مخابن، دوێنێ رێكه‌وتی ٥ی مای ٢٠٢١، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، تێكۆشه‌رێكی دیكه‌ی كوردستانی به ناڕه‌وا لێئه‌ستاندین.
بۆ ئێمه‌ومانان كه له نزیكه‌وه كاك مسته‌فا حه‌كیمزاده ناسراو به كاك حه‌كیمان ده‌ناسی، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و تێكۆشه‌ره خاكی و خه‌ڵكییه، زۆر به‌ژان و ده‌ردهێنه‌ره.
له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیداو پاش ساڵی ١٣٧٥ هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به ١٩٩٦ی زاییینی، ئه‌و كاته‌ی كادری په‌روه‌رده‌ی هێزی پارێزگاری سكرتاریای حیزب بووم، له نزیكه‌وه كاك حه‌كیمم ناسی. ئه‌و نه‌مره پیاوێكی ڕووخۆش، پاكوخاوێن، لێوبه‌خه‌نده، رێك‌وپێك، نهێنیپارێز، پڕ له ئیمان و وره بوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر رۆژه له زونی سه‌وز، تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی په‌توسێداره‌ی ئێرانه‌وه تیرۆر‌و بێسه‌روشوێن ده‌كران، كاك حه‌كیم، له‌به‌ر دلسۆزی و نرخدانان بۆ گیانی پێشمه‌رگه‌كان، سه‌رتاشخانه‌یكی بچووكی له نزیك سكرتاریا كردبوه‌وه، خۆبه‌خشانه قژو پرچی پێشمه‌رگه‌كانی كورت ده‌كرده‌وه. ئه‌مه جیا له خزمه‌ت به پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه كۆیه‌و شوێنه‌كانی دیكه بۆ پرج كورتكردنه‌وه‌و به‌م جۆه ژیان و گیانیان نه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی تیرۆر‌و رفاندن، هاوكات هه‌نگاوه‌كه‌ی له باری ماڵییه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌كان كاریگه‌ر بوو، چوونكه ئێمه جیا له یارمه‌تییه‌كی كه‌می مانگانه‌ی حیزبی، به شێوه‌ی به‌رده‌وام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتمان نه‌بوو.
حه‌كیمی خۆشه‌ویست، له ماوه‌ی نزیك به ٤٠ ساڵدا، ئه‌ركی سه‌ره‌كی پارێزگاری راسته‌خۆی له سكرتێره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حیزبی دێموكرات له ئه‌ستۆ بوو. حه‌كیمی نه‌مر، جیا له‌وه‌ی ئه‌ركه قورس و پڕ له مه‌ترسییه‌كه‌ی، ڕووسوورو سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه برد، هاوكات هه‌موو كات وه‌ره‌به‌خشی هاوكارو خوشك و برا پێشمه‌رگه‌كانی بوو.
له‌م یاده تاڵه‌دا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی حه‌كیمزاده‌و گشت تێكۆشه‌رانی دێموكرات ده‌كه‌م.
یادی و ناوی ئه‌و نه‌مره به به‌رزی و به‌رێزی ده‌مێنێته‌وه.
رووحی پاكی كاك حه‌كیم ئارام، كورد‌ستان ڕاوه‌ستا بێ و سه‌نگه‌ری خه‌باتی پڕ شكۆی كوردایه‌تی ئاوه‌دان
ره‌حیم ره‌شیدی، واشنگتن
No comments:
Post a Comment