Friday, May 28, 2021
Tuesday, May 25, 2021
Sunday, May 23, 2021
Previous Next Behind Iran’s Support For The Hamas War On Israel
Friday, May 21, 2021
Monday, May 17, 2021
Sunday, May 16, 2021
جۆو بایده‌ن بۆ كۆنگرێس: هێرشه‌كانمان مافی به‌رگری كردن له خۆمانه‌و هۆشداریدانه بوه به ئێران
سه‌رۆك بایده‌ن، له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا بۆ كۆنگرێس، باسی له‌وه كردوه: "سه‌رۆك له پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا، له نێوخۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات پێی‌داوم وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای به‌رێوه‌بردن، بڕیای هێرشه‌كانی بۆسه‌ر تاقمه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له سووریا‌و عێراقم داوه."
سه‌رۆك بایده‌ن له به‌شێكی نامه‌كه‌ی دا ده‌ڵێ: "رۆژی 25ی مانگی 2ی 2021، هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بنه‌مای پێگەیەکی تایبەتی ئه‌و میلیشیا چەکدارەکانهی کردە ئامانج كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات. ئەو میلیشیایانە لە هێرشکردنە سەر سەربازو ستافی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانهمان لە عێراق و هێرشەکانی سەر هەولێر به‌رپرسن كه بە هۆیانەوە بهڵێدهرێك كوژراو چوار سه‌ربازی ئەمریکی دیكه‌ش برینداربوون".
سه‌رۆك بایده‌ن پێی وایه ده‌بێ ئێران سه‌باره‌ت به بڕیای ئه‌و بۆ لێدانی ئه‌و میلیشیایانه وه‌كوو هۆشدارێك چاو لێبكات كه پشتیوانی تاران له‌و تاقمانه‌ی كه هه‌ره‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، بێ وڵام نامێنهتهوهو واشنگتن كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و كات لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشانه بۆسه‌ر تاقمه‌كانی کەتائیب حزبوڵڵا‌و کەتائیب ئەلشوهەدای له سووریا، وتی: "بۆردمانه‌كان لەسەر بڕیاری سەرۆک بایدن بوون وه‌كوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌و گروپە چەکدارە شێعانهیه، كه له رێكه‌وتی 15ی ئه‌م مانگه‌دا هێرشی موشه‌كیان كرده سه‌ر شاری هەولێرو له ئاكامدا بەڵێندەرێکی سیڤیل كوژرا و چه‌ند سەربازێکی ئه‌مریكایی و هاوپەیمانان بریندار بوون."
شەوی دووشەممە، (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، چەند مووشەکێك هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌یان كرده ئامانج. رۆژێك دوای هێرشه‌كه، گرووپی "سەرایا ئەولیای دەم"، ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت، كه تێیدا بەڵێندەرێکی مه‌ده‌نی كوژرا و 9 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، كاردانه‌وه‌ی به‌رینی نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی لێكهوتهوه شهپلێكی به‌رینی پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه له هه‌ولێر دووپات كرایه‌وه.
تره‌مپ له حیزبی كۆماری جیا نابێته‌وه
Creator: Carlo Allegri | Credit: REUTERS




