:
ماده‌ی 25ی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، وێرای پشتیوانی له مافی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو مندالان، له خاڵه‌کانی به‌ندی 3 ماده‌ی 9دا، هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ڕاده‌سپێرێ سه‌رجه‌م مافه‌کانی منداڵان ده‌سته‌به‌ر به‌که‌ن.
ئه‌م خاڵ‌و به‌ندانه به باشی ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌ده‌ن، ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆکان، بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دۆزه‌خ ئاسایان، تا چ ڕاده‌یه‌ک مافی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پێشێل ده‌که‌ن. مافێک که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی، ده‌بێ هه‌مووان له ریزێکی یه‌کگرتوودا به‌گژ هه‌موو ئه‌و تانوپۆیانه‌دا بچینه‌وه که سته‌م‌و نابه‌رابه‌ری سیاسیی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، دینی..هتد، دێنه گۆرێ‌و به‌رهه‌می دێنه‌وه‌و دیپارێزن.
کۆنه‌په‌رستان، به چڕکردنه‌وه‌ی ناکۆکی له نێو ئێمه‌ی بێبه‌ش له شادی‌و ژیانێکی ئینسانی، به به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن‌و دابه‌ش کردنمان به‌سه‌ر چین‌و توێژی جیاجیادا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له خه‌باتێکی ڕه‌وا بۆ به‌دی هێنانی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری هه‌مه لایه‌نه، لێکمان هه‌ڵاوێرن، ئه‌رکی ئێمه‌یه به هاوپشتی کر‌دنی یه‌کترو خه‌بات له ریزێکی یه‌کگرتوودا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نه‌یارانی دێموکراسی‌و دادپه‌روه‌ری ناکام بێلینه‌وه‌و به‌م هه‌نگاوه‌مان خه‌بات له دژی سه‌رۆیی به‌گوڕترو شێلگیرتر بکه‌ین.

Tuesday, April 29, 2008
سڵام گیانه‌که‌م!
بۆ ئاوا بێخه‌به‌ری‌و وڵام ناده‌یته‌وه، حه‌ز ناکه‌ی نامه‌کانم بخوێنیته‌وه؟
هه‌موو شتێک
لێره باس له نه‌بوونی
تۆ ئه‌کات
ته‌نیا دڵم نه‌بێت
که وه‌ک گیاێک له ڕه‌شایی
خاک‌دا
دڵ ئه‌کوتێت
تۆ ئه‌دۆزمه‌وه
ئه‌زانم.
Sunday, December 18, 2005
9:53:27
ک.ع
(به‌یان)
هه‌موو شتێک
لێره باس له نه‌بوونی
تۆ ئه‌کات
ته‌نیا دڵم نه‌بێت
که وه‌ک گیاێک له ڕه‌شایی
خاک‌دا
دڵ ئه‌کوتێت
تۆ ئه‌دۆزمه‌وه
ئه‌زانم.
Sunday, December 18, 2005
9:53:27
ک.ع
(به‌یان)
Monday, April 28, 2008
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی سه‌باره‌ت به كێشـه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌دوێت
تکایه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت گوێبگریت له‌و وتووێژه، له‌سه‌ر "ڕه‌حیم ڕه‌شیدی سه‌باره‌ت به كێشـه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌دوێت" کلیک بکه.
هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران
شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران له ئه‌مریكا.
مه‌سـعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له ئێران.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان له پاریس.
تکایه بۆ گوێگرتن له‌و وتووێژه له‌سه‌ر "هه‌ڵبژاردنی په‌رلمانی ئێران"، کلیک بکه.

Tuesday, April 22, 2008
له بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی رۆژنامه نووسی کوردی‌دا، سڵاو له نووسه‌رانی ده‌روه‌ست!
ئاشکرایه له رێکه‌وتی 2ی بانه‌مه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به 22ی ئاوریلی ساڵی 1898ی زایینی به‌ملاوه، پاش ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رو سوار چاکی مه‌یدانی ڕۆژنامه نووسی کورد، مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، به‌ردی بناخه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی له شاری قاهیره، له وڵاتی میسر دامه‌زراند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ره‌نج‌و کوێره‌وه‌ری‌و ماندوو بوونێکی زۆر، له‌و په‌ڕی ده‌ستنه‌ڕۆیشتوویی‌ماڵی‌و که‌م که‌ره‌سته‌یدا، کارێکی ئاوا مه‌زنی ده‌ست دایه‌و به بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"، وه‌کوو یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی بڵاوکراوه‌ی کوردی، مۆمێکی پر تیرێژی بۆ خه‌باتگێرانی بواری قه‌ڵه‌م‌و نووسین داگیرساند، به چه‌شنێک له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان‌دا، ڕووناکبیرانی به‌په‌رۆش بۆ ئه‌ده‌ب، په‌یڤ‌و وێژه‌ی کوردی، ده‌توانن بۆ بڕینی رێگا تاریک‌و تنووکه‌کان، که‌ڵکی شایان‌و شیاوی لێوه‌رگرن.
به ئاوڕدانه‌وه له‌و راستی‌یه، ده‌ستپێک‌و سه‌رهه‌ڵدانی وه‌شان‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵین ڕۆژنامه‌ی کورد به زمانی کوردی، نه‌ک له‌سه‌ر ئاخی کوردستان، به‌ڵکوو له تاراوگه‌و به دوور له نیشتمانی کورد واته کوردستان هاته ئاراوه، ئه‌م دیارده له هه‌ناوی خۆی‌دا ده‌رخه‌رو ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌یه، بارودۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی کورده‌کان به هۆی سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و داپڵۆسینی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کورد‌و کوردستانه‌وه مه‌وداو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕچه‌شکێنێکی وه‌کوو مێقداد به‌درخان نه‌هێشتۆته‌وه تاکوو بکارێ له‌سه‌ر خاکی باو‌و بایرانی خۆی، به هێزو وزه‌یه‌کی پترو به به‌رچاوڕوونیه‌کی زۆرتره‌وه، شه‌تڵی یه‌که‌مین رۆژنامه نووسی کوردی بنێت.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه تاقه‌ت پڕوکێن‌و ئه‌سته‌مه‌یه، له حه‌وڵ‌و تێکۆشانی مێقداد به‌ردخان بۆ چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان"، تێده‌گه‌ین‌و باشتر نرخی هه‌نگاوه مه‌زنه‌که‌یمان بۆ ئاشکرا ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌ستدانه کارێکی ئاوا، ده‌ربڕی ئه‌و راستیه‌شه، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و توونا کردن‌دا، چۆکیان دانه‌داوه، به‌ڵکوو به ڕوکردنه کاری فه‌رهه‌نگی حه‌ولیان داوه سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی کورد له لایه‌ن دوژمنانه‌وه، بکه‌نه بڵقی سه‌رئاو.
هه‌ر بۆیه، حه‌وله‌کانی خه‌باتگێڕانی به‌درخان له‌م بواره‌دا، هیج که‌متر له تێکۆشانی ئه‌و رۆڵه خه‌باتگێرانه نه‌بووه که له چیا‌و دۆڵه‌کانی کوردستان‌دا، به پشت به‌ستن به خه‌ڵک‌و یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌وان، مان‌و مه‌وجودیه‌تی کوردیان به فیدا کر‌دنی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان پاراستوه‌و دیپارێزن.
ئه‌م هه‌ستی ده‌روه‌ستی‌و به‌رپرسیه بوو، ساڵانێک پاش حه‌وله به‌پێزه‌کانی به‌درخان، ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، وێرای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له ساڵی 1324ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 1946ی زایینی، وێرای ده‌ستبه‌رکردنی سه‌روه‌ری سیاسیی، به هه‌موو توانایانه‌وه بۆ په‌ره پێدان به زانست‌و پێشکه‌وتنی فره لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان، به ئامانجی چاندنی تۆوی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و چاوکراوه‌یی خه‌ڵک، په‌ره‌یان به بواری ڕۆشنبیری به گشتیی‌و ڕۆژنامه نووسی به تایبه‌تی دا. بڵاوکرانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڤار‌و نامیلکه له ماوه‌یه‌کی کورتی ده‌سه‌ڵاتی کۆمار‌دا که که‌متر له 12 مانگ ته‌مه‌نی هه‌بوو، ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئه‌و راستی‌یه.
گومانی تێدا نیه، ئه‌زموون‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌کانی کۆماری کوردستان، که شانازی دامه‌زراندن‌و پێکهێنانی وه‌کوو ڕووداوێکی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی کورد، بۆ هه‌موو نیشتمان په‌روه‌رانی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م به‌ستێنه‌دا حیزبی دێموکرات وه‌کوو دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمار، دوو جار شانازی پێده‌بڕێ.
باندۆری لاینه جۆربه‌جۆره‌کانی کۆمار، له ڕاپه‌رین‌و ڕابوونه‌کانی پاش کۆمار‌دا، که ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد لێره‌وه له‌وێ، پێکیان هێناوه‌و ده‌یهێنن، به باشی دیار‌و به‌رچاون.
په‌ره‌سه‌ندنی بواری رۆژنامه نووسی کوردی، پاش شۆڕشی ئه‌یلوول‌و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له‌و قۆناغه‌دا له باشوری کوردستان، به باشی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن.
حاشا له‌وه ناکرێ، تاکوو ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران، دواتر راپه‌رینی مه‌زنی به‌هاری 1991ی زایینی، له باشوری کوردستان، ئه‌وه خه‌باتگێڕانی کورد‌و پێشمه‌رگه ڕۆژنامه نووسه‌کان بوون، به هه‌موو شێوه‌یه‌کی گونجاو له تاراوگه، له چیا‌و دۆڵ‌و له دڵی ئه‌شکه‌وته‌کان‌دا؛ هه‌وڵی پاراستنی زمان‌و په‌یڤی کوردیان داوه‌و مێژووی ڕۆژنامه نووسی کورد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م‌و کوڕیه‌کان له‌م پێوه‌ندیه‌دا، ئه‌م حه‌وله شوێندانه‌رانه هه‌رگیز له‌بیر ناباته‌وه‌و به چاوی رێزه‌وه سه‌یری ده‌کات.
هه‌رچه‌ند به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی کوردستان خوێنده‌وار نه‌بوون، به‌ڵام نووسین‌و نووسراوه‌ی جۆراوجۆری رێکخراوه شۆرشگێڕو ئازادی خوازه‌کانی کورد، ته‌نانه‌ت له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی ترس‌و تۆقاندنی رژیمه سه‌ره‌رۆکان‌دا، ئه‌م ده‌ست‌و ئه‌و ده‌ستی کردووه‌و ده‌یکات.
له خۆڕا نیه تاکوو ئێستاش گیرانی نووسراوه‌یه‌کی رێکخراوه دێموکرات‌و شۆڕشگێره‌کان به ده‌ست خه‌ڵکه‌وه، له‌و وڵاتانه‌ی رووی ئازادی به‌خۆوه نه‌دیوه، باسی سه‌ره.
ئێستا له هه‌لومه‌رجێک‌دا باسی ساڵرۆژی ڕۆژنامه نووسی کورد ده‌که‌ین، به خۆشیه‌وه له باشوری کوردستان، به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی، یاسایی‌و خه‌ڵکی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان، که ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی پڕ له قوربانیدانی کورده‌کانه، رۆژنامه نووسی کوردی هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه‌و پێشکه‌وتنی دیاری به‌خۆوه بینیوه، به‌ڕاده‌یه‌ک ده‌کرێ جێگای هیوا پێبه‌ستن بێ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، نابێ ئه‌و راستیه له‌به‌ر چاو نه‌گرین، به هۆی نه‌بوونی کیانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی، تاکوو ئێستا بواری له‌بار بۆ پێکهاتنی رۆژنامه نووسی سه‌ربه‌خۆ‌و ئاکادمیک وه‌کوو ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دێموکرات‌داو پێشکه‌وتوودا باوه‌و رۆژنامه به ده‌سه‌ڵاتی چوارم ده‌ژمێردرێت، به‌رچاو ناکه‌وێت‌و تاکوو گه‌یشتن به‌و قۆناغه، رۆژنامه نووسانی کورد، ڕیگایه‌کی دوور‌و ئاسته‌میان له پێشه.
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به هۆی تۆڕی جیهانی ئینترنێت‌و په‌ره گرتنی هه‌رچی زۆرتری ڕایه‌ڵه‌کانی پێوه‌ندی‌و سازبوونی ئامێره پێشکه‌وتوه‌کانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه، به هاتنه ئارای ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕو وێبلاگ‌و بڵاڤۆکه جۆربه‌جۆرانه، ده‌بێ دڵخۆش بین به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته دژبه‌ره‌کانی ئازادی به‌یان، به به‌ره‌ێوه بردنی سیاسه‌تی تیرۆر، گیران، بێ سه‌روشوێن کر‌دنی ڕۆژنامه نووسانی ده‌روه‌ست‌و به‌رپرس، به فیلتێر کر‌دنی وێبلاگه‌کان‌و مالپه‌ڕه‌کانی ئینترنێت، حه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن خه‌ڵک ده‌ستیان به زانیاری پێویست ڕانه‌گات، که‌چی په‌ره سه‌ندنی رۆژبه‌رۆژی ئه‌م بوارانه‌و حه‌وله‌کانی خه‌ڵک بۆ تێگه‌یشتنی دوروست له کێشه‌کان، ده‌توانێ دوژمنان‌و دژبه‌رانی ئازادی‌و دێموکراسی له گه‌یشتن به‌م ئاواته‌یان‌دا، ڕه‌نچ به‌خه‌سار بکات.
ئه‌گه‌ر"جۆهان کالۆس" له شاری ستارسبۆرگ، له‌سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌دا، نزیک به 300 ساڵ پێش مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه نووسی جیهانی دامه‌زراند، ده‌بینین کورده‌کان سه‌ره‌رای نه‌بوونی ده‌سه‌لاتی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی‌و که‌ره‌سته‌و ده‌رفه‌تی پێوسیت له‌م بواره‌دا، هه‌نگاوی باشیان هاویشتوه‌و ده‌هاوێژن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانازی ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌یانه، به‌ڵام رازی نیین‌و بۆ پێشکه‌وتن‌و ستاندارد کر‌دنی رۆژنامه نووسی کوردی، وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له کۆمه‌ڵگدا، به‌رپرسانه‌و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌دا، به له قاودانی پرۆژه ده‌سته‌مۆ‌و سڕبووه‌کانی نه‌یارانی کورد له‌م به‌ستێنه‌دا، به ئاشکرا کر‌دنی قه‌ڵه‌مه چاوچنۆکه‌کانی عه‌وداڵی پوڵ‌و پاره، به شێنه‌یی، به‌ڵام به‌رچاو ڕوونانه‌و شایی به‌خۆ، بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌هاوێژن.
له بیره‌وه‌ری سالڕۆژی رۆژنامه نووسی کوردی‌دا، وێرای به‌رز نرخاندنی هه‌موو ئه‌و تێکۆشانانه‌ی له‌م بواره‌دا کاریان کردوه‌و قه‌ڵه‌مه‌که‌یان‌و ماندوو بوونیان له خزمه‌تی په‌ره پێدانی ڕاستی‌و ئازادی به‌یان‌دا بووه، بۆ پێشکه‌وتن‌و تێگه‌یشنی خه‌ڵک له راستیه‌کان هه‌نگاویان ناوه‌و ده‌ینێن، پیرۆزبایان پێده‌ڵێن‌و له‌و رێگا پیرۆزه‌دا، هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆمان له ته‌نیشت ئه‌واندا ده‌بینینه‌وه؛ له کانگای دڵمانه‌وه هیوای سه‌رکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
به‌رزو به‌رێز بێ یادو بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه نووسی کورد.
سڵاو له گیانی مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، بناغه‌دانه‌ری ڕۆژنامه نووسی کورد.
سڵاو له قه‌ڵه‌مه ده‌روه‌ست، ئازا‌و بوێره‌کان.
سڵاو له هه‌موو ئه‌و گیانانه‌ی له پێناوی ئازادی‌دا، سه‌ربه‌رزانه سه‌ریان دانا.

Monday, April 21, 2008
شێواندنی گۆڕی مار‌ف ئاغایی‌و قینی ڕه‌ش!
هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ک که سه‌رقاڵی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانێ‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ر کر‌دنی ئازادی‌و گه‌یشتن به مافی ڕه‌وا، له لایه‌ن نه‌یارانی خۆیه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر پرۆسه‌ی چڕوپری تواندنه‌وه‌و له نێو بردن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه زۆر به‌رچاو ڕوونانه حه‌ولی له نێو بردنی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌ده‌بی ئه‌و گه‌له ده‌درێ‌و له دووتوێی ئه‌م ڕه‌وته‌دا، دوژمن هه‌موو توانای خۆی بۆ شێواندنی زمان‌و وشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست له‌کار ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بێتوو ڕه‌وتی سڕینه‌وه به هۆی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانێ‌و شێلگیر بوونی پێنووسه ده‌روه‌سته‌کان سه‌رنه‌گرێ، به‌ره‌ی دوژمن بیر له‌وه ده‌کاته‌وه له بازنه‌ی ئه‌ده‌ب‌دا، داهێنان‌و ئه‌ده‌بیاتێکی ناڕه‌سه‌ن‌و ده‌سته‌مۆ بێته کایه‌وه، به هه‌موو رێگایه‌ک، به تایبه‌ت له رێگای قه‌ڵه‌مه فرۆشراوه‌کانه‌وه بۆ به ئاکام گه‌یاندنی وه‌ها پرۆژه‌یه‌ک، سه‌رجه‌م وزه‌و توانای خۆی وه‌گڕ ده‌خات.
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م راستی‌یه، بۆ نه‌ته‌وه‌ی خه‌باتگێڕی کورد، که به درێژایی مێژوو له لایه‌ن نه‌یاره‌کانییه‌وه حه‌ولی تێکشکان‌و چۆکدادنی دراوه، دژبه‌رانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، وه‌کوو گورگ له پێستی مه‌ڕدا، کاریان بۆ ئه‌وه کردوه له هه‌ناوی ڕووداوه‌کان‌دا، زۆرترین ده‌ستمایه بۆ له نێوبردن، یان لانی که‌م شێواندن‌و بێ بایه‌خ کر‌دنی ئه‌ده‌بیات به هه‌موو لق‌و پۆیه‌کانیه‌وه ته‌رخان بکه‌ن‌و ده‌یکه‌ن.
هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌دیبان‌و نووسه‌رانی ده‌روه‌ست‌و خه‌باتگێر، ئه‌وانه‌ی ده‌یان هه‌وێت له تاریکسانی ئه‌نگوسته چاودا، به هه‌ڵکردنی مۆمی وشه، داهێنانی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، به رێگا ئاسته‌مه‌کانی شه‌وه‌زنگ‌دا تێپه‌ڕن، له لای ڕۆڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌بنه خاوه‌ن قه‌درو قیمه‌ت‌و به چاوی ڕێز‌و ئه‌مگداریه‌وه لێیان ده‌ڕواندرێ، به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌کوو سه‌رچاوه‌و ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وه‌ی چاوی لێده‌کرێ‌و بایه‌خی بۆ داده‌ندرێ.
له که‌س شاراوه نیه، له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م جۆره مرۆڤه خۆشه‌ویت‌و خامه ڕه‌نگینانه، له لای دوژمنانی ئازادی‌و تاریک په‌رستانی سه‌رده‌مه‌وه، که به‌رده‌وام له رووناکایی ده‌ترسن، به هه‌موو جۆرێک حه‌ول ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به تیشکی دره‌وشاوه‌ی ئه‌ده‌ب، به چه‌کی کارای زانست، دڕ به شه‌وه‌زه‌نگ ده‌ده‌ن، که‌سایه‌تیان خه‌وشدار بکه‌ن‌و بۆ ئه‌وه‌ی باندۆری خامه‌کانیان هه‌رچی زۆرتر که‌مره‌نگ بکه‌نه‌وه.
تاکوو کاتێ ئه‌و جوامێرانه زیندوون، نه‌یارانی شادی‌و پێشکه‌وتن‌و جوانی، دوژمنانی سوێندخواردوی زانست‌و پێشکه‌وتن خوازی، به‌هه‌ر شێوازێک بۆیان بلوێ؛ له ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه به به‌رهه‌مانه سووک بکه‌ن، تاکوو له‌و ریگاوه ژه‌هری تۆڵه‌ی پڕ له قینی خۆیان برێژن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ، نه‌ختاڵێک له کاریگه‌ر‌ی به‌رهه‌می ئه‌وان که وشیاری‌و چاوکراوه‌یی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروست‌و شایی به‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌یی لێده‌که‌وێته‌وه، که‌م بکه‌نه‌وه.
به خه‌یاڵی خاوی خۆیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به هه‌رێمی تاریکی‌دا هه‌نگاو بنێ‌و بیر له شکانی شولی قه‌فه‌س نه‌که‌نه‌وه.
هه‌وڵی ورد کر‌دنی که‌سایه‌تی نووسه‌ران‌و ڕۆشبیران‌و سازکردنی قاوو ده‌نگۆی نه‌شیاو له باره‌یانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی که‌سایه‌تی رووناکبیری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیان چڕژی تێکه‌وێ، باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستی‌یه.
نه‌ته‌وه‌ی ماف خوازی کورد، له ڕه‌وتی خه‌باتی ڕه‌وای خۆی‌دا، بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتیک، له به‌ستێنی ئه‌ده‌ب‌دا زۆر مرۆڤی ده‌گمه‌ن‌و شایانی په‌روه‌رده کردوون.
بێ گومان هه‌وڵ‌و تێکۆشانی ئه‌و جۆره که‌سانه، لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به گشتیی، رووناکبیران‌و سیاسه‌ت زانه‌کان به تایبه‌تی، قه‌ت له‌بیر ناکرێ.
یه‌کێک له‌و مرۆڤانه، به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای پێ نه‌دا زۆرتر بژی، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی بره‌و پێدان به ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکا، شاعیر، وه‌رگێڕو چیرۆک نووسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مار‌ف ئاغایی بوو.
مار‌ف ئاغایی، له هه‌لومه‌رجێک‌دا پێنووسی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌پێزی، وشه‌ی پاراوو ڕه‌سه‌نی کوردی لێ ده‌باری، دوژمن حه‌ولی ده‌دا له رێگای قه‌ڵه‌مه ده‌سته‌مۆکانه‌وه ئه‌ده‌بیاتێکی سه‌قه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک‌دا بسه‌پێنێ‌و له‌م رێگایه‌وه ئه‌و بانگه‌وازه گاڵته جاره بدات، زمانی کوردی زاراوه‌یه‌و لقی زمانێکی دیکه‌یه.
زمانێک، هه‌رچه‌ند زۆر به‌ر له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و وه‌ها بیرۆکه‌یه‌ک، بوونی سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌کوو هه‌ر زمانێکی ستاندارد‌و سه‌ربه‌خۆ سه‌لماندبوو، ئاشکرایه چڵه‌پۆپه‌ی ئه‌م سه‌لماندنه ریشه‌که‌ی له کۆماری کورستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
به‌و حاڵه‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌رکی قورس‌و پڕ بایه‌خی پاراستن‌و په‌ره پێدانی زمان‌و گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردی، تاکوو ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌سه‌ر شانی شۆڕشگێڕانی نیشتمانه، به‌ڵام رۆڵی مار‌ف ئاغایی‌و هاوپیشه‌کانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له به‌رانبه‌ر قه‌ڵه‌مه ناشێلگیرو به‌کرێگیراوه‌کان، له بیر ناکرێ‌و شایانی رێزه.
مار‌ف ئاغایی، رۆژی دووی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1343ی هه‌تاوی، له گوندی وه‌زنێ سه‌ربه شارستانی نه‌غه‌ده له دایک بووه. پاش شۆرشی گه‌لانی ئێران به هۆی بارودۆخی ئالۆزی ئه‌و کاتی شاری نه‌غه‌ده، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌چێته شاری شنۆ.
ناوبراو، ساڵی 1364ی هه‌تاوی، پاش دامه‌زرانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی‌و وه‌شانی گۆڤاری سر‌وه، ده‌ست به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کات، دوایه له سروه‌دا ده‌ست به تێکۆشان ده‌کات‌و ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ناوبراو، له نێو ئه‌و گۆڤاره‌دا زۆر دڵسوزانه‌و به هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست نه‌ته‌وه‌که‌ی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو کۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌کان، کار ده‌کات.
به‌داخه‌وه، زستانی ساڵی 1377ی هه‌تاوی، به هۆی ڕووداوی ماشێنه‌وه، له نێوان مه‌هاباد‌و ورمێ‌دا له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر قازی‌و سه‌رتیپ مه‌نسووری، له کاتی گه‌رانه‌وه له پرسه‌ی مینا خانم قازی، هاوسه‌ری پێشه‌وا قازی، گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
کاک مار‌ف، به وه‌رگێرانی په‌رتووکی "هه‌ستی ناسیۆنالیستی کورد" له ئینگلیزییه‌وه بۆ کوردی، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌رتووکی شێعری "زه‌وه‌ی سه‌خت‌و ئاسمان دوور"، نیشانی داوه، ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌ودای دابا، ده‌یتوانی ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌ره دره‌وشاوی ئه‌ده‌بیاتی کوردی بێت، به تایبه‌تی ناوبراو له کاتی ماڵئاوایی له ژیان، ته‌نها 33 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بوو.
به‌داخه‌وه له‌م دوایانه‌دا ناحه‌زانی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان، پاش ئه‌وه‌ی گۆری هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌کیان شێواند، زۆر جاران گۆڕی گه‌وره رێبه‌رانی وه‌کوو پێشه‌وا قازی سه‌رۆک کۆماری کوردستان‌و زۆر نیشتمانپه‌روه‌رو خه‌باتگێڕی دیکه‌یان تێکدا، ئه‌وجار گۆڕی شاعێر مار‌ف ئاغاییان شێواندووه.
به‌داخه‌وه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانیش مێشێک میوانیان نیه‌و ئه‌م بیرۆکه تا راده‌یه‌کی زۆر، به‌رهه‌می ڕوانینی ئه‌وانه له‌هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ڕه‌وتی کۆنه‌په‌ره‌ستی‌و ڕه‌ش خوازی له کۆمه‌ڵگای کوردستان، له‌م رێگایه‌وه ترسی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆی به باشی ئاشکار ده‌کات که مرۆڤه باش‌و شوێندانه‌ره‌کان، ئه‌وانه‌ی به کرداری چاک‌و به‌رهه‌می به پێزی نه‌ته‌وه‌یی، خزمه‌تی کۆمه‌ڵگایان کردوه، یادو ناویان لای خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان به‌رزو به‌رێزه.
ئه‌م دیارده پڕ هیوایه، له لایه‌ک نیشتمانپه‌روه‌رانی دڵخۆش، کۆنه‌په‌رستانی دڵته‌نگ‌و په‌شۆکاو کردووه.
په‌شکۆکاوی تاقمی ریش‌و ڕه‌ش، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، گۆری نیشتمانپه‌روه‌ران ساڵانه مه‌کۆی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی ئازادی خاک‌و وڵاته‌و په‌یامی یه‌کیه‌تیی‌و ته‌بایی‌و هاوخه‌باتی لێده‌وترێته‌وه.
په‌یامێک، دڵی دوژمنانی ئه‌م ئاو‌و خاکه وه‌له‌رزین ده‌خات، هه‌ر بۆیه به شێواندنی گۆری مارفه‌کان، قینی ڕه‌شی خۆیان ده‌رێژن.
قینێک که له په‌راوێز خرانی بیر دواکه‌وتوویی، شین‌و شه‌پۆڕ به‌رجه‌سته‌و مسۆگه‌ر ده‌کات، له هه‌مان کات‌دا، هه‌وێن‌و هانده‌ری ئێمه بۆ خزمه‌تی زیاتر به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانه.
هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه، ئه‌و هه‌سته خۆشه ده‌خزێته هه‌موو وجودمانه‌وه که که‌سایه‌تییه ده‌ستکرده‌کان ناتوانن‌و نه‌یان توانی‌وه جێگای خه‌باتگێرانی نیشتمانپه‌روه‌ر بگرنه‌وه، هه‌ر بۆیه ئاوا ژانی ئه‌م شکه‌ست‌و لاوازییه‌ی خۆیان که خه‌ڵکی کوردستان ڕووی خۆشیان لێوه‌رگێراون، به شێواندنی گۆڕی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌رده‌بڕن.
به ئاواتی ئه‌وه‌ی نموونه‌ی وه‌کوو مار‌ف ئاغایی بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌بیاتی کورد، زۆر بن
شێعری "بیر"، به‌رهه‌می مار‌ف ئاغایی.
بیر
دارتاش داری قه‌فه‌سێکی داده‌تاشی،
راوچیه‌ک داوی ده‌ته‌نی،
شاعیرێکیش
به ده‌م بیری:
شکانی شولی قه‌فه‌سێک،
پسانی رایه‌ڵی داوێک،
هه‌ڵفرینی باڵنده‌یه‌ک،
ده‌تڵایه‌وه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره بۆ یه‌که‌مین جار له ژماره 173ی هه‌فته‌نامه‌ی "چاو‌دێر"دا له سلیمانی بڵاو کراوه‌ته‌وه.

Friday, April 4, 2008
هاورێیه‌کم، گه‌یشته شاری پاریس!
کاتێ خوێنه‌ر چاو له سه‌ردێری بابه‌تی ئه‌م جاره‌ی "لاوانه" له گۆڤاره خۆشه‌ویسته‌که‌ی لاوان‌دا ده‌کات‌و ده‌یخوێنێته‌وه، له خۆی پرسیار ده‌کات: "هاورێیه‌که‌م که‌نگێ‌و چۆن گه‌یشتۆته پاریس؟"؛ سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ‌و بۆ ساتێکیش بێ ڕاده‌مێنێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه ناوبراو ده‌ناسن‌و شاره‌زای شوێنی ژیان‌و خه‌باته‌که‌ی هه‌ن، تا ڕاده‌یه‌ک ڕۆژانه له هاتووچۆکردن‌و کاره‌کانی ئه‌م به‌رێزه ئاگادارن.
ئه‌م ڕامانه بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌وو ڕۆژ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌دا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، زۆر زیاتر هه‌وێنی پرسیار خولقاندنه. چوونکه لانی که‌م ئه‌وان که‌م‌و زۆر ئاگادارن لالۆ سه‌فه‌رێکی له‌و چه‌شنه‌ی نه‌هاتۆته رێگا. ئیدی چۆنه باسێکی له‌م چه‌شنه دێته گۆڕێ؟
به‌ڵام، سه‌ره‌ڕای پێداگری دۆستان‌و خوێنه‌رانی به‌رێزی ستوونی "لاوانه"، نووسه‌ری ئه‌م دێرانه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هاورێیه‌ی گه‌یشتۆته پاریس، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری پاریس؛ ته‌نانه‌ت سه‌ردانی زۆر له وڵاتانی دیکه‌شی کردووه‌و به هه‌زاران ماڵی کورد‌و کوردی خوێنی به‌سه‌ر کردۆته‌وه.
به‌ڵگه‌ی من بۆ هێنانه به‌رباسی باسێکی له‌م چه‌شنه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، زۆربه‌مان ئاگادارین، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا هاورێی به‌رێزمان ئه‌فراسیاب گه‌رامی پاش به ئاکام گه‌یاندنی کارێکی به‌پێز، واته وه‌رگێڕانی کتێبێک، جیا له وه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد، به به‌رێکردنی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له رێگای ئی‌مه‌یله‌وه بۆ سه‌راسه‌ری دونیا، توانی له زۆر شوێن‌و مه‌ڵبه‌ندی دوور جێگا بگرێ‌و چاوی زۆر ناسیاوو خوێنه‌ری کورد زمان ڕووناک بکاته‌وه‌و ئاوی شادی له دڵیان بپڕژێنێت.
گومانی تێدا نییه، ئه‌فراسیاب به وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه له نووسه‌رو لێکۆڵه‌ری ناسراوو خامه ڕه‌نگینی کورستان، واته به‌رێز بێهزاد خۆشحاڵی، توانی هه‌نگاوێکی گه‌وره بۆ پێشه‌وه بهاوێژێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌زانیین وه‌رگێڕانی کتێبی "کوردیزم" له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا که وه‌رگێر له کۆتایی پێشه‌کیه‌که‌ی‌دا زۆر سه‌خاوه‌تمه‌ندانه باسی لێوه ده‌کا، هێنده کارێکی سانا نه‌بووه. کاتێ وه‌رگێرانی په‌ڕتووکی کوردیزم که‌وته به‌رچام‌و ناوی ئه‌فرسیاب گه‌رامیم له‌سه‌ر بینی، دوو جار خۆشحال بووم: جاری یه‌که‌م ئه‌وه‌ی هاورێیه‌کم کارێکی وه‌ها پیرۆزی گه‌یاندۆته ئاکام. هه‌ستی خۆشحاڵی دووهه‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوی ده‌گرت، ئه‌فراسیاب وه‌کوو لاوێک که له یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات‌دا تێکۆشانی هه‌یه‌و له رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م رێکخراوه‌دا دڵسۆزانه ئه‌رکداره، به هه‌نگاوێکی جیددی پرۆژه‌ی وه‌رگێڕانی ده‌ست پێ کرد. ئاواتم ئه‌وه‌یه ئه‌مه دوایم کاری نه‌بێ‌و له درێژه‌ی کاری له‌و چه‌شنه‌دا سه‌ربه‌رزوو سه‌رکه‌وتوو بێ‌و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به‌رده‌وام به بڕشت بێ بۆ خزمه‌تی زمان‌و وێژه‌ی کوردی.
پیویسته بڵێم، وه‌رگێڕ له پێشه‌کییه‌ک‌دا که بۆ کتێبه‌که‌ی نوسیووه، به باشی ئامانجی خۆی له وه‌رگێڕانی ئه‌و په‌رتووکه ڕوون کردۆته‌وه. ناوبراو به هێنانه‌وه‌ی دوو ووته له رێبه‌ری شه‌هیدمان که له ده‌ستپێکی پێشه‌کی وه‌رگێرانه‌که‌دا له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه جێیگرتووه، قوڵتر له مه‌به‌ستی پیرۆزی کاره‌که‌ی تێده‌گه‌ین.
ماوه‌ته‌وه بڵێم: په‌رتووکی کوردیزم 164 لاپه‌ڕه له خۆ ده‌گرێ‌و بێ گومان خوێندنه‌وه‌که‌ی بۆ هه‌ر نیشتمان دۆست‌و غه‌م خۆرێکی پرسی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی ئازادی خوازی کورد، به‌که‌ڵک‌و سوودمه‌ند ده‌بێ. هه‌ر بۆیه جێگای خۆیه‌تی داوا له لاوه خۆشه‌ویسته‌کان بکرێ هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕانه بده‌ن که به زمانێکی ساکارو جوانی کوردی وه‌رگێڕدراوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره، تاکوو ئه‌و جێگا بۆیان ده‌کرێ له بڵاوکردنه‌وه‌و ناساندنی ئه‌و به‌رهه‌م به‌که‌ڵکه‌دا تێ‌بکۆشن.
جارێکی دیکه له ناخی دڵه‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی ئاواته خوازم ئه‌م وه‌رگێڕانه بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی کورد به گشتیی، توێژی لاوان به تایبه‌تی سوودمه‌ند بێ، له کانگای دڵمه‌وه پیرۆزبایی له هاورێم ده‌که‌م‌و له هه‌وڵه هاوچه‌شنه‌کانی داهاتووی‌دا هیوای سه‌رکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنی زۆرتری بۆ ده‌خوازم.
به‌و ئاواته.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته، یه‌که‌مین جار له ستوونی "لاوانه"، له ژماره 29ی گۆڤاری "لاوان"، ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه.

Tuesday, April 1, 2008
ئاوا ئه‌ژین.
نامه‌ی سێهه‌م!
سه‌ره‌تای به‌هاره، ئه‌مڕۆ 13به‌ده‌ره، ئه‌و ڕۆژانه‌ی به لاساری حه‌ول ده‌ده‌ی هه‌سته سه‌رکه‌شه‌کان له‌غاوو به‌که‌ی، که‌چی هه‌ستی سه‌یر سه‌یر ڕووت تێده‌که‌ن‌و به بێ ئه‌وی بزانیت‌و بخوازیت داگیرت ده‌که‌ن، ته‌نگت پێهه‌ڵده‌چنن، هه‌ستی سره‌وتنت لێ زه‌وت ده‌که‌ن.
دژوارترین شت ئه‌وه‌ییه، له پڕ دڵداره‌که‌ت، ئه‌و که‌سه‌ی بۆی ده‌ژیت، بۆی ده‌مریت، ئه‌وه‌ی ساڵانێکه له کونجی دڵت‌دا جێگات بۆ کردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌میشه دڵت وه‌کوو دڵی کۆتر بۆی له ترپه ترپ دایه، به "کاکه" ناوت ده‌بات.
چارت نیه جیا له دڵگیران‌و پیش خواردنه‌وه ناکرێ کارێکی تایبه‌تی بکه‌یت. هه‌ست کردن به جۆرێک له دووری، هه‌وڵ بۆ خۆ دوور خستنه‌وه به‌رۆکت ده‌گرن، پێش ده‌ست پێکردنی ئه‌م کایه به خۆت ده‌لێت: ده‌بێ ئه‌م شته بده‌مه ده‌ست زه‌مان. له ڕاستی‌دا باشترین رێگا چاره‌ت هه‌ڵبژاردووه. زه‌مان ده‌رمانی زۆر ده‌ردی بێ ده‌رمانه.
ئه‌کرێ زه‌مان هێندێک شت له مرۆڤ‌دا بکوژێت، ئه‌کرێ تۆوی زۆر شتی تێدا بچێنێ، ده‌کرێ هێندک شتی تێدا مه‌زن بکات، ده‌کرێ کارسازی زۆر ناسازی بێت...
ئه‌م ده‌مانه، مه‌ی خواردنه‌وه ئه‌توانێ گه‌وجیه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ، له‌وانه‌یه تاقه‌ت نه‌گری‌و دره‌نگانی شه‌و ته‌له‌فوونه‌که‌ت ده‌ست ده‌یتێ‌و خه‌وی شیرینی لێ بزڕێنییت، له‌وه ناترسی له خه‌و وه‌خه‌به‌ری بێنیت به وه‌خت‌و ناوه‌خت، چوونکه ئه‌مه‌ت کردووه، ترسی ئه‌وه که‌سێک له جێگای خه‌وه‌که‌ی ڕابێ‌و بپرسێ: ((ئه‌وه کێ بوو، کێیه به‌م نیوه شه‌وه ته‌له‌فوون ده‌کات؟)). هه‌رچه‌نده له لێهاتوویی ئه‌و بۆ وڵام دانه‌وه دڵنیایت، به‌ڵام دیسان نابێ له بیر بکه‌یت هیچ دڵدارێکی ڕاسته‌قینه به ده‌ستی خۆی کارێک ناکات ئه‌وینداره‌که‌ی تووشی سه‌رشۆری بکات‌و پێگه‌ی ئه‌و به هه‌ر بیانوویه‌ک لاواز بکات!.
له ناکاو بیرت ده‌ێته‌وه، دواین رۆژه‌کانی وه‌رزی پاییز دره‌نگانی شه‌وێکی سارد، ئه‌و کاته‌ی له سه‌فه‌رێکی ئه‌فسووناوی گه‌راویته‌وه، هه‌موو وجوودت ببووه دڵه خۆرپه‌و نیگه‌رانی، ده‌تهه‌وێت حه‌تمه‌ن گوێت له ئاهه‌نگی ده‌نگی ژنێک بێت تاکوو له سلامه‌تی‌و به سڵامه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیا بیت، چه‌ند جارێک حه‌ول ده‌ده‌یت؛ به‌ڵام ده‌نگێکی دیکه وڵام ده‌داته‌وه، ناچاریت خۆت‌و ناسنامه‌و زمانه‌که‌ت بگۆڕیت‌و ماقوڵانه بێژیت ببووره: (پێم وایه هێڵه‌کانی ته‌له‌فوون تێکه‌ڵ بوون). له‌به‌ر خۆته‌وه بزه‌یه‌که‌ت دێتێ، دوایه حه‌سره‌تێکی گه‌وره گه‌مارۆت ده‌دات.
ئا، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌زانی ئه‌و له حه‌مام بووه، داوای کردووه ره‌زاسووکێک وڵامی ته‌له‌فوونه‌که بداته‌وه. له خۆت پرسیار ده‌که‌یت، جاخۆ بوونی من‌و ره‌نگی په‌نجه‌م له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به هیچ ئاوێکی دونیا خاوێن ده‌بێته‌وه؟. به‌ڵام لانی که‌م حه‌مام ئه‌توانێت پیاوه‌کان به‌فریوو به‌رێت. ئه‌توانێت به‌لارێیان‌دا به‌رێت‌و هه‌ستی گومانیان تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر لا که‌م بکاته‌وه. که‌م نین ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی پاش سه‌فه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بچنه پێستی یه‌کتره‌وه حه‌مام ده‌که‌ن‌و ته‌نانه‌ت له بێ ده‌نگی حه‌مام‌دا شین ده‌گێڕن...
ده‌زانی، نابێ قه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێکی نزیکی ئه‌وینداره‌که‌ت ژیان پێکه‌وه بنێیت. چوونکه ئه‌گه‌ر تاکوو ئێستا خۆت وا ڕاهێناووه دڵداره‌که‌ت هینی خۆته، تێده‌گه‌یت له هه‌ڵه‌دایت‌و هه‌ر جۆرێک بێ ده‌بێ رێگا چاره‌یه‌ک ببینیته‌وه که ئه‌و ته‌نیا هینی تۆ نیه. به‌ڵام نابێ له بیر بکه‌ی زۆر شت هیچ چارێکی نیه، ده‌بێ بیده‌یته ده‌ست زه‌مان، زه‌مان خۆی زۆر جار چار بۆ ناچاریه‌کانی ئه‌م دونیا ده‌بینێته.
ئه‌و هه‌ست‌و باوه‌ڕانه‌ی ساڵانێکه له باڵای هزرو بیره‌کانت ئاڵاوه، له بازنه‌ی ته‌نگ‌و نه‌پساوه‌ی خۆیان‌دا به ڕه‌زامه‌ندی خۆت قه‌تیس هێشتۆیانیه‌ته‌وه. هێزی ڕۆیشتنت ده‌ده‌نێ، ئازایه‌تی بڕینی رێگا دوره‌کانت پێ ده‌به‌خشن. فێری نا کوتنیان کردووی. بناغه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوونیان تاکوو سنوورێکی بێ کۆتایی به قایمی تێدا داڕشتووی.
ئه‌و هه‌ست‌و بیرانه‌ی "ره‌ها" زۆری کوێره‌وه‌ری دیت، گه‌لێک دژواری تووش هات، زۆری پرته‌و بۆڵه له‌سه‌ر کرا، وتیان وانابێ، واناکرێ، تۆ بۆ ئه‌وه نابی، نه‌شیاوه، جوان نیه، تۆ‌و ئه‌م کاره‌یان نه‌وتووه، به‌ڵام دوو پێی له تای پێلاوێک کرد‌و وتی: ((هه‌رچی به دڵی خۆم بێت، هه‌ر جۆرێک پێم وابێت به‌خته‌وه‌رم وا ده‌که‌م، ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌به‌م ئاوپڕژێنی دڵه سافه ئۆقره نه‌گرتووه‌که‌ی من ده‌که‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی مافی که‌سێکی دیکه پێشێل بکه‌م.))
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی خۆم بپارێزم، قه‌ت سنووری ئازادی‌و ویستی که‌س نابه‌زێنم، که‌س له که‌س ناسێنمه‌وه، ڕۆحی مرۆڤه‌کان ناشکێنم، به مێهره‌بانی وڵامی نامێره‌بانی‌یه‌کانیان ده‌ده‌مه‌وه تاکوو ئه‌و جێگای هه‌وڵی ڕووخانم نه‌ده‌ن، تاکوو ئه‌و جێگای سه‌ربه‌ستی بڕیاردانم لێ زه‌وت نه‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی وا بم، هه‌زاران جار خۆمم خواردۆته‌وه، پیشم بردۆته‌وه، هه‌زاران ته‌ماحم له ڕۆحم‌دا کووشتووه‌و ده‌یکوژم.
دیواره پیره‌کانم رووخاند، دژوارییه‌کانم تێپه‌ڕاند، زۆر رێگام پێواوو له‌م ڕیگادا هه‌بوون‌و هه‌ن که‌سانێک به بێ ئه‌وه‌ی به ناخم‌دا شۆر ببنه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی له هه‌ستم تێبگه‌ن، ئه‌یان هه‌وێت قه‌ڵای دڵم داگیر بکه‌ن. به‌ڵام کلیلی قه‌ڵای ئه‌م دڵه، له "کوێستانه"، لای کوێستانێکی باراناوی دوور به‌جێ ماووه، ئه‌م ڕۆژانه هه‌ست ده‌که‌م ئیدی ئه‌و کوێستانه ناتوانێ، بۆی ناکرێ ئیدی ئه‌م کلیله لای خۆی ڕاگرێ. هه‌ر بۆیه ده‌یهه‌وێت من له په‌ری دڵی بتۆرێنی، بۆیه ده‌خوازێ ئه‌م کلیله به فریشته‌یه‌ک بسپێرێ. بیر له چاره‌نووس ده‌که‌مه‌وه، هه‌نگاونان له تاریکی‌دا...
به‌ده‌م پیاسه کر‌دنی ئێوارانی شاره‌وه، خۆره تاوێکی نیوه گیان پرچه‌کانم شانه ده‌کات‌و کزه‌ی سه‌رمایه‌کی ئاسایی سیمای ماندووم ده‌ڵێسێته‌وه، وه‌ڕزوو داهێزراوو، په‌شۆکاوو بێ هێز به ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم‌و بیر له چه‌ند مرۆڤی شاره دووره‌کان ده‌که‌مه‌وه.
له هه‌موو ژیانت‌دا، به ڕاده‌ی ئه‌م ڕۆژانه گومان، ترس، دوو دڵی، ئاڵۆزی‌و شڵه‌ژان داگیری نه‌کردووی. هه‌زاران پرسیاری جۆراوجۆر زه‌ینی ماندووت به خۆیانه‌وه سه‌رقال دکه‌ن، بۆ به‌شی زۆری ئه‌م پرسیارانه وڵامێکی ئه‌وتۆ سۆراغ ناکه‌ی.
ئه‌م ڕۆژانه ئاخێکی قووڵ، هه‌موو چرکه‌ساته‌کانی تۆی داگیر کردووه. ئیدی پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه په‌ری به‌ختت هه‌لنافڕێ، خۆ به زۆریش هه‌ڵیفڕێنی ده‌زانی له جێگایه‌ک، دوور یان نزیک ده‌نیشێته‌وه. سێ ڕۆژی وه‌رزی هاوین، حه‌وت ڕۆژی وه‌رزی پاییز، هه‌موو حه‌سره‌تێکیان کوشتووه، هه‌موو شتێکیان تۆراندووه. وه‌کوو گریانی دره‌نگانی شه‌وکێکی پر له به‌فر، پر له شه‌راب پڕ له ته‌نیایی، یان هه‌وای ژووانێکی دیکه‌یان له کویستان‌دا پێک هیناووه؟!
ڕازه‌کانم نادرکێنم، بۆ که‌سیان باس ناکه‌م، قسه‌ی ئه‌م دڵه زامداره خۆشی له خۆ نه‌دیتووه نابێ بۆ که‌س باس بکرێت، ئاخر ڕه‌نگی ئه‌م عه‌شقه ئه‌فلاتونی‌یه نابێ کاڵ بێته‌وه، من سفره‌ی دڵم بۆ که‌س ناکه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ "فریشته"کانی شاره سارده دووره‌کان. بۆ "ئازاده" شه‌رمنه‌کانی شاره پڕ له به‌فره‌کان.
"فریشته‌یه‌ک" نازانێ چه‌نده به‌خته‌وه‌ره، عه‌شقێکی ئه‌فسووناوی سالانێکی دوور ئیهێنێته نێو ژیانی ئه‌م بازنه‌یه‌وه. بیر ده‌که‌یته‌وه، خۆت ئاماده ده‌که‌ی له قه‌راغ ده‌ریا, چوار که‌سی برۆنه نێو ئاوه‌که، به‌ڵام ئیدی ده‌بێ بزانی‌و تاقه‌ت بێنی عیشقه‌که‌ت له باوشی یه‌کێکی دیکه دایه. ئه‌کرێ؟!
خۆمم پێ فریوو نادرێ، من بۆ سه‌ر گرتنی ئه‌م کاره شێلگر نه‌بووم، شێلگیر نابم، ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێکی لاواز بۆ من ئه‌سته‌مه. ببووره من ته‌نیا بیر له دیدارێک ده‌که‌مه‌وه‌و هیچی دیکه. بیر له بیانوویه‌ک که له هه‌ر کوێ بێ دیدارت که‌م.
عه‌زیزی، عه‌زیزم، کوێستانه‌که‌م که له‌م وه‌رزی سه‌ری ساڵی نوێیه‌دا سه‌وز نانوێنی، گوڵم، نیشتمانی موژده به‌خشی به‌یانێکی پڕ له بۆنی هه‌نجیروو هه‌تاو، ببووره، وه‌کوو هه‌میشه خۆشم ده‌وێیت. لیلاکه‌م، من به که‌س مه‌سپێره، به خۆت‌و ده‌سته‌کانت نه‌بێت.
ئه‌مشه‌و دڵنیاتر له ئێوارانی دیکه خۆم په‌نجه‌ره‌کان ده‌به‌ستم‌و سپێده‌ش بۆنی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو ڕۆژه‌کانم‌دا ده‌پرژێنم، تاکوو هه‌موو ساته‌کان ئێره گه‌رمێن بێت، با هه‌واری ساردوو سڕی ئه‌م دڵه گه‌رمیان بێت، گه‌رمیان.
ئاره‌زووه‌که‌م، سوپاس بۆ هه‌میشه‌ی چاوه‌کانت.

Saturday, March 29, 2008
10ی خاکه‌لێوه هێمای خه‌باتێکی ڕه‌وا، له‌به‌رانبه‌ر بێ دادیدا
هه‌ر وه‌کوو هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین، له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 30ی مار‌سی 1947ی زایینی، پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان، حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی قازی ئامۆزای پێشه‌وا، ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی برای پێشه‌وا، پاش ئه‌وه‌ی له دوو به ڕواله‌ت دادگا‌دا، زاڵمانه بڕیاری له سێداره دانیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له مه‌یدانی چوار چرای شاری مه‌هاباد، به ده‌ستی دوژمنانی سه‌ره‌رۆی کورد‌و کوردستان، واته رژیمی ڕووخاوو دیکتاتۆری پاشایه‌تی، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی رۆژی 2ی رێبه‌ندانی ساڵی 1324ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی مانگی یه‌کی 1946ی زایینی، كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو، له ژێر ئاسمانی غه‌مداگرتووی شاری مه‌هابادا، له سێداره دران‌و چوونه ریزی کاروانی شه‌هیدانی له خوێندا شه‌ڵاڵی کوردستان.
ئه‌و راستی‌یه له که‌س شاراوه نیه، ئامانجی بنه‌ڕه‌تی رژیمی پاشایه‌تی بۆ له سێداره‌دانی سه‌رۆک کۆماری کوردستان، ئه‌ویش ڕاست له‌و جێگای ساڵێ پێش ئه‌و کات، کۆماری کوردستانی لێ ڕاگه‌یه‌ندرا بوو، کۆمارێک که هێماو حه‌قیقه‌تی خواستی کورد بوو، به‌چاودادانه‌وه‌یه‌ک بوو که هه‌ر که‌س رێگای خه‌بات‌و ماف خوازی بگرێته به‌ر ئاکامه‌که‌ی جیا له مه‌رگ‌و کوشتن شتێکی دیکه نابێ.
ئه‌وه له حالێک‌دا بوو، پێشه‌وا به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ڕاوه‌ستان هه‌موو ئه‌و قسه‌و باس‌و لێدوانانه‌ی خسته خانه‌ی کرده‌وه‌وه که له هه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵات‌دا فه‌رمووبووی نه‌ته‌وه‌ی خۆی به ته‌نیا ناهێڵێته‌وه. هه‌ر بۆیه به هه‌وڵدان بۆ خۆ قوتار نه‌کردن، نه‌بووه بیانوویه‌ک بۆ سه‌رکوت‌و له خوێندا شه‌ڵاڵ کر‌دنی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بۆ هه‌میشه یادو ناوی پێشه‌واو شه‌هیدانی دیکه‌ی ڕێگای ئازادی به‌رز ڕاده‌گرن‌و به تێکۆشانی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیان ناهێڵێن رێگا پڕ له شانازی‌یه‌که‌یان کوێر بێته‌وه‌و بێ گومان تاکوو سه‌رکه‌وتن‌و ده‌سته‌به‌ر کر‌دنی مافه‌کانی خۆیان له خه‌بات هه‌دا ناده‌ن.
هه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی رێبه‌رانی کۆماری کوردستانیش جیا له‌وه‌ی راستی نێوان قسه‌و کرده‌وه‌ی ئه‌وانی بۆ هه‌میشه کرده به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گری شانازی خوڵقێنی مێژوویی بۆ کورده‌کان، هاوکات له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا مانایه‌کی قووڵ‌و هه‌مه لایه‌نی مه‌عنه‌وه‌ی به گیانبازی ئه‌و مرۆڤانه به‌خشی؛ له پێناوی گه‌ل‌و نیشتمان‌دا سه‌ربه‌رزانه سه‌ریان ده‌چێته سه‌ر دار.
پاش ئه‌م ڕووداووه تاڵه که هه‌رگیز له بیر نه‌کراووه‌و ناکرێ، رێبه‌رو رێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی کوردستان، واته حیزبی پێسه‌وا قازی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران؛ به ئامانجی رێز گرتن له تێکۆشانی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی وا له پێناوی سه‌ربه‌رزی‌و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی ئازار دیتووی کورددا، گیانی پاکیان پێشکه‌ش به بارگای به‌رزی ئازادی ده‌که‌ن، له ساڵی 1358ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 1979 زایینی، به‌م لاوه، رۆژه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان ناودێر کرد.
هه‌رچه‌نده هه‌موو رۆژێک، هه‌موو چرکه، سات‌و ده‌مێک، هه‌موو رۆژو حه‌وتوو، مانگ‌و وه‌رزو ساڵێک، خه‌ڵکی کوردستان رێز له‌و مرۆڤانه ده‌گرن که له پێناوی ئازادی‌و به‌ختیاری ئه‌واندا گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان، واته گیانیان پیشکه‌ش به وه‌دی هاتنی ئاوات‌و ئامانجه به‌رزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کردووه. به‌ڵام ئه‌و راستیه له که‌س شاراوه نییه دیاریکردنی 10ی خاکه‌لێوه وه‌کوو رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ده‌کرێ له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه جێگه‌ی ڕامان‌و لێوردبوونه‌وه بێت، بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی دوور‌و نزیکی کوردا سه‌رۆک کۆماری کوردستان، ئه‌ویش سه‌رۆک کۆماری یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵاتی مودێڕن‌و پێشکه‌وتنخوازی کورد، له لایه‌ن دوژمنانه‌وه له دار درابێ.
ئه‌گینا هه‌مووان ده‌زانین، هه‌موو رۆژه‌کانی ساڵ رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له پێناوی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌دا گیانیان فیدا کردووه‌و فیدا ده‌که‌ن. که‌وایه هه‌موو کاتێک، کاتی رێز گرتن له شه‌هیدانی کوردستانه. ئه‌وان له بیر‌و کردار‌و ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا له‌بیر ناکرێن؛ بیری به‌رزو هزری رزگاریخوازانه‌یان هانده‌رو چرای رێگه‌ی تیکۆشانمانه.
ئاشکرایه له رێکه‌وتی 10ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 30 مار‌سی 1979ی زایینی به‌ملاوه، کۆمه‌ڵانی ماف خوازی کوردستان، ئه‌ویندارانی رێگای سووری شه‌هیدان، هه‌موو ساڵیک له‌م رۆژه‌دا یادو بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی کوردستان رێز لێ ده‌گرن‌و له ئاست فیداکاری‌و گیانبازیان‌دا به رێزه‌وه کڕنۆش ده‌به‌ن‌و گیانه به‌رزوو پیرۆزه‌که‌یان‌و بنه‌ماڵه داخداره‌کانیان دڵنیا ده‌کرێنه‌وه ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه له بیر ناکرێ‌و رێگا پڕ له شانازیه‌که‌یان قه‌ت هه‌تڵه نابێ.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی کوردستان‌و بزوتنه‌وه ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌که‌یان، هیچ کاتێ خوازیاری شه‌ڕو شه‌ڕخوازی نه‌بوون‌و نیین، هیچ کاتێ له هێرش‌و په‌لامار بۆ سه‌ر هیچ که‌س‌و لایه‌نێک ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بوون‌و نابن، به‌و حاڵه‌ش له به‌رابنه‌ر ئه‌و هێزو ده‌وڵه‌تانه‌ی ویستویانه‌و ده‌یان هه‌وێ، له رێگای زه‌خت‌و زۆر‌و کوشت‌و بڕه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد ناچار بکه‌ن ده‌ست له ویست‌و داخوازی‌یه ڕه‌واکانی هه‌ڵگرێ، ئاماده‌ن فیداکاری بکه‌ن‌و بۆ به‌روپێش بردنی ویست‌و داواکانی کورد له خۆبردوویی نیشان بده‌ن.
له‌م ڕۆژه‌دا، خه‌ڵکی کوردستان به سه‌ردان له بنه‌ماڵه‌و که‌س‌وکاری شه‌هیدان، به چوونه سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان، یان مرۆڤه باش‌و خه‌ڵکیه‌کان، ئه‌وانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کان سوودمه‌ند بوون‌و به کرداری چاک خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌یان کردووه، رێز له شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نێن‌و یادو ناویان به‌رز ڕاده‌گرن‌و رێگا ڕاست‌و ڕه‌واکه‌یان به‌رناده‌ن. کۆمه‌ڵانی نیشتمان په‌روه‌ری کورد له‌م بازنه‌یه‌دا به یه‌کیه‌تیی‌و هاوخه‌باتی نیازاپاکانه رێگای ئه‌م سه‌روه‌رانه درێژه ئه‌ده‌ن‌و به‌م کرداره دوژمنانی کورد له گه‌یشتن به ئامانجیان ناکه‌م دێڵنه‌وه.
تیشک تی‌ڤی، وه‌کوو ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی دێموکراتیکی ڕۆڵه خه‌باتگێڕه‌کانی کوردستان، وه‌کوو ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، خۆی به به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانی کوردستان ده‌زانێ. هه‌ر بۆیه به چاوی رێز‌و ئه‌مه‌گناسی‌یه‌وه له فیداکاری‌و گیانبازی ئه‌و خه‌باتگێڕانه ده‌ڕوانێ‌و به شانازی‌و سه‌ربه‌رزی‌یه‌وه ڕێگا پڕ له سه‌روه‌ری‌یه‌که‌یان، رێگای ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی‌و وه‌دی هاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان، به پاڵپشتی خه‌ڵکی کوردستان‌و دۆستانی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان، تاکوو سه‌ر درێژه ده‌دات.
سڵاو‌و له گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان.
ناو‌و یادی شه‌هیدانی کوردستان، هه‌میشه هانده‌ری خه‌باتمانه.

شیمیایی باران کر‌دنی شاری نۆدشه له کوردستانی ئێران، تاوانێکی له بیر نه‌کراوی داگیرکه‌رانه
ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1366ی هه‌تاوی، فرۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی حکومه‌تی ڕووخاوی به‌عسی عێراق، له کرده‌وه‌یه‌کی کوێرانه‌دا، به شیمیایی باران کر‌دنی شاری نۆدشه له ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان، وێرای هێنانه ئارای کاره‌ساتێکی گه‌وره که دڵی هه‌ر ئازادیخواز‌و مرۆڤ دۆستێک وه‌ژان ده‌خات، تاوانێکی له بیر نه‌کراوی دیکه‌یان دژی خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان به‌رێوه برد، تاوانێک، هیچ کاتێک له بیر گه‌لی ماف ویستی کورد ناچێته‌وه.ئاشکرایه، رێکه‌وتی25ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1366ی هه‌تاوی، ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاتی عێراق، به بۆردومان کر‌دنی شیمیایی شاری هه‌ڵبجه له باشوری کوردستان، بووه هۆی شه‌هید کر‌دنی پتر له 5هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی بێ دیفاعی ئه‌و شاره. زامی قوڵی شیمیایی باران کر‌دنی هه‌ڵبجه له بیر ناکرێ، له راستی‌دا به سه‌زا گه‌یشتنی به‌شێک له به‌ڕیوه‌به‌ران‌و بڕیارده‌رانی ئه‌م کاره‌ساته له وڵاتی عێراق، ده‌کرێ بۆ ویژدانه زیندوه‌کان‌و بنه‌ماڵه داخداره‌کانی ئه‌م کاره‌ساتانه دیارده‌یه‌کی ئه‌رێنی بێت. ئه‌م ئه‌رێنیه له‌وه‌ڕا سه‌رچاوه ده‌گرێ به سه‌زا گه‌یاندنی به‌شێک له خولقێنه‌رانی کاره‌ساته‌که نه‌ک له رێگای ڕه‌شه کوژی‌و تۆڵه کردنه‌وه، به‌ڵکوو به هۆی دادگا ئازاد‌و کراوه‌کان‌و به ئاماده بوونی پارێزه‌رانی تاوانباران، ده‌سته‌به‌ر بووه.هه‌رچه‌ند، به‌ربڵاوی کاره‌ساتی هه‌ڵبجه‌و ده‌نگدانه‌وه‌که‌ی له ئاستی دونیادا، سێبه‌ری خستۆته سه‌ر زۆر تاوانی دیکه‌ی رێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان. له‌م به‌ستێنه‌دا شیمیایی باران کر‌دنی شاری نۆدشه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و شه‌هیدو بریندار کر‌دنی ده‌یان‌و سه‌دان که‌س له دانیشتوانی ئه‌و شاره‌و ئاگادار نه‌بوونی به‌شێکی زۆر له رۆله‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌م کاره‌ساته، ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی ناوه‌ندو کۆروکۆمه‌ڵه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له‌م تاوانه‌ی داگیرکه‌ران ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان، به‌شێک له‌و به‌سته‌ڵه‌که‌یه، ده‌بێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ‌و ئاوڕی لێ بدرێته‌وه‌و دژی داگیرکه‌رانی کوردستان له هه‌ر جێگایه‌ک بێ که‌ڵکی لێ وه‌رگیردرێت.شاری نۆدشه، له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كرماشان هه‌ڵکه‌وتووه. نۆدشه، وه‌کوو باقی شاره‌کانی دیکه‌ی هه‌ورامانی سه‌رسه‌وزو دڵرفێن، خاوه‌نی سروشتێكی دڵگرو خاکێکی به پیت‌و به‌ره‌که‌ته. سروشتی جوان‌و دارستانی چڕ، ڕووبار‌و باغه‌کانی میوه، ڕه‌زه‌کانی ترێ‌و زۆری نێعمه‌تی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سروشتی شاره‌که‌ن.كۆی دانیشتووانی شاری نۆدشه 6000 هه‌زار كه‌سه. پشت گوێ خستنی شاری نۆدشه وه‌کوو هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه، وای کردووه خه‌ڵکی ئه‌م شاره به زۆری‌و به نابه‌دڵی بۆ په‌یدا کر‌دنی پاروه نانێک روو له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران بکه‌ن. ئه‌وه له کاتێک دایه ئه‌گه‌ر ئه‌م شاره ئاوڕێکی کورتی لێ بدرێته‌وه‌و ده‌ست مایه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ ته‌رخان بکرێ، ده‌کرێ نۆدشه یه‌کێک له‌و شارانه بێ، ساڵانه ده‌یان‌و سه‌دان، گه‌شتیاری خۆیی‌و بێگانه بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشوو ڕووی تێبکه‌ن‌و به‌پیت‌وبه‌ره‌که‌ت بوونه‌که‌ی مایه‌ی خێر‌و به‌ره‌که‌ت‌و حه‌واوه‌و حه‌سانه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س بێت.هه‌رچه‌ند شاری نۆدشه، به هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رسنووری ده‌ستکردی نێوان عێراق‌و ئێران، هه‌ڵکه‌وتووه، له ماوه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی 8 ساڵه‌ی رژیمی به‌عس‌و کۆماری ئیسلامی‌دا، له لایه‌ن هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاته دژ به کورده‌که‌وه که‌وتونه‌ته به‌ر په‌لامارو زیان‌و زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه. له که‌س شاراوه نیه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی شۆڕشی گه‌لانی مافخوازی ئێران، بۆ دابین بوونی ویست‌و داخوازه ڕه‌واکانی خۆیان له مه‌یدان‌دا بوون‌و به تێکۆشانی به‌ربڵاوی خۆیان له نێو حیزب رێکخراوه شۆڕشگێره‌کان‌دا وه‌فاداری تاسه‌ری خۆیان به ئامانجه به‌رزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان سه‌لماندووه. هه‌ر ئه‌ونده به‌سه ئاماژه به‌که‌ین پتر له 500 که‌س له خه‌ڵکی شاری نۆدشه ئه‌ندام‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون، کۆی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ئه‌م حیزبه له شاری ناوبراو له سه‌دان که‌س تێپه‌ڕ ده‌بێ.ئه‌گه‌رچی له ڕۆژی 26ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 66دا، به بۆردمانی شیمیایی پتر له 15 که‌س شه‌هیدو به سه‌دان که‌س بریندار بوون، به‌ڵام به هۆی ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی‌و ده‌روه‌ست نه‌بوونیان له ئاست چاره‌نووسی خه‌ڵکی کورد، تاکوو ئێستاش ئازاره‌کانی ئه‌م تاوانه نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌و به‌شێک له برینداره‌کانی ئه‌م ڕووداوه به ده‌ست ئازار‌و ئه‌زیه‌تی زۆر‌و بێ که‌ره‌ستی‌و نه‌بوونی ده‌واو ده‌رمانی پێویست ده‌ناڵین. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات کار به‌ده‌ستانی ئێرانی له‌گه‌ڵ خولقێنه‌رانی تاوانه‌که‌ی 26ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 66ی هه‌تاوی بران‌و ڕه‌نگه هاو چاره‌نووسیش بن؟!تیشک تی‌ڤی، له بیره‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌دا، وێرای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری نۆدشه به گشتیی‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان به تایبه‌تی، هیوای چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کانی ئه‌م رووداوه ناخۆش‌و دڵته‌زێنه ده‌خوازێ.
Saturday, March 8, 2008
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان پیرۆز بێ!
هه‌موو ساڵێک چالاکانی بواری یه‌کسانی‌و به‌رانبه‌ری مرۆڤه‌کان له خێزان‌و کۆمه‌ڵگادا، وێرای هه‌موو ژنان بۆ دابین کر‌دنی ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه‌و ئینسانی، رۆژی 8ی مارس، به‌رانبه‌ر به 17ی ڕه‌شه‌مه وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنان رێز لێده‌گرن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م
خه‌باته ڕه‌واییه بۆ دابین بوونی ژیانێکی باشتر هه‌رچی زۆرتر به‌ربڵاوتروو چڕوپڕتر بکه‌نه‌وه.
رۆژی 8ی مارس به هۆی به‌ستێنه مێژوویه‌که‌ی له خه‌باتی ئینسانی‌و به‌رانبه‌ری خوازانه‌ی یه‌کسانی خوازان‌دا جێگا‌و شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. ده‌زانیین رۆژی 8ی مار‌سی ساڵی 1908ی زایینی، ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی شاری نیویۆرک به‌نیازی به‌رده‌نه‌سه‌ری مووچه‌و حه‌قده‌ستی پتر، بۆ باشتر کر‌دنی ژیان‌و گوزه‌رانیان، رێپێوانێکی هێمنانه‌یان وه‌رێخست تاکوو له‌و ڕێگاوه سه‌رنجی خاوه‌ن کار‌و ده‌ستمایه داره‌کان بۆ لای ژیان‌و گوزه‌رانی پڕ له کوله مه‌رگی خۆیان ڕاکێشن. به‌داخه‌وه ئه‌م رێپێوانه هێمنانه‌ی ژنان له لایه‌ن پۆلیسی شاری نیویۆرکه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سه‌رکوت کرا. به چه‌شنێک چه‌ند کوشته‌و برینداری لێکه‌وته‌وه.
دوو ساڵ پاش ئه‌م رووداوه، ژنه تێکۆشه‌رو خه‌باتگێری ئاڵمانی "کلارا زتکین" له دووهه‌مین کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی سۆسیالیست که له شاری کۆپێنهاک پێته‌ختی وڵاتی دانمارک پێکهاتبوو، پێشنیاری کرد بۆ رێزگرتن له خه‌بات‌و تێکۆشانی ژنانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی جیهان به گشتیی، خۆنیشانده‌رانی رۆژی 8ی مار‌سی ساڵی 1908ی زایینی به تایبه‌تی، ئه‌م رۆژه بکرێته رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان.
ساڵی پاشتر له به‌شێکی وڵاتانی جیهان، به تایبه‌ت له ئورووپا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوو یادی ئه‌م رۆژه کرایه‌وه‌و له ئاستێکی به‌رین‌دا رێز له تێکۆشانی خه‌باتگێڕانی رێگای یه‌کسانی نرا.
ئێستا، رۆژی 8ی مارس وه‌کوو رۆژی هاوپێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی یه‌کسانی خواز له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی دونیا یاد ده‌کرێته‌وه‌و به‌رز راده‌گیرێت.
له وڵاتانی دواکه‌توو به‌ڵالێدراودا، ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیدئولۆژیکی دواکه‌وتوانه‌و جیاوازی دانه‌رانه‌دا گیریان خواردووه، سه‌ره‌رای زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌لا‌ت، جێگیر کر‌دنی یاسا‌و نوڕمی دواکه‌وتوانه‌و نابه‌رانبه‌ری خواز، ژنان‌و پیاوانی تینووی ئازادی‌و ژیانێکی ئینسانی‌تر، له ژێر سێبه‌ری ترس‌و دڵه ڕاوکه‌دا یادی ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م رۆژه یاد ده‌که‌نه‌وه‌و خه‌باتی ڕه‌وای خۆیان په‌ره پێده‌ده‌ن.
له وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان‌دا، سیسته‌مێکی نادێموکراتیک حاکمه که رێز بۆ مافی مرۆڤ دانانێن، له‌م سۆنگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه که له‌و چه‌شنه کۆمه‌ڵگایانه‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه داڕێژراو‌و به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی هێژموونی پیاو سالاری‌و ده‌سته‌مۆ کردن‌و جێگیر کر‌دنی نابه‌رانبه‌ری له هه‌موو پێکهاته‌ی کۆمه‌لگا‌دا به شێوه‌ی سیسته‌ماتیک کار ده‌کرێت.
ئاشکرایه وڵاتی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که بۆ هه‌موو ئازادی خوازان کراوه‌ته دۆزه‌خێکی پان‌و به‌رین، له‌م دۆزه‌خه‌دا ژنان سته‌می فره‌تریان پێ ڕه‌وا ده‌بیندرێ، له‌وه کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه، بۆ سه‌رکوت‌و داپلۆسین‌و کوشتاری ژنان پشت به یاسا‌و نوڕم‌و کولتوورێک ده‌به‌سترێ که ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی له دارێژه‌را‌ن‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانیه‌تی.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێر کردن له ئێران‌دا به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین، ژنان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا چ ئازار‌و مه‌ینه‌تێکیان کێشاوه‌و ده‌یکێشن. هه‌ر له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌دا، به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ هه‌وڵی هاڵاواردن‌و سازدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نایه‌کسان‌و نێرسالار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌وه ده‌درێت‌و ئه‌م کاره به شێوه‌یه‌کی زۆر بنه‌ڕه‌تیانه به‌رێوه ده‌چێت.
کاتێک سه‌رنج ده‌ده‌ینه کتێبه‌کانی قۆناخی سه‌ره‌تایی، هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی که له دووتوێی کتێبه‌کان‌دا هه‌یه به جۆرێک له جۆره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و هژمونی پیاوه. "ته‌سمیم کوبرا" یه‌کێک له وانه‌کانی پۆلی دووهه‌می سه‌ره‌تایی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م نێر ساڵارییه له ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌رۆکی‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه، کوبرا کتێبه‌که‌ی له بن داری حه‌سار له بیر ده‌چێت، شه‌و به‌سه‌ردا دێت‌و باران ده‌بارێت، پاشان کتێبه‌که ته‌ڕ ده‌بێت...هتد.
ئاشکرایه هه‌ڵبژاردنی کچێک بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی له بیر بچێت، به هه‌ڵکه‌وت نیه. چوونکا ده‌زانیین له هه‌ر وڵاتێک‌دا پسپۆرانی بواره جۆربه‌جۆره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێر کردن له داڕشتنی مێتۆد‌و رێبازه په‌روه‌رده‌یی‌و فێرکاریه‌کان‌دا به شێوه‌یه‌کی ئامانج‌دار کار ده‌که‌ن‌و ئه‌م بابه‌تانه به چه‌شنێک داده‌رێژرێن هه‌ڵگری مانا‌و په‌یامی تایبه‌تیین که ڕوانگه‌و باوه‌ڕه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌مه‌کان ڕه‌نگ رێژ ده‌که‌ن.
له وێنه‌کانی ئه‌م کتێبانه‌دا، ژنان خه‌ریکی شیردان، منداڵ به‌خێو کردن، جل‌و به‌رگ شۆردن، ماڵ خاوێن کردنه‌وه‌و چێشت لێنانن، به بێ ئه‌وه‌ی بمان هه‌وێ له نرخ‌و بایه‌خی ئه‌م جۆره کارانه که‌م که‌ینه‌وه، ده‌زانین که ئه‌م مێتۆدانه به ئامانجی ده‌رخستنی پیرۆزی ئه‌و کارانه نییه، به‌ڵکوو پتر بۆ ئه‌وه‌یه مه‌ودای نێوان توێژی نێڕو مێ به‌ربڵاوترو فراوانتر بکه‌نه‌وه. ئه‌وه نیه منداڵانی کوڕ یان یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن، یان خه‌ریکی ماشێن لێخورین‌و خوێندنه‌وه‌و ڕاو کردنن. ئه‌م وێنانه وێڕای کۆمه‌ڵێک دوروشمی ره‌نگاوره‌نگ بۆ ئه‌وه‌یه بواری په‌روه‌رده‌و راهێنان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هژمونی توێژی نێرینه زاڵ بکات‌و هاوکات ژێر ده‌سته بوونی توێژی ژن بکاته بابه‌تێکی نه‌گۆرو وا پیشان بدرێت که له ئه‌زه‌له‌وه وه‌ها بووه‌و هه‌ر واش ده‌بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ورد‌و درشتی ئه‌م نیزامه کۆنه‌په‌ره‌ستانه، تێکۆشاون ژنان‌و پیاوان له یه‌ک بێگانه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سیاسه‌تی هاڵاواردنی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، هه‌م موژده‌ی دوارۆژێکی نه‌بوو نادیاریان بده‌نێ‌و باڵاده‌ستی نێرینه جێگیر بکه‌ن، به خۆشیه‌وه ده‌بینین که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ی کاربه‌ده‌ستان بۆ دوورخسنه‌وه‌ی ژنان‌و پیاوان له یه‌کتر، ئێستا بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری که به‌شێکی به‌رچاوی ژنانی ئازادی خواز‌و یه‌کسانی ویست پێکی دێنن ته‌نگی به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵچنیوه‌و ئه‌م بزاوته رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌و پێشکه‌وتن دایه.
ژنانی وشیارو ماف ویست ئه‌و راستی‌یه به باشی تێده‌گه‌ن‌و تێگه‌یشتوون پیاوان دوژمنی ئه‌وان نیین، به‌ڵکو ئه‌وه کۆمه‌لێک یاسا‌و نۆرمی کۆنه‌په‌رستانه‌یه که رێگره له به‌رده‌م بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ختیارو به‌خته‌وه‌ردا، له پاڵ ئه‌م راستی‌یه‌دا پیاوانی ئازادی خواز‌و دێمۆکرات به قوڵی له‌م راستی‌یه تێده‌گه‌ن به بێ ڕچاوکردنی بێ ئه‌ملاولای هه‌موو مافی سیاسیی، ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانی ژنان‌و حزوری چالاکانه‌ی ئه‌وان له‌م بوارانه‌دا، ژیان رووی کراوه‌یی‌و ئاسوده‌یی به‌خۆوه نابینێ، پێشکه‌وتن‌و ئارامی پێویست مسۆگه‌ر نابێت‌و نایه‌ته به‌رهه‌م.
له‌م ڕۆژه‌دا وێڕای ئاواتی سه‌رکه‌وتن‌و به ماف گه‌یشتن خواستن بۆ هه‌موو ژنانی جیهان به گشتیی، ژنانی ئێران‌و کوردستان به تایبه‌تی، پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و خه‌باته‌یان لێ ده‌که‌ین که له پێناو یه‌کسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌دا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.

Saturday, March 1, 2008
به‌خته‌وه‌ری؟
نامه‌ی دووهه‌م
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو که‌ره‌سته‌و ده‌رفه‌ت‌و پاره‌ی له‌به‌ر ده‌ست دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمێدی جله‌کان چه‌ند ده‌ست جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی تێدایه، جانتا بچووکه‌کان پڕه له کل‌و مێخه‌ک‌و سووراوو سپیاوو، حه‌ساوه بانکییه‌کان لانی که‌م سه‌ری مانگ پاره‌یان تێدێت، ته‌له‌فوونه‌کان قه‌ت له زڕه زڕ ناکه‌ون، ماشێنه جوانه‌کان به‌رده‌وام ده‌بیندرێن بێره‌وبه‌وێ‌دا فڕکوهۆڕیانه، گه‌شت‌وگوزاره‌کان به‌رده‌وامن، ماڵه‌کان تژییه له پێداویستییه هه‌مه چه‌شنه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ، بۆ خۆ ژیان‌و بۆ دڵ ژیان، وون‌و نادیار‌و ده‌گمه‌نه.
ئاسووده‌یی، ئه‌وینداری، هێمنایه‌تی رۆح‌و جه‌سته له ته‌م‌و مژی گومانی باوه‌ڕ به خۆ نه‌بوون، له چرچ‌و لۆچی خۆ نه‌ناسین‌و خۆشنه‌ویستن‌دا بۆته مۆته‌که‌ی چێژ وه‌رنه‌گرتن له ژین‌و ژیان.
له دۆخێکی ئاوادا، له‌وپه‌ڕی ئازادی‌دا، له‌غاوی ئه‌سپی تێر کر‌دنی حه‌زه‌کان شل‌و شلتر ده‌کرێن. پێم وایه له‌م دۆخانه‌دا، پێویستی به یه‌ک شت له هه‌موو ئه‌م شتانه گرینگتر، پڕ ماناترو پێویست‌تره، ته‌نانه‌ت ئه‌بێ بزانرێ به بێ ئه‌م شته هیچکات ئه‌م هه‌موو ده‌رفه‌ت‌و که‌ره‌سته‌و مه‌ودا فه‌راوانانه بۆ پێشکه‌وتن‌و گه‌شه کردن، نابنه هۆی ئۆقره گرتوویی، نابنه ده‌رفه‌تێک بۆ ئارامی، هێمانیه‌تیی، ئاسووده‌یی‌و به‌ختیاری جێگیر له قوڵایی جه‌سته‌دا...
ئه‌بێ بزانین ده‌ربڕینه‌کان کاریگه‌رن، چه‌نده ئه‌توانن شادی خولقێن بن، به‌و ڕاده‌یه‌ش ئه‌توانن برووخێنن، هه‌ست بریندار بکه‌ن، له ناخه‌وه بمانتاسێنن‌و ده‌روونی مرۆڤ هه‌ڵته‌کێنن.
مرۆڤه به‌ختیاره‌کان به‌ر له ده‌ربڕیین بیر ده‌که‌نه‌وه، پاشان هه‌نگاو ده‌نێن. ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی له دڵ دایه خۆی به‌خته‌وه‌ریه‌کی پڕ مانایه.
چ تاوانێکه یاری کردن به هه‌ست‌و که‌سایه‌تیی مرۆڤه‌کان، مرۆڤ ئه‌بێ له ناخی خۆی‌دا چه‌نده داڕزاوو بچووک بێ، هه‌ست، بیر‌و تێگه‌یشتنی به‌رانبه‌ره‌که‌ی به هیچ بگرێ، له‌وه کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه، هه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره کردارانه به زیره‌کی‌و لێهاتوویی لێک ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مانه‌شن له کاتی گیروگرفت‌دا زوو ده‌ست‌و پێی خۆیان وون ده‌که‌ن، سه‌ریان لێ ده‌شێوێت‌و ئارام‌و قه‌راریان لێ ده‌بڕێ‌و له چاوو تروکانێک‌دا دونیایان لێ ده‌بێته دۆزه‌خ...
قه‌ت ناتوانن به‌خته‌وه‌ر بن ئه‌وانه‌ی بۆ خۆیان ناژیین، له‌به‌ر زۆر شت که باوه‌ڕیان پێی نیه، رێگاکانی ژیانی خۆیان ده‌گرنه به‌ر.
نا، ناتوانن به‌خته‌وه‌ر بن ئه‌وانه‌ی له جه‌وهه‌ری خۆیان‌دا خاوه‌نی دڵ‌و بڕیاری خۆیان نین. ناتوانن قایم‌و ڕاوه‌ستاوو بن ئه‌وانه‌ی پێش هه‌موو که‌س له‌به‌ر خۆیان‌و بۆ خۆیان بڕیار ناده‌ن. ئه‌وان ڕۆژێک ئه‌بن به ژێر وێرانه‌کانی بێ باوڕی خۆیانه‌وه. ئه‌گریش نه‌بن، ترسی رووخان به‌رده‌وام ناهێڵێ ئاسووده بن...
مرۆڤ ئه‌بێ بۆ خۆی‌و له‌به‌ر دڵی خۆی بژی، ئه‌بێ بیر له‌و شتانه به‌کاته‌وه به تێگه‌یشتنی خۆی بڕوای پێیانه، ئه‌بێ پتر له هه‌ر که‌س‌و هه‌ر شت باوه‌ڕی به ده‌سته‌کانی خۆی هه‌بێ، ئه‌بێ به‌ر له کرده‌یی کر‌دنی کارێک، پێش هه‌ر دووان‌و ده‌ربڕینێک ته‌نیاو ته‌نیا پشت به خۆی ببه‌ستێت، ئه‌وانه‌ی دیکه هه‌رچی‌و هه‌ر که‌س بن ڕۆڵی دووهه‌م ده‌بینن، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ دره‌نگ یان زوو هه‌موو شت ئه‌روخێ، وێران ئه‌بێ، یان لانی که‌م سێبه‌ری ترس‌و دڵه‌راوکه‌ی رووخان‌و وێران بوون، ئاسمانی بیره‌کانمان جێ ناهێڵێت.
به‌خته‌وه‌ری واته باوه‌ڕ به‌خۆ بوون، واته بۆ خۆ ژیان‌و بۆ دڵ ژیان. ته‌نیام، به‌ڵام له ته‌نیا مانه‌وه ناترسم! ته‌نیام، به‌ڵام بۆ خۆم‌و بۆ دڵم ده‌ژیم، قه‌ت ئه‌و ڕه‌سته‌و وشانه به زاردا ناهێنم باوه‌ڕم پێیان نییه، ئه‌مانه لای من نیشانه‌ی خۆ ویستی‌و خه‌ڵک نه‌ویستیی نییه، ئه‌مانه لانی که‌م بۆ من، یانی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ خۆی هه‌ست به ئاسووده‌یی، شادی، سه‌رکه‌وتن‌و به‌ختیاری نه‌کات، پێم وا نیه حه‌وله‌کانی بۆ به‌ختیاری که‌س یان که‌سانی دیکه بگاته ئاکام.
ده‌ست بۆ هه‌رچی به‌رم، دۆستایه‌تیی هه‌ر که‌س به‌که‌م، بۆ به‌ختیاری‌و ئاسووده‌یی رۆحم ده‌یکه‌م. بۆ هیچ کارێک قه‌ت چاوه‌ڕوانی هیچ خه‌ڵات‌و به‌راتێک له که‌س نابم.
کارێک ناکه‌م پاش ئه‌نجامه‌کانی په‌ژیوان ببمه‌وه‌و خه‌فه‌ت دامگرێ. ئه‌گه‌ر له شتێک یان کارێک په‌شیمان بم بۆ ئه‌و کارانه‌یه نه‌مکردوون، له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی کردوومن په‌شیمان نیم!
بزانم شتێک، که‌سێک یارمه‌تیی به به‌خته‌وه‌ری من ناکات، رێگای خۆمی لێ جیا ده‌که‌مه‌وه، نه‌ک له‌به‌ر که‌س، له‌به‌ر خۆم، بۆ خۆم، چوونکه ئاوا ده‌کرێ بێ به‌ختیه‌کیش له‌کۆڵ ئه‌وی دیکه بێته‌وه.
عاشق بی بۆ ئه‌وه‌یه خۆتت خۆش ئه‌وێ‌و عاشقی خۆتی، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ به‌رگه ناگریت. بۆ خۆشویستن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵ بۆ که‌سێک به خێڕایی بکه‌وێته ترپه ترپ، قه‌ت نابێ زۆر له خۆت بکه‌یت!، بۆ ئاشق بوون، بۆ خۆشویستن مه‌وداکان زۆر ده‌ور نابینن. چوونکه هه‌ستی خۆشویستن هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ مرۆڤه، له خوێنی‌دا دێت‌و ده‌چێت، بۆ ساتێکیش به‌رۆکی جه‌سته‌و بیره‌کانی به‌رنادات...
هیچ کاتێ بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری دره‌نگ نیه، به‌ڵام ئه‌بێ بزانیت کێیت، چیت ده‌وێ، بۆ گه‌یشتن به‌م که‌س‌و شتانه چیت له‌به‌ر ده‌ست دایه، لێره‌دا ئه‌بێ خۆت بیت، به‌و جۆره‌ی هه‌یت، قه‌ت نابێ بۆ ئه‌وه‌ی شتێک به‌ده‌ست بێنیت، خۆت نه‌بیت، بۆ به‌خته‌وه‌ر بوون خۆ چووک کردنه‌وه، ڕۆل گێڕان پێویست نیه، ئه‌بێ به‌و جۆره قبوڵ بکرێیت هه‌یت، نه زۆرتر نه که‌متر، ده‌کرێ دوایه پرۆسه‌ی گۆڕانی هێندێک شت بێته کایه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره، مسۆگه‌ر نییه...
ئاوا سه‌وز، زیندوو‌و به‌خته‌وه‌رم، به‌خته‌وه‌ر.

Subscribe to:
Posts (Atom)