له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێز د. برێنهدا شیفه‌ر؛ بۆ ئاماده كردنی نوێترین به‌رهه‌می به ناوی "ئێران پتر له فارسهن"، كارم كردوه. بۆ باس له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌شێكی په‌رتووكه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كردبوو زانیاری پێویستم پێداوه.
پرۆژه‌كه له بنه‌ره‌تدا ئی بونیادی داكۆكی له دێموكراسییه، ناوه‌نده‌كه له لایه‌ن تارانه‌وه گه‌مارۆ خراوهتهسهریان... كتێبه‌كه به وردی چۆته هه‌ناوی كێشه‌و قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران و له‌م باره‌وه سه‌رنجی خستۆته‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌و ناوهندگرایهی كه به درێژایی مێژوو بۆته هۆكاری پاشكه‌وتوویی ئێران و به‌رده‌وام بوونی درێژه‌ی سه‌ركوتی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان له‌و وڵاته‌دا...
به بۆنه‌ی چاپ و بڵاووبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه به پێزه پیرۆزبایی گه‌رم به د. شیفه‌ر ده‌ڵێم و هیوام وایه به‌رهه‌مه به پێزه‌كه‌ی چرایه‌ك بێ بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر ڕاستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئێران و یارمه‌تی گه‌یاندنی مه‌عنه‌وی به خه‌باتی مافویستانه‌ی نه‌ته‌وه ئازارچێشتوهكانی ژێر سته‌م له ئێران...
No comments:
Post a Comment